٢١\١٠\٢٠١٠ جه‌نجه‌ویده‌کانی عێراق له ناوچه داگیرکراوه‌کانماندا.
زیاتر له ساڵێک ده‌بێ، ڕۆژانه چاو به ئه‌و بابه‌تانه‌دا ده‌گێڕم که له چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی به‌ره‌ی تورکمانیدا به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی کور‌د بڵاویان ده‌که‌نه‌وه، به تایبه‌تیش له ماڵپه‌ڕی « نحن الترکمان ـ ئێمه تورکمانین » که ئۆرگانی پارتی« تورکمان ئیلی »یه که یه‌کێکه له لایه‌نه‌کانی به‌ره‌ی تورکمانی.ده‌توانم بڵێم له سه‌دا په‌نجای ئه‌و نووسینانه‌ی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاوده‌کرێنه‌وه له دژی کوردن.. به ناڕه‌وا و به‌بێ هۆ به‌ده‌یان درۆوده‌له‌سه به‌ده‌م کورده‌وه ده‌که‌ن، به‌ده‌یان بوختانی بێبنه‌ما ده‌ده‌نه پاڵ کور‌د ، ده‌یانه‌وێ ڕاستییه‌کان چه‌واشه‌بکه‌ن و، به‌ری تیشکی خۆر به بێژنگ بگرن. تائێستا بابه‌تێکیانم به‌رچاو نه‌که‌وتووه، که دوور له دمارگیریی کوێرانه و به ویژدانه‌وه ناوی کور‌د بهێنن و، دانی خێرمان پێا بنێن..ئه‌وه‌ش به گوناح و کوفرێکی گه‌وره ده‌زانن که ناوی کوردستان بهێنن هه‌ر به«الشمال»ناوی ده‌به‌ن و، حکومه‌تی کوردستانیش به«حکومه‌ت اربیل»یان«الحکومه العشائریه» ناوده‌به‌ن، پارتی و یه‌کێتیش به «الحزبین الکردیین العمیلین»ناوده‌به‌ن. وشه‌ی «الخائن والمجرم والقاتل والعمیل وال...» ده‌خنه پاڵ سه‌رکرده‌کانی گه‌له‌که‌مان، هه‌رده‌میش دژی کوردستانیه‌تی که‌رکوک و دژی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی«١٤٠»ن، دژی ده‌ستوورن و، دژی ئازادی و دیموکراتی و یه‌کسانین، دژی هه‌موو شتێکن که بزانن سوودی کوردی تیایه ئه‌گه‌ر چی خۆشیان تیا زه‌ره‌رمه‌ند بن..
نازانم چۆن شه‌رمه‌زاریش نابن که ڕۆژانه، ئه‌و زوڕنایه لێده‌ده‌ن گوایه پارتییه کورییه‌کان به هه‌زاران کوردیان له تورکیا و ئێران و سوریاوه بۆ شاری که‌رکوک هێناون و نیشته‌جێیان کردوون،مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان و برا به‌عسییه شۆڤێنییه‌کانیان،گوێ له‌م زۆڕنالێدانه‌یان بگرن،مه‌به‌ستیشیان له‌م درۆوده‌له‌سه بێبنه‌مایانه،ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێ هێنانی به هه‌زاران خێزانی تری عه‌ره‌ب بپۆشن،که له دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه له خواروو و له ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه بۆ شاری که‌رکوک ، به مه‌به‌ستی گۆڕێنی باری دیموگرافیای ئه‌م شاره کوردستانییه‌مان،واته ده‌یانه‌ی ده‌سته چه‌وره‌که‌یان به کور‌د دا بسڕن..تا ئه‌مڕۆش به‌ره‌ی تورکمانی مام جه‌لال به سه‌رۆکی عێراق نازانن و ناونابه‌ن،هه‌رگیز چاویان به ئازادی کور‌د و پێشکه‌وتنی کوردستان هه‌ڵنایات..
به‌ره‌ی تورکمانی زیاد له به‌ڕه‌که‌ی بنیان پێ ڕاده‌کێشن و لووت به‌رز و له‌خۆبایین و بۆق ئاساییه‌که‌ش زۆر فوو ده‌که‌نه خۆیان. جارێکی که‌ش ئه‌م قسه‌یه‌م کرد که به دووری نازانم ، ڕۆژێکیش بێت که له ماڵپه‌ڕی«نحن الترکمان»دا نووسینێک ده‌رباره‌ی « ئاده‌م و حه‌وا»ش بخوێنمه‌وه، که بڵێن ئاده‌م و حه‌واش به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورکمان بوون..چونکه ئه‌مان به بیری که‌مالیزم و شۆڤێنیزم و تۆرانییه‌ت گۆش کراون ، که له تورک زیاتر نه که‌س به مرۆڤ ده‌زانن، نه دانیش به بوونی هیچ گه‌لێکی تردا ده‌نێن..له نووسینێکی بڵاوکراوه‌ی ترمدا ده‌رباره‌ی هه‌مان بابه‌ت، پێشبینی ئه‌وه‌م کرد،که تا پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتوان ئه‌نجام ده‌درێت و تا حکومه‌تی تازه‌ی عێراق داده‌مه‌زرێت، به‌ره‌ی تورکمانی و کیتله‌ی عه‌ره‌بی له که‌رکوک ،له ماڵپه‌ڕ و میدیاکانیانه‌وه، هێڕشێکی ڕاگه‌یاندنی چڕی نه‌خشه‌داڕێژراو ده‌که‌نه سه‌ر گه‌لی کوردمان،به‌ده‌یان درۆ‌و بوختانی بێبنه‌مامان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن،به ناهه‌ق به‌ده‌یان تاوان ده‌خه‌نه سه‌ر کور‌د، هه‌وڵی دروستکردنی کێشه و ئاژاوه ده‌ده‌ن له نێوان پێکهاته ڕه‌سه‌نه‌کانی که‌رکوک، هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ تاوانبارکردن و ناشیرین کردنی ناوی کور‌د له ناوه و له ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا.. هێنده‌ش درۆده‌که‌ن تا بڕوایان پێبکه‌ن..
له بۆچوونه‌که‌مدا به هه‌ڵه‌دا نه‌چوومه..وا
ئه‌م ڕاستییه به‌دی ده‌که‌ین..دوو هه‌فته له‌مه‌وه‌به‌ر له ماڵپه‌ڕی
«نحن الترکمان»دا،به ناوی «الجبهه الشعبیه لانقاژ کرکوک» به‌یاننامه‌یه‌کی
هه‌ڕه‌شه‌کردنی تۆڵسه‌ندنه‌وه له کور‌د بڵاو‌کرایه‌وه. گوایه ئاسایش
چوونه‌ته سه‌ر ماڵه عه‌ره‌به‌کان و داوایان لێکردوون که که‌رکوک به‌جێ
بهێلن ، ئه‌مه درۆیه‌کی هه‌ڵبه‌ستراوه و زۆر دووره له ڕاستییه‌وه ،من
دڵنیام که ئه‌و به‌ره‌یه وه‌همیه و بوونی نییه، هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌چه‌ند
ماڵێکی عه‌ره‌ب و ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ش له کور‌د،
سیناریۆی به‌ره‌ی تورکمانی وکیتله‌ی عه‌ره‌بییه،بۆ نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی
و دوژمنایه‌تی له نێوان پێکهاته ڕه‌سه‌نه‌کانی شاری که‌کوک و، بۆ
تاوانبارکردی کورده.. به‌ڵام کور‌د ئه‌مڕۆ زۆر وریایه و په‌ڕه‌ی سپی ده‌خوێنێته‌وه
و، ئه‌و خورمایه‌یش که ئه‌وان خواردیان ناوکه‌که‌ی له گیرفانی کور‌د
دا یه.. زۆر باش ده‌زانین که مه‌به‌ست و نیازی گڵاویان له‌و پڕوپاگه‌نده
و بوختانانه‌یان چییه..؟ تا بیانکه‌ن به بیانوو بۆ ده‌رکردنی برایانی
کوردمان له ناوچه داگیرکراوه‌کانماندا.. وا له جه‌له‌ولا و له قه‌ره‌ته‌په
و سه‌عدیه و جه‌باره و له ناوچه‌ی دووز و هه‌ندێ شوێنی پارێزگای
موسڵ ( جه‌نجه‌ویده شۆڤێنییه‌کان )ی عێراق،هه‌تیوه‌کانی عه‌فله‌ق،که‌وتوونه‌ته
هه‌ڕه‌شه‌کردن و گرتن وکوشتنی کور‌د له ناوچه داگیرکاوه‌کاماندا، به
زۆرداری زێد و زه‌وی و زاری هه‌زاران ساڵه‌ی باب و باپیرانیان
لێداگیرده‌که‌ن..بێگومان لایه‌نێکی هانده‌ر و هێزێکیش هه‌یه که
پاڵپشتی له جێبه‌جێکردنی ئه‌م پیلانه چه‌په‌ڵه‌یان بکات ، بۆ درێژه‌دان
بۆ به‌عه‌ره‌بکردنی ناوچه داگیرکراوه‌کانمان، بو که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی
کور‌د و زیادکردنی ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب..شاریش بێ حاکمه و که‌س به که‌سه‌وه
نییه.
ماڵپه‌ڕه‌کانی به‌ره‌ی تورکمانی ، ماڵپه‌ڕ به ماڵپه‌ڕ و هه‌موو کون قوژبنێک ده‌گه‌ڕێن، له هه‌ر شوێنێکدا بابه‌تێکیان بێنیبێ که له دژی کور‌د بووبێت ، یه‌کسه‌ر وه‌ریان گرتووه و له«نحن الترکمان»دا بڵاویان کردۆته‌وه..به‌ره‌ی تورکمانی ده‌یه‌وێ نه‌وه‌یه‌کی تورکمانی ، به ڕق وکینه به بیری شۆڤێنی و تۆرانی گۆش و په‌روه‌رده بکات، و ئه‌وه‌شیان به بن گوێدا بخوێنێت که کور‌د دوژمنتانن ، به‌ڵام ئه‌م بێر و مه‌رامه‌یان له داهاتوودا به زیانی خۆیان ده‌شکێته‌وه و ، نه‌وه‌یه‌کی توندڕه‌وی سه‌قه‌تیان لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌مه‌شیان بۆ پێکه‌نین با س ده‌که‌م ، له گۆڤاری«القلعه»ی تورکمانیدا ،له چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ «حاجی خه‌لیل گوڵناز»که ته‌مه‌نی هه‌شتا و دوو ساڵه و له هه‌ولێره.که ده‌ڵێ تا کۆتایی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م له هه‌موو شاری هه‌ولێردا ته‌نها یه‌ک ماڵی کوردی لێبووه، ئه‌ودوای هه‌ر هه‌مووی تورکمان بوون ، وا دیاره ئه‌م جۆره درۆیه‌یان له سه‌دامی مامیانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، که له ڕاپرسییه‌کدا به" به‌ڵێ" یان به "نا" ..گوایه له (٩،٩٩٪) به «به‌ڵێ بۆ سه‌دام» گه‌لی عێراق ده‌نگیان داوه..ئه‌ی باشه ئه‌و هه‌موو تورکمانه‌ی هه‌ولێر چی‌یان لێهات..؟ خۆ له دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌میشه‌وه «ڕه‌شه تاعوون» له کوردستاندا بڵاونه‌بۆته‌وه تا بڵێن به نه‌خۆشی له‌ناوچوون؟ درۆ هه‌ر درۆیه به‌ڵام با که‌مێ به ڕێوجێ بکرێ..ئه‌وه‌ش به ڕاست نازانم، که حاجی خه‌لیل وای وتووبێت، به‌ڵکو به‌ده‌می ئه‌وه‌وه نووسیویانه..
گومان له‌وه‌شدا نییه که له ماوه‌ی داهاتوودا،به‌ره‌ی تورکمانی و کیتله‌ی عه‌ره‌بی له که‌رکوکدا پێکه‌وه، به ده‌یان درۆی گه‌وره‌تر و به ده‌یان بوختان و تاوانی زه‌قتر و نا‌ڕه‌وا‌تر بۆ گه‌لی کوردمان هه‌ڵده‌به‌ستن. ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم که ئێمه‌ی کور‌د، هه‌رگیز نه ڕقمان له تورکمان بووه و نه ڕ‌قیشمان لێیانه ، به‌ڵکو مێژوویه‌کی پێکه‌وه ژیان و تێکه‌ڵیی باشیشمان پێکه‌وه هه‌بوو و هه‌یه..له خۆشی و نا خۆشی‌دا یه‌کتریمان به‌سه‌رکردۆته‌وه..هه‌موو هه‌وڵێکی ناحه‌زانیش بۆ تێکدانی نێوان کور‌د و تورکمان سه‌ری نه‌گرتووه. به‌ڵام ئێمه هیچ کاتێک «به‌ره‌ی تورکمانی»ی گومانێکراو به نوێنه‌ری زۆرینه‌ی برایانی تورکمانمان نازانین. به‌ڵکو ئه‌مانه ئه‌ڵقه‌له‌گوێی میتی تۆرانییه‌کانن و له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه ڕێنمایی و ئاراسته ده‌کرێن. کیتله‌ی عه‌ره‌بیش ، زۆربه‌ی کونه به‌عسییه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان و ئه‌نفالچییه‌کانی له خۆگرتووه، که تا ئه‌مڕۆش ئه‌وه‌ی به کوردیان کردووه به که‌می ده‌زانن.. به‌ره‌ی تورکمانیشیان کردووه به مه‌قاش و به دارده‌ستی خۆیان ،هه‌ندێ جاریش به پێچه‌وانه‌وه ، به‌ره‌ی تورکمانی ده‌بنه ئاگری بن کا و،که‌وا سووری پێش له‌شکر، یا وه‌کو عه‌ره‌ب ده‌ڵێ «ده‌بنه ئه‌بو ڕه‌غاڵ» و به ڕێکێشه‌ر و فیتده‌ری کیتله‌ی عه‌ره‌بی، کور‌د ده‌ڵێ:« که‌شکیش برای دۆیه».
گه‌لی کوردمان ، قاڵه‌وه‌بووی خه‌بات وتێکوشان و خۆڕاگری و کۆڵنه‌دان ، سه‌ری به گه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین سوپای داگیرکه‌ری کوردستان شۆڕکرد..ئاماده‌یی ئه‌وه‌شی تیایه که پارێزگاری له خۆی له ده‌سکه‌وته‌کانمان بکات و له‌م قۆناغه سه‌خته‌شدا ده‌ربازی بێت..بێده‌نگیش نابین له‌و غه‌دره‌ی که ئێستا له ناوچه داگیرکراوه‌کانی کوردستان‌مان له براکامان ده‌کرێ..بێده‌نگی حکومه‌تی عێراق ونه‌گرتنه‌به‌ری هیچ هه‌نگاوێک بۆ ڕاگرتنی ئه‌م ناهه‌قییه و درێژدان به به‌عه‌ره‌بکردنی ئه‌و ناوچانه‌مان ، ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نی به ده‌سیسه‌ی حکومه‌ت خۆیه‌تی و ، درێژه‌دانه به سیاسه‌ت و عه‌قلیه‌تی به‌عه‌سییه شۆڤێنییه‌کان.
|