٢٧\٥\٢٠١١
پشتیوانیی له
که‌مپینی بیست رۆژه‌ی فیدراسیۆن و نامه‌یه‌ک بۆ فراکسیۆنی کوردستانی
له په‌رله‌مانی عێراقی.
١- چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مان و
که‌سایه‌تی و لایه‌نێک
پشتیوانیی
خۆیان بۆ که‌مپینی بیست
رۆژه‌ی فیدراسیۆن راده‌گه‌یه‌نن!
به دوای ڕاگه‌یاندنی که‌مپینی
بیست رۆژه‌ی
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی، ژماره‌یه‌ک له
ئه‌ندام په‌رله‌مان و که‌سایه‌تی و
لایه‌ن پشتگیریی خۆیان بۆ که‌مپینه‌که
راگه‌یاند و
داوایان له حکومه‌تی عێراقی کرد که ئه‌و
پڕۆتۆکۆڵ و رێکه‌وتنانه
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، که یاری به
ژیان و ئاینده‌ی په‌نابه‌رانی
کوردستان و عێراقه‌وه ده‌که‌ن.
هه‌وه‌ها داوایانکرد که هیچ په‌نابه‌رێک به‌زۆر
بۆ عێراق دیپۆرت نه‌کرێته‌وه. له‌نێو ئه‌و که‌سایه‌تی و
لایه‌نانه‌دا هاتووه:
جێن لامبێرد، له‌لیستی حزبی سه‌وزی به‌ریتانی وئه‌ندامی په‌رله‌مان، له‌په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا.
جان ماکدۆناڵد، له‌لیستی له‌یبه‌ر پارتی/به‌ریتانیا.
دکتۆر محمه‌د کیانی، ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقی.
دارا ئه‌حمه‌د، سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ.
خه‌سره‌و سایه، سه‌رنووسه‌ری بلاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر، حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی کوردستان
هۆزان مه‌حمود، نوێنه‌ری ڕرێکخراوی ئازادی ژنانی عێراق له‌به‌ریتانیا.
دانی رێد، له‌یه‌کیه‌تی رۆژنامه‌نوسان له‌به‌ریتانیا.
ئانا داڤیس، له رۆژنامه‌نوسان له‌به‌ریتانیا.
جه‌یم سمس، له یه‌کیه‌تی کرێکارانی یونسن.
نۆڵ هایس، له یه‌کیه‌تی کڕیکاری یونایت.
گلۆنه‌ری وستۆن، به‌رپرس له‌یه‌کیه‌تی کرێکارانی هاتوچۆ.
رێکخراوی په‌نابه‌ران و کۆچکردوانی ساوس یۆرکشاێیه‌ر.
تاینی ساید، رێکخراوی دژی نه‌ژادپه‌رستی.
رێکخرای یه‌کیه‌تی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌سوید.
ئانجه‌ی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئامۆژگاری
کارن جۆسن، به‌رپرسیاری یه‌کیه‌تی کرێکاری په‌یوه‌ندیه‌کان.
ڤیکی مۆریس، له رێکخراوی نۆسوێت.
ئارام عه‌لی، به‌رپرسی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی له سوید.
به‌ره‌ی له‌نده‌ن دژ به هه‌ژاری.
هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆن تا به‌شکست هێنانی سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران
و به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌کان به‌رده‌وام ده‌بێ.
سکرتاریه‌تی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
26\5\2011
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٢- بۆ به‌ڕێزان
ئه‌ندامانی فراکسیونی کوردستانی لە په‌رله‌مانی عێراق.
سڵاوێکی گه‌رم....
هه‌روه‌ک ئاگاداران له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، حکومه‌ته‌کانی
سوید‌و نه‌رویج‌و هۆڵنداو به‌ریتانیا.... به‌شێوازی ناشارستانیانەو
دوور له هه‌موو پێوانه نیوده‌وڵه‌تێه‌کانی تایبەت بە مافه‌کانی مرۆڤ
و مافی په‌نابه‌ران، وه دور له‌بنه‌ما مۆراڵیه‌کان به‌رده‌وامن له‌سیاسه‌تی
گرتن‌و راونان‌و به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی بۆ فرۆکه‌خانه‌ی
به‌غدا. تا ئێستا به ده‌یان په‌نابه‌ری کورد‌و عێراقییان له‌ژیرو زه‌خت
و زۆری فیزیکی‌و نه‌فسیدا دیپۆرتی به‌غدا کردۆته‌وه. له‌وێش لەلایەن
پۆلیسی فڕۆکەخانەوە لێیاندراوه، ده‌ستبه‌سه‌رکراون، دوای کەفالەتیان
یان بەرتیلیان لێکردون بۆ ئازادکردنیان!
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ولاته ئه‌وروپیه‌کان بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانێک
که داوای مافی په‌نابه‌رییان ره‌تکراوه‌ته‌وه، مناڵ و ژنانی دووگیان‌و
پیرو ته‌نانه‌ت که‌سانی که‌م ئه‌ندامیشی گرتۆته‌وه. به‌ڵگه‌ی ئەم
پێشێلکاریانەشمان چه‌ندین جار به‌شێوه‌ی یاداشت ناردوە بۆ بالۆیزخانه‌کانی
عیراق له‌سویدو دانیمارک‌و به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها به‌ده‌ستییش دراوه
به سه‌رۆکی پێشوی په‌رله‌مانی کوردستان‌و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌ریمی
کوردستان. بەداخەوە تا ئێستا نه‌ک هیچ وه‌ڵامێکیان ناداوەتەوە بەڵکو
پشتگوێ‌یان خستوەو رێگای بیده‌نگیان به‌رامبه‌ر به‌م پرسه گرنگه که
پرسی بەزۆرناردنەوەی په‌نابه‌رنه هه‌ڵبژاردوه.
ئه‌گه‌ر چی ئێمه به به‌رده‌وامی له‌ریگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی و ته‌نانه‌ت
دیداری راستەوخۆش لەگەڵ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیستی
فراکسیونی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق، سه‌باره‌ت به‌م سیاسه‌ته
نامرۆڤانه‌یه که‌ده‌رهه‌ق به هاوڵاتیانی کوردستانی له‌ده‌ره‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت،
ئەوانمان ئاگادارکردۆتەوەو ئەوانیش به‌ڵێنیان داوە ئه‌م کیشه‌یه له
په‌رله‌مانی عیراقی باسبکریت، به‌ڵام تا ئیستا وه‌لامێکی رۆشنمان
پێنەگەیشتوەو بە کردەوە رێگه‌گری له ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نه‌کراوه
وناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملی په‌نابه‌ران درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی قسه‌که‌رانی حکومه‌تی عیراق و هه‌رێم له‌میدیاکانه‌وه
به به‌رده‌وامی ئه‌وه‌یان ووتووه کە له‌گه‌ل به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا
نیین، به‌ڵام له باری عه‌مه‌لیه‌وه فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا خراوه‌ته به‌رده‌ست
حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا وپه‌نابه‌ری به‌زۆر نیراوه وه‌رده‌گرنه‌وەو
هیچ ناره‌زایه‌تیه‌ک ده‌رنابرن به‌رامبه‌ر به‌و سوکایه‌تیه‌ی به‌هاولاتیان
ده‌کرێت. دەبێ ئاماژە بەوەبکەین کە دوای هه‌ولێکی گه‌وره له‌ده‌ره‌وه‌و
ناوه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا، ئێستا حکومەتی هەرێم لەرێگای
فڕۆکەخانەکانی سلێمانی‌و هەولێرەوە پەنابەران وەرناگرنەوە، بەڵام
لەجیاتی ئەوە رەوانەی فڕۆکەخانەی بەغدا دەکرێ و لەوێوە رەوانەی
کوردستان دەکرێنەوە!
حکومه‌تی هه‌رێم که به‌شێکه له حکومه‌تی فیدرال، بەچ مانایەک رێگا
ده‌دات که حکومه‌تی فیدرال مامەڵە به ژیان و ئاینده‌ی هاولاتیانی
کوردستانه‌وه بکات کە بەزۆر دیپۆرتی عێراق دەکرێنەوە!؟ هاولاتیانی
کوردستانی به‌ده‌ستوپێ به‌ستراوی دیپۆرتی به‌غدا ده‌کرینه‌وه کەچی
حکومەتی هەرێم هیچ هه‌ڵویستێکی ناره‌زایه‌تی نیشان نادات. زیاتر له‌مانه‌ش
حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا خۆیان و‌میدیاکانی ئەوروپاش ئه‌وراستیه
پشت‌راست دەکەنەوە که حکومه‌تی عیراق و هه‌رێم رازین به وه‌رگرتنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران‌و چەندین رێکەوتن‌و پرۆتۆکۆل ئیمزاکراوه له‌پێناو وه‌رگرتنه‌وه‌ی
په‌نابه‌راندا؟
تا ئیستا زیاتر له پێنج هه‌زار په‌نابه‌ر
بوونه‌ته قوربانی ئه‌م سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌ی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپاو
بەزۆر دیپۆرت کراونه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت زۆر په‌نابه‌ر له‌دوای خۆیان
خیزان یان مناڵایان جێماوه وه یان له‌دوای ناردنه‌وه‌یان له‌کوردستان
باری ده‌روونیان تێکچوه وه یان ده‌ستیانبردوه بۆ خۆکوژی.
بۆیه ئێمه به‌ناوی خۆمان‌و سه‌دان په‌نابه‌ر له‌ده‌ره‌وەو بەناوی ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی دیپۆرتکراونه‌ته‌وه‌و که‌سوکارییان، ئه‌وپه‌ری نیگه‌رانی
خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر به‌و سیاسه‌ته‌ی حکومه‌تی عێراق‌و حکومه‌تی
هه‌رێم گرتۆتیه‌به‌ر به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران. هاوکات داواکارین له
ئێوه له‌پەیوەند بەم مەسەلە گرنگ‌و حەساسەوە کە ژیان‌و ئایندەی سەدان
هاوڵاتی کورد‌و عێراقی خستۆتە مەترسیەوە به‌رپرسیاریتی خۆتان نیشان بده‌ن
و به‌شداری بکه‌ن له گه‌ڵمان بۆ ڕاگرتنی سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران و راگرتنی ئیهانه‌و سوکایه‌تی به په‌نابه‌رانی کورد‌و
عێراقی. وە پشتیوانی لەو خاڵانەی خوارەوە بکەن کە لەلایەن په‌نابه‌ران
له هەنده‌ران و که‌سوکاریان و په‌نابه‌ره به‌زۆر دیپۆرتکراوەکانەوە
به‌رزکراوه‌ته‌وه :
1. ڕاگرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و ڕێکه‌وتننامانه‌ی که
حکومه‌تی عێراقی له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی
بەزۆری په‌نابه‌ران ئیمزایان کردوە وه‌به‌ڕه‌سمی ڕابگه‌یه‌نرێت کە هیچ
په‌نابه‌رێکی به‌زۆر نیراوه له به‌غدا وه‌رنا‌گیریته‌وه.
2. ئه‌م ڕه‌وشه‌ى په‌نابه‌ران له‌وڵاتانى ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تى سیاسه‌تى
ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران ئیدانه‌و سه‌رکۆنه بکه‌ن و به‌ڕه‌سمى به‌حاڵه‌تی
پێشێلکارىیه‌کانى مافى مرۆڤى له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن.
3. زه‌خت بۆ ووڵاته ئه‌وروپایه‌کان له ڕێگای (UN)
بهێنرێت ئه‌م زه‌خت وزۆره له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی کورد له لایه‌ن
ووڵاته ئه‌ورپایه‌کانه‌وه هه‌ڵگیرێ.
4. ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌زۆره ملی دیپۆرتی کوردستان کروانه‌ته‌وه
قه‌ره‌بوو بکرینه‌وه ،بیمه یان کاری گونجاویان بۆ دابین بکرێت.وه‌ڵام
به خواسته‌کانی په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان بده‌نه‌وه که به‌شێوه‌ی
یاداشت ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان وسه‌رۆکی حکومه‌ت کراوه.
به دڵنیایه‌وه جێبه‌جێکردنی ئه‌م داواکاریانه له
خزمه‌تی خه‌ڵکی عیراق و کوردستان و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی په‌نابه‌رانه له ده‌ره‌وه.
وێرای سڵاوی دووباره.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|