چەمکی ئازادی لای
من ئازادی گەلانە.

عهبدوڵا ئۆجهڵان
وەرگیرانی لەتورکیەوە/ رۆژی وڵات
دێرسیم تایبەتمەندی جیاوازی هەیە، عەلەوییەکان کۆبوونەوەی گشتی خۆیان
دەکەن. سەبارەت بەمەوە دەمەوێت یەک دووشت بڵێم. کلتووری دێرسیم کلتووری
عەلەویەکانە، لەسەرەتای مێژووەوە تاکو رۆژی ئەمڕۆ مێژووی پێنج هەزار
ساڵ وکلتووری بەرخودانی هەیە. لەسەردەمی هوریەکانەوە تا رۆژی ئەمڕۆ
کلتووری بەرخودان بەردەوام دەکرێت. چ ئەو عەلەویانەی لەدێرسیمن وچ
ئەوانە وا لە ئاوارەیین بتوانن بەشێوەیەکی راست نوێنەرایەتی بکەن،
لەوبارەیەوە با کاروخەبات بکەن. لەگەڵ ئەو دەوروبەرانە دەتوانن یەکتری
ببینن. پێویستە لایەنە مێژووییەکانی دێرسیم بگرترێتە دەست. پیشنیارێکی
بەم شێوەیەم بۆ دێرسیم هەیە. بەتایبەت دێرسیمیەکان دەتوانن کۆمینالی
دیموکراتی دێرسیم پێشبخەن. دێرسیم پێویستی بەکۆمینێک هەیە،
ئەنجوومەنێکی دووسەد تا سێ سەد کەسی پێکهاتوو لەشاردا دروست بکەن. لە
کۆبوونەوە گشتیەکانی عەلەوییەکاندا شتێک دەرناکەوێت. شتێک نادا
بەعەلەوییەکان. ئەوانەی ئامادەکاری ئەوانە دەکەن ناوەڕۆکەکەیان بەتاڵە،
شڕکەوپڕکەی لیبڕاڵەکانە.
کێشەی کورد پێویستی بەفۆرمیلەیەک هەیە. پێویستە ئەمە دیاری بکرێت.
تەنها ناسینی نابێ، پێویستە لەئەنجامدا رێککەوتنێک دروست ببێ.
لەچاوپێکەوتنەکاندا لەنێوان دووگەلدا رێککەوتنێک دەرکەوێتە مەیدان.
ئەمە بەشێوەیەکی فراوان دەبێ لەکۆتاییدا دیاری بکرێت. لەکۆتاییدا ئەوەی
هەرکەسێک رەزامەندی خۆی نیشاندەدات.
ئەوەی گرنگە ئازادی من نییە، ئازادی گەلانە.
من تەنها بۆ ئازادی کوردان تێکۆشان ناکەم، ئەو تێکۆشانەمان بۆ ئازادی
هەموو گەلان کردوە، چەمکی ئازادی لای من، ئازادی گەلانە.
ماهیر قایناک سەبارەت بە تورکیا دەڵێت؛ وەکو ئەوەی شەڕی حاکمییەت هەبێ
لەنێوان سەرمایەی جیهانگیری و سەرمایەی میللی ئەو دەستنیشانکردنە راست
نییە. جیاکاریەکی زۆر لەنێوان هێزە جیهانگیریەکان و هێزە میللیەکاندا
نییە، یەکتری تەواو دەکەن، ئەو هێزانە یەکتری تەواو دەکەن، ئەو هێزانە
یەکتری بەهێزدەکەن. لەبەرئەوەی خۆی بەئەکادیمیەک دەزانێت ئەوانەی پێ
دەڵێم، ئەو سیستەمە هەموو لەناویەکتری دایە. دەتوانرێت بەوشێوەیە
بگرترێنە دەست. خۆی لەمیتەوە دێت و ڕەگەوڕیشەکەی ئیستیخباراتیە. ئەو
شتانە دەزانێت.
من لێرە بەشێوەیەکی گرنگ خۆم گەیاندە هێزی چارەسەری. رۆشنبیرەکانی
تورکیا چ جۆرێکن دەزانم، نووسەرو رۆشنبیرەکانی تورکیا باش دەناسم.
پاشخانە ئایدیۆلۆژیایەکەیان دەزانم. شیکاری چوارسەد ساڵی سەرمایەداریم
کرد. مارکسم باش شیکار کرد. بەهەڵەلێم تێمەگەن، من لەمارکسیزم زیاتر
ئەوانەی بەناوی مارکسەوە جموجۆڵ دەکەن رەخنە دەکەم. کردارەکانی سۆڤییەت
وچین دیارن. لەقۆناخی رابردوودا بوونە یەدەکی هەژموونگەرایی ئەمریکا.
ئابووریان گەیاندە ئەو رەوشە. ئەوە دەبینن فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئێستا
راوەستاوە. تورکیا وەرگەڕاوەتە گۆڕستانی ئۆتۆمبێل. مرۆڤەکانیان خستنە
گۆشەی قاوەخانەکان، بێ کارو بێ هێزو برسی بەڵام ئەوان تا ئێستاش
ئۆتۆمبێل بەرهەم دێنن. ئێمە لەدژی ئەو عەقلیەتە شەڕدەکەین.
مرۆڤیان وەکو کەر لێکردن. هەندێکیان
وەکو کەر باریان لێ باردەکەن. هەندێکیش وەکو کەری بەڕەلا لەوناوانە
دەیانگەڕێنن. هێشتا چی ئەو سیستەمە دەپارێزن؟ ئەوروپا وئەمریکا دەڵێن
ئێمە بەرپرسیاری ئەو سیستەمەین. ئەو رەوشە لەرەوشی داگیرکاری یۆنان
خراپترە. من سیستەمی سەرمایەداری باش دەناسم، شیکارێکی باشم کردووە.
ئەمریکا کاردەکات تاکو رووسیا بەخۆیەوە گرێبدات. دەڵێت، وەرە ببە
هاوبەشمان لەسیستەمی سەرمایەداری. ئەوە دێتە چ ماناێک باش دەزانم، بۆچی
خزمەتی سیستەمی سەرمایەداری دەکەن؟ چی بەئێوە دەداتە قازانج کردن؟ بگرن
کەرتی پیشەسازی ئۆتۆمبێلەکەتان. جیهانیان هەموو لە پیشەسازی ئۆتۆمبێل
وەرداوە. لەبەر ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلەی لەدەستیاندا بوون پێیان
نەفرۆشاران بۆیە وازیان لێ هێنا، دەڵێن چارەیەک بۆ ئەمە دەدۆزینەوە.
ئایا پێویستی کۆمەڵگا ئەمەیە؟ ئەو چارەسەریەی بدۆزنەوە ئەم چارەسەریەیە.
ئەو خزمەتەیە، خزمەت بەکێ دەکەن؟ ئەو هەموو ئۆتۆمبێڵانەیان خاک
تێکدەدات، ژینگە خراپ دەکات. ئەوانەی ئەمە دەکەن بابێن هەزار دۆنم زەوی
بەشێوەیەکی بەسیستەم بچێنن، لەلاێک هەرکەس سوودمەند دەبێ لەلایەکی تریش
کۆمەڵگا برسی نامێنێ وهەمانکات خۆراکی پاک بخۆن و خاکەکەش رزگاری دەبێ
و پیس نابێت. بانگی چین دەکەن دەڵێن وەرە ئێرە وەبەرهێنانی پیشەسازی
ئۆتۆمبێل بکە. بانگ دەکەن بۆ ئەوەی(60)ملیار نازانم(600)ملیۆن
وەبەرهێنان بکات. بانگهێشت کردن بۆ وەبەرهێنان دەزانن دێتە چ مانایەک؟
سیستەمی سەرمایەداری جارێکتر تۆی بە خۆوە گرێداوە، ئیتر رزگارت نابێ.
خۆی لەخۆیدا ساڵانە پێنج تا دە هەزار کەس لەرووداوی هاتووچۆ ژیانی
لەدەست دەدات و بەهەزارانیش سەقەت دەبێ.
سیستەمی سەرمایەداری چی دەداتە خەڵک؟ دەتوانێت کامە کێشەی خەڵک چارەسەر
بکات.؟ چۆن دەتوانێت کێشەی برسی بوون و بێ کاری چارەسەر بکات؟ سیستەمی
سەرمایەداری رۆژێ تەنها لەکاغەزو پۆشاکی بەنرخدا نازانم پەنجا ملیار،
نازانم چەند پارە قازانج دەکات. سیستەمی سەرمایەداری بەو شێوەیەیە بەو
شێوەیە سیستەم لەسەر پێدەگرێ، لەسیستەمی سەرمایەداریدا تەنها
لەشەڕەکانیدا (350) ملیۆن مرۆڤ بوونە قوربانی. وەکوتریش کۆمەڵکوژی
کلتووریش هەیە. ئێستا سەیری رەوشی رۆژهەڵاتی ناوین و ئەفغانستان و
پاکستان بکەن. ئێستا لە سینەکاش دا مردن و لەناو چوون هەیە. لەبەر
هەندێ لەپەرتووکی دوایمدا مارکسم زۆر رەخنە کردووە، لەچوارسەد ساڵی
دوایدا سەرمایەداری بەسیستەمی خۆی دونیا داگیردەکات. زانستیش لەپێناو
بەرژەوەندی دەسەڵاتی خۆیدا بەکاردێنێ، باشە تۆ چ سوودێک لەسیستەمی
سەرمایەداریدا دەبینی، چاوەڕێی چۆن رزگار بوونێکی؟ بۆچی ئەوەندە پێویست
دەبینن گرێدراوی رۆژئاوا بن؟ سیستەمی سەرمایەداری لەماوەی ئەو چوارسەد
ساڵەی دوایدا هەموو نرخ و بەهاکانی جیهانی گواستەوە و رۆژئاوا جیهانی
داگیرکرد، بەردەوامیش بەداگیرکاری خۆی دەدات. من خۆم گەیاندە هێزی شی
کردنەوەی سیستەمی سەرمایەداری و سیستەمەکانی تریش. والرشتاین وهۆبز
باونیشم خوێندنەوە، نزیکایەتی رەخنەکردنیان هەیە بەڵام کەمە. والرشتاین
دەڵێت: ئێمە بەنرخ و بەهاکانی رۆژئاوا گەورە بووین، ئەو سیستەمەمان
بەئەکادیمیای رۆژئاواوە وەک شەربەت بەسەرجیهاندا دابەش کرد. واتە ئێمە
هەر لە سەرەتاوە یەک لایەنە بیرمان کردەوە، زۆر راستە. لەبەر بوێریەکەی
پیرۆزبایی لێ دەکەم. لەبەرئەوە دەڵێم، ناچار نیین ئێمە ئەوەندە
پەیوەستی سیستەمی سەرمایەداری بین. من ئەوەش باش دەزانم سیستەمی
سەرمایەداری چۆن دەبێتەوە ئۆپۆزیسیۆنی سەرمایەداری. چۆنیەتی بەڕێکردنی
دژە سەرمایەداریش زۆرباش دەزانم. کۆمەڵگا چۆن خۆی دەپارێزێت. چۆن
بونیاد دەنرێت، پێشدەکەوێ، زۆر باشم شیکردەوە. تا ئەو ئاستە پەیوەست
بوون بەم سیستەمەوە چارە نییە، پێچەوانە کێشەکان هێشتا گرانتر دەکات.
لەبەر هەندێ ئەگەر بەتەواویش نەبێت دەبێ سەرمایەداری سنووردار بکرێت.
لەمەکێ زەرەر دەکات، کێ لەمەوون دەکات؟ هەرکەس لەمەدا قازانج دەکات.
پێویستە بەماهیر قەیناک بگوترێت، جیهانگیری و نەتەوەپەرستی لەهەمان
ناوەندەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، بەرهەم دەهێنرێت. ئەوانەیەک لەوەی تر
سەربەخۆ نییە. لەیەکیاندا جیهانگیری پێشدەکەوێ لەوەی تریشیان
دامەزراوەگەری پێش دەکەوێت. بەمشێوەیە بەردەوام دەکات و دەڕوا ماهیر
قەیناک لەمن تێدەگا؟ دەزانێ کەمن ئەلتەرناتیفێکی گرنگم دەرخستۆتە پێش،
رۆژهەڵاتی ناوینم باش شیکردۆتەوە، شیکردنەوە تازەکانم دەزانێت؟ دەتوانن
پەرتووکەکەمی پێ بدەن. منی وەکو دیموکراتێکی لیبڕاڵ پێناسە کردووە،
نەخێر من دیموکراتێکی لیبڕاڵ نیم، دیموکراتێکی رادیکاڵم. دیموکراتیەتی
من وەکو ئەوروپاش نییە.
تەنها دەستپێشخەری سەربازان نابێ، دەڵێن دەستپێشخەری مەدەنیشی تێکەڵ
دەبێ. لەوانەیە.
هەبوونی هێزی چارەسەری کێشەی کورد وهێنانە حالەتێکی تۆکمەوە کارم بۆی
کردووە و بەردەوامیش چالاکییە چەوتەکانم رەخنە کردووە، تەنها
رووداوی(33)سەربازەکە نا، رووداوی زۆر زیاتر هەیە. لەبەر ئەوە بوو ئەو
رووداوەی لەگوندی بیلگە روویدا زۆرم باس دەکرد، شتی پەیوەست بمەوەم
باسکرد.
ئۆڕاڵ چالشلەر دەڵێت: دەبێ بیرنەکرێتەوە لایەنی بەرامبەر چۆن
بیردەکاتەوە، پێشنیارەکانی چارەسەری چین پێشکەش بکرێت، دیاری دەکات خۆی
لە خۆیدا. ئێمە نەخشەی رێگای خۆمان هەیە، پێشنیارەکانی چارەسەری خۆمان
پێشکەش دەکەین، ئەوانە دەبنە پێشنیاری چارەسەری ئێمە.
دەڵێن سەبارەت بەچارەسەری کێشەی کورد سەربازان بەباشی و بەخراپی
شتێکیان دیاری نەکردووە. ئەو کات ئەمە چییە؟ واتا شەڕیان دەوێت؟ واتا
دەیانەوێت ئەمە بکەن؟ بەرپرسیاریەتی نەخشەی رێگا چیە بۆ رۆشنبیران و
داموودەزگا مەدەنیەکان لەکاتی خۆیدا روونی دەکەمەوە. خۆی لە خۆێدا من
ئەوە دەکەم. رۆڵ دەدەمە هەموو چین و توێژەکان. لەنەخشەی رێگادا جێگایەک
بۆ رۆشنبیران وکۆمەڵگای مەدەنی جیادەکەمەوە. ئەوانیش دەبنە بەشێک
لەچارەسەری.
زۆر ئاساییە. بابەتەکە بەسەردێری دیموکراسی دەتوانرێت گفتوگۆ بکرێت.
لەگەل مومتەزەر تورکۆن لەزانستە سیاسیەکان لەهەمان قۆناخ دابووینە؟
بۆخۆی کەسێکی گرنگ بوو، رەگ و ریشەکەی (MHP) بوو بەڵام مەسەلەی دەزانی
و بەناوی دەکرد. من هیچ ئەوم ناناسی، بەدواداچوونی نووسینەکانم کردووە،
نووسینەکانی باشن، باش دەنووسێت. پێویستە ئەوە بەو بگوترێت. دەتوانێ
لەسەر بونیادنانی ناسینی تورکیا قووڵ ببێتەوە، ئەویش ئەوە دەزانێ و
ئەمە بەکاردێنێ. بەتەنها بونیادنانی تورکیایەتی نا لێتوێژینەوە
لەتورکیایەتی پێویستە.
سەبارەت بە سەر راستکردنی هەڵومەرجەکانی ژیانم باسی زیندانی بەشێوازی
پیتی(F) وزیندانی بەشێوەی ماڵ دەکەن. هەڵبەتە زیندانی شێوەی پیتی (F)
نابێتە چارەسەری لەوەدا دڵنیاین.
پەیوەست بەهێزەکانی باشوورەوە دەزگاێک هەبوو. بەڵام سەری نەگرت.
بەقازانج کردنی هێزەکانی باشوور و لەگەڵ ئەوان پێکەوە دەیانوویست کە
ئێمە لەناوببەن. لەبەر ئەوە بوو سزای ژووری تاکەکەسییان لەسەریەک دەدا
پێم. ئیدی ئێمەیان لێرە بێ دەنگ دەکرد و لەگەڵ هێزەکانی باشوور پلانیان
دەکرد، (PKK) پاکتاو بکەن بەڵام سەری نەگرت.
لەکۆنەوە ئەم پیلانە هەبوو. لەپشت ئەم پیلانە ئینگلیز و هێزەکانی تر
هەبوون. دەیانوویست پیلانی مۆدێلی باکووریان(باشووری کوردستان) بخەنە
واری کردارییەوە. من لەبەر ئەوەی لەمۆدێلی باکوور تێگەیشتم بۆیە لەدژی
راوەستام. پیلانیان کردبوو کوردەکان وەکو ئەرمەنیەکان و کوردستانیش
وەکو ئەرمەنستان لێ بکەن. ئێوەش دەزانن سەرەتا ئیتحادیەکان
ئەرمەنییەکانیان کۆچبەر کرد، تێیسواندن، ئەمە پیلانی ئەڵمانیەکان بوو.
دواتر زڵهێزەکان ئەرمەنستانی بچووکیان دروست کرد و ئەرمەنیەکانیان
لەوێدا زیندانی کرد. تورکیایان هێنا رەوشی دوژمنایەتی کردنی
ئەرمەنیەکان. بۆ کوردانیش مۆدێلی باکووریان بۆ هەمان مەبەست پیلان
کردبوو. سەرچاوەی ئەم پیلانە دەگەڕێـتەوە بۆ ساڵی(1945)وە هەتا پێش
دامەزراندنی (PDK) پیلانیان کردبوو، کورد لە دەوری بارزانی کۆبکەنەوە و
دواتریش لەباشووردا دەوڵەتۆچکە ـ نەتەوەیەک دامەزرێنن و هەموو کوردان
پەیوەستکەن پێوە. دەیانوویست ئەم دەوڵەتۆچکە نەتەوەیە بکەنە دوژمنی
هەموو دەوڵەتە دراوسێیەکان و چ کاتێکیش ویستیان بیدەنە شەڕکردن وەکو
ئێستای کەرکوک. کەرکوک ئێستا وەکو مەنجەلێک دەکوڵێ. رەوشی کوردان وەکو
رەوشی ئەمڕۆی پاکستان و ئەفغانستانی لێدەهات. ئەوەی لەمەدا قازانجی
دەکرد تەنها بۆخۆیان دەبوون. من لەمە تێگەیشتم بۆیە لەدژی راوەستام،
پەسەندم نەکرد. ئایا دەزانن مەسەلەی قوبرس چییە؟ ئینگلتەر لەوێ
بنکەیەکی هەیە، کاتێک ئەو بنکەیە مەترسی بێتەسەر بۆ ئەوەی ئەو بنکەیە
لەدەست نەچێ(60)ساڵە دوو گەل لەوێ بەشەڕ دێنێ. ئەگەر ئەو شەڕە نەبێ
ئینگلتەرا ئەوبنکەیەی لەدەست دەچێ بەڵام هەرکاتێک شەڕ هەبوو ئەو بنکەیە
بەردەوامی بەخۆی دەدات. تەنها ئامانج ئەوەیە.
وادیارە ئامادەکاریەکانم تاکو ناوەڕاستی ئاب تەواو دەبێت، لەومێژووەوە
دەستپێکردنی دیالۆگی دیموکراتی ناچاریە. ئەگەر حکومەت هەنگاو ناوێت
نێتە دیالۆگی دیموکراتی، کۆسپ وتەگەرە دروست بکات، ئەو کات حکومەت
بەنۆکەر توانبار دەکەم. بەلەبەرچاو گرتنی ماناداری (15)ی ئاب لێدوان
دەدەم. لێرەدا هەرکەس بەرپرسیاریەتی زۆر گەورەی دەکەوێتە سەرشان. بۆ
(15)ی ئاب حەفتەێک و مانگێکی ماوە. هەموو ئەوانەی کاتی گفتوگۆ ودیالۆگ
دەیانگرێتەوە حکومەت، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، رۆشنبیران هەرکەس
دەبێ بۆ ئەویەکە ئامادەبێت. بڕیاری بێ چالاکی (PKK) وادیارە هەتاکو
یەکی ئەیلول بەردەوام دەکات، دوای ئەوە چی دەبێت؟ لەبەر ئەوە
دەستپێکردنی گفتوگۆ ناچارییە. من سەرۆکی شێتان نیمە بەڵام ئەوەی لەمە
تێبگات کەسێکی تر کە پێکی بەهێنی نییە، ئەگەر حکومەت نێتە سەرمێزی
گفتوگۆ لەپێناو چارەسەری دیموکراتی هەنگاوی پێویست ناوێژێت، من ئەم
حکومەتە لەو مێژووەوە بەدواوە ئاشکرای دەکەم، سیاسەتەکانی رەخنەدەکەم.
رێگا لەبەردەم چارەسەری دیموکراتی ناکرێتەوە، حکومەت و ئەو قۆناخە
پێشنەخات، بەپیادەکردنی رژێمی شەڕی رایدەگەێنم. ئەو کات ئەوەی چارەسەری
ئەو کێشەیەی ناوێ تۆی، ئەوەی دەیەوێ رژێمی شەڕ بەڕێوەبچێ تۆی،
بەرپرسیار لەکوشتنی هەزار سەربازو پۆلیس تۆی، حەوت ساڵە چارەسەریت
حەواڵەی سوپا کردووە تۆی، دەڵێم هەموو ئەوانەی دەکرێت ودەیەوێت تۆی. من
لەپێناو چارەسەری دیموکراتیدا نامەم بۆ گول و ئەردۆغان و زۆر شوێنی
تریش نووسیبوو. هەموویان ئاگاداری پێشنیارەکانی منن بۆچارەسەری.
بەهەموو کوردان دەڵێم بەخۆتان لەچارەسەری خۆتان بگەڕێن، من خۆم
دەکێشمەوە، دەڵێم ئیتر من لەمەو بەدوا شتێکی بکەم نییە. دەڵێم بڕیاری
خۆتان بەخۆتان بدەن. دەڵێم ئیدی من وەکو مردوو بژمێرن. بەخۆی ئیتر شەڕ
بۆ کورددان وەکو رابردوو نابێت. لەبەر ئەوەی تورکیا چارەسەری نەویستووە
لەلایەکی(PKK) دەتوانێ لە گەل ئەمریکا و ئیسرائیل، لەلای تریش دەتوانێ
پەیوەندی لەگەل ئێران بەرەو پێشەوە ببات. ئێران وەکو بینیتان لەبەرەی
دژ شوێن ناگرێت. لەناو چوونی (PKK) ی ناوێت. لەدوای ئەو رووداوانەی
دوای لەسیاسەتەکانی دا گۆڕان دروست دەبێت. لەلایەکی تریش پەیوەندی
لەگەڵ سوریا پێش دەخات. چونکە ئەو هێزانەش هەنە کە نایانەوێت (PKK)ش
لەناو بچێت. واتا ئەو هێزانەی کەهەرکاتێک هاوکاری (PKK)ش بن، هەنە،
دەردەکەون . (PKK)ی یەکەم لەناو دەچێت، (PKK)ی دووەم دەردەکەوێت. (PKK)ی
دووەم لەناودەچێت، (PKK)ی سێ یەم دەردەکەوێت. ئێمە کاتێک
ساڵی(1984)شەڕی چکداریمان دەستپێکرد،(300) کەس بووین. ئەوا (25)ساڵە
تێکۆشان بەردەوام دەکات. ئەو کات خاوەن ئەزموونیش نەبووین. دەرفەت و
ئیمکانیشمان نەبوو، لەهیچ لایەکیشەوە هاوکاری نەدەکراین. ئێستا بەلای
کەمەوە پێنج هەتا دەهەزار گەریلا هەیە. لەناو (PKK)دا کادیری جۆراوجۆر
هەیە؛ کادیری بەتەمەنی هەیە، کادیری تەمەن ناوینی هەیە، کادیری گەنجیش
هەیە، ئەزموونیشیان زۆرە. لەناو خەڵکیشدا هێزیان دەزانرێت، بەهەموو
شێوەیەک ئەزموونی جۆراوجۆر هەیە، لەهەر لایەکی جیهاندا سەیرکەی گروپی
رێکخستنی هەیە.
نەتەنها(PKK)، (PDK)یش، هێزەکانی باشووریش شەڕ دەکەن، لەباشووردا
سوپایەکی سەدهەزار کەسی هەیە، (PKK)ش شوێن لەناو دەگرێت وکەشەڕ
بەرفراوان بوو ئەوکات ئەی دەوڵەتی تورک، دەی سوپا پێنج سەد هەزار
کەسیەکەی خۆت بنێرە شەڕ. تاکو ئێستا چوارسەد ملیار چوو چوارسەد ملیاری
تریش دەڕوا ئینجا لەوەو بەدوا نەتورکیا دەمێنێ ونەحکومەتی دەمێنێ نە
ئابووری، هەموو بڵاو دەبێ. لەوانەیە (PKK) سەرکەوتن بەدەست نەهێنێ
بەڵام ئەو هێزەی هەیە کە بەساڵان شەڕ بەردەوام بکات.
بەڕاستی من رەوشی(PKK) نازانم، هێزیشیان نازانم، هەواڵیان نازانم،
رەوشی (PDK)ش نازانم چۆنە، هێزەکەشیان نازانم. بێ ئەوەی ئەوانەش هەمووی
بزانم وادەڵێم بەڵام ئەو شەڕە ئەوا سی ساڵە بەردەوام دەکات، ئەگەر
چارەسەری پێشنەکەوێت بەردەوام دەکات. لەتورکیا بەحکومەت دەڵێن: کەمێکی
تر بەسەر (PKK) دا بچن، لەناو دەچێ بڵاو دەبێتەوە. نەخێر، درۆیە. سی
ساڵە تورکیا بەو شێوەیە هەڵدەخەڵەتێنن. سی ساڵە لەناو نەچوو ئەو خاڵەی
کە پێگەیشتووە لەبەرچاوە. لەتورکیا دەڵێن لەلاێک ئێران ، هاوکارمانە،
لەلایکی تریش هاوکاری سووریا وەردەگرین. هاوکاری هێزەکانی باشووریش
وەردەگرین، دواتر بەسەریاندا دەچین و لەناویان دەبەین، نەخێر، خۆتان
هەڵدەخەڵەتێنن. دەڵێن ئێمە لەهەموو رووێکەوە سەربازی، کلتووری،
کۆمەڵایەتی، سیاسی لەچوارلاوە کوردمان خستوونەتە چەمبەرەوە. باشە چی
دەبێ!! ئەگەر کورد لەچوارلاوە سەربازی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، کلتووری،
تەدبیری خۆیان وەربگرن، لەوەو بەدواوە کارمەندێک دێت لاپەڕیەکی
چوارسەری دەکاتەوە. دووبارە ئاگادارتان دەکەمەوە، وازلەمانە بێنن. ئەو
بۆچوونانەم بگەێننە تاڵەبانی و بارزانی وکەسایەتی ودەزگاکانی تری
باشوورە.
لەسوومەرییەکانەوە تا رۆژی ئەمڕۆ شیکردنەوەی رێڕەوی مێژووییم کرد،
دەزانم، مێژوو لەکوێ وە بەرهەمێکی راستی داوە. هەموو سیستەمەکانم
شیکردەوە، دەزانم ئەو سیستەمانە لەکوێ بەراستی بونیادنراوە وگۆڕێنراوە،
پێشی کوردان کراوەیە. لەتورکیا و لەرۆژهەڵاتی ناوین، دیموکراسی پێش
دەکەوێت. بێ گومان ئەمە بەم شێوەیەیە. شۆڕشی فەڕەنسا بۆ بورژەوازیەت چ
گوزارەیەکی هەیە؛ شۆڕشی ئۆکتۆبەر بۆچینی کرێکار چ گوزارەیەکی هەیە؛
دیموکراتیزە بوونی رۆژهەڵاتی ناوینیش بۆ کوردان خاوەنی رۆلێکی بەو
شێوەیە مێژوویە وهێزی بزوێنەرە. زۆرشت دەگۆڕێت . هەموو شتێک دەگۆڕێت.
لەهەندێک کەسدا سەرچاوەی قسەکانیان کەپێش دەکەوێت دیارە لەئەنجامی
هەڵسوکەوتی سروشتیانەیە، من بۆ ئەو هەموو شتان دەڵێم ئەکادیمیا دروست
بکەن. ئەوەی هێزی تیۆری نەبێ هێزی چارەسەریشی نابێ. ئەوەی مێشکی نەبێ
جەستەی نابێ، مێشکی نەبێ دەبێ؟ ئێوە دێنە ئێرە، لەئێوە پرسیار دەکەم
وەڵام نادنەوە. ئەوەی دەیەوێت لەمن تێبگات، ئەوەی دەیەوێت شوێن هەڵگرم
بێت ناچارە کە جددی بێت. نەپێکی دێنێت، جددیش نابێ هەمانکاتیش پشت
بەناوی من دەبەستێ وسیاسەت دەکەی سڵاویشم بۆ دەنێرێ!! پێویستە واز لەم
هەڵسوکەوتە بێنی. هەتاکو (AKP) بەسەدان خوێندنگاو لەهەر شوێنێک
خوێندنگای سیاسی هەیە. (DTP) بۆچی ناکاتەوە؟ (DTP) ناچارە لەمانە
تێبگات. کردنەوەی ئەکادیمیا دەرەوەی یاسا نییە، ئەوانە شتی یاسایین.
حەفتەی رابردوو لەخۆوە باسی وەرزشم نەکرد. کاروخەباتی وەکو وەرزش و
فۆڵکلۆر لەشەڕ کردن زەحمەتترن. ئامادەکردنی گروپێکی باشی فۆڵکلۆر وکار
پێکردنیان لەشەڕ کردن زەحمەتترە. لەبەرچی ئەنجوومەنی شارەکانیان دروست
ناکەن؟ ئەرکی ئەنجوومەنی شارەوانیە کە ئەنجوومەنی شاردروست بکات. بەپێی
یاساش ئەوە بەمڕەنگەیە. ژمارەشم دابوو. دەتوانن ئەنجوومەنی سەد، دووسەد،
سێ سەد کەسی دروست بکەن. کورد لەمەو بەدوا بڕیاری خۆیان بەخۆیان دەدەن.
لەمەوبەدوا بەوشێوەیە ئەگەر تا ئەمڕۆ جارێکتان بیردەکردەوە لەمەو بەدوا
سەدجار دەبێ بیربکەنەوە. یەکتان پێکهێناوە لەمەو بەدواوە هەزاری پێک
دێنن. ئەگەر ئەو قسانەم پێک نێنن، جوێن دەدەم، جوێن بەئێوەش دەدەم.
جنێو بەنرخەکانی ئەوانیش دەدەم.
لەراستیدا ئەم کێشەیە لەساڵی(2002)چارەسەر دەبوو، هەتا لەکاتی
ئۆزالیشدا چارەسەر دەبوو، سەردەمی ئۆزال دەزانن، لەئەنجامی کارە
چەپەڵەکانی کۆنترا بووە قوربانی. دواتریش دیسانیش چارەسەر دەکرا،
گەنەڕاڵێک لەکۆبوونەوەیەکی (MGK) دەستەی پاراستنی میللی دا، بۆچیللەر
دەڵێت: ئەو قەحپەیە هەموو شتێکی خراپ کرد. ئەمە زاراوەی من نییە، ئەوە
من ناڵێیم. هەتاکو فەرماندەی کۆنی هێزە دەریایەکان گوڤەن ئەرکایە، جاری
یەکەم لەکۆبوونەوەدا بۆ من دەڵێت، بەڕێز ئۆجەلان . ئەو هەواڵانەی
بەدەست ئێمە دەگەیشتن بەمشێوەیە بوون، راست بوو بەکاری هێناوە، نازانم.
دوای ئەوە چیللەر وئەوان شەڕیان گەرم کرد، شەڕیان پەرەپێدا، هەمووشتێک
گۆڕا، بۆ ئێوە(1997—1998)، بۆ منیش گەلەکۆمەیان پێکهێنا. رووداوی
عوسمان و بۆتان لەمێژووی رێکخستندا گەورەترین دابڕان بووە. ژنیان لەگەڵ
خۆ بردن و چوونە ژیانێکی وەک ئاژەڵان، بێ کەرامەت و بێ شەرەف. ئەو
سیاسەتە سیاسەتی(دوو دابڕاو خستنە یەک گوونیەوە)بوو. دوو سەگیان خستنە
هەمان گوونیەوە، سەری گونیەکەیان گرێدا، گووتیان بایەکتری بخنکێنن. ئەو
سیاسەتە سیاسەتی کەروێشک رابکەو تانجی بیگرە بوو. دیسان زاراوەی با
لەناو مەنجەلێکدا بکوڵن بەکاریان هێنا. بەڵام من ناکەوتمە ناو هیچ
یەکێک لەو گەمانە. لەدژی ئەوانە راوەستام. لەسەرەتای ساڵی(2000)وە ئەو
تەحقیقەی لێرە بەڕێوەچوو وەکو کاربەدەست قسەیان کرد. بەمنیان دەگووت،
ئێوە هێزەکانی خۆتان کشاندەوە دەرەوەی سنوور، یەک لایەنە هەنگاوتان
هاویشت، لەمەو بەدواش یەکلایەنە هەنگاو داوێن. ئینجا سوپا و دەوڵەت
ئێوە دیقەت ناکەن. منیش پرسیاری سیاسەتەکانی دەوڵەتم کرد. ئەوانیش
گووتیان، دەوڵەت بەو شەڕە لاوازە ئێوە دیقەت ناگرێت، شەڕ گەرم کەن،
شەڕێکی هێشتا جددی تر بکەن. ئەوکات ئێوە دیقەت دەگرن. ئەو کات ناچار
دەبن ئێوە دیقەت بکەن، وشە بەوشە بەو شێوەیە نەبوو، بەڵام ناوەرۆکەکەی
بەشێوەیەکی گشتی دەیویست ئەوانە بڵێت، واتەدەیان گووت شەڕ بەرز کردنەوە
بۆ ئاستی ناوەڕاست تاکو دەوڵەت ناچار بێ حسابی زیاترمان بۆ بکات.
هەڵبەتە من شەڕم جۆش نەکرد. لەمە خۆم بەدوور گرت یان ترسام بەوشێوەم
نەکرد، دڵنیا بووم باوەڕم وابوو کە کێشەکە بەشێوەی خۆم چارەسەر دەبێ.
لە کاتی ئەجەویدیش کێشەکە چارەسەر دەبوو. بەڵام (MHP) بەمەسەلەی
لەسێدارەدان، هەڵواسین رێگای لەبەردەم گرت. گفتوگۆ دروست ببوون.
چارەسەری پێشنەکەوت. لەپێش ساڵی(2002)وە چارەسەری پێشنەکەوت. لەشوێنی
عەلمانیەتی نەتەوەیی، ئیسلامی نەتەوەیی شوێنی بگرێ هیچ شتێک ناگۆڕێت.
ئیسلامی نەتەوەیی وعەلمانی نەتەوەیی هەمان شتن. هەردووکیان لەهەمان
کارگەدا دەدروێن.
نەتەوەپەرستیەتی ئەحمەدی نەژاد هیچ
جیاوازیەکی لەگەل نەتەوەپەرەستیەتی نەتنیاهۆ دا نییە. هەردووکیان هەمان
شتن. هیچ جیاوازییەک لەنێوان نەتەوەپەرستایەتی بەعس و جەهەپە دا نییە.
پێویستە ئەمە باش بزانرێت. لەبەر ئەوە دیموکراسی دەرفەتێکی گفتوگۆ
کردنە تاکو لەمانە هەمووی رزگار بێت. عەبدوڵ لەتیف شەنەری کە لە (AKP)
جیا بۆتەوە دەڵێت: ئێمە بەدرێژایی حەوت ساڵ هیچمان نەکرد. نەمانهێنا
رۆژەڤەوە، ئەمە رەستەیەکی شەنەرە. دەزانن بۆچی؟ (AKP) تەنازول ناکات.
لەبەر نەدیتنی کێشەکەوە دێت. لەماوەی حەوت ساڵدا(1000) هەزار پۆلیس
وسەرباز کوژران. دەیانتوانی رێگری لەمە بکەن. دەتوانرا ئەو مردنانە
نەبێت. (AKP) ش وەکو حکومەتەکانی تر کێشەکەی حەواڵەی سوپا کرد.
وایانزانی، ئەگەر سوپا بەسەر (PKK) دا بچێ و بۆخۆشی هەندێک تەدبیری
ئابووری بگرێتە بەر ئێشەکە کۆتایی پێ دێت. کێشەکە کۆتایی دێ. بەڵام
وەکو بینیتان کێشەکە تەواو نەبوو. سەرباز چیان ویست (AKP) پێیان دا،
یاسای دادگاکردنی منداڵانی ویست، (AKP) دەری خست، یاسای دژەتێرۆریان
ویست بەکار بێنن (AKP) دەری خست. یاسای تری داواکرد، سەرباز چیان
داواکرد، (AKP) حکومەت جێبەجێیان کردەوە، بەڵام کێشەکە چارەسەر نەبوو.
دەمەوێ بانگەوازیک بەخەڵکی تورکیا بکەم. سیاسەتی بێ چارەیی هاوکاری
مەکەن. ئەوکەسانەی سیاسەتی بێ چارەیی بەرهەم دێنن بەهەڵویستی
دیموکراتیانە رووبەڕوویان ببنەوە.
ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لەهەرێمەکەدا ئەنجام دەدرێت وابیر دەکەمەوە زیاتر
ناوچە ناوچە بن. لەقسەی فەرمانداری هەکاری لەرابردوودا ئەوە باش
تێدەگەی. بەوشێوەیە دەستپێشخەری هەرێمی پێش دەکەون.
فەرماندەکانی ئەو ناوچانە دەستپێشخەری خۆیان بەکار دێنن. پەیوەست بە
پەژاکەوە لەئێران بەردەوام دەکات؟ ئەحمەدی نەژاد دوای ئەو رووداوانەی
دوای لەئێران سیاسەتی خۆی سەبارەت بەکورد بەرچاو دەرباز دەکات.
لەولایەنەوە هەوڵ بدات وکار بکات. لەلایەن رۆشنبیرانی ئەوروپاوە
بڵاوکراوێک شتێک هەیە؟ وادیارە زۆر گفتوگۆ دەربارەی چارەسەری دەکەن.
بەناودەکەن؟
ئەو حەفتەیەی دوای زیاتر رۆژەڤ بەگفتوگۆی سەرباز ـ سڤیل دەرباز بوو.
بەڵام ئەمە گرێدراوە بە کێشەی کوردەوە. ماوەێک گفتوگۆ دەکەن، دواتر
دێنەوە سەربابەتی سەرەکی. سەبارەت بە چارەسەریەوە شتێکی تر هەیە؟
لەدوای(15)ی ئابەوە کامە مەیل دەرکەوێـتە پێش دیار دەبێ. وادیارە
خەباتی پارتی چەتر بەردەوام دەکەن؟ لەم لایەنەوە خەباتی خۆتان پێشخەن.
پێویستە بەئایشە و ئەوان بڵێن، کاروخەباتەکانیان بەچڕٍی بەردەوام بکەن.
هۆکاری ئەوەی پارتی چەتر بەتەواوی پێش ناکەوێت چییە، لەهەڵبژاردنەکان
تەنگاوی چی بوون؟ هەندێکیان بۆ کشانەوە پێویستە ئەوانە بەڕاستی
هەڵسەنگێنرێت. من بۆ ئەمە دەڵێم دەبێ ئەکادیمیا دروست بکەن. خەباتی
پارتی چەتر بەفراوان بکەن، بگەێننە زۆر دەوروبەری بەرفراوان. زۆر
رۆشنبیرو دەوروبەری بەرفراوان دەتوانن شوێن تیادا بگرن، ئەو
ئەنجوومەنەی ئێستا لەشاری باتمان هەیە، چالاکی بکەن. پێویستە
ئەنجوومەنەکان چالاک بکرێن.
پەرتووکی نوێم ئێستا پێویست نییە. هۆبس باون پەرتووکێکی بەناوی
سەرهەڵدانی سیستەمی کۆن وابزانم نەهاتووە.
رۆمانێکی ئەمین مەعلوف بەناوی بەندەرە کانی رۆژهەڵات، دەتوانن بێنن.
وابزانم دەرەوەی ئەم پەرتووکە ئیتر پەرتووکی تری ئەمین مەعلوف نەماوە
بێنن. پەرتووکی دەرکەوتنی بزماری دونیای ئەمین مەعلوفم وەرگرت.
پەرتووکێکی کارل سیچمیت نەناردبوو دەتوانن بی نێرن. نووسینە
ئەدەبیەکانی ئادۆرنۆ وپەرتووکی بەناوی شۆڕشی بەلشەفیکی کارل هاتبێ،
تەواو باشە. وەکوتر پێویستیم بەهیچ شتێکی تر نییە.
سڵاوم دەنێرم بۆ زیندانیان، ئەگەر هەڤاڵانی زیندانی دیاربەکر سڵاویان
هەیە، سڵاوی منیش بیگەێننە ئەوان. لەو شوێنەی کە لێی هاتوون، بۆ
گەلەکەم ، بۆ هەڤاڵانی زیندان سڵاوم هەیە.
رۆژ باش
8/7/2009
|