په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٣\٢٠١٥

چەند ئەندام پەرلەمان ئامادەیە واز لە مووچەکەى خۆى بهینى؟!

تەحسین خالید حەمەد

 

لە رۆژگارى ئەمڕۆدا کێشە و خەمەکانی خەڵک زۆرن، بە تایبەتیی پاش ئەو قەیرانە ئابوورییە و شەڕى داعش کە هەرێمى کوردستان تێیدا دەژی. لەگەل ئەوەش داواکاریی خەڵک زۆر بووە، وەکو مووچە و دۆزینەوەی کار و نەخۆشیی و نەبوونى پێویستیە سەرەتاییەکان بە پێى پێویست.

کێشەی لەوەش گەورەتر کێشەی گەنجانە بە گیرفانى بەتاڵ رۆژانە ژیان بەسەر دەبن، نزیکترین کەسیش لە ناوەندەى سیاسیى و ئایووریى و ئاسایش بۆ هەموو هاولاتیان، بێ جیاوازیی ئەندام پەرلەمانە.. لەبەرئەوەى ئەندام پەرلەمان پێش هەڵبژاردن کۆمەڵێک بەلێن و پەیمانی داوە، پێشنیار دەکەم هەر ئەندام پەرلەمانێک بۆ ماوەى شەش مانگ بە بێ مووچە ئەرکەکانى خۆى جێبەجێ بکا، بۆ ئەوەى لەگەڵ ئازارى دەنگدەرەکانى بژیێ، تا لە بیریان نەچیتەوە کە خۆیان بە خزمەتکارى خەلک داناوە.

پرسیار دەکەم؛ بۆچی شتێکی ئاساییە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە هەر بارودۆخێک مووچەیان هەبی، خەڵکیش مووچەى سێ مانگى وەرنەگرتبێ؟! دووبارە پرسیار دەکەمەوە؛ سەیر نییە ئەندام بەرلەمان بە خەلک دەڵێ: ''رەشوڕووت و هەزار و داماو؟! لە کاتیکدا بە دەنگى خەلک بۆتە ئەندام پەرلەمان.

 


١٠\٣\٢٠١٥
asso_ar14@yahoo.com
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک