چەند جیاوازی
نێوان یەکگرتوو و حیزبەکانی تر !!!
ئاڤێستا
کهریم
-
بەشی یەکەم -
1. یەکگرتوو بە بهکارهێنانی ناوی خوا
و ئاینەوە گەندەڵی و دووڕویی بێویژدانیی
پاساو دهدەن.
حیزبەکانی تر بەناوی نیشتمان پەروەریی و
خەباتەوە خەڵک هاوڵاتیان فریو دهدەن.
2. یەکگرتوو بە فەرهوود کردنی پارەی هەتیوو و مزگەوت و خێرخوازان خۆی
پێگەیاند.
حیزبەکانی تر بە دزینی پارەی پڕۆژە و
بازرگانیکردن بەسەر خەڵکەوە دەوڵەمەند بوون.
3. یەکگرتوو پڕوپاگهندهی میانڕەویی
دهکا لەکاتێکدا هەزارانی وەک زەواهیری و زەرقاوی و
مستهفا مهشهور و... هتد دەرچووی
قوتابخانەی ئیخوانن.
حیزبەکانی تر پڕوپاگهندهی پێشکەوتووخوازی
و سۆشیالزم دهکەن کە چی دەنگ بۆ چوارژنی دهدەن.
4. یەکگرتوو ئەجیندای عەرەبی و ئیسلامیی ( میسر
و ئیران و ئەندەلوسیا و مالیزیا ...) بەسەر کوردی داماو دا دەسەپێنێ
.
حیزبەکانی تر خۆیان تەقلیدی کوێرانەی ئەوروپا و ئەمەریکا دەکەن بە بێ
بنەما.
5. لە ناو یەکگرتوو دا تەنها سەلاحەدیین بەهادین وەحی لە خواوە بۆ دێ
و کەس ناتوانێ ڕاکانی ئەو بگۆڕێ .
حیزبەکانی تر علاقەی خوایان نیە ! بەڵام لەقسەی سەرکردە دەرچی
ریسوات دەکەن .
6. یەکگرتوو بۆ هێنانی دەنگ درۆ و دەلەسە بەناوی خواو ئەودنیاشەوە دهکەن
وەعدی بەهەشتت دهدەنێ ، کوردستانت بۆ دهکەن بە سعودیە و مالیزیا پاش
5 ساڵیش دەبێ بە بەهەشت.
حیزبەکانی تر ئەگەر دەنگیان نەدەیێ ئەوا بایعیەکەت دهبڕن و تەعینت
ناکەن و عەرزە وەر ناگری .
7. ئەگەر ڕەخنە لە زاتی عەزیمی ێلاحەدین بەهادین بگری خوا دهتگرێ
و گوناحت دەکا .
ئەگەر رەخنە لە سەرکردەکانی تر بگری ئەوا ئاسایش دەتگرێ و
ناماقوڵی کردووە.
8. ڕابوادن و سیغە و ڤێلا و خانوەکان و ژنی دووەمی مەسئولەکانی
یەکگرتوو لە مالیزیا و ئەندەنووسایە.
ژنی دووەمیی مەسئولەکانی دیکە لەکوردستانە و ڤێلا و ڕابواردنەکانیان لە
لوبنان و ئەوروپایە.
9. یەکگرتوو پارە دزراوەکانی لە بانقەکانی ئێران و مالیزیا سپی
دەکاتەوە
حیزبەکانی تر لە تورکیا و ئەوروپا خەزنی دهکەن.
10. یەگرتوو جاشی عەرەبی پێپەتی و سەلەفییەتە و ئیمانی بە خەلافەی
ئیسلامی هەیە لە ژێر دەسەڵاتی خەلیفەیەکی قوڕەیشی دا.
لە کن حیزبەکانی تر بەس عەرەب نەبێ ئیتر موهیم نیە جاشی کێیت و وەهمی
سەربەخۆیشیان هەیە.
11. سەلاحەدین بەهادین لە سەر کورسی دەسەڵات دایکوتیوە و بە تۆپ لاناچێ
حیزبەکانی تر تەشقەرەیان بە گۆرینی سەرۆک دێ . بەس شتی بچوک لا دەبەن.
12. یەکگرتوو خۆی بەحیزبێکی نەموزەجی و ئیسلاحی دا دەنێ
لەکاتێکدا خودی خۆی پێویستی بەئسلاح و نەموزەجی پێشکەوتووە.
حیزبەکانی تر خۆیان بە پارێزەری مافی خەڵک دا دەنێن لە کاتێکدا خۆیان
مافەکانیان زەوت کردووە.
13. ئایدیای ئیسلامی 1400 ساڵە هەیە کەچی کە باسی ئایدیای سکولاریزم
لەگەڵ یەکگرتووەکاندا دەکەیت دەڵێن ئەوانە ئیکسپایەرن کە تەنها 300
ساڵە هەن. هەروەها لەکاتێکدا کە بابەتی ڕەخەگرانە و ڕاست ئاراستەی
فیکری ئیخوان دەکرێ یەکگرتووەکان بە ڕەخنەی زمانەوانیی(قواعد)ی و
گاڵتە پێکردنی شەخسی وەڵامی ڕەخنەگر دەدەنەوە.
حیزبەکانی تر خۆشیان نازانن سەر بەچ فیکرێکن و ئەگەر ڕەخنەگرتنیش لێیان
لە کەسی سەرکردە نەبێ هەر جوابی نادەنەوە.
14. یەکگرتوو یەکەم حزیە لە ڕووی بڵاوکردنەوەی ڕقەبەرایەتیی و کینە و
گاڵتەکردن بە مێژووی کورد و خۆبەزل زانینەوە حیزبەکانی تر دەستێکی
باڵایان هەیە لە تەکەتوول پێکردنی خەڵکدا و گاڵتە بە مێژووی عەرەب دهکەن.
15. یەکگرتوو بەدووفاقی لە گەڵ حوکمەت و ئۆپۆزیسیۆندا پەشدارە
حیزبەکانی تر حوکمەتیان لەسەر خۆیان تاپۆ کردووە.
16. یەگرتوو بۆ کاری خۆیان واستە بە مەسئولەکانی حیزبەکانی تر دهکەن و
دوایی بەگەندەڵ باسیان دەکەن . تەنانەت لە کۆبوونەوەکاندا بە کاکەگیان
و برا گیان قسە لە گەڵ سەرۆکی حیزبەکانی تردا دەکەن .
حیزبەکانی تر خوای واستەن و کە جەماعەتی یەکگرتوو دهبینن بە درۆوە
بەدەمیانەوە پێدهکەنن و دایش دارکاریان دهکەن.
17. خەڵک بە کۆێرانەو بە دۆگمایی دوایی یەکگرتوو دهکەون بە بێ ئەوەی
ببرسن کە ئەسڵی و ئیخوان بۆچی درووستبووە؟
هەروەها هەزاران کادیری خاوەن دکتۆرا و ماستەریان تیایە کەچی مەلایەک
سەرکردایەتیان دهکا و کەس ناپرسێ بۆ؟
لەحیزبەکانی تردا خەڵک بۆ پارەو سەیارە و مەنسەب دوایان دەکەون لەگەڵ
نەمانی مەسڵەحەت هەڵدەگەرێنەوە .
ئەگەر لە خۆمان ببرسین دەزانین هەمووی جاشی ماکەرێکن.
avestakareem@yahoo.com
|