په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٥\٢٠١٢

    چەندەمین ئێرە!

بێستوون مینە

١. ژیان تا دێت قوڕستر دەبێت ئیدی ناتوانین لە باوەشی بکەین.
٢. ھیچ گۆڕستانێک گۆڕی منداڵیمی تێدانەبوو باوکە..... دایکە...
بۆقەفەسێکتان لە دەوری گۆڕەکەم دروست نەکرد.
٣. چەند داماوین، پێشکەش خوێنمان دەمژێت.
٤. سروشت... دروست ناکرێت دەپارێزرێت.
٥. نە شێرم پاشابم... نە ڕێویم فێڵبازبم... نە گورگم دڕندەبم
نە ئاسکێکی بێچارەشم.
٦. عشق ئەڵما سێکی ونبوو نییە تا بیدۆزیتەوە
تووشتبوونە.
٧. تەنھا لەسەر ئەوە سزادەدرێین مراوییەکەمان لە مریشکی خەڵک ناچێت.
٨. کۆڵانەکەمان بریندارە و قوڕاوی لەبەر دەڕوات.
٩. بەھار قارچکەکان لە تەقەی سەری من دەر دەکەون.
١٠. باران بە ڕێژنە دەبارێت بەفر بە کلوو. تاڵە موێکی تۆی تێدا نییە!
١١. ئازارێک لە بنی پێمەوە دێت لە تەوقی سەریشمەوە دەرناچێت.
١٢. بە گاڵتەش نەمردم.
١٣. بە ڕاستیش نەژیام.
١٤. داری ئازادی ھێندەی بە خوێن ئاوبدرێ وشکی کرد.
١٥. ھێزی ڕاکێشان... لە زەوی بستێنینەوە کەسمان وەماڵێ ناکەوینەوە.
١٦. تەمەنی گەنجی تەنھا بۆ ئەوەیە ھاوسەنگی نێوان پیریی و منداڵیی ڕابگریت.

 

مانگی مەینەتی

bestunmina@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک