په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١٠\٢٠١٨

چەند بابەتێک سەبارەت بە سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی.

 

مەنسوور جیهانی

 

فیلمە ئەنیمەیشنییەکانی بەشی پێشبڕکێی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دیاریکران.

فیلمە ئەنیمەیشنییەکانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سلێمانی" لە ھەرێمی کوردستان دیاریکران.

ناوی ١٩ فیلمی ئەنیمەیشنییەکانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی Slemani دیاریکران، کە بریتین لە: فیلمی "سندووقەکە" The Box لە دەرھێنانی "دۆسان کاستلیک" Dusan Kastelic لە وڵاتی ئسلۆڤانیا، فیلمی "ئەلفووبێ" Alphabet لە دەرھێنانی "کیانووش عابێدی" Kianoush Abedi لە وڵاتی ئێران، فیلمی "بۆشایی نگەتیڤ" Negative Space لە دەرھێنانی "ماکس پۆرتێر" Max Porter و "رۆ کۆواھاتا" Ru Kuwahata لە وڵاتی فەڕەنسا، فیلمی "دواھەمین کەشتی" The Last Cruise لە دەرھێنانی "ھریستیانا بێلووسۆڤا" Hristina Belousova لە وڵاتی ئۆزبەکستان، فیلمی "نە بە جنگ" واتە "نا بە جەنگ" No War لە دەرھێنانی "شەفیقە ئاسانی" Shafigheh Asani لە وڵاتی ئێران، فیلمی "تماشاچی" واتە "چاودێر" Bystander لە دەرھێنانی "شەیدا کاشی" Sheyda Kashi لە وڵاتی ئێران، فیلمی "نقشە" واتە "شێوەکە" The Pattern لە دەرھێنانی "ئازاد جەنەتی" Azad Jannati لە وڵاتی ئێران، فیلمی "سارا" Sara لە دەرھێنانی "مریەم ئۆبرشلسیکۆڤا" Miriam Obršlíková لە وڵاتی کۆماری چیک، فیلمی "خەمباری لە خواردنی ماسیدا" The Sadness in Fish Food لە دەرھێنانی "ئانیە لیۆ" Annie Liu لە وڵاتی ئەمەریکا، فیلمی "ھاوسەنگی" Balance لە دەرھێنانی "بارزان رۆستەمی" Barzan Rostami لە وڵاتی ئێران، فیلمی "ئاریس" Ares لە دەرھێنانی "ئاناس ئەلموساویی" Anas Almwsawee لە وڵاتی عێراق، فیلمی "دڵۆپەکان" Drops لە دەرھێنانی "سارە جۆی جونگێن" Sarah Joy JUNGEN و "کریستین کجارۆلف ھۆڤ" Karsten KJÆRULF-HOOP لە وڵاتی دانیمارک، فیلمی "شب تولد" واتە "شەوی یادی لە دایکبوون" Her Birthday Night لە دەرھێنانی "فەرشاد موحیتی" Farshad Mohiti لە وڵاتی ئێران، فیلمی "ئیکی" واتە "ناشاد" Icky لە دەرھێنانی "پەرەستوو کارگەر" Parastoo Cardgar لە وڵاتی ئێران، فیلمی "عەزیزەکە" The Dress لە دەرھێنانی "ئاناستاسیا سیسۆڤا" Anastasia Sysoeva لە وڵاتی رووسیا، فیلمی "نینی" Nini لە دەرھێنانی "ئینگزۆنگ خین" Yingzong Xin لە وڵاتی ئەمەریکا، فیلمی "با بەدوای ئەژدیھا دڕندەکە بکەوین" Let´s Chase The Ferocious Dragons Away! لە دەرھێنانی "ھۆکتۆر سۆنال" Hector Suñol لە وڵاتی ئیسپانیا، فیلمی "ئازادی" Freedom لە دەرھێنانی "میرسیا بۆبینا" Mircea Bobina و "ویدیم تیگاناس" Vadim Tiganas لە وڵاتی موڵداوی و فیلمی "نتفە" واتە "تۆو" Sperm لە دەرھێنانی "حوسێن فەرید" Hussein Farid لە وڵاتی عێراق.

سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە لایەن کۆمپانیای سنەمایی "مەستی فیلم" بە بەڕێوەبەرایەتی "فوئاد جەلال" بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، "مەلا بەختیار" سەرۆکی بەشی پشتیوانی ئەم فێستیڤاڵە و لە کەسایەتییە بەرچاوە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، "دانەر عومەر فارس" بەڕێوەبەری ھونەریی و "لینا ڕەزا" بەڕێوەبەریی بەرنامەدانانی فێستیڤاڵ و ھەروەھا بە یارمەنی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان و دایرەی گشتیی رۆشنبیری و لاوانی پاریزگای سلێمانی و بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان، لە دوو بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیھان" و بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" و ھەروەھا کردنەوەی ڤۆرکشۆپی پسپۆڕانەی سینەمایی و چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی پسپۆڕانە لە رۆژانی ١٠ تا ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە ٥ ھۆڵی "سیتی سینەما"، سینەما "سالم" و تەلاری "ھونەر" لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
 

بۆ زانیاریی پتر:
www.slemanifest.com/tahai-karemi  

 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

"ئەوبەری ھەورەکان"ی مەجید مەجیدی لە بەشی سەرەکیی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی.



فیلمی سینەمایی "ئەوبەری ھەورەکان" لە دەرھێنانی مەجید مەجیدی دەرھێنەری ناسراوی سینەمای ئێران لە بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" لە سێھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" نمایش دەکرێت.

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی راگەیاندنی سێھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی"، فیلمی سینەمایی "آن سوی ابرھا" واتە "ئەوبەری ھەورەکان" Beyond The Clouds لە دەرھێنانی مەجید مەجیدی و بە ئامادەبوونی ئەم دەرھێنەرە بەئەزموونەی سینەمای ئێران؛ بەرھەمی ھاوبەشی کۆمپانیاکانی "زی ستۆدیۆ" Zee Studios و "ناماە پیکچێڕز" Namah Pictures لە وڵاتی ھیندوستان، بە ئاوازدانانی "ئەی. ئاڕ. رەحمان" A. R. Rahman براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکاری باشترین مۆسیقای فیلم و بە بەڕێوەبەرایەتی فیلمگرتنی "ئانیل مەھتا" Anil Mehta لە سیما دیارەکانی سینەمای ھیند لە بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" لە سێھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" Slemani لە ھۆڵی "سیتی سینەما" لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق نمایش دەکرێت و بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی "کاجی زێڕین"ی ئەم فێستیڤاڵە، لەگەڵ فیلم گەلێک لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لەوانە؛ ژاپۆن، تورکیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، لوبنان، پۆڵەندا، بولگاریا، سلۆڤاکی، کۆماری چیک، ئوستڕاڵیا و ئێران رکابەری دەکات.

"ئەوبەری ھەورەکان" چیرۆکی برایەک بە دەورگێڕانی "ئیشان خاتر" و خوشکێک بە دەورگێڕانی "مالاویکا موھانان" دەگێڕێتەوە کە لە ناوچەی کەپرنشینی ھیند گەورە بوون. کاتێک کە تارا بە تاوانی کوشتن دەستەبەسەر دەکرێت، پەیوەندیی ئەو لەگەڵ براکەی ئەمیر دەخرێتە بواری تاقیکردنەوە.

"ئەوبەری ھەورەکان" بۆ یەکەمین جار لە بەشی رکابەری فەرمی شەست و یەکەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی لەندەن نمایش کرا و ھەروەھا فیلمی کردنەوەی چل و ھەشتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "گوا" لە ھیندستان بوو. ئەم بەرھەمە سینەماییە لە زیاتر لە ٧٠ ساڵۆنی سینەما لە ناوچەکانی بەشی کەنداوی فارس لەوانە؛ کوەیت، عومان، بەحرەین، قەتەر، دوبەی و ھتد بە شێوەی گشتی نمایش کراوە و ھەروەھا لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا، پاکستان، سەنگاپوور، ئەفریقیای باشوور و چەندین وڵاتی دیکە چۆتە سەر پەردەی سینەما.

مەجیدی دەرھێنەری چەندین فیلمی سینەمایی لەوانە؛ "منداڵانی ئاسمان"، "رەنگی خودا"، "باران"، "ئاوازی چۆلەکەکان" ، "محەمەد رەسولوڵڵا"یە. "منداڵانی ئاسمان" لە ساڵی ١٩٩٨ی زایینی یەکەمین پاڵێوراوی ئێران لە بەشی ئۆسکاری باشترین فیلمی زمانی بیانی بوو.

سێھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سلێمانی" لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" بە بەڕێوەبەرایەتی "فوئاد جەلال"، بە سەرۆکایەتی "مەلا بەختیار" بەرپرسی بەشی پاڵپشتیی ئەم فێستیڤاڵە و لە کەسایەتییەکانی بەرجەستەی سیاسی ھەرێمی کوردستانی عێراق، بە بەڕێوەبەرایەتی ھونەریی "دانەر عومەر فارس"، بە بەڕێوەبەرایەتی بەرنامەداڕشتنی خاتوو "لینا رەزا" و ھەروەھا بە پشتگیری "نێچیروان بارزانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق و بە نمایش کردنی فیلمەکانی دەرھێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان؛ لە دوو بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" و بەشی رکابەریی "سینەمای کوردی" و ھەروەھا سازدانی وۆرکشۆپەکانی پسپۆڕانەی سینەمایی و چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەکادیمیک لە رۆژانی ١٨ تا ٢٤ی رەزبەری ١٣٩٧ی ھەتاوی رێکەوتی ١٠ تا ١٦ی ئوکتۆبری ٢٠١٨ی زایینی لە ٥ ھۆڵی "سیتی سینەما"، "سینەما سالم" و ھەروەھا لە تەلاری "ھونەر"ی شاری سلێمانی پایتەختی فەرھەنگ و ھونەری ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی بەشی پێشبڕکێی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دیاریکران.
 


فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سلێمانی" لە ھەرێمی کوردستان دیاریکران.
 


ناوی ٧ فیلمی بڵندی دیکۆمێنتاریی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی Slemani دیاریکران، کە بریتین لە: فیلمی دیکۆمێنتاری "ئاسەوارەکانی حوکمی دیکتاتۆری لە ژیانی ئەکتەرێکدا" The Scars of Dictatorship in the Life of an Actor لە دەرھێنانی "رۆزا براردۆ" Rosa Berardo لە وڵاتی بڕازیل، فیلمی دیکۆمێنتاری "ئاوازی خودا" Song Of God لە دەرھێنانی "عارف محەمەدی" Aref Mohammadi لە وڵاتی ئێران، فیلمی دیکۆمێنتاری "ئەرمەنلی" Armanli لە دەرھێنانی "نوورا جەماڵ" Noura Gamal لە وڵاتی میسر، فیلمی دیکۆمێنتاری "من می مانم" واتە "من دەمێنمەوە" I Stay لە دەرھێنانی "فاتمە مەرزبان" Fatemeh Mazrban لە وڵاتی ئێران، فیلمی دیکۆمێنتاری "نھێنی میترائیزم" The Secret of Mithraism لە دەرھێنانی "سۆھراب حوسێن زادە" Sohrab Hosseinzadeh لە وڵاتی ئێران، فیلمی دیکۆمێنتاری "سێ کامێڕای دزراو" ٣ stolen cameras بەرھەمی ھاوبەشی سەحرای رۆژئاوا لە وڵاتی مەغریب و وڵاتی سوید و ھەروەھا فیلمی دیکۆمێنتاری "ئاڵتوونی زامدار" Wounded gold لە دەرھێنانی "مستەفا ھادزیبراھیمۆویچ" Mustafa Hadzibrahimovic لە وڵاتی بۆسنی و ھێرزێگۆڤین.

سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە لایەن کۆمپانیای سنەمایی "مەستی فیلم" بە بەڕێوەبەرایەتی "فوئاد جەلال" بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، "مەلا بەختیار" سەرۆکی بەشی پشتیوانی ئەم فێستیڤاڵە و لە کەسایەتییە بەرچاوە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، "دانەر عومەر فارس" بەڕێوەبەری ھونەریی و "لینا ڕەزا" بەڕێوەبەریی بەرنامەدانانی فێستیڤاڵ و ھەروەھا بە یارمەنی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان و دایرەی گشتیی رۆشنبیری و لاوانی پاریزگای سلێمانی و بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان، لە دوو بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیھان" و بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" و ھەروەھا کردنەوەی ڤۆرکشۆپی پسپۆڕانەی سینەمایی و چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی پسپۆڕانە لە رۆژانی ١٠ تا ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە ٥ ھۆڵی "سیتی سینەما"، سینەما "سالم" و تەلاری "ھونەر" لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە ١٤ خەڵات، لەوانە: لە بەشی پێشبڕکێی فیلمە بڵیندەکانی "سینەمای جیھان" و "سینەمای کوردی" خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرھێنان، باشترین سیناریۆ، باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن، باشترین مونتاژ و خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران بە ھەڵبژێردراوان پێشکەش دەکرێت و لە بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمەکانی "سینەمای جیھان" و "سینەمای کوردی"یشدا خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرھێنان و خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران بە براوەکان دەبەخشرێت. لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم"یش خەڵاتێک بە باشترین سیناریۆ و ھەروەھا ٤ خەڵاتی تایبەت بە ٤ کەسایەتیی ناودار پێشکەش دەکرێت.

ھەر لەم خولەی فێستیڤاڵیشدا، خەڵاتی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "تەھا کەریمی" بکە لە مانگی خەرمانانی ساڵی ٢٠١٣ لە شاری سلێمانی بە ھۆی ڕووداوی ترۆمبێلەوە کۆچی دوایی کرد، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بە فیلمسازێک پێشکەش دەکرێت.

بۆ زانیاریی پتر:
www.slemanifest.com/national-official-selectio 

 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


فیلمە سینەماییەکانی پێشبڕکێی سەرەکی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دیاریکران.
 


فیلمە سینەماییەکانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "سینەمای جیھان" واتە بەرھەمە نێونەوتەوەیی و نەتەوەییەکانی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دیاریکران.

ناوی ١٦ فیلمی بڵندی سینەمایی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "سینەمای جیھان" واتە بەرھەمە نێونەوتەوەیی و نەتەوەییەکان لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی Slemani دیاریکران، کە بریتین لە: فیلمی سینەمایی "سە رخ" واتە "سێ سیما" Three Faces لە دەرھێنانی "جەعفەر پەناھی" Jafar Panahi لە وڵاتی ئێران، فیلمی سینەمایی "بدون تاریخ، بدون امزا" واتە "بێ مێژوو، بێ واژۆ" No Date، No Sign لە دەرھێنانی "وەحید جەلیلوەند" Vahid Jalilvand لە وڵاتی ئێران، فیلمی سینەمایی "گوڵ نسا" GOLNESA لە دەرھێنانی "سەتار چەمەنی گوڵ" Sattar Chamani Gol لە وڵاتی ئێران، فیلمی سینەمایی "ئەوپەڕیی ھەورەکان" Beyond The Clouds لە دەرھێنانی "مەجید مەجیدی" Majid Majidi لە وڵاتی ھیندستان، فیلمی سینەمایی "دزەکانی دووکان" Shoplifters لە دەرھێنانی "ھیرۆکازۆ کورئیدا" Hirokazu Kore-eda لە وڵاتی ژاپۆن، فیلمی سینەمایی "داری ھەرمییە وەحشییەکە" The Wild Pear Tree لە دەرھێنانی "نووری بیلگە جەیلان" Nuri Bilge Ceylan لە وڵاتی تورکیا، فیلمی سینەمایی "ماگ" MUG لە دەرھێنانی "ماڵگورزاتا سزوموسکا" Małgorzata Szumowska لە وڵاتی پۆڵەندا، فیلمی سینەمایی "خراپی پوکی تۆکیۆ" BAD POETRY TOKYO لە دەرھێنانی "ئانشول چۆھان" Anshul Chauhan لە وڵاتی ژاپۆن، فیلمی سینەمایی "سێ چوارەم" ٣/٤ لە دەرھێنانی "ایلیان موتیف" Ilian Metev لە وڵاتی ھەنگاریا، فیلمی سینەمایی "وەرگێڕ" THE INTERPRETER لە دەرھێنانی "ماڕتین شۆلیک" Martin Šulík بەرھەمی ھاوبەشی وڵاتانی ئسلۆڤاکیا، کۆماری چێک و ئوستوڕاڵیا، فیلمی سینەمایی "ھەتاو" THE SOWER لە دەرھێنانی "مارینە فرانسیس" Marine Francen لە وڵاتی فەڕەنسا، فیلمی سینەمایی "ژیانی بێوێنەی نەدا کدیک" The Chaotic Life of Nada Kadic لە دەرھێنانی "مارتا ھرنایز پیدال" Marta Hernaiz Pidal لە وڵاتی ئەڵمانیا، فیلمی سینەمایی "شیری بەبر" TIGER MILK لە دەرھێنانی "ئۆتە ویلەند" Ute Wieland لە وڵاتی ئەڵمانیا، فیلمی سینەمایی "یەکیک لەم ڕۆژانە" ONE OF THESE DAYS لە دەرھێنانی "نەدیم تابێت" Nadim Tabet لە وڵاتی لوبنان، فیلمی سینەمایی "١٤ تێرمە" ١٤ July لە دەرھێنانی "ھاشم ئایدەمیر" Hashim Aydemir لە وڵاتی تورکیا و ھەروەھا فیلمی سینەمایی "کچانی ھەتاو" Girls of the Sun لە دەرھێنانی "ئێڤا ھۆسۆن" Eva Husson لە وڵاتی فەڕەنسا.

سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە لایەن کۆمپانیای سنەمایی "مەستی فیلم" بە بەڕێوەبەرایەتی "فوئاد جەلال" بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، "مەلا بەختیار" سەرۆکی بەشی پشتیوانی ئەم فێستیڤاڵە و لە کەسایەتییە بەرچاوە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، "دانەر عومەر فارس" بەڕێوەبەری ھونەریی و "لینا ڕەزا" بەڕێوەبەریی بەرنامەدانانی فێستیڤاڵ و ھەروەھا بە یارمەنی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان و دایرەی گشتیی رۆشنبیری و لاوانی پاریزگای سلێمانی و بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان، لەوانە: بەرھەمی ساڵەکانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ لە دوو بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیھان" (نێودەوڵەتی) لەوانە: بەرھەمە بڵیندە سینەمایی و کورتە فیلمەکانی دیکۆمێنتاریی، ئەنیمەیشن و ئەزموونی و بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" لەوانە: بەرھەمە بڵیندە سینەمایی و کورتە فیلمەکانی دیکۆمێنتاریی، ئەنیمەیشن و ئەزموونی و ھەروەھا کردنەوەی ڤۆرکشۆپی پسپۆڕانەی سینەمایی و چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی پسپۆڕانە لە رۆژانی ١٠ تا ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە ٥ ھۆڵی "سیتی سینەما"، سینەما "سالم" و تەلاری "ھونەر" لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە ١٤ خەڵات، لەوانە: لە بەشی پێشبڕکێی فیلمە بڵیندەکانی "سینەمای جیھان" و "سینەمای کوردی" خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرھێنان، باشترین سیناریۆ، باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن، باشترین مونتاژ و خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران بە ھەڵبژێردراوان پێشکەش دەکرێت و لە بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمەکانی "سینەمای جیھان" و "سینەمای کوردی"یشدا خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرھێنان و خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران بە براوەکان دەبەخشرێت. لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم"یش خەڵاتێک بە باشترین سیناریۆ پێشکەش دەکرێت و بە بەرھەمھێنانی ئەم کۆمپانیا سینەماییە، ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی داھاتوودا دەکرێتە فیلم و ھەروەھا ٤ خەڵاتی تایبەت لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" بە ٤ کەسایەتیی ناودار پێشکەش دەکرێت.

ھەر لەم خولەی فێستیڤاڵیشدا، خەڵاتی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "تەھا کەریمی" بکە لە مانگی خەرمانانی ساڵی ٢٠١٣ لە شاری سلێمانی بە ھۆی ڕووداوی ترۆمبێلەوە کۆچی دوایی کرد، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بە فیلمسازێک پێشکەش دەکرێت.

بۆ زانیاریی پتر:
www.slemanifest.com/world-cinema

 

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک