چـه‌مکی بێهوده‌يی لای (ڕابه‌ر فاريق). خوێندنه‌وه‌يه‌کی تره بۆ شيعری(ئه‌مشه‌و ئێـواره‌يـه ئه‌مشه‌و)ی(رابه‌ر فاريـ‌ق)
دڵشادی عـومـه‌ر کاکی
ناشرينی ودزێويه‌کانی ژيانيش..مه‌ينه‌تی وبێ ئاراميه‌کانيش ڕه‌ش بينيی وبێهوده‌ييه‌کانيش..(يه‌ئس)..و..... بێ داديی و ناله‌باريه‌کان..گله‌يی وجه‌ورو بێهيوايی..ئه‌مانه‌و ده‌يانی تر له‌م چه‌مک و گوزارشتانه ژيان لێيانخاڵيی نيه‌وبه شيعرکردن ووێناکردنیان ژيان ئاڵترده‌کاو ..پڕده‌کا له‌حه‌قيقه‌ت.
بێهوده‌يش به‌قه‌د هێوا ده‌وڵه‌مه‌نده ..باڵای نه‌وی ترنيه،کاتێ پێکه‌وه ده‌چنه به‌رده‌م حه‌قيقه‌ت.کوت ومـــــت.. دوانه‌ی ژيانن. بێهوده‌يی..وه‌ڵامی مه‌ينه‌تيی نييه ئه‌وه‌نده‌ی پرسياره..پرسياره له‌قه‌ده‌ره خوێن ته‌ڕه‌کانی ژيان ئه‌م پێشه‌کيه‌م پياسه‌کردنێکه‌تاده‌گه‌ينه به‌رده‌م پليکانه‌کانی تاريکايی له‌وێوه بۆ شيعره‌که‌ی (ڕابه‌ر) ده‌ڕوانيين ده‌شێ له‌و تاريکيه‌دا له‌وژێرزه‌مينه نسرمه‌ی ڕۆحی ئه‌م گه‌نجه شاعيره‌دا..له باخچه‌ی گوڵه په‌شمورده‌کانیدا...گوڵێ جياوزتر له گوڵ..ڕه‌نگێکی تر له ده‌نگ وسيماييکی ترله‌ڕوناکی له‌نێوشيعره قه‌ترانييکه‌یدا به‌ديی که‌ين ڕابه‌رله‌نێوخۆيدا،گه‌مه‌ی بێهوده‌يی وێناده‌کات وبه‌ئاوی شيعردوورله‌به‌زين..ده‌نگێکی سه‌خت..زه‌بونيی گه‌نج،بـــــه زمانێکی ساده‌وته‌ڕی نێوژيان ڕۆده‌کاته جۆگاکانی شيعره‌وه..گه‌ره‌کمه بڵێم ئه‌م چه‌مکه(بێ هوده‌يی)له شـــيعری ئێستا‌و ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا..به‌م شێوه‌وشێوازه‌له ڕوبه‌ری شيعری هاوچه‌رخی کوردي‌دا که‌م وده‌گمه‌نه..مه‌به‌ستمه بڵێم ته‌نهانوسينه‌وه‌ی مه‌ينه‌تيه‌کان دورله‌وێناکردن وگونجاندنيان له‌ته‌ک هاوتاو ئاوێزه‌کانيانا..ئه‌م چه‌مکه تــــــۆخ ناکه‌نه‌وه..ئاوێزانبونی هاوتا وه‌ک دوانه‌يه‌کی لێکچوو خه‌سڵه‌ت وئه‌دگار جياواز ..وان..سه‌ره‌ڕای جياوازيشـــيان هه‌مئاهه‌نگی ژيان ده‌که‌ن..ته‌ماشا ئه‌م کۆپله‌يه..من ته‌نها ده‌ستی خوێنه‌ر ده‌گرم و ده‌يبه‌مه سه‌ر ئه‌م ديمه‌نه
ده‌ترســم بژيـم،ژيــان نــه‌بــێ ده‌ترســم بـمـرم،خــــودا هـــه‌بێ ده‌ترســــم(ترس)نه‌بـــووبـــێ مـــن بۆخـــۆم خولـقـاندبــێــتـــم
ته‌ماشا چ شه‌ڕێکه چ سه‌رسه‌ختيه‌که به‌رۆک گرتنی ئه‌م پرسيارانه..له‌م ڕاڕا‌يی وبێئۆقره‌ييه‌دا..شاعيرچۆن به‌زمانی گوزارشت ياریده‌کاو به سێبه‌ری سپيی بۆئه‌م وێنه تاريکانه‌ی پرسيار له نێوبيرو هزرو خه‌ياڵی خوێنه‌ر کانيه‌ک پڕ له‌قوڵپه‌ی وه‌ڵام ده‌ته‌قێنێ!..
له‌چيرۆکه شيعريه‌که‌ی شاعيردا(يه‌ئس)له‌نێوقودره‌تی توڕه‌بون دا ده‌ژيی وبێهوده‌يی چه‌ندين ديمه‌نی تراژيديی دروست کردووه..له‌بن باڵی لق وچڵه چه‌ماوه‌کانی غه‌مگينيشــدا به‌سه‌رگه‌ڵاکانی ته‌مه‌نی کاڵ وکرچی شاعيره‌وه شه‌ونمی هيوای زيوين هه‌ڵده‌ڕژێ..ته‌ماشا ئه‌م ديمه‌نه..
ده‌مـێـکـــه‌دواقومی سيگاری ژيانم کێشاوه که‌چی باغ ســڵاوم لێ ئه‌کا (جوانتر بوبڵێ لێده‌کا) ئه‌ســتێره‌ده‌ڕژێته گيرفانم
ته‌ماشا سێبه‌ری ئه‌م کۆپله شيعره وه‌ک دووباره بونه‌وه‌ی ديمه‌نێک له‌به‌رده‌م ئاوێکدا..به پێچه‌وانه‌وه لـــــه‌م ديمه‌نه‌ی سه‌ره‌وه..که‌به‌ئيقاعێکی غه‌م ئامێز..مه‌ينه‌تباری ڕابردوو..ده‌نێته به‌رده‌م سڵاو دانه‌وه‌ی باغ و...
ئه‌ستێره‌کانی گيرفانی.. له‌م پارچه‌ی سه‌ره‌وه‌دا نوکی هه‌ره‌مه‌که که‌لوتکه‌ی تراژيديی سه‌ربه‌ته‌می بێهوده‌ييه(سيگاری ژيان) بنی هه‌ره‌مه‌که‌ی فراوان و جێ‌گير کردوه به ئاوڕ دانه‌وه له سه‌رابه نادياره‌کانی هيواو ئاوڕ له‌سڵاوی باغ ئه‌داته‌وه‌و ياری به ملونکه پچڕاوه‌کانی ئه‌ستێره ده‌کات له‌گيرفانيدا..
له دوباره بونه‌وه‌ی ديمه‌نی نێو ئاوه‌که‌دا.. واته کۆپله‌ی دوای ديمه‌نی سه‌ره‌وه.. له پێشدا بنی هه‌ره‌مــــه‌کــــه ده‌بينرێ وده‌خوێنرێته‌وه..که‌گله‌يی له بێچاره‌يی وهاوه‌ڵيی نه‌کردن وهاوژيانيی يه‌له گه‌ڵ هيوا وخۆشیديده‌يی
نه‌قومێــک خــه‌نده‌م خواردووه‌ته‌وه (ساتمه‌ی تيا نه‌ده‌بوو..بيوتايه(خواردۆته‌وه)) نــه‌مه‌ســت بووم به‌ووشـــه ................. ديسانه‌وه نوکی هه‌ره‌مه‌که‌ی که ئه‌مجاره‌يان له بنه‌وه‌يه نوقمی بێهوده‌يی کردۆته‌وه..واته ئه‌مجاره به‌پێچه‌وانه له‌لق و چڵی هـيواکان..شه‌ونمی بێهوده‌يی ده‌چۆڕێ.. کاتێ ده‌ڵێ .. .......................
بــه وه‌هــمــه‌وه ســـه‌رقـاڵـــم
ئه‌وه‌خودی حه‌قيقه‌تی شاعيره که زاتی ئه‌و زاتپه‌خشێ..زه‌بونيه‌کانی گه‌نجی هاوسه‌رده‌م و هاوچاره‌يه‌تی ...لای شاعيرجۆرێک له‌سه‌رسه‌ختی کردن بۆ ژيان وهيوا ته‌ماشاکردنه‌کان هه‌يه‌و ناشتوانێ خـــۆی له باوه‌شـــی بێهوده‌يی بکاته‌وه..شاعيرله‌نێو قه‌دی زمانه ساده‌و ساکاره‌که‌ی..ژياندا..هه‌روه‌ک چۆن به‌چه‌ند هه‌ڵزنينێک به کێوێکدا به‌ڵام به پێی نه‌رمی خه‌ياڵ به قه‌دپاڵه‌کاندا ده‌تبات وله‌سه‌ر لوتکه‌ی به‌رزه‌وه. قوڵاي خه‌ره‌نــــدو..دۆڵ ونزاره‌کانمان نيشان ده‌دات، ته‌ماشا دوای ئه‌م دێڕانه که کوت ومت حه‌تميه‌تی ژيانه...چ کوت وپڕيه‌کی دروست کردوه..
مــــــــن تاوێـــک بــه‌فرم تاوێــک هـــه‌تـاو تاوێــک بۆشـــايـم تاوێـــک هــيــچ
ئێستا کاتی ڕوانينه له لوتکه‌به‌رزه‌کانی هه‌تاوه‌وه بۆ خه‌ره‌نده‌قوڵه‌کانی جوانی وپڕ له‌تيشک وته‌ليسمی نيگاو سيمای پڕ له ئه‌ندێشه‌ی فراوان و..به‌تايبه‌ت ده‌ستی خوێنه‌ر ده‌گرم وده‌يبه‌مه‌سه‌ر ئه‌م کۆپله‌ی خواره‌وه کــــــــه مه‌به‌ستمه بڵێم ئه‌م شيعره هه‌ندێ جار به‌وشه نه‌نوسراونه‌ته‌وه..من بۆ خۆم ئه‌م پارچه شيعره له‌به‌رد تاشراو
دێته‌به‌ر چاوم به‌رده‌وام ئيـنجـانه ده‌گه‌ڕێنمــه‌وه به‌رده‌م په‌نجه‌ره له‌ته‌ک خــۆم وته‌نهايـدا ده‌وه‌ســتم و به‌نيـگـايــه‌ک ئاشــت ده‌بمه‌وه له‌گه‌ڵ تــۆران .
دواجارده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌وه‌سروشتی پێکه‌وه ژيان وئالوده‌بونه به‌بێهوده‌يه‌ی که چاوه‌کانی ژيان جوان ده‌کاو،ته‌نها نێوانێکيش له نێواندا که هه‌بێ تێر بونه له غه‌مه شيرينه‌کانی ژيان ڕاپسکانه له‌خۆشيه‌تاڵه‌کانی مه‌رگ..ئيتربۆ تامکردن وچه‌شتنی ئه‌م گوزارشته شيعريانه‌ی شاعير..(ڕابه‌ر فاريـ‌ق)..خوێنه‌ر به‌جێ ده‌هێڵم بۆخوێندنه‌وه‌ی شيعره‌که‌ی..له ڕۆژنامه‌ی لێدوان..به چرپه‌يه‌کيش ده‌ڵێم زۆر شت له‌ژيانماندا هه‌يه له‌گه‌ڵيدا ده‌ژين و لێی تێناگه‌ين تا خۆشيه‌کانمان به(فرمێســـــک )ئاو نه‌دا..ئاخۆ بێهوده‌ييه..؟ خوێنی لێ ده‌چۆڕێ..؟... ئه‌وه چ ئالوده‌بونێکه له‌خۆشيدا ئاوڕ ئه‌ده‌يته‌وه له‌گريان.
|