جه‌نابی قایمقام.
ئێمه پێشتر باسی چه‌نده‌ها زاراوه‌مان کرد که له ناوی(مه‌ڕ)ه‌وه هاتبوون، ئه‌وانه ته‌نها چه‌ند نموونه‌یه‌کی ساده‌بوون ، ئه‌گینا سه‌ده‌ها نموونه‌ی تر هه‌ن،ئه‌گه‌ر ئێمه له‌سه‌ر هه‌مووی بدوێین ئه‌وا ده‌توانین کتێبێکی له‌سه‌ر بنووسین .
له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر جاره‌ی له‌لایه‌ن دوژمنێکی جیاوازه‌وه، ووڵاته‌که‌مان داگیر کراوه‌و ، به‌هۆی زۆریی شێوه زمانه‌کانی کوردییه‌وه‌چه‌نده‌ها گۆڕانکاری به سه‌ر لێوزکردنی ئه‌و ووشانه هاتووه، که له زمانه‌که‌ماندا هه‌ن، بۆ نموونه؛ ووشه‌ی (خان)، بووه به(گان)، (غان)، (کان)، (قان)،(جان)، (حان)، (هان)، (وان)، (یان). که ده‌بینین ،ئه‌م زاراوانه‌ی لێکه‌تۆته‌وه: خانه، هانه ،یانه،حانه، مه‌خان، مه‌گان،مه‌غان،مه‌جان،مه‌کان ،مه‌یان...هتد. وه‌ک ووتمان به جێیه‌ک که مه‌ڕی تێکرابێت ووتراوه (مه‌گان)، ئه‌گه‌ر له نه‌و (مه‌گان)دا مه‌ڕێکی گه‌وره هه‌بوایه، پێی ده‌ووترا(گای مه‌گان) واته سه‌رکرده‌ی (مه‌گان)ه‌که، پاشان ئه‌م ناوه بووه به(قای مه‌قان) و پاشتر بووه به(قای مه‌قام) به هۆی زۆر به‌کارهێنانی ئه‌م زاراوه‌یه‌وه، ده‌نگی (م)ی (مه‌قام) که‌وتۆته سه‌ر(قای) وه بووه به (قایم) وه چوونکه بزوێن له سه‌ره‌تای(ووشه‌دا نایه‌ت، بزوێنی (ه قام) که‌وتووه‌و، بووه به(قام)و ته‌واوی زاراوه‌که بووه به(قایم قام)و له عه‌ره‌بیدا بووه به(قائم المقام)، و ده‌یه‌ها زاراوه‌ی تری لێکه‌وتۆته‌وه، وه‌ک ، قایم ، قیم،قائمه، مقام ،اقامه... هتد له کوردی‌دا قایم به مانای (توند، خێرا، شاردنه‌وه،قفڵ) وه‌ک ده‌ڵێن: سڕی قایمه، یان قایمکاره،قایم بڕۆ، ده‌رگاکه قایم که... هتد یان ده‌ووترێت فڵانه که‌س مه‌قامی به‌رزه، یان مه‌کانه‌تی به‌رزه.
زاراوه‌ی مه‌قان له (بانی مه‌قان)دا ده‌رده‌که‌وێت، که شوێنێکی به ناووبانگه‌و، سه‌ر به شاری چه‌مچه‌ماڵه ،وه ڕه‌نگه (قانا)یش که شارێکه له فه‌له‌ستین، هه‌ر له(خانه)ه‌و هاتبێت.
زاراوه‌ی مه‌گان؛ چونکه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به کار هاتووه،مانا بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی له‌ده‌ست داوه‌و، ناوی خودی (خانوو)ی له خۆگرتووه‌و، بۆمرۆڤیش به کارهاتووه، ته‌نانه‌ت بۆشوێنی پیرۆز‌و خواپه‌ره‌ستیش به‌کارهاتووه، بۆنموونه، که ده‌بینین زاراوه‌ی(مغان)ی لێکه‌وتۆته‌وه‌و، ده‌یه‌ها زاراوه‌ی تریش ، وه‌ک (ارمغان)واته (سۆغاتی)دیاری، که له(ئار+مه‌غان) پێک هاتووه، واته بردنی (ئاگر بۆ ته‌ژگه‌ی مه‌غان )که پیرۆزترین دیاری بووه.
دیسان زاراوه‌یه‌کی تریش هه‌یه که، به‌مانای شوێنی پیرۆز دێت له‌ناو ئیسلامداو، له ووشه‌ی (خان)ه‌وه هاتووه.ئه‌ویش بریتییه له(خانه‌قا) که له بنه‌ڕه‌تدا له (خانه‌گا)وه هاتووه‌و، پاش به‌کارهێنانی ئه‌م زاراوه‌یه بۆماوه‌یه‌کی زۆر، مانا بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی له ده‌ست داوه‌و،به مانای خانووی مرۆڤ هاتووه. لێره‌دا له‌وانه‌یه(گا)به مانای مه‌ڕی گه‌وره‌وه هاتبێت، چونکه کورد هه‌میشه به مه‌ڕدارییه‌وه خه‌ریک بوون،هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یشه تووشی ئه‌م هه‌موو ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌رییه بوون ،چونکه‌مه‌ڕوماڵات له دێره‌کدا،سامانێکی گه‌وره بووه‌و، وه‌ک نه‌وتی ئه‌مڕۆ وابووه.
ووشه‌ی (گان) سه‌ده‌ها زاراوه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه ، وه‌ک باژارگان،که هه‌ندێ که‌س به هه‌ڵه لێکیان داوه‌ته‌وه،که گوایه له بازاڕه‌وه هاتووه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته ، که (باژێر )له (باژگر)ه‌وه هاتووه، واته (وه‌ر گری باج)، لێره‌دا ده‌نگی (گ)ی (گر) بووه به (ێ). ووه باژێرگان به مانای(دائرة الضرائب) عه‌ره‌بی دێت، که له فارسی‌دا بووه به (بازرگان)، بوونی ده‌نگی(گ) به (ێ) شتێکی ئاساییه له کوردی‌دا، وه‌کو: جگه‌ره=جیێه‌ره، مه‌گه‌ر= مه‌یێه‌ر، مێگه‌ل= مێیه‌ل. هه‌روه‌ها باجگری خانه‌ی (جه‌نگ)یش هه‌بووه که پێی ووتراوه(جابی) که له ناوی(جبه)ه‌وه هاتووه ، که له‌شوێنێکی دیکه‌دا دێینه سه‌ر ئه‌م باسه.
هه‌روه‌ها ووشه‌ی (گان)له(نابگان)ی فارسی‌دا ده‌رده‌که‌وێت ، که له ڕاستیدا کوردییه‌و، بریتیه له(نه+ئا‌ڤ+گان) به‌مانای خانووی سه‌ر ئاو دێت،واتا(که‌شتی) که به‌ئینگلیزی پێیده‌ڵێن( Navy). (نه ئا‌ڤ) واته شتێک که له گه‌ڵ ئاودا بێت به‌ڵام به‌شیک نه‌بێت له ئاو، ئه‌م جۆره زاراوانه زۆر له زمانی ئاوێستاییدا هه‌بوون, بڕگه‌ی (نا) و(نه)(ن‌و) له گه‌ڵ زۆر ووشه‌دا به کار دێنن،(ئا)یان(ئه) بۆ شتێک که (بوون) ده‌ر بخات ،(نا)یان(نه)وه‌یان(نۆ) بۆشتێک که په‌یوه‌ندی هه‌بێت، به‌ڵام به‌شێک نه‌بێت له‌و شته، ئه‌مه باسێکی دوور‌و درێژه له کاتێکی تردا باسی ده‌که‌ین،که ئێستا ته‌نها یه‌ک نموونه دێنمه‌وه:(خڤثه) واته(ووته)..(ئاخڤثه) واته(ووتراو) و(ناخڤثه) واته(نه‌ووتراو) وه لێره‌دا به مانای(نوسراو) دێت و،که به فارسی(نڤیشته)ی پێده‌ڵین و، (نه‌خشه)یش هه‌ر له‌مه‌وه هاتووه،له داهاتوودا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌دوێم.
ئێمه به‌و پێره‌وه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌توانین سه‌ده‌ها زاراوه‌ی نوێ دروست بکه‌ین و، ناوی ئه‌م په‌یڕه‌وه بنێین (هه‌بوو نه‌بوو) چونکه ئه‌مه نموونه‌یه‌که بۆ ئه‌مجۆره په‌یڕه‌وه‌و له ووشه‌ی (بوون)ه‌وه وه‌رگیراوه‌و، تائه‌مڕۆش به‌کاری دێنین، به‌تایبه‌تی له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکدا.
له‌وه ده‌چێت زمانه‌وانانی عه‌ره‌ب زوو هه‌ستیان به پێڕه‌وی هه‌بوو نه‌بوو کردبیت، چونکه زۆر ووشه‌ی کۆنی کوردی‌یان هێناوه‌و به‌م پێڕه‌وه زاراوه‌یان لێدروستکردووه، بۆنموونه دووجار سوودیان له‌ووشه‌ی(با) وه‌رگرتووه، ( با) له‌سه‌ره‌تادا (ڤاثه) بووه پاشان بووه به(ڤاث) پاشتر(ڤات) ئه‌مجار(ڤاد) که(Wind)ی ئینگلیز‌و(باد) ی فارسی لێ په‌یدا بووه، پاشان (ڤا ) و( با) (وا) . پاش ئه‌وه‌ی بڕگه‌ی(ئا) که‌تۆته پێش(ڤا) زاراوه‌ی(ئاڤا)ی لێ‌دروست بووه، که به مانای به (با)بوون دێت ، واته جووڵانی (با) که به‌فارسی بووه به(هه‌ڤا)و به‌عه‌ربی بووه به(هواء) وه‌هه‌روه‌ها زمانه‌وانی عه‌ره‌ب هاتوون بڕگه‌ی (نه)یان خستۆته سه‌ر ووشه‌ی(ڤاثه)وزاراوه‌ی (نه‌ڤاثه)یان درووست کرددوه، که به‌کوردی وواته شتێکه له گه‌ڵ( با)دا به‌ڵام به‌شێک نییه له( با)،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له عه‌ره‌بیدا پیتی(ڤ) نییه(نڤاثه) بووه به( نفاثه).
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بڕوانینه ووشه‌ی (ناخدا)ی فارسی، ده‌بینین که له بنه‌ڕه‌تدا کوردی بووه‌و، پێکهاتووه‌له (ناڤ+خوذا) واته (خاوه‌ن که‌شتی) که به مانای (که‌شتیڕان) دێت، که به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن(قبطان)و، له ( Captain) ی ئینگلیزییه‌وه وه‌ریانگرتووه.
ئێمه پێشتر باسی (خه‌له)مان کرد که به مانای دانه‌وێڵه دێت، واته(دانه‌گه‌له) ، لیره‌دا دانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به مانای(تاک) دێت، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا به‌مانای (خاڵ)(نقطة)ێکی وورد هاتووه‌و ، له بنه‌ڕه‌تدا (ثانه) بووه و، پاشان بووه به(تانه)و پاشتر(دانه) ئه‌گه‌ر یه‌کیک خاڵێکی وورد له (چاو)ی‌دا بێت ، به‌خاڵه ده‌ووترێت (تانه)، عه‌ره‌ب زاراوه‌ی(طعنة) یان لێدروستکردووه‌و، له ووشه‌ی (ثانه) یش زاراوه‌ی (ثانیه)یان دروستکردووه، که ده‌یه‌ها زاراوه‌ی تری لێکه‌وتۆته‌وه.هه‌روه‌ک ووشه‌ی(ذه‌ک)یش بووه به(دق) زاراوه‌ی(دقه)و(دقیقه)و ده‌یه‌ها زاراوه‌ی تری لێکه‌وتۆته‌وه..ووشه‌ی (زه‌نگ) ووشه‌یه‌کی فارسییه که به کوردی(زه‌ك)ه‌و ، له‌بنه‌ڕه‌تدا( ذه‌ک) بووه، ئه‌مه‌ش بابه‌تێکه‌و له‌داهاتوودا باسی ده‌که‌ین.
با بێینه‌وه سه‌ر باسی (خان)... ووشه‌ی( خان) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که، بۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵیش به‌کار هاتووه ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زیاتر بۆ ئاژه‌ڵ به‌کاری دێنن. بۆ مرۆڤ به‌کوردی بووه به(خانوو) و (به فارسی) بووه به (خانه) که عه‌ره‌ب هه‌ردووکیانی کردووه به(حانوت) و(حانه)، هه‌روه‌ک (ماڵ)و (ماڵات)یان کردووه به (محل)و( محلات).. وه‌ک ووتمان ووشه‌ی (مه‌گان) یان کردووه به (مکان) و(مجان).
لێره‌دا ره‌نگه یه‌کێک بپرسێت و بڵێت: ئه‌مه بوو به چی؟ ئه‌گه‌رهه‌رچی ووشه‌و زاراوه‌ی عه‌ره‌بییه له کوردییه‌وه هاتبێت، ئه‌ی خۆیان خاوه‌نی چی بوون؟ وه‌ڵام: هیچ..عه‌ره‌ب پێش ئه‌وه‌ی که کورد بناسێت، له چه‌ند هۆزو تیره‌یه‌کی دزو جه‌رده‌و، پیاوکوژو نه‌زان به‌ولاوه؛ هیچی تر نه‌بوون له‌سه‌ر مرۆڤ کوشتتن و تاڵانکردن ژیاون که تا ئه‌مڕۆیش ئاثێری دیاره پێوه‌یان. عه‌ره‌ب میله‌تێکی پێپه‌تی بوون و نه‌یانزانیوه ناوی خانوویش چییه، یه‌که‌م جار که خانوویان بینیوه ، وایان زانیوه به‌هه‌شته، بۆ یه که هێرشیان هێناوه‌ته سه‌ر کورد به ناوی (خانوو)ه‌وه دڵخۆشیان کردوون، ووتوویانه ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به دینه‌که‌مان بهێنی ده‌چیت بۆناو (خانوو) که له‌و زه‌مه‌دا به خانوو گووتراوه (گانه) و له به‌رئه‌وه‌ی ناتوانن لێوزی پیتی(گ) بکه‌ن ، کردوویانه به(ج)و ووشه‌ی(گانه) یان به(جانه)ه لێوز کردووه‌و، زاراوه‌ی(جنة)ی لێ که‌وتۆته‌وه.
وه‌ک دیتمان زاراوه‌ی(خه‌ل) له (گه‌ل)ه‌وه هاتووه‌و، دانه‌یش له له(ثانه)ه‌وه هاتووه ، ئه‌ی دانه‌وێڵه پێشتر ناوی چی بووه؟ ئه‌و زاراوه‌یه‌ی که ئه‌مڕۆ پێی ده‌ڵێین (تۆ‌و) ناوی دانه‌وێڵه بووه، که له‌سه‌ره‌تادا(ثوخمه)ی پێگووتراوه‌و، که به هه‌مان مانای (تۆ‌و)ی گیانله‌به‌ران دێت، ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ی به سه‌ردا هاتووه، (توخمه، توخم ،تۆم، توم،تۆ‌و،تۆ،تو،تۆێ، دۆم، دوم ...هتد).
له کۆندا (توم)یان به‌دوو جۆر هه‌ڵگرتووه، یه‌که‌میان له ناو(خان) هه‌ڵگرتووه که له‌و زه‌مه‌دا پێی ووتراوه (گان)و به‌و (گان)ه‌ی که(توم)ه‌که‌ی تێکراوه ووتراوه(گانتوم) که‌مانای (سایلۆ) ده‌گه‌یه‌نێت، پاش زۆر به‌کارهێنانی ئه‌م زاراوه‌یه ،( گانتوم)له مانای(سایلۆ) ده‌رچووه‌و، مانای (دانه‌وێڵه)ی گه‌یاندووه‌و، زاراوه‌ی (گه‌ندم) و (گه‌نم) لێکه‌وتۆته‌وه‌و، که به فارسیش هه‌ر(گندم)ی پێده‌ووترێت.
شێوه‌ی دووه‌می هه‌ڵگرتنی (گه‌نم)(گه‌ندم) له چاڵنان بووه، که بریتییه له‌چاڵیکی قوڵ، که پاش ئه‌وه‌ی گه‌نمه‌که‌ی تێده‌که‌ن به(کا) دایده‌پۆشن و، پاشان خۆڵی ده‌که‌ن به‌سه‌ردا، که‌له و زه‌مه‌دا به(چال) ووتراوه (چا) بڕوانه ووشه‌ی(چاندن)و(چانهادن)که به مانای خستنه‌چاڵ دێت، ئه‌و چاڵه‌ی که گه‌نمی تێده‌کراو ئێستا پێیده‌ڵێین(چاڵه‌گه‌نم) ئه‌و زه‌مه پێی ده‌ووترا(چاگه‌نم)و پاشان چاگه‌نم بووه به(چایه‌نم) ئه‌ویش به گۆڕینی ده‌نگی (گ) بۆ(ێ) هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه باسمان کرد، پاشان عه‌ره‌ب و ئیسلام خه‌ڵکی کوردیان به (چایه‌نم) ترساندووه‌و زاراوه‌ی(جهنم)یان دروست کردووه، هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوون به‌ڵکو خه‌ڵکیشیان له چاڵه‌گه‌نمدا سووتاندووه‌و، زاراوه‌ی(نار) یان له(ئار)ی کوردییه‌وه وه‌رگرتووه‌و، (ئار)ی (چاگه‌نم)یان کردووه به(نار) ال(جهنم).تا ئێستاش هه ندێ که‌س له‌سه‌ر کێشی ووشه‌ی (چاگه‌ندم) لێوزی ده‌که‌ن و پێی ده‌ڵێن (جه‌هه‌ندم).
زاراوه‌ی(ڕه‌مه)وه‌ک پێشتر له‌سه‌ری دواین به مانای (ڕانه‌مه‌ڕ) هاتووه، جارێکی‌تر له گه‌ڵ ووشه‌ی(گان) یه‌کی گرتووه‌و، زاراوه‌ی(ڕه‌مه‌گان)ی پێک هێناوه، پیتی(گ) له عه‌ره‌بیدا ده‌بێت به(ض) وه‌ک له(نگر)و(نـظر)دا ده‌رده‌که‌وێت، که باسیکم هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌مه‌و ، لده‌رفه‌تێکدا لیی ده‌دوێم، لێره‌دا عه‌ره‌ب زاراوه‌ی( ڕه‌مه‌گان)یان کردووه به(رمضان)و ناوی جه‌ژنێکیان لێ دروست کردووه.
(خوان) به‌مانای (خواردن) دێت ، له زه‌مێکدا که به( گورگ) ووتراوه(گورو) که تائێستاش له زۆر شوێن هه‌روای پێده‌ووترێت،ته‌نانه‌ت که‌وڵ کردنی پێستیش، که پێی ده‌ووترێت (گورون) له‌مه‌وه هاتووه.. له هه‌مانکاتدا به(خوان) گووتراوه (هوان) که‌تائێستاش له زۆر شوێن هه‌ر وای پێده‌ڵێن، له کاتێکدا که گورگ له ڕانه مه‌ڕێکی داوه، ووتوویانه گورگ له‌ڕانه‌که‌ی داوه‌و مه‌ڕێک یان چه‌ند مه‌ڕێک بوون به (گورگخوان ) وه تائێستاش زاراوه‌ی گورگخوانی و گورگانخواردوو به کاردیت ، به‌ڵام له‌و زه‌مه‌دا به (گورگ خوان) ووتراوه( گورو هوان)و (گورووان) و زاراوه‌ی(قوروان)ی، لێ که‌وتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌ڕیک له ناو ڕانێکدا گورگ بیخواردایه ، ده‌بوو به گورووانی مه‌ڕه‌کانی تر. که به عه‌ره‌بی و فارسی بووه به(قربان).
هه‌روه‌ها( گروهان)ی فارسیش له (گه‌ل)و(خان)ه‌وه‌هاتووه، واته کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک له خانوویه‌کدا، به‌ڵام فارس بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌کاریان هێناوه که به مانای (سریة)ی عه‌ره‌بی دێت. هه‌روه‌ها(گروگان)یش به هه‌مان شیوه، که فارسییه‌و، به مانای (رهائن) عه‌ره‌بی دیت و ، زاراوه‌ی(قه‌ڵغان)یش له‌مه‌وه هاتووه، که‌له کاتی شه‌ڕدا، ئه‌وکۆمه‌ڵه دیله‌یان هێناوه‌ته به‌رده‌م خۆیان ، بۆ خۆ پاراستن له تیری دوژمن، (قه‌ڵغان) له عه‌ره‌بیدا به مانای(درع بشري) دێت. ئه‌گه‌ر بڕوانیینه‌زاراوه‌ی(رهائن) ده‌بینین که ووشه‌یه‌کی فارسییه‌و بریتیه له( رهایان) واته ئازادکراوه‌کان، له‌وه ده‌چێت عه‌ره‌ب به هه‌ڵه ئه‌م ووشه‌یه‌یان وه‌ر گرتبێت.
وه‌ک دیتمان که عه‌ره‌ب و ئیسلام، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که دین و خاک و زمانیان داگیر کردووین و ئه‌وپه‌ڕی سوکایه‌تییان به زاتی کورد کردووه، له‌چاڵه گه‌نمدا باب و باپیرانمانیان سووتاندووه‌و ،به جه‌ژنه‌کانیان که‌به مانای (ماڵی مه‌ڕ)و (مه‌ڕی گورگخواردوو)دێت، گه‌له‌که‌مانیان فریو داوه..من زؤرم پێیه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدوێم ،به‌ڵام چیتر له‌سه‌ری نادوێم و، پێنچ خاڵی سه‌ره‌کیم ڕوون کردۆته‌وه، که بریتییه‌له ناوی خواکه‌یان و دووجه‌ژنه‌که‌یان و به‌هه‌شت و دؤزه‌خه‌که‌یان و، ئه‌و که‌سه‌ی.. که‌سه، ئه‌لفێکی به‌سه.
نیوجه‌رسی 03/02/2009 naziar@verizon.net
|