٢٦\١٢\٢٠١٠
چه‌ند بابه‌تێک
له‌سه‌ر کاره نامرۆییه‌کانی رژێمی دڕنده‌ی کۆماری ئیسلامییی ئیران.
محه‌مه‌د حه‌کیمی.
کوشکی
ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی تاران.
محه‌مه‌د حه‌کیمی
کوشکی ده‌سه‌ڵات تا سه‌ر بۆ که‌س نه‌بووه و نامێنێت هه‌ر بۆیه من لێره‌دا
ئاماژه به تاقمێک له‌و که‌سانه ده‌که‌م که له رێبه‌رانی سه‌ره‌کی رژێمی
تاران بوون و ئێستاش هه‌ر ئه‌وانه بوونه‌ته قۆربانی ئه‌و ئوستوورانه‌ی
که خۆیان دروستیان کردوه و پرسه‌که لێره‌دایه که ئه‌وان نه ده‌توانن
خۆیان رزگار بکه‌ن نه له گه‌ڵ ئه‌و رژێمه‌دا بمێننه‌وه ، به بروای من
ئه‌وان قه‌تیس ماوی ئه‌ندیشه ناشرین و خراپه‌کانی سه‌رده‌می خۆیانن.
کوشکی ده‌سه‌ڵات له شه‌وێکدا داده‌ڕمێ و هیچی به سه‌ر هیچه‌وه نامێنێت
و ئێستا باڵه‌کانی رژێمی حکومه‌تی سێداره له ئێران وه‌ک گوزه‌یه‌کی
شکاوی لێهاتوه که خۆیی و بیگانه ناناسێت ، له ئان و ساتدا که‌سیه‌ک
تووش ده‌بێت و حوکمی مولحدی بۆ ده‌برنه‌وه و له ئاکامدا وه‌ک مۆته‌که
خۆیان ده‌ده‌ن به سه‌ریدا و گۆرانی خه‌مهێنه‌ری بۆ ده‌لێنه‌وه .
ته‌پڵی رووخانی رژێم به ده‌ستی خۆیان لێدراوه، ئه‌مڕۆله ئێران خوێن شه‌قامه‌کان
ده‌شواته‌وه و ده‌روات و خاوێنی ده‌مێنیته‌وه، دیکتاتۆره‌کان ده‌رۆن و
خه‌ڵک ده‌مێننه‌وه، ئه‌مه بریاره و مێژوو داویه‌تی، ئه‌مه ده‌رسی
مێژووه و هه‌تا بووه هه‌ر وابووه و هه‌ر بۆیه به بروای من هه‌ڵبژاردن
له نێوان خراپ و خراپیر هه‌له‌یه، ده‌بێ دژایه‌تی هه‌ر دووکیان بکه‌ین
و ...
با چاو یه‌ک له حکومه‌ته کۆنه‌کان بکه‌ین ، له قه‌ڵا کۆنه‌کاندا
نووستوون به بێ ئه‌وه‌ی مێژوو ناویان به‌رێت به بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌کانی
خۆیان باسیان بکه‌ن ، بۆ نموونه ده‌وڵه‌تی بازرگان چی لێهات، زۆر به بێ
ئابروویی له ناویان برد وته‌نانه‌ت ئێستا ناوێکیشی نیه یان به‌نی سه‌در
، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستووری دا هێرش بکه‌نه سه‌ر کوردستان و وتی پوتینه‌کان
له پاتان ده‌ر مه‌هێنن تا کوردستان ئازاد ده‌که‌ن، چی به سه‌ر هات، کوا،
له کوێیه، ناچار به چارشێوی ژنانه‌وه له تاران رای کرد و زۆر به خویریه‌تیه‌وه
ده‌م و چاوی خۆی وه‌ک ژن ئارایش کرد و رۆیی و ئێستاش مووسه‌وی دوای ئه‌و
هه‌موو خۆ شیرین کردنه و کۆمه‌ڵکۆژی زیندانیانی سیاسی ساڵی 1367 چی لێ
هات و ئێستا له خانوه‌که‌ی خۆیدا ده‌سبه‌سه‌ر و ناوێرێ فزه بکات یان که‌رۆبی
و ده‌یان که‌سی تر له‌و چه‌شنه که خۆش خزمه‌تیان کرد بۆ ئه‌م رژێمه ،
ئه‌م ئاخر و عاقیبه‌تی ژیاینان بوو ، هه‌موو ئه‌مانه به سه‌دان هه‌زار
که‌س پاڵپشتیان بوون، به‌ڵام رژێمی کۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت به‌زه‌یی
به خۆشی‌دا ناێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌وان ده‌نگی خه‌ڵکێش به هیچ ناگڕن.
هه‌موو ئه‌مانه له لایه‌که‌وه و ره‌فسه‌نجانیش له لایه‌کی‌تره‌وه ، ئه‌و
که‌سیه‌ک بوو که ده‌ستی بوو له رۆژی هه‌وه‌ڵه‌وه له درست کردنی ئه‌م
رژێمه و ئێستا پێی ده‌ڵێن سه‌ری ماره‌که و ده‌بێ سه‌ری ماره‌که پانه‌وه
بکه‌ین و هه‌ر وه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی له هاتنه سه‌ر کاری ئه‌م رژێمه
ده‌ستیان بووه و به جۆریه‌ک له جۆره‌کان ده‌ستیان به خوێنی ڕۆڵه‌کانی
ئه‌م گه‌ڵه‌دا سوور بووه ئه‌وا هه‌موویان رسوا و بێ ئابروو بوون و ته‌نانه‌ت
له ناو خۆدی حکومه‌ته‌که‌ی خۆشیاندا باویان نه‌ماو و هه‌ر وه‌ک
کاندومیان لێهاتوه که دوای که‌ڵک وه‌رگرتن ده‌یخه‌نه ئه‌و لاوه.
ئێستاش ئه‌حمه‌دی نژاد به هۆی هه‌لس و که‌وتی تایبه‌تی خۆی زیاترین
گۆرانی له ناو کابینه‌که‌ی خۆی هه‌بووه و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه به هۆی
سیاسه‌تی هه‌له و قسه‌ی هه‌ڵێت و په‌ڵێته‌کانی لێی تووره‌ن و هه‌ر به‌و
هۆیه له سه‌ر کار لابران و هه‌ر ئه‌و به‌ڵای که‌سانی تریان به سه‌ردا
هات که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م کرد به برێکیان.
ئاخرین لابردنی ئه‌حمه‌دی نژاد منوچهر موته‌کی بوو، موته‌کی ساڵه‌هایه
له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران کار ده‌کات و ته‌نیا که‌سیه‌ک بوو که
دوای ساڵه‌ها هه‌ر وا له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی مابوه‌وه، موته‌کی ئه‌و
که‌سه بوو که ساڵه‌ها خه‌رێکی ڕاهێنانی تاقمه ترۆریستیه‌کانی ئێران و
تورکیه بوو و زۆربه‌ی نه‌یارانی رژێمی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ده‌ستووری
موته‌کی که ئه‌ویش له سه‌رووی خۆیه‌وه ئه‌و ده‌ستوورانه‌ی وه‌رده‌گرت
ئه‌نجام ده‌درا، دوای چه‌ند ساڵ که له تورکیه بوو ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته
ناچار موته‌کی به هۆی ئه‌وه‌ی خه‌رێکی کاری ترۆریستی بوو له وڵاته‌که‌ی
ده‌رکرد.
ئێستا موته‌کی خۆی بووه قۆربانی ده‌سه‌لاتی ناو خۆی رژێم و کاتێ له سه‌فه‌رێکدا
بوو له سه‌ر کار لابرا به بێ ئه‌وه‌ی ئیزنی ئه‌وه‌ی پێ بده‌ن که بێته‌وه
و هه‌ر وه‌ک ده‌ستماڵی.... فڕێ دڕا و‌ئێستا موته‌کی له حاڵه‌تی شۆکدایه
و له‌و حاڵه‌دا ده‌مێنیته‌وه و ...
_________________
سه‌رچاوه:
باوک ساڵاری ده‌سه‌لات.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
حکومه‌ت، دیموکراسی، ئێران.
ئه‌مه کاری شاڕۆمه‌ندانه هۆشداری بده‌ن به ده‌وڵه‌ت و ئاگاداری بکه‌نه‌وه
له‌مه‌ڕ کاره خراپه‌کانی.
ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌به‌ر ده‌بێت مڕۆیی و به پێی یاسا وڵات به‌رێوه ببات،
نه له رێگه‌ێ زۆر و سه‌رکوتی نه‌یارانی خۆی و ده‌نگه جیاوازه‌کان، به‌ڵکوو
ده‌بێ خه‌ڵک له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و هه‌ر وه‌ها ئازادی ڕاده‌ربرین
حکومه‌تی خۆیان هه‌ڵبژێرن و ئه‌مه ره‌نگه وه‌ک تئوریه‌کی کۆن بێت، به‌ڵام
له راستیدا وا نیه و ئه‌م پرسه گرنگیه‌کی زۆر و تایبه‌تی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی
حکومه‌ت و ئاینده‌ی خه‌ڵک ، ئه‌و که‌سانه‌ی که متمانه‌ی خه‌ڵک به ده‌ست
دێنن بۆ به‌شداری کردن له حکوومه‌ت ده‌بێ له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرێن
و مڕۆیی بن .
ده‌بێ ئه‌و که‌سانه پیاوانی رۆژگاری خۆیان بن و ته‌نیا ئه‌و که‌سانه
بۆیان هه‌یه قسه له سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن که کێ وڵات بگێرێت ، که توانای
بیر کردنه‌وه و خاوه‌ن ئه‌ندیشه بن و به بروای من چۆنکا حکومه‌ت بۆ
پارستنی گیان و ماڵ و ئاسایشی خه‌ڵک به‌دیی دێت و ئه‌وانه‌ی که ده‌بن
به خاوه‌نی ڕا ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بتوانن بۆ خۆیان بیر بکه‌نه‌وه
تا بتوانن حکومه‌تیه‌کی باش و مڕۆیی له یاسادا بچه‌سپێنن و دابمه‌زرێنن
نه‌ک حکومه‌تیه‌کی زۆردار و دیکتاتۆر.
بۆ ئه‌وه‌ی دیموکراسی له وڵاتێک‌دا بچه‌سپێت ده‌بیت ناو نێر و مێ له ناو
یاسا و ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکدا نه‌مێنێت و هه‌ر وه‌ها بۆهه‌ڵبژاردنیش
ده‌بێ هه‌ر وا بێت و ئه‌و وشه‌ی نێر و مێی نه‌ێته ئاراوه و به بروای من
جیاوای ده‌خاته نێو ژن و پیاو و نابێ ئه‌و وشته بمێنێت و هه‌ر که‌سیه‌ک
له‌و وڵاته ده‌ژی هه‌ر وه‌ک سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد ئه‌وا ده‌بێ ببێت
به خاوه‌ی ڕای و بتوانێ له هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تدا به‌شدار بێت لێره‌دا
من ئاماژه به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران ده‌که‌م.
ئه م رۆژانه گرنگترین پرسیار له مه‌ڕ سیاسه‌ته‌کانی رژێمی ئێران بۆ هه‌ڵبژاردن
ئه‌وه نیه که کێ ده‌توانێ ڕای بات یان ڕای نه‌یات ، به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه
که ئه‌م رژێمه نه ته‌نیا باوه‌ری به هه‌ڵبژاردن نیه به‌ڵکوو باوه‌ری به
که‌سانی خۆشی نه‌ماوه و نیه و هه‌ر وا که دییمان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
چه‌نێک دژه مڕۆیی و دژ به هه‌موو ماڤه‌کانی مڕۆ هه‌لس و که‌وت بکات و
ئه‌وه‌ی پێ گرنگ نیه که که‌س بچێته پای سنووقه‌کانی ڕای یان نه‌چێت ،ده‌سه‌ڵاتدارانی
رژێمی تاران ته‌نیا سیاسه‌ته‌کانی خۆیان پێ گرنگه و ئێتر گوێ ناده‌ن به
هیچ شتیه‌کی‌تر بۆ ده‌س ڕاگه‌یشتن به ویسته‌کانیان ئاماده‌ن هه‌موو
جۆره جنایه‌تیه‌ک بکه‌ن.
هه‌ر وا که دییمان نارزایه‌تی و دڵه ڕاوکێی خه ڵکی ئێران گه‌یشتوه‌ته
ئه‌و ڕاده‌یه که برژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ماڤی خۆیان بکه‌ن و
هه‌ستی گشتی خۆیان زۆر به روونی ده‌رببرن و دوای ڕایه‌کانی خۆیان بکه‌ن
و ئه‌و رژێمه به ناخه‌ڵکی ناو ببه‌ن و هه‌ر چه‌ن رژێمی کۆماری ئیسلامی
له ساڵه‌کانی دوای شۆرش ده‌یوت که خه‌ڵک 99% متمانه‌ی خه‌ڵکمان هه‌یه و
هه‌ر بۆیه ئێمه به پێی بریاری خه‌ڵک مشروعیه‌تی خۆمان وه‌رگرتوه و به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه نه ئه‌و کات ئه‌و رژێمه هێنده‌ی رای
به ده‌ست هێناوه و نه ئێستاش و ئه‌و رژێمه هه‌ر له رۆژی هه‌وه‌ڵه‌وه به
گزه کردن و به دزیی کردن له ڕای خه‌لک هاته سه‌ر کار و بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
خۆی به سه‌ر خۆینی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌دا دانا وبه بروای من
ئه‌و حکومه‌ته نه ئێستا و نه هیچ کات مشروعیه‌تی نه‌بووه.
به بروای من ئه‌وه‌ی ئێران پێویستیه‌ی ئه‌وه‌یه که حکومه‌تیه‌کی
دموکرات به شێوه‌ی سوئد له ئێران بێته سه‌ر کار و تا هه‌موو گه‌ڵانی
ئێران بتوانن له ماڤی شاڕۆمه‌ندی و هه‌ر وه‌ها ڕای داننی هاوبه‌ش به‌شدار
بن و یاسایه‌کی نوێ بۆئێران دابرێژرێت و هه‌موو که‌س به قه‌ی یه‌ک و یه‌کسان
بێت و که‌س شاڕۆمه‌ندی دووهه‌م نه‌بێت ، ئه‌و کات ده‌توانین بڵین که
حکومه‌تیه‌کی گشتی هه‌یه و هه‌ر مڕۆیه‌ک بتوانی به ئازادانه بیر بکاته‌وه
و بتوانی ئه‌ندیشه‌کانی خۆیان به ڕاشکاوانه بڵین و له هه‌ر کوێ پێیان
خۆش بێت باس له ئه‌ندیشه و بیر و باوه‌ری خۆیان بکه‌ن ، بۆ نموونه ده‌توانین
ئاماژه به وڵاتی سوئد بکه‌ین هه‌ر چه‌ن دوای نه‌مانی ئولاف پالمه ئه‌ویش
برێک له ئازادیه تاکه که‌سیه‌کانی که‌مو بووه به‌ڵام به بروای من سوئد
ده‌توانێ نموونه‌یه‌ک بێت بۆ دیموکراسی و ئازادی و ده‌کرێت وه‌کوو سه‌رچاوه‌یه‌ک
ئێمه‌ی رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌راست که‌ڵکی لێ وه‌ربگرین.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
وێبلاگ و زیندان.
گرتن و ئازار دانی وێبلاگ نووسان به‌رده‌وامه و جیهان له به‌رامبه‌ر ئه‌م
هه‌موو زوڵم و زۆره‌دا بێده‌نگه و ته‌نانه‌ت ناتوانی قسه‌ی دڵی خۆت و
ڕا و بیری جیاوازی خۆت ده‌ر ببرێت و ده‌بێ هه‌موو رۆژیه‌ک چاوه‌روانی
گرتن و زیندان ببێت، ئێران بۆه‌ته مه‌کۆی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی
و رژێم هه‌موو جۆره ده‌نگێکی جیاواز له گه‌ڕوودا ده‌خنکێنێت و په‌تی
سێداره له ئێران وه‌ک هه‌میشه ئاماده‌یه و ئێستا له‌م سه‌ر و به‌نده‌دا
وێبلاگ نووسه‌کانیش بێبه‌ش نه‌بوون و لێره‌دا ئامژه‌یه‌کی کۆرت ده‌که‌م
به چاره‌نووسی نادیاری ئه‌و تاقمه رووناکبیره.
گرتن و ڕاوه دوونانی وێبلاگ نووسه‌کان نه‌یتوانیه چۆک به که‌سانی
رۆشنبیر دابدات بۆ ئه‌وه‌ی واز له کاره‌کانیان بێنن ، له‌م نێوه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی
رژێم بۆ رێگه گرتن له ئازادی ڕا ده‌ربرین هێرشیه‌کی زۆریان کرده سه‌ر
ئینترنی و ئه‌وانه‌ی وا وێبلاگ ده‌نووسن و رستیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌خه‌نه
به‌رده‌م خۆێنه‌ری تینوو و تا ئه‌و جێگا پێش چوون که وتیان هه‌ر وێبلاگ
نووسێک باس له شتی بڤه بکات ئه‌وا ته‌نانه‌ت حوکمی مولحدی به سه‌ردا ده‌سه‌پێت
و به دڵنیاییه‌وه حوکمی ئه‌و که‌سه‌ش که تۆمتبار بکرێت به مولحد سێداره‌یه،
هه‌ر چه‌ن ئه‌م گرتن و گۆشارانه بۆ سه‌ر وێبلاگ نووسه‌کانه نه‌یتوانی
کاره‌کانی ئه‌وان دوا بخات و ئه‌وان به وڕه‌یه‌کی زۆرتره‌وه کاری ڕاگه‌یاندنی
خۆتان ده‌ست پێکرده‌وه و هه‌ر وا که دییمان چه‌ندین که‌س ده‌سبه‌ر و به
زیندانی درێژ ماوه حوکم دران.
زۆربه‌ی وێبلاگ نووسه‌کانی ناو خۆی ئێران، زۆربه‌یان به هۆی بیر و باوه‌ری
خۆیه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراوه و ماوه‌یه‌کی زۆر له زینداندا بوون یان هه‌ن
، هه‌ر وا که زۆربه‌یان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بوون که هیچ کات ده‌سبه‌سه‌ریان
ناکات ، و به راستی ئه‌منیه‌تێک نیه بۆ هیچ که‌س له ئێران و هه‌موو که‌س
له ژێر زه‌ره‌بینی هێزه لیباس شه‌خسی وئیتلاعاتیه‌کاندایه و هه‌ر ئان و
سان پییان خۆش بێت هه‌ر که‌سێک ده‌سبه‌سه‌ر ده‌که‌ن و ئه‌م باردۆخه‌ی
ئه‌مڕۆی ئێران هه‌ر له وشتریه‌کی مه‌ست ده‌چێت که له به‌ردرگاتان
نووستوه و که‌س نازانێت بۆ ساتیه کی تر له چ به‌ر درگاییه‌کدا ده‌نۆێت.
له رۆژانی هه‌وه‌ڵی ده‌سبه‌سه‌ر کردنه‌کانی وێبلاگ نووه‌کندا رۆژنامه‌کان
و ئوپزسیون و هه‌ر وه‌ها تاقمێک له وڵاته بیانیه‌کان به چڕ و پڕی
باسیان له‌و پرسه کرد، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌کی کۆرت ئه‌و که‌سانه پشت
گوێ خران و ئێستا که‌س باسیان لێوه ناکت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت که ناوه
ناوه ده‌وترێت وێبلاگ نووسێک ده‌سبه‌ر کرا و ئه‌م بێده‌نگیه بووه‌ته
هۆی ئه‌وه‌ر رژێم یاخی تر ببێت و زیاتر هه‌وڵ بدات بۆ زیندانی کردنی
بیر و ڕاکان.
که‌ڵک وه‌رگرتن له یوتووب، ئس مس وهه‌ر وه‌ها وێبلاگه‌کان ئه‌و هه‌له‌یان
بۆ خه‌ڵک ڕه‌خساندوه که بۆ خۆیان هه‌واڵده‌ر بن و ته‌نیا گرێ بیستی هه‌واڵ
نه‌بن و هه‌وڵه‌کان ده‌بنه هۆی ڕا ده‌ربرین هه‌زاران بیری جیاواز و له‌و
ناوه‌دا ده‌توانرێ باشترین تیشک بخرێته سه‌ر هه‌واڵ ناردن و ئاگادار
کردنه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی ئێران و جیهان، و هه‌ر وه‌ها ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌کان ته‌نیا له یه‌ک بۆ چوون نه‌بێت.
لێره‌دا نموونه‌یه‌ک له‌و باره‌وه دێنمه‌وه فیلمێک له زانکۆی زه‌نجان
بڵاو کرایه‌وه که له‌و فیلمه‌دا جێگری حزب الله‌ی ئه‌و زانکۆیه به زۆر
ده‌یوێست ده‌سدرێژی سکسی بکاته سه‌ر کچێک و ئه‌م فیلمه له سه‌ر یوتوب و
به بولوتوس نێردرا بۆ هه‌موو جیهان و خه‌ڵکی ئێرانیش به چاوی خۆیان ئه‌و
شته‌یان بینی و ئه‌و کاره‌ساته بووه بۆی ئه‌وه‌ی که زانکۆ مان بگرێت و
به ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته خۆیندکاران نه‌چوونه سه‌ر کلاسی ده‌رسه‌کانیان و
به ده‌یان بیر و بۆ چوونی جیاواز له سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته له ئینترنت و
وێبلاگه‌کاند بڵاو کرایه‌و و حکومه‌ت ناچار بوو ئه‌و که‌سه بگرێت و
بیخاته نێو زیندان، به‌ڵام ته‌نیا بۆسێ رۆژ له زیندان.
_____________
سه‌رچاوه:
ئستفن کاهمه‌ن.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نه‌مانی سووبسید و چڕکه ساتیه‌ک به‌ره‌و فه‌وتان.
من ئه‌و که‌سه‌م ، هه‌موو رۆژیه‌ک، ژیانی ئه‌مڕۆم
ده فرۆشم، بۆ کرینی نانی سبه‌ی، هه‌ی ژین های ژین، له‌م بازاره بێ رۆحه‌دا،
ژیان هه‌رزانتره له نان.
شیعری: ئه‌حمه‌دی
شاملوو، وه‌رگێرانی ناسر حیسامی
چڕکه‌ساته‌کان بۆ نه‌مانی سووبسید له ئێران و ته‌واو بوونی کاتی
سووبسید و ئازاد بوونی نرخی هه‌موو شتیه‌ک و ئه‌مجاره هێرشیه‌کی نوێ بۆ
سه‌ر کاسبکارانی زۆربه‌ی شاره‌کان ده‌ستی پێ‌کرد.
به دڵنیاییه‌وه باردۆخیه‌کی سه‌خت و ناڵه‌بار بۆ ده‌یان میلیون که‌سی
هه‌ژار و نه‌دار له ئێران دێته ئاراوه، لێره‌دا ته‌نانه‌ت رژێمی دژه
مڕۆییش که‌وتوه‌ته دڵه‌ڕاوکێ و خۆی ئاماده کردوه بۆ هه‌ر جۆره ده‌نگی
نارزایه‌تیه‌ک و هه‌موو شاره‌کانی به هێزی دژه شۆرش میلیتاریزه کردوه و
جیا له‌وانه ده‌ستی داوه‌ته سێداره‌ی لاوانی شۆرشگێر و که‌سایه‌تیه مه‌ده‌نی
و سیاسیه‌کان و هه‌ر وه‌ها بۆ تۆقاندن و ترس خستنه دڵی خه‌ڵکی ئێران هه‌ر
رۆژه به جۆریه‌ک مانۆر ده‌دات له نێو کۆڵانه‌کان.
ئه‌گه‌ر چی فه‌زایه‌کی تسێنه‌ری خۆڵقاندوه، ئه‌گه‌ر چی فه‌زای سه‌رکۆت
شاڕاوه نیه هه‌موو جیهان ئه‌وه ده‌زانن و ئه‌وه‌ی ده‌بێ له یادی نه‌که‌ین
وڕه‌ی جه‌ماوه‌ره و روویه‌کی تری ئه‌م کێشه‌یه که ده‌سه‌ڵاتدارانی
رژێمی کۆماری ئیسلامی به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و هه‌ر وا که دوای هه‌ڵبژاردنه‌که
هێنده ترس که‌وتبووه دڵیان که خۆیان ئاماده کردبوو له کاتی روودانی هه‌ر
شتیه‌ک بکه‌ن و بچن بۆ سووریا و ته‌نانه‌ت خامنه‌یی هه‌واپیماکه‌یشی
ئاماده کرد بوو بۆ ئه‌و ڕا کردنه و ئه‌وان هێنده له خه‌ڵک ده‌تسن هه‌ر
بۆیه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م هه‌موو توند و تیژیه.
بروای من ئه‌م جاره جه‌ماوه‌ر داوای نان و ماڤی ژیانی خۆیان ده‌که‌ن و
شوحاریان ده‌بێ به نانی من چی لێهات و زۆر به جدیه‌وه پایه‌کانی ئه‌م
رژێمه ده‌هێننه له‌رزین و ئه‌مه نه پرسی سیاسیه و نه فمینیستی یان ...
پ پرسی ژیانه و خه‌بات بۆ نان، ئه‌مه له لایه‌که‌وه و له لایه‌کی‌تره‌وه
به هه‌ست کردوه به‌و مه‌ترسیه و هه‌ر بۆیه هه‌موو شار و کۆڵانی زۆر به
تۆندی میلیتاریزه کردوه و لیباس شه‌خسیه‌کانی 24 ساعه‌ته له نێو ئه‌و
کۆڵانانه‌دا ده‌سوورێنه‌وه.
داننی سووبسید بۆ قشری هه‌ژار و نه‌دار له ئێران له‌و سیاسه‌ته‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت که ده‌وڵه‌ت بتوانێ قه‌رز و که‌سری بودجه‌که‌ی وڵات بشارێته‌وه
و له‌و رێگه‌وه بتوانێ ئه‌و بره پووڵه‌ی که که‌سری هێناو جوبران بکاته‌وه
و ئه‌گه‌ر ئه‌م قه‌ره‌بوو کردنه‌وه ببێته هۆی له ناو چوونی ژیانی ده‌یان
میلیون که‌س و شیرازه‌ی بنه‌ماڵه‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و به هه‌زاران
ئافره‌ت به ناچاری و ته‌نیا بۆ په‌یدا کردنی نانی رۆژانه‌یان تووشی
کێشه‌ی له‌ش فرۆشی د‌بنه‌وه و هه‌ر به‌و هۆیه شیرازه‌ی هه‌زاران بنه‌ماڵه
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و به میلیونان منداڵ ئاواره‌ی کۆڵان و شه‌قامه‌کانی
شاره گه‌وره‌کان ده‌بن یان ده‌کرێن ته‌نیا و ته‌نیا بۆ بژیوی ژیان و
نانی رۆژانه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره قسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی که ده‌ڵێن ئه‌م
ئازاد کردنی سووبسیدانه وڵات له قاقڕستان رزگار ده‌کات و ئاوه‌دانی بۆ
ئێران دێنێت، به‌ڵام به بروای هه‌موو ۆسپۆرانی بواری ئابووری جیهان تا
ئێستا هیچ وڵاتیه‌ک نه‌یتوانیوه ئه‌و کاره بکات و وڵاته‌که‌ی تووشی قه‌یران
نه‌کردبێ و لا بردنی هه‌ر شتیه‌ک ده‌بێت ستیه‌کی تر ببێته جێگه‌که‌ی و
بتوانێ شوێنی ئه‌و نه‌مانه بۆ خه‌ڵک پڕه‌وه بکات، به‌ڵام به داخه‌وه له
ئێران برێکه که‌م پووڵ به خه‌ڵک ده‌ده‌ن و واده‌زانن به‌و سیاسه‌ته هه‌له
و پڕ له گه‌نده‌لیه ده‌توانن ئابووری ئێران به‌ره‌و پێش ببه‌ن و به
بروای من ته‌نیا ده‌سکه‌وتی نه‌مانی سووبسید ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک هه‌ژار‌تر
ونه‌دار تر ده‌بن و سه‌رمایه‌دار ده‌وڵه‌مه‌ندتر( لێره‌دا کاتێ باسی سه‌رمایه‌دار
ده‌که‌ین مه‌بستم له ده‌سه‌ڵاتدارنی رژێمه چۆنکا ئه‌وان وه‌ک مۆته‌که
ده‌ستیان گرتوه به سه‌ر هه‌موو داهاتی ئێران‌دا) ده‌بێت.
رژێمی کۆماری ئیسلامی وا ده‌زانێت به نه‌دانی سووبسید به خه‌ڵک ئێتر
زۆر پێویستی به فرۆشتنی نه‌وت نامێنێت و ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی
گه‌ماڕۆ بخه‌نه سه‌ر نه‌وت ئه‌وا ئێتر له‌و کاته‌دا فشار ناێته سه‌ر
حکومه‌ت و ئه‌وه خه‌ڵکن که ده‌بێ باجه‌که‌ی بده‌ن و هه‌ر وا که تا
ئێستا ته‌نیا خه‌ڵک باجی گه‌ماڕۆکانیان داوه.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خاک نه‌مره، سێداره ، ج ن ا ی ه ت.
تاوانه‌کانی رژێمی کۆماری ئیسلامی دانه و دووان نین و مڕۆ نازانێ باس
له کامه ده‌رد و تاوان بکات له ئێران باس له جنایه‌ته‌کانی خال‌خالی، یا
ئیمامی، یا ئه‌حمه‌دی نژاد و ئه‌گه‌ر ده‌ست بۆ هه‌ر کام له ده‌سه‌ڵاتدارانی
رژێمی تاران بده ین ئه‌وا به‌رگێکی ڕه‌ش له لاپه‌ره‌کانی مێژووی ئێران
ده‌کرێته‌وه و به سه‌دان و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئازادیخواز له ئێران و له
سیاچاڵه‌کانی رژێمدا خنکێندران و یان له کۆڵانه بێ ته‌واوه‌کاندا به
شێوه‌یه‌کی زۆر ناشرین له ناو چوون ، بۆ نموونه محه‌ممه‌د موختاری که
به شێوه‌یه‌کی زۆر ناشرین و دژه مڕۆیی به ده‌ست جه‌لاده‌کانی رژێمه‌وه
کوژرا.
ئێستا لێره‌دا به‌رگێکی ره‌شی مێژووی ئێران هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه که چه‌ندین
که‌س ته‌نیا به هۆی بیری جیاواز و رۆشنبیریانه‌وه له لایه‌ن رژێمی
ئێرانه‌وه به شێوه‌یه‌کی زۆر ناشرین کۆڵان یان له نێو ماڵه‌کانی
خۆیاندا له گه‌ڵ ژن و منداڵیان کۆژران.
رۆژی شه‌ممه‌ی 1377 په‌روانه و داریوش فروهه‌ر له نێو خانوه‌که‌ی
خۆیاندا به شێوه‌یه‌کی دڕندانه کوژران، په‌نج شه‌ممه لاشه‌ی دوکتوور
مجید شه‌ریف نووسه‌ر و وه‌رگێر له پزشکی یاسایی ناسرایه‌وه ، حه‌وته‌ێک
دوای ئه‌و دوو ڕووداوه محه‌ممه‌د موختاری نووسه‌ر و شاعیر و ئه‌ندامی
کۆمه‌ڵی مه‌شوه‌ره‌تی کانوونی نووسه‌ران ئێران گۆم بوو و دوای ماوه‌یه‌ک
جنازه‌که دوزیه‌وه و دوای ئه‌م چه‌ن که‌سه بوو که ماشینی کوشتاری رژێم
ده‌ستی پێ کرد و هه‌ر رۆژه له گۆشه‌یه‌که‌وه جنازه‌ی رووناکبیرێک یان
که‌سێکی سیاسی ده‌دوزرایه‌وه و که من لێره‌دا بۆ نموونه ناوی چه‌ند که‌س
له‌و ئازیزانه دێنمه‌وه، مه‌ڵا محه‌ممه‌د ره‌بیعی مامۆستای کرماشان،
ئیبراهیم زالزاده، ئه‌حمه‌د میر عه‌لایی ، پیر‌وز دوانی ، غه‌فار حسینی
ئه‌مانه ناوی چه‌ند که‌س بوون که له کوشتاره‌کانی ساڵی 1377 دا به ده‌ست
هێزه‌کانی رژێم کوژران به.
ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا هیچ که‌سێک به وردی و زۆر به سانایی لێکۆڵێنه‌وه‌ی
وردیان نه‌کردوه له سه‌ر ئه‌و کوشتارانه و ئه‌و جۆره‌ی که ده‌بوو گرنگی
تایبه‌ت نه‌دڕاوه به‌و پرسه و ئوپزسیونی ئێران زۆر بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر
به‌و هه‌موو جنایه‌ته و به داخه‌وه زۆربه‌ی رۆشنفکرانی ئێمه ئێستاش باس
له جنایه‌ته‌کانی خال‌خالی ناکه‌ن و به بڤه‌ی ده‌زانن و هه‌ر ئه‌و بێ ده‌نگیه
بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌یان خال‌خالی له ئێران بوونیان ببێ و ده‌ست
بده‌ن به کۆشتاری ڕۆڵه‌کانمان.
هه‌ر چه‌ن ئه‌م کۆشتاره‌کانی ساڵی 1377 بووه هۆی ئاگادار کردنه‌وه‌و
ناساندنی زیاتری رژێم به خه‌ڵکی ئێران و ئه‌و رووداوانه خه‌ڵکی هه‌ژان
به‌ڵام نه‌بوونی ئوپزسیونێکی به هێز و رێبه‌ریه‌کی دڵسوز نه‌یتوانی ئه‌و
جنایه‌تانه ئورگانیزه بکات و هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆش له هه‌موو شوێنه‌کانی
ئێران ده‌یان قه‌تلگا دروست کراوه و بۆنموونه خویندکار لوتف الله پوور
له کوردستان له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا کوشتیان و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لکی
کوردستان ته‌رمه‌که‌ی نه‌بینن خستیانه ناو گۆر و به سیمان گۆره‌که‌یان
داپوشی ، یا به بێ دادگایی کردن و لێپرسینه‌وه له سێداره دانی 11 له به‌لووچستان
و ده‌یان شتی دزی‌و و ناشرین له‌و شێوه‌یه و هه‌موو ئه‌مانه به ده‌ستووری
خۆدی رێبه‌ری ئێران ئه‌نجام دڕاوه.
له درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی رژێمدا که ده‌ستی داوه‌ته سه‌رکوتی نه‌یارانی
ۆ ته‌نانه‌ت وه‌کێله‌کانیش له‌م هه‌موو دڕنده‌ییه بێ به‌ش نه‌بوون
زۆربه‌ی ئه‌و وکیلانه‌ی که به‌رگریان کردوه له ئه‌و قۆربانیانه، به
هۆیه‌وه ساڵه‌ها خرانه ناو زیندان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌وان به هیچ
کوێ نه‌گات و راستیه‌کان بۆکۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌رنه‌که‌وێت.
ئێستاش زیندانه‌کان پڕن له روشنبیران ، سیاسی و خه‌لکی مه‌ده‌نی و ماڤی
مڕۆ و هه‌ر که‌س به هه‌ر شێوه‌یه‌ک باس له ئازادی ده‌کات زۆر زوو به
وشه‌ی ملحد حوکمی سێداره‌ی پێ ده‌ده‌ن و دوای ماوه‌یه‌کی کورت له
سێداره‌یان ده‌ده‌ن.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سیاهکه‌ڵ، خه‌ون
یا ئوستووره‌یه‌ک بۆ موبارزه.
ده‌یه ده‌یه‌ی خه‌باتی چریکی بوو، هه‌ر بۆیه ئه‌وان ویستیان به
هه‌لگرتنی چه‌ک په‌ڕه بده‌ن به خه‌باتی چه‌کداری و ئه‌وان ده‌یان ویست
له‌و ساڵانه‌دا که که‌س نه‌یده‌وێرا باس له ئازادی بکات تاقمێک له
خویندکارانی زانکوکانی ئێران که ڕێکاره پێشوه‌کانی شۆرشیان به نه‌شیاو
و هه‌له ده‌زانی، ده‌ستیان کرد به کۆبوونه‌وه‌ی نه‌هینی و قسه و باس
کردن له مه‌ڕ شۆرشی چین، ویتنام، کوبا و ئه‌لجه‌زیره و هه‌ر وه‌ها
وه‌رگێرانی به‌رهه‌مه‌کانی مائو و جیاب و چه گواریان کرده فارسی و
خرایه به‌ر دیدی تینووی ئازادیخوازان خه‌ڵکی ئێران، ده‌سکه‌وتی ئه‌م
کۆبوونه‌وه و لێکۆلینه‌وانه ئه‌وه بوو که ته‌نیا رێگه‌ی رزگاریان
شۆرشی چریکی ده‌زانی هه‌ر بۆیه له چه‌ند تاقمی چکۆڵه‌دا ده‌ستیان دایه
موبارزه‌ی چه‌کدارانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گیلانیان کرده شوێنی
خۆیان.
یه‌کێک له‌و تاقمانه گرۆپێک بوو له خویندکار مارکسیستیه‌کانی تاران که
له دوو تاقم پێک هات که دوای ماوه‌یه‌ک بوو به ڕێکخراوی فدایی خلق،
رێبه‌ری ئه‌م گرۆپه له رۆژی هه‌وه‌له‌وه دوو که‌س بوون به ناوه‌کانی
ئه‌شره‌ف و سفایی فراهانی، ئه‌م ڕێکخراوه به دوو به‌ش ، یه‌کمیان به‌شی
ئاوایه‌کان و دووهه‌م به‌شی شاره‌کان ، که له مانگی گه‌ڵاوێژی 49
ده‌ستیان دایه چه‌ک و دژ به نابه‌رابه‌ری و بۆ ئازادی چوونه ناو
دارستانه‌کانی گیلان و له‌وی هێرشیان کرده سه‌ر پایه‌گای سیاهکه‌ڵ،
چه‌ندین هۆکار بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دارستانه بۆ ڕاپه‌رین که
بریه‌تی بوون له دارستانی چڕ و کویستانی به‌رز که ئه‌گه‌ر هه‌زاران
که‌س بچووناێته ئه‌و ناوه زۆر به سانایی ده‌یان توانی خۆیان گوم بکه‌ن
و خۆیانی تیا حه‌شار بده‌ن و یه‌کێکی تر له‌ش شتانه ی که بووه هۆی
ئه‌وه‌ی ئه‌و شووێنه هه‌ڵبژێرن ئه‌وان ده‌یانوویست وه‌ک میرزا کوچک
خانی جه‌نگه‌ڵ بکه‌ن و هه‌ر بۆیه ئه‌ویان هه‌ڵبژارد ، له‌م ناوه‌دا
به‌د شانسی ڕوو ده‌کات له چریکه‌کان و که‌سێکیان لێ ده‌گیردرێت و
ئه‌وان له ترسی ئه‌وه‌ی تووشی گرفتی زی نه‌بن و ئه‌و که‌سه نه‌توانی
خۆیی له به‌رامبه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌دا ڕابگرێت هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌و
پایه‌گایه و ئه‌و پایه‌گاین گرت.
له دوای ئه‌و کێشه شا زۆر تووره ده‌بێت و هه‌ر وه‌ک هه‌میشه ده‌ستووری
دا به براکه‌ی که له گه‌ڵ هێزیه‌کی زۆردا ناردی بۆ ناو دارستانه‌کانی
گیلان و له‌وێ له گه‌ڵ چریکه‌کان شه‌ڕ و پێکدادان ڕوویدا و له دوای
شه‌رێکی ده‌سته و یه‌خه 10 که‌س له چریکه‌کان ده‌کوژرێت و یه‌ک
که‌سیشیان له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانی له ده‌ست ده‌دات.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ڕاپه‌رینه تێک شکا و نه‌یتوانی ئامنجه‌کانی خۆی بپێکێ،
به‌ڵام ئه‌م تێک هه‌ڵچوونه یه‌کێک بوو له گه‌وره‌ترین تێک هه‌ڵچوونێک
که له کاتی شادا رووی‌دابوو و به راستی ئه‌و تاقمه حماسه‌یان خۆڵقاند و
بوون به ئوستووره له کاتی خۆیدا و تا ئێستاش ئه‌وان هه‌ر ئوستووره‌ن له
یادی خه‌ڵکی ئێران‌دا و وه‌ک ره‌مزی ئازادی ناویان ده‌برێت، دوا به دوای
ئه‌و تێک هه‌ڵچوونه رژێمی شا ده‌ستی کرد به له سێداره دانی ده‌یان که‌س
له چریکه‌کان و ته‌نانه‌ت 51 که‌سیان له خویندکارانی تاران ده‌سبه‌سه ر
و له ناو زیندان به تۆندی ئه‌شکه‌نجه کران و زانکۆی بۆ ماوه‌ی یه‌ک
حه‌فته هه‌موو زانکۆکانی داخست و هه‌ر وه‌ها کونفدراسیونی خویندکارانی
ئێران که له ده‌ره‌وه‌ی ئوروپا بوون به خیانه‌ت کار ناوزه‌د کرد، هه‌ر
ئه‌م کارانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که زانکۆکان تا دوا هه‌ناسه‌ی رژێمی شا
نائارام و بۆ یه‌ک ساتیش خویندکاران هه‌دایان نه‌دا و به بروای من
هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م هه‌دا نه‌دانه ڕاپه‌ریوانی سیاهکه‌ڵ بوون.
دوای ماوه‌یه‌ک چه‌ندین فیلم و دیکومنت له سه‌ر ئه‌و قاره‌مانانه دروست
کرا و ئه‌و شۆرشه نه‌ک هه‌ر تیا نه‌چوو به‌لکوو بوو به هه‌تاهه‌تایی،
ئه‌وان داوی جیهانێکی باشتر و ئازادیان ده‌کرد بۆ ئێران و ئێستاش ئێران
هه‌ر پێویستی به‌و قاره‌مانانه هه‌یه وبه بروای من ده‌بێ سیاهکه‌ڵێکی
تر له ئێران دروست بێت به‌ڵام ئه‌مجاره به دژی رژێمی کۆماری ئیسلامی.
serko_azadi@yahoo.com
|