په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١١\٢٠١٩

چەند دێڕێک.

ئارام ئازاد       

- چەندین شەوە شەوم شەو نیە
- یەک ماچ لە تاریکی شەو ، ھەزار ماچی بەر ڕوناکی دەھێنێ.
موناقەشەی بەینی وەزارەتی کارەبا و ھاوڵاتیەک

- ئەوەی پەنجەرەی دروست کرد دز بووە لە پێناو عاشق بوون
- چۆن ئەزانیت !
- چونکە ویستویەتی پیشەی دز بوون بەکاربھێنێ بۆ گەیشتن بە دڵدارەکەی.
ڕونکردنەوەی عاشقێک بۆ ھاوڕێکەی

مێرد - گیانەکەم !
ژن - بمرم باشترە لەوەی قسەت لەگەڵ بکەم !
مێرد - خۆ بەدەست تۆ نیە بۆ ئێوارە ھەندێ خواردن ئەھێنم بە یەکەوە ئەیخۆین
ژن - خواردنی چی !
مێرد - بەرگەر
ژن - ئاگات لێبێ وەک ھەمو جار فێڵت لێ نەکەن سەڤن ئەپ و فینگەریشی لەگەڵدا بێ و فینگەرەکە زۆر بێ بۆ ئەوەی زۆر بخۆم و بمرم وبحەسێمەوە لە دەستت.
موناقەشەی بەینی ژن و مێردێکی ٢٠٠٠

'لەوە خۆشتر نیە کە کەسێک ھەبێ وات لێبکا بەیانی زوو لە خەو ھەڵسیت وبچیتە سەر کار و کارەکانت بە خێرایی و ڕێک و پێکی جێبەجێبکەیت بۆ خزمەتی خەڵک' .
قسەی فەرمانبەرێکی زەغت لێکراو لە لایەن بەڕێوبەرەکەیەوە .

منداڵ - باوکە پیاوی خۆڵەکە ھات
باوک - کوڕم ئێمە پیاوی خۆڵەکەین و ئەو پیاوە خاوێنەکەیە .
قسەی باوکێک بۆ کوڕەکەی .

سیاسیەک - گەل و نیشتیمان و وڵات گەورەترین سامانی منن و خۆشگوزەرانی ئێوە خۆشگوزەرانی منە .
ھاوڵاتی - ئەمە کەسێکە خوا بۆ ئێمەی ناردوە .
- ساویلکەیی لە سەروبەندی ھەڵبژاردن.

ئازیزم چاوی تۆ پایزی تۆراند
بێ دەنگی تۆ گەڵای وەراند
بێ مەیلی تۆ دڵمی دۆڕاند
- شاعیرێک کە پایزان بە دیار دەکەوێ.

مامۆستا - ھۆکاری نزم بونەوەی ئاستی خوێندن لە وڵاتەکەمان چییە ؟، وەڵام - قوتابی.

قوتابی - ھۆکاری بەرزبونەوەی ڕێژەی سەرەتان لە مامۆستا چییە ؟، وەڵام - حکومەت.
- نەقدی قوتابی و مامۆستا لە پیشەی یەکتر.

 

 

aram.galaly95@gmail.com

 


 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک