٣٠\١\٢٠١٠
جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌بێته جێگری مه‌سعود بارزانی.

فه‌هد گرده‌وانی
له مانگی ته‌موز ، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌نجام درا و مه‌سعود
بارزانی پله‌ی یه‌که‌می ده‌نگه‌کانی وه‌رگرت ، بووه سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستانی عێراق . میدیای پارتی ، به زمانی کوردی به سه‌رۆکی
کوردستانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و به زمانی عاره‌بیی‌ش ده‌یکه‌نه سه‌رۆکی
هه‌رێم [بۆ راستیی قسه‌کانم سه‌یری هه‌ردوو سه‌ره هه‌واڵ بکه که له
خواره‌وه‌ی نووسینه‌که‌م دامناوه]. هه‌تا ئه‌مڕۆکه جێگری سه‌رۆک ده‌ستنیشان
نه‌کراوه و به ره‌سمی که‌س نی یه ، هه‌ردووحزبی ده‌سه‌ڵاتدار ،
پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر دانانی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان و سه‌رۆکوه‌زیران و
وه‌زیره‌کان رێکه‌وتن ، په‌نجا به په‌نجا سه‌رۆکوه‌زیر و جێگره‌که‌ی و
سه‌رۆک په‌رله‌مان و جێگره‌که‌ی دابه‌ش کراوون . وا دیاره کۆسره‌ت ره‌سول
نابێته‌وه جێگری مه‌سعود بارزانی بۆیه له‌کاتی سوێندخواردنی مه‌سعود
بارزانی بۆ پۆسته‌که‌ی جاره‌کی تر کۆسره‌ت ره‌سول داوای لێنه‌کرا سوێند
بخوات و یه‌کێتیش هیچ که‌سێکی بۆ ئه‌و پۆسته رانه‌گه‌یاند .
پارتی گۆله‌کی تری له یه‌کێتی کرد و پۆستی [به‌رهه‌م سالح]ی له به‌غدا
وه‌رگرته‌وه بۆخۆی و[ رۆژ نوری شاوێس]ی کرده جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی
عێراق . ئه‌و پۆسته جاران ئی یه‌کێتی بوو . یه‌کێتی له هه‌ڵبژاردنی
ته‌موز شکسته‌کی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا و ده‌نگێکی زۆری له‌کیس چوو .
پارتی به‌وه ده‌زانێت و ده‌یه‌وێت به‌وجۆره به ڕووی یه‌کێتی دا بدات
.
پارتی ده‌زانێت یه‌کێتی هه‌نووکه لاوازه و که‌رتێکی گه‌وره به سه‌رۆکایه‌تی
نه‌وشێروان مسته‌فای لێبوویته‌وه و خه‌ڵکێکی زۆر خۆیان داوه‌ته پشت
نه‌وشیروان . پارتی هه‌رچی داوابکات یه‌کێتی هیچی بۆ ناکرێت به‌ره‌نگاری
داواکاری یه‌کانی پارتی ببێته‌وه .
پێشماوه‌یه‌ک له ڕیگای سامی شۆڕشی سه‌رنووسه‌ری جارانی { المنبرالکردی
} و {وه‌زیری ڕۆشه‌نبیری پێشووی لیستی پارتی} و ئه‌ندامی {یه‌کێتی
نیشتمانی پێشوو} و {بێژه‌ری رادیوی العراق الحر} ، ره‌خنه ئاڕاسته‌ی
به‌رهه‌م ساڵح و کاره‌کانی و یه‌کێتی نیشتمانی دۆستی پارتی کرا ، جار
جاره‌ش پارتی یه‌کان وا هه‌ست ده‌که‌ن که به‌رهه‌م ساڵح زیاتر گرنگی
به سلێمانی ده‌دات و هه‌ولێر و دهۆک فت ده‌کات . قسه ده‌رباره‌ی به‌رهه‌م
ساڵح ده‌که‌ن و گوایه ئاگاداری هه‌ندێک شتیش نی یه . ده‌ڵێن گوایه
هێشتان ژووره‌که‌ی نێچیروان بارزانی نه‌دراوه به به‌رهه‌م ساڵح .
پارتی له‌وه‌ش چاوه‌ڕوانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ش بگریته‌وه ده‌ست
ئه‌گه‌ر بێتوو یه‌کێتی کزتر و لاوازتر بێت . هه‌ر بۆ نیشاندانی خه‌ڵکی
بوو پارتی روونکردنه‌وه‌یه‌کی له دژی نووسینه‌که‌ی سامی شۆڕش ده‌رکرد
.
یه‌کێتی له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر خۆی تێکه‌ڵاوی پارتی
بکات ، چاکتره له‌وه‌ی پاش کۆچی تاڵه‌بانی ببێته چه‌ند گڕوپه‌کی
بێهێز و بێکه‌س . نه‌مانی مامجه‌لال ده‌بێته پارچه پارچه بوونی یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان و به‌دیارکه‌وتنی شاخه‌ی جۆراوجۆر .
چاو سوورکردنه‌وه‌ی ئه‌م دوایه‌یی مه‌سعود بارزانی وای له راگه‌یاندنی
یه‌کێتی کرد واز له‌و نووسینانه بهێنیت که دژایه‌تی گۆڕان و نه‌وشێروان
ده‌کرێن و ده‌ستدرێژی که‌سانی سه‌ر به گۆڕان نه‌که‌ن . جه‌لال تاڵه‌بانی
له‌به‌رده‌م ئه‌ندامه‌کانی هێرشێکی توندی کرده سه‌ر نه‌وشێروان و کۆمه‌ڵێک
تاوانی خسته پاڵی . هه‌تا به‌ر له ته‌موز نه‌وشێروان بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی
هه‌ر به [کاکه‌نه‌وه] و هه‌ڤاڵ و دۆستی بوو ، هه‌نووکه بووه به
دوژمن و نه‌وشێروان . جاران نه‌وشێروان ده‌یگووت شیوعیه‌کان پڕوپاگه‌نده‌ی
له‌دژ ده‌که‌ن ، که‌چی هه‌ڤاڵه‌که‌ی جارانی [مامجه‌لال] ئه‌وه‌نده
زیاتر تاوانباری کرد هه‌تا به کوشتنی نه‌یارانی یه‌کێتیش تاوانبارکرا
. جاران یه‌کێتی و پارتی ئه‌وه‌نده جنێویان به‌یه‌کتر ده‌دا، له فه‌رهه‌نگی
هیچ حزبێکی سیاسی نه‌بووه و ڕووی نه‌داوه .هه‌نووکه پارتی
ڕیگانادات یه‌کێتی جنێو‌و بدات . پارتی چاک ده‌زانێت ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی پارتی و ماڵی بارزانی ده‌که‌ن له لای نه‌وشێروان خۆیان
کۆکردۆته‌وه و ئه‌و هێزه دروست ده‌که‌ن که دژایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی ده‌کات . هه‌نده‌ک که‌سایه‌تی ناوچه‌ی بارزانیش پشتی گۆڕان ده‌که‌ن
.
پارتی چاوه‌ڕوانه جه‌لال تاڵه‌بانی ره‌زامه‌ندی هێزه‌کانی عێراقی وه‌رنه‌گرێت
بۆ ئه‌وه‌ی جاره‌کی تر خۆی بۆ سه‌رۆکی عێراق هه‌ڵبژێرێت یان ئه‌گه‌ر
خۆشی هه‌ڵبژارد [فه‌شه‌ل] بێنیت و ده‌رنه‌چێت . ئه‌وکاته له کوردستان
جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌نها سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی بۆ ده‌مینێته‌وه و
شوێنه‌کی تری نی یه بۆیه ناچاره ده‌بێته جێگری مه‌سعود بارزانی .
به هه‌ردووکیان وه‌کو برا هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ده‌سه‌لاتی
پارتی و یه‌کێتی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌هێزتر ده‌که‌ن .
گه‌لۆ ئه‌گه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌بێته‌وه سه‌رۆکی عێراق له
کوردستان چ کاره ده‌بێت .
___________________________________
هه‌ردوو ماڵپه‌ری پارتی:
سه‌رۆکى کوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا کۆنگره‌یه‌کى
رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شیان ساز کرد.
[03:11 ، 27 Jan 2010]ماڵپه‌ڕی خه‌بات
رئیس اقلیم کوردستان یجتمع فی واشنطن مع
وزیرة الخارجیة
الامریکیة ..
الجانبان یبحثان سیر العلاقات الثنائیة
والتزام الاقلیم بعراق فدرالی دیمقراطی.
التاخی الخمیس، کانون الثانی 28، 2010
|