په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٤\٢٠١٩

چەند بابەتێکی پەنابەریی لە ‌ناوەندی ھەواڵگری فیدراسیۆنەوە.

 

 

ئاماری گرتنی پەنابەران لەچەند رۆژی رابردو لە سنوری نێوان تورکیا یونان.


رۆژ عەزیز، نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە تورکیا بە ناوەندی ھەوالگری فیدراسیۆنی راگەیاند "بەرواری ٩/٤/٢٠١٩ لەباکوری دەریای ئیجە لەئۆپەراسیونێکی ھێزە دەریاوانەکانی تورکیا ١٢٣ پەنابەر دەستگیر کران کە بەرەو جەزیرەی میتلینی یونان بەرێ دەکەوتن کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
هەروا گوتی "ھەر لەو ئۆپراسیۆنەدا لەناوچەی دیدمی سەربەشاری ئایدنیش لەبەرواری ٦/٤/٢٠١٩ کۆمەڵێک پەنابەر دەستگیر کران کە ژمارەیان ٤٣پەنابەر بوو. بەرواری ٨/٤/٢٠١٩ لەناوچەی کوشاداسێی سەربە شاری ئایدنی تورکیا ٤١ پەنابەر لەخنکان ڕزگار کران کە ١١ پەنابەریان ژن بوون ٧ پەنابەری دیکەشیان منداڵ بوون...".


٩\٤\٢٠١٩

 

 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 


گەیاندنی کۆمەک وھاوکاری بە منالانی ئاوارە لەکەمپەکان بەردەوامە.


ئەمرۆ ٧/٤/٢٠١٩ تیمێکی ھاوبەشی ( فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان، بزووتنەوەی دژی ھەژاری) کۆمەڵێک ھاوکاریان گەیاندە منالان لە کەمپی ئاوارەکانی ئاشتی لە عەربەت . ئەو کۆمەک و ھاوکاریانە لەلایەن خەڵکانی مرۆڤدۆستەوە لە وڵاتی دانیمارک رەوانە کرابوو، شایەنی باسە کۆمەکەکان بریتی بوو لە ١٢٣ پارچە یاری منالان وە لەگەل سێ کارتون جل و بەرگ کە لەلایەن تیمی ھاوبەشی ھەردوو ڕێکخراوەوە بە یەکسان بەسەر منالاندا دابەشکرا.


راگەیاندنی بزوتنەوەی دژی ھەژاریی
راگەیاندنی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان
٧\٤\٢٠١٩
 

 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 


بەکارھینانی غازی فرمێسک رێژ و ئازاردانی پەنابەران
لە لایەن حکومەتی یۆنان بە توندیی شەرمەزار دەکەین.


دوایی ئەوەی پەنابەرێکی زۆر بەھۆی خراپی ھەلومەرجی ژیانی پەنابەرانی لە کەمپەکانی یۆنان بڕیاریاندا بەرەو سنورەکانی مەکدونیا بەڕێبکەون، رۆژی ھەینی پێکدادان لەنێوان کۆماندۆکانی حکومەتی یۆنانی و پەنابەراندا ڕوویاندا لە کاتیکدا پەنابەران بەشێوەیەکی ھیمانە خۆیان خێزان و منداڵەکانیان بەتەما بوون یۆنان جیبھێڵن، بەو ھۆیەوە پێکدادان لەنێوان کۆماندۆکان و پەنابەران بەرپا بوو بەشێوەیەکی ئەوپەڕی دڕندانە غازی فرمێسک رێژ دابارێنرا بەسەر پەنابەران و ژمارەیەک لە پەنابەران کە لەنێویاندا ژن و منداڵان بریندار بوون، ژمارەیەکی دیکە دەستگیر کراون وابڕیار لە رێگای رێکخراوی ئای ئۆ ئێم وە بگێڕێنرێنەوە بۆ کەمپەکان، زۆربەی ئەو پەنابەرانە خەڵکی کوردستان و عێراق و سوریا و ئەفغانیین.


ئەم ھێرش و پەلاماردانە بۆسەر پەنابەرانێک کە بەھەزار دەردەسەری و لەتراژیدیای سامناکی دەریا رزگاریان بووە و ‌یەخسیری ژیانی ئاوارەیی و کەمپ کراون، بەبێ ئەوەی بەخواستی خۆیان ھەڵیان بژاردبێت، ئەویش لە ‌وڵاتێکی ئەوروپایی وەک یۆناندا، ‌ھەنگاوێکی ترە لەدریژی سیاسەتی نائینسانی یۆنان و وڵاتانی ئەوروپا کە پەنابەرانیان لەژێر خێمە و دەوارو کەمپەکاندا لە ژیانێکی مەمرەو مەژیدا راگرتووە بێ ئەوەی وەڵامێکیان پێ بدرێتەوە و چارەنوس و ئایندەیان دیاری بکرێت.


فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی بە توندی ئیدانەی ھێرش بۆ سەر پەنابەران دەکات بە گازی فرمێسک رێژ و داوای دەست بەجێ کردنەوەی سنورەکان دەکات بەڕووی پەنابەران و ئەمنیت و سەلامەتی پەنابەران دەخاتە ئەستۆی حکومەتی یۆنان و یەکێتی ئەوروپا داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە ‌یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەری و دەسەڵاتدارانی یۆنان دەکات کەکۆتایی بەسیاسەتی ئایزۆلەکردن و کەمپسازی پەنابەران بھێنن و مافی پەنابەریان بۆ بەرەسمی بناسێنن و وڵاتانی ئەوروپا ناچار بکەن کە بەیەکسان بەرپرسیارێتی و گۆێزانەوەیان بۆ نێو کۆمەڵگا ئەوروپیەکان لە ئەستۆ بگرن.


ھەرلێرەشدا فیدراسیۆن داوا لە ھەموو پەنابەران دەکات کەبەڕیزی یەکگرتوو ڕێکخراوی خۆیان و بە بەخەبات و ڕاوەستانی یەکگرتوو و ئینسانی خوازانەیان بەپشتیوانی ڕێکخراوە کرێکاریی و لایەنە چەپەکان کە ھەمیشە لەمەیداندان بۆ بەگری لەمافەکانی پەنابەران دەتوانن خواستەکانی خۆیان بەسەر یۆنان و وڵاتانی ئەوروپادا داسەپێنن. فیدراسیۆن وەک ھەمیشە لە ریزی پێشەوەی داکۆکی لە مافە ئینسانیەکانی پەنابەران راوەستاوە.

 


٦\٤\٢٠١٩
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک