جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌کێتی چۆن خۆیان له‌تۆمه‌تی په‌نادانی فڕۆکه‌وانه‌که ڕزگار ئه‌که‌ن!
ئه‌میر قادر
هه‌فته‌ی پێشوو به‌دوای شاردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌وانه‌که (تاریق ره‌مه‌زان) له‌داگای باڵای تاوانه‌کاندا له‌سه‌ردۆزی هه‌ڵه‌بجه بابه‌تێکم نووسی و باسی ئه‌وه‌م کردبوو که گومانم هه‌یه ئه‌و فڕۆکه‌وانه ڕایکردبێت و ده‌ستێکی به ده‌سه‌ڵات و پاره‌دار په‌نای دابێت یان نه‌جاتی دابێت، زۆر که‌س له وه‌ڵامی ئه‌م بابه‌ته‌دا ده‌ستخۆشیان نووسیبوو و هه‌ندێک سه‌رنجیش هه‌بوون که‌گوایه ئه‌وه گومان هه‌ڵناگرێت و ڕاستیه!، ئه‌مه هه‌ندێک له‌سه‌ر وه‌ستان و ووردبوونه‌وه ده‌هێنێت،کۆمه‌ڵگای کوردی و میدیای کوردی و به‌داخه‌وه‌ش زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی کورد وله‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ی که‌به‌ناوی میدیای ئازاده‌وه پێگه‌یه‌ک یان ڕۆژنامه‌یه‌کیان بۆخۆیان کردۆته‌وه‌و چه‌ندکه‌س به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و هه‌ندێکیش خۆیان تێداکردووه به ئیمپراتۆرو هه‌میشه بابه‌ته‌کانی خۆیان له‌سه‌ری سه‌ره‌وه دائه‌نێن و له‌ستوونی تایبه‌تدا به‌خه‌ڵک به‌ناوی ئازادی وئههلیهوه ده‌یفرۆشنه‌وه و زۆریان له‌گه‌ڵ میدیای حیزبه‌کاندا فه‌رق نیه تائێستا له‌نێوان (فاکت - ڕاستی) و (پێوابوون) و (داتا - زانیاریی) و (گومان یان قسه‌ڵۆک)دا ناکه‌ن یان نایانه‌وه‌ێت بیکه‌ن! ئه‌مه یه‌کێک له گرانترین ده‌رده‌کانی میدیای کوردیه و به‌تایبه‌تیش میدیای ئازاد یان ئه‌هلی زه‌ره‌رێکی زۆری تێدا ده‌کات و جوانی و به‌هاکانی و خۆی و په‌یامه‌که‌ی له‌که‌دارده‌کات،له‌دونیای واقێعدا و له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که زانیاری و بابه‌ت و هه‌واڵ گرنگیان هه‌یه و ووشه ڕێزێکی هه‌یه ڕۆژنامه‌نووسان ده‌چنه به‌ره‌کانی جه‌نگ و ناو ئاگرو گه‌ڵ له‌شکری تاڵیبان و تامیل و په‌که‌که دا ئه‌ڕۆن و خۆیان ده‌خوازن شته‌کان ببینن و بناسن دواتر ستوونێک ده‌نووسن گۆشه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌کی موعته‌به‌ر ئهیگرێتهخۆی،لای کورد تائێستا پشتی کۆمپیوته‌ر و کاتی بۆش و زۆر و بێ‌کاری ڕۆژنامه‌نووسی کوردی کردووه به وێرانه،بێکارترین و نه‌خوێنده‌وارترین و تهوهزهلترین که‌س جاری واهه‌یه چه‌ندین گۆشه‌و ستوون ده‌نووسن،بۆئه‌م پیشه‌یه که له‌کوردا ڕۆژنامه نووسی ناوه ئه‌و ڕێسایه‌ی سهرهوهکهباسم کرد زۆرگرانه و نایان گرێته‌وه،دیاره من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌و ژماره دانسقه‌یه له ڕۆژنامه‌نووس نیه که به‌ڕاستی کارێکی زه‌حمه‌ت ئه‌که‌ن و خودی کاره‌که‌شیان ڕێزلێنانه له‌خۆیان و له‌ڕێزی ڕاستی و ووشه.
ڕاستیه‌ک هه‌یه (تاریق ره‌مه‌زان) له‌دادگا ئاماده‌نه‌بوو، دادگا رایگه‌یاند که‌نامه‌ی ئاسایش هه‌یه‌و ئه‌ڵین له‌ڕێگه‌ی نه‌خۆشخانه ڕایکردووه،نیوهڕاستیهکی تریش نه‌بوونی ئه‌م فرؤکهوانه زیان له‌دۆزی هه‌ڵه‌بجه ئه‌دات ،گومان و پرسیاره‌کان ئه‌مانه‌ن چۆن ئه‌مه ڕای کرد؟ ئایا ئیمکانی ڕاکردن هه‌یه بۆ عه‌ره‌ب زمانێک له‌شاری سلێمانیدا له‌ده‌ست ئاسایش؟ ئایا ڕایکردووه یان په‌نا دراوه؟ ئه‌کرێت کێ هاوکار و هۆکاربێت؟سلێمانی به‌ده‌ست کام هێزه‌وه‌یه؟ ئه‌مانه پرسیاری گرنگن و له هه‌موویاندا گومان هه‌ن، وێڕای به‌سه‌رداچوونی چه‌ند ڕۆژێک هێشتا به‌رپرسان هیچ قسه‌یه‌کی حسابیان نه به خه‌ڵک و نه به قوربانیه‌کان و نه به‌دادگای باڵاش نه‌وتووه،به‌ڵام هه‌ندێک پێشینه‌ی تر هه‌ن که ئه‌م پرسیارانه که‌مێك ڕوون ترئهکهنهوه،ئاسایشی سلێمانی ئه‌ڵێت لای ئێمه‌نه‌بووه؟!،قسه‌که‌ری حکومه‌ت ئه‌ڵێت ئێمه له‌م بابه‌ته ئاگادارنین ؟!،سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی زۆرجاری تریش بوونه فریشته‌ی نه‌جاتی ئه‌م تۆمه‌تباره به‌عسیانه‌و شه‌فاعه‌تیان بۆکردوون(سوڵتان هاشم،عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید،خێزانی سه‌دام،وه‌فیق سامه‌ڕایی،نزار خه‌زره‌جی،شێخ جه‌عفه‌ر،جاش و توانبارانی تری ناوخۆ)هه‌موو ئه‌مانه پێکه‌وه گومانه‌که ساغ تر‌و نزیکترئهکهنهوه،خاڵێكی گرنگی تریش ئه‌وه‌یه که‌به‌رپرسانی یه‌کێتی و شه‌خسی تاڵه‌بانی هیچ قسه‌و ڕاگه‌یاندنێکیان له‌م باره‌یه‌وه نه‌داوه،ئه‌مه‌ش لایه‌کی تری نیوه ڕاستیه‌کی تره و ،به‌پێجه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی که هیچ ئه‌که‌ن به هه‌موو و ئه‌و که‌مه ناڕه‌زایه‌تیه بێهێزهش که‌هه‌یه و ئه‌ویش بووخت نیه لهخڵتهی کاری حیزب و گروپه به‌ناو ئۆپۆزیسۆنه‌کان که به‌جێی ئه‌وه‌ی کاری خۆیان بکه‌ن ئومێده‌کانی خۆیان سواری ئه‌سپه قوڵینه برینداره‌که‌ی ئه‌نفال کردووه‌و له‌پاڵ ئه‌م داخوازیانه‌وه قسه به‌ده‌سه‌ڵات ئه‌ڵێن و،ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان زۆر کزه و ڕه‌نگه هه‌رئه‌مه‌ش بێت ده‌سه‌ڵات و یه‌کێتی و تاڵه‌بانی حسابێکی جیدی ناکه‌ن و وه‌ڵام ناده‌نه‌وه.ئه‌و هاوارهاواهش که‌میدیاکان ده‌یکه‌ن چه‌ند جدین ئه‌وه به‌رهه‌مه‌کانی دیاره،له‌هه‌ڵه‌بجه 100 که‌س ناهاتنه سه‌ر جاده،سبه‌ی له‌به‌رده‌می پهرلهمهندا خۆپیشاندانه ڕه‌نگه بۆ ئه‌مه‌ش 100 که‌س بێن !له‌هه‌ر وڵاته‌ش که‌ئه‌کرێت و هه‌ندێک ده‌هۆڵ و زوڕنای بۆئهکوتن و له‌سه‌رئه‌م به‌زمه ئه‌ژین هه‌ر 20-30 که‌سێک به‌شدارئه‌بن،هه‌موو که‌سێکی عاقڵیش ئه‌زانن که ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان چه‌ک بێت،ده‌بێت هێزههبێت ئه‌گه‌ر نه‌بێت پیشان نه‌درێت باشتره،ده‌نا فیشه‌کی چرووکهو بۆ سه‌رقاڵکردنه،وێرای ئه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره‌ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ر به‌نیازی باش و به‌ده‌ر له خۆدهرخست و بۆ ئه‌م داخوازیهبێت ڕه‌وایه به‌ڵام ڕاستیه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که‌وانیه و ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش بێت وا‌بکات که‌خه‌ڵک نه‌چێته پشتی ئه‌م خۆپیشاندانانه،خه‌ڵک زۆرجار له‌پێش سیاسیه‌کان و که‌سانی تره‌وه بیر ئه‌که‌نه‌وه،ئه‌زانن مه‌به‌ست چیه و شین بۆ ئه‌وان نیه که‌سانێک خۆیان بۆ مردووه‌کانی خۆیان ئه‌گرین!
به‌ڵام ئهفێرای بێده‌نگی تاڵه‌بانی و سه‌رانی یه‌کێتی له‌م کاره‌دا زۆر گومان ئه‌ڕه‌وێنێته‌وه،ئه‌مان زۆرجار فریادڕه‌سی به‌عسیه‌کان و سه‌رانی به‌عس بوون،دیاره ئه‌مه بۆپارتیش وایه‌و ئه‌و به‌ده‌نه‌ی ڕێکخراوه‌که‌شی جاش و به‌عسی و کۆنهتهواری و تاوانباران کرمێیان کردووه،به‌ڵام باسه‌که‌ی من و شوێنی ڕودانی ڕووداوه‌که لای یه‌کێتیه،ئه‌وه‌ش ئه‌زانین و ئه‌بیستین له‌ڕیزه‌کانی یه‌کێتیدا ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه به‌رانبه‌ر به‌مه ونهرمهبۆڵهیهک ئهبیسیتن به‌ڵام هیچ لا یه‌نێک له‌وانه باڵی ڕیفۆرم و ڕه‌گیش قسه‌یه‌کی ڕه‌سمیان نیه.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایه ئه‌م که‌ین و بهینه تازه‌ی شاردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌تباره یان شایه‌ده گرنگه له دۆزی پڕلهزامی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان و ئه‌نفالدا چ ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری لێ چاوه‌ڕوان ئه‌کرێت؟ ئه‌توانین به‌شیکی وه‌ڵام بده‌ینه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌رانی ئه‌م حیزبانه باکیان به‌مه نیه‌وه هێزو ناڕهزایهتیهکهش ئه‌وه‌نده نیه که وادار به‌وه‌ڵام و ڕووخان و ترسی هه‌ستانی جه‌ماوه‌ریان بکات،ئه‌مه جێگه‌ی داخه به‌ڵام لایه‌کی ڕاستیه‌که‌یه،به‌ڵام هێشتاش ئه‌گه‌ری پڕێشکی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه و ته‌قینه‌وه‌ی نه‌بڕاوه‌ته‌وه. لایه‌کی تری باسه‌که و پرسهگرنگهکه ئه‌وه‌یه که‌یه‌کێتی هێشتاش لای خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌پێی دۆکومێنته‌کانی سه‌رانی یه‌کێتی خۆیان له‌وانه کتێبه‌که‌ی شه‌وکه‌تی حاجی موشیر له‌م تاونهدا ڕه‌نگه بێ به‌ش نه‌بێت، به‌تایبه‌ت که بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی فشاره‌کان له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی خۆی له سه‌رگه‌ڵوو به‌رگه‌ڵو، هه‌ڵه‌بجه ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌و نه‌زانیش بێت به ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌وکاته‌ی به‌ره‌ی کوردستانی و ڕژێمی ئێران‌دا داگیر ئه‌که‌ن یان پاک ئه‌که‌نه‌وه له‌ڕژێمی به‌عس و ئه‌یخه‌نه ژێرده‌سه‌لاتی ئێرانه‌وه به‌وه‌ش هه‌ڵبجه به سه‌رجه‌م دهنیشتووانهکهیهوه ئه‌که‌نه به‌ره‌ی یاکجاری جه‌نگ! که‌ئه‌م باسێکی تایبه‌ته‌و قسه ولێکدانه‌وه‌ی واقعی هه‌ڵده‌گرن و هیچ لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی بێلایه‌نی کورد خۆی له‌مه نه‌داوه بێچگه له‌کتێبه‌که‌ی هیڵته‌رمان به‌ناوی دۆزێکی ژه‌هراوی،هه‌ڵه‌بجه....که‌چه‌ند پارسیاری واقعی ئه‌کات.
یه‌کێتی به‌وانه‌ی کهلهناویدان وهیچ وه‌ڵامێکیان نیه،به‌وانه‌ی کهبۆبهرژهوهندی حیزبی و سیاسی و مه‌قامیان له‌ڕاست ئه‌م ئهفێرایهدا بێده‌نگن،و له‌وانه‌ش سکریتێری گشتی یه‌کێیتی جه‌لال تاڵه‌بانی که‌هه‌موو په‌نجه‌ی گومانی بۆڕا ئه‌کێشن و وای بۆئه‌چن که‌ئه‌و له‌پشت ئه‌م باباتهوهبێت و بۆیه‌ش هه‌موو بێده‌نگن و چاوه‌ڕوانی ده‌می ئه‌وون،ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی لهسهرساغ ببێتهوهزهرهرێکی گه‌وره‌ی تر لهمیسداقیهت و شه‌خسیه‌تی ئه‌که‌وێت،که‌پتر ئه‌وانه‌ی تێدا زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بن که‌تائێستاش ده‌یانه‌وێت یه‌کێتی بخه‌نه‌وه به‌ره‌ی خه‌ڵکه‌وه،به‌مه‌ش جارێکی تر سه‌رانی پارتی بۆ بۆڕبؤڕێنی سیاسی و پیشاندانی ئه‌وڕاستیه‌ی کهبهڵی لهناوئێمهدا جاش و پیاوی خراپی کورد هه‌ن ،به‌ڵام یه‌کێتی به‌فیعلی نه‌ک ههرلهتۆمهتبارانی کوردبگره عه‌ربه‌کانیش ئازادئهکات و ئه‌مه چه‌کێکی بانکی پڕنه‌کراوه‌یه یه‌کێتی ئه‌یداته پارتی و به‌ره‌ی بارگری کارانی تۆمه‌تبارانی ئانفال ناویه‌کێتی خۆشی، له‌هه‌موو باره‌کاندا مافی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان و قوربانیه‌کان و له‌هه‌مووش گرنگتر دۆزی هه‌ڵه‌بجه که‌پێده‌چێت دوا کانسی زێڕینیبێت بهلهکداری ئه‌هێڵێته‌وه.
هۆڵه‌ند
|