شوان سهدیق
ئارەزوم درێژدادڕى نیەئەوەى ئارەزوو دەکەم،بیڵێم بەڕێز[جەمال عبداللە ]یە وتەبێژى حکومەتى کوردستان،لەدیدارێکى تایبەتدا بۆڕۆژنامەى پرس لەوەڵامێکیدا دەربارەى گەندەڵى،پرسیارى لێ دەکرێت ئەویش خۆى ئاساحکومەتەکەى لەڕووى کارکردنەوە هاوشێوەى دەسەڵاتەکەى لینین پیشان دەدات،خۆى گوتەنى دیاردەى گەندەڵى تائێستاکە پێناسەیەکى بۆنەکراوەو منیش دانى پێدا نانێم بەگەندەڵیدا،لەکاتێکدا دەسەڵاتى کوردى ئەمڕۆ ئەوە تەمەنى لەحەڤدەساڵ تێپەڕى کرد،تازە کاک جەمال بەساواى دادەنێـت و دەیەوێت پێناسەیەک بۆگەندەڵى دابنرێـت.
حەڤدەساڵە بەرپرس ودەسەڵاتداران هاوشێوەى حکومەتەسەرمایەدار و ئیمپریالیستیهکان هاوڵاتیانى کوردستانیان وەک مەڕى وشک بوولەشیر دادۆشیوە، بە هەزاران گەنج لەئەنجامى نەبوونى پێداویستیەکانى ژیاندا ڕێگاى کۆچیان گرتەبەر،سەدان ژن و منداڵ تائێستاکە بەدەست نەخۆشیەکانەوە گیرۆدەن کەس لێیان ناپرسێتەوە،هەزاران پیاوى بەساڵاچوشمان لەکۆڵانەکاندا کەوتون بەبێ ئەوەى جێگایەکى شیاویان هەبێـت بۆحەوانەوە،سەدان ئافرەتى گەنجمان لەئەنجامى ململانێ و شەرى خوشک کوژى و براکوژیەکەى پارتى و یەکێتیدا، بێوەژن و بێ ماڵ وحاڵ بوون، ئەى کاک جەمال ئەمە ناشرین کردنى ژیانى مرۆڤانە نییە، ئایا ئەمەش جۆرێک نییە لەگەندەڵى؟ ئەى بۆناڵێیت برادەرى ڕۆژنامەنوس تکایە ئەم پرسیارە مەکە بائیحراج نەبین وپاشاشم لێ زیزنەبێت، چونکە هەستى ناسکە و لەوانەیە تووشى هەڵامەتێکى ناخۆش ببێـت و کەش و هەواش لەبار نییە سەفەرى دەرەوە بکات !!!
|