په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

 

چەند هەواڵی گرنگی پەنابەری و چالاکی فیدراسیۆن.



کالاس .:.....................................................................................................


پەنابەرێکی کوردی عێراقی بە کارەساتێکی دڵ تەزێن گیانی لە دەستدا
برای پەنابەر (مەزن ئەحمەد) پەنابەری کوردی عێراقی پێ ڕاگەیاندین ڕۆژی 14-7 کاتژمێر 530 بەیانی لە کاڵاس سەر سنوری نیوان فەرەنسا و بەریتانیا لە کاتێکدا لۆریک بەرێ دەکەوێت بەرەو بەریتانیا (مەزن ئەحمەد) ولەگەڵ سێ پەنابەری دیکە خۆیان دەگەیەننە لۆریکە دوای ئەوەی ئاشکرا دەبەن مەزن تا دەستگیر نەکرێت خۆی فرێدەداتە خوارەوە بە داخێکی گرانەوە گیانی لەدەست ئەدات ...
هەروەها ووتی" وا بڕیارە جەنازەکەی ڕەوانەی کوردستان بکەینەوە " لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا سکرتێری فیدراسیۆن بە ناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری مەزن ئەحمەد کرد و هیوای خواست دوا کارەسات و ناخۆشی بێت بۆ هەموو لایەک.


بەغدا .....................:.:...................................................................................................


پەنابەرێکی کوردی عێراقی بە فرۆکەی سەربازی دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا کرایەوە .
باوکی پەنابەر (شاخەوان.ن) لەپەیوەندیەکی تەلەفوونیدا بە سکرتێری فیدراسیۆنی راگەیاند"شاخەوان رۆژی 14-7 کاتژمێر 1 پاشنیوەرۆ لەگەڵ پەنابەرێکی دیکە بەفرۆکەی سەربازی ڕەوانەی فرۆکەخانەی بەغدای دەکەن وە تا ئێستا لەلایەن مەرکەزی پۆلیسی فرۆکەخانەی بەغدا دەستبەسەرە"هەروەها ووتی داوای هەویەی عیراقیان لێکردوم بەو ریگا خەتەرەدا خۆم گەیاندۆتە بەغدا کەچی ئامادەنیین بەری بدەن"
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن ووتی"دوای ئەوەی ئەم هەواڵەمان پێگەیشت بەفەوری نامەیەکی ناڕەزایەتیمان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا کرد و سەرجەم رێکخراوە پەنابەری و ئینسانیکانمان ئاگادارکردەوە حکومەتی بەریتانیامان بەرپرس کرد لە ئەمنیتو سەلامەتی شاخەوان"
هەروەها سکرتیری فیدراسیۆن ووتی"وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دوا ئەوەی نارەزایەتی پێکراوە رای گەیاندوە ئەوە پەنابەرە بەخواستی خۆی گەڕاوەتەوە "بە پێچەوانەی ئەو ئیدعایەوە سکرتاریتی فیدراسیۆن بەرپەرچی ئەو هەواڵە ئەداتەوە کە ئەو پەنابەرە بەزۆر دیپۆرتکراوەتەوە دوای ئەوەی شەش ساڵە لە بەریتانیا ژیان بەسەردەبات.
سکرتیری فیدراسیۆن ووتیشی "پەیوەندی تەلەفونیمان کردەوە بە و مەرکەزی شورتەیەوە داوامانکردەوە دەستبەجێ ئازادی بکەن"
هەر ئەمرۆ برایەکی ئەو پەنابەرە پەیوەندی تەلەفوونی بە سکرتارێتی فیدراسیۆنەوە کرد ووتی"شاخەوان بریارە ئازادی بکەن بەڵام داوای 400 دۆلار دەکەن ووتوویانە تەسلیمی پۆلیسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەکەین" .


کوردستان ................................................ ..


فیدراسیۆن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا بەرپرس دەکات بەرامبەر بە چارەنووسی قادر ساڵح عبدوڵا.

لە ڕاگەیاندنێکدا بۆ ڕای گشتی بە زمانی ئینگلیزی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی حکومەتی بەریتانیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیار دەکات لە ژیانو چارەنووسی (قادر سالح عبدوڵا) کە دوای پێنج ساڵ ژیانکردن و مانەوە بەدیار مافی پەنابەریوە ناچار دەبێت بگەرێتەوە بۆ کوردستان پاشان رۆژی 17-2-2006 لە بەردەم ماڵی خۆیان لە سەیدسادق دەرفێنرێت تا ئێستا چارەنووسی نادیارە هیچ لایەنێک خۆی ناکاتە بەرپرس بەرامبەر بەم کارەساتە.
فیدراسیۆن بەتووندی حکومەتی بەریتانیا ئیدانە دەکات کە چۆن پەنابەران دەکاتە قوربانی سەفقاتی بازرگانی وسیاسی هەروەها لەلایەکی ترەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیار دەکات لە ئەمنیت و سەلامەتی قادر ساڵح... و لەو راگەیاندەدا پێشیلکاری مافی مرۆڤ و سەرکوتی سیاسی و کۆشتنو تیرۆر کردنی رۆژنامە نووسان لەکوردستاندا باس دەکات کە چۆن ئەو حزبانە کایە بە ژیان و ئایندەی خەڵکی کوردستانو پەنابەرانەوە دەکەن. لەم لینکەدا دەتوانن ئەو ڕاگەیاندنە تەماشا بکەن.
www.csdiraq.com


سویسرا: ........ .........................................................


فیدراسیۆن لەپێناو ئازادی فیکرو ڕادەربرین خۆپیشاندان دەباتە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سویسرا.
جەمال کۆشش ئەندامی سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕای گەیاند ڕۆژی 19-7 کاتژمێر 2 پاشنیوەرۆ خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیمان بەرێخست بە هاوبەشی لە گەڵ ڕێکخراوی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق و نۆینەرایەتی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان لەبەردەم بارەگای حکومەتی هەریمی کوردستان لە سویسرا دژ بەدادگای هەولێر بەقەدەغەکردنی هەر نووسین و بڵاوکراوەیەک لەسەر ئیسلام تا کوردستان نوقم بکەن لە ترس و نائۆمیدی.
ووتی"دروشمەکانمان نا بۆ قەدەغەکردنی کتێب و قانوون ڕێگا بە رەخنە گرتن لە ئیسلام بدات "
هەروەها ووتی"خۆپیشاندەران لە شارە جۆراجۆرەکانی فریبووک و زوریخ،سنگالین،بازل وبیرن بەشداریان کرد ووتاربیژان دوای ئەوەی پەیامی نارەزایەتیان دا، هاوکات نامەیەکی نارەزایەتیمان تەسلیم بە نۆینەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانکرد لە سویسرا لە پێناو ئازادی فیکرو ڕادەربرێن"

بەریتانیا ........................................................................................... ....


ژمارەی ئەو پەنابەرە عیراقیانەی لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا ڕاگیراون.
گرتووخانەی کۆڵن برۆک :
بایز عبدوڵا نۆینەری فیدراسیۆن لەم گرتووخانەیەوە پێ راگەیاندین 13 پەنابەری کورد لەم گرتووخانەیەدا ڕاگیراون تا ئێستا 2 پەنابەر بە بیل(کەفالەت) ئازاد کراون .
دۆنکاسەر:
نزیک بە 5 پەنابەری کوردی عێراقی تیدایە یەکێکیان تیکتی وەرگرتووە بۆ 1-8 وا بڕیارە بە ڕێگای عەمان دیپۆرتی کوردستانی بکەنەوە.
هارمەندسورس:
4 پەنابەری کوردی عیراقی تیدایە
گرتووخانەی دۆڤەر:
نزیک بە 19 پەنابەری کوردی عیراقی تیا ڕاگیراوە.
پۆرتسمۆس:
3 پەنابەری کوردی عیراقی تیا ڕاگیراوە.
گرتووخانەی ئۆکنتن(کامبریج):
محمد عەلی و جەبار نۆینەرانی فیدراسیۆن لەم گرتووخانەیەوە بە سکرتاریتی فیدراسیۆنیان ڕاگەیاند نزیک بە 35 پەنابەری کورد لەم گرتووخانەیەدا دەستبەسەرن.
گرتووخانەی کامسفیلد هاوس:
نزیک بە 6 پەنابەری کورد لەم گرتووخانەیەدا ڕاگیراون
سکرتاریتی فیدراسیۆن ڕای گەیان لەماوەی ئەم هەفتەیەدا 4 پەنابەر ئازادکراوە بە بیل و هەوڵەکانی فیدراسیۆن بەردەوامە بۆ کۆمەکپێکردن بەو پەنابەرانە و ئازاد کردنیان.


نەرویج: ...........................................................................................


ئاگاداریەک لەسەنتەری هاناوە بۆ ئەو کەسانەی ڕووبەرووی زەواجی زۆرەملی دەبنەوە .
لاوانی کچ و کوڕ و ژنان ئاگادار ئه‌که‌ینه‌وه‌ که‌ سه‌نته‌ری هانا له‌ دژی زه‌واجی زۆره‌ملێ که‌ پڕۆژه‌ی ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی کوردی عێراقه‌ له‌ نه‌رویج ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هه‌ر که‌سێک بدات که‌ له‌ نه‌رویج له‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌دایه‌ به‌زۆر زه‌واجی پێ بکرێت.
ئه‌گه‌ر خۆت ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌یت یان که‌سانێک ئه‌ناسی له‌ ده‌ور و به‌رت که‌ ‌هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ئه‌کرێت به‌زۆر زه‌واجیان پێ بکرێت، تکایه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌ سه‌نته‌ره‌که‌مانه‌وه‌ تا ڕێنوێنی و یارمه‌تی پێویستت پێشکه‌ش بکه‌ین.


ناونیشانی سه‌نته‌ر:
Dronningens gt. 8 A
0152 Oslo
ڕۆژانی دوو شه‌ممه‌ تاکو هه‌ینی له‌ کاتژمێر 08:00_ 16:00 کراوه‌یه‌.
ته‌له‌فون: 24149909(0047) ، یان مۆبایلی: (0047)99389114
ئیمه‌یڵ: hanasenter@gmail.com
سه‌نته‌ری هانا له‌ دژی زه‌واجی زۆره‌ملێ


سویسرا: ...........................................................................................


سکرتاریتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە سویسرا کۆبوونەوەی دەورەی خۆی دەبەستێ.
ئەحمەد عەلی سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی- سویسرا پێڕاگەیاندین کە ڕۆژی یەک شەمە 27-7 کاتژمێر 2 پاشنیوەرۆ تا 6 ئێوارە سکرتاریتی فیدراسیۆن کۆبوونەوەی دەورەی خۆی دەبەستێ بەمەبەستی تاوتۆیکردنی کاروبارەکانی فیدراسیۆن لە سویسرا خۆئامادەکردنی زیاتر لەپێناو کۆمەکردن بە پەنابەران و ڕاوەستاوە بەرامبەر بەسیاسەتی دژی پەنابەری حکومەتی سویسرا.


برۆکسیل: ...........................................................................................


جین لامبیرت ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوە بۆ فیدراسیۆن سازدەکات لە پەرلەمانی ئەوروپا
جین لامبیرت ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بە سکرتێری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند بەدوای کۆتای پشووی ڕەسمی پەرلەمان کۆبوونەوەیەک بە بەرپرسیاران ولایەنی پەیوەندار بە کێشەکانی پەنابەران لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ وەفدێکی فیدراسیۆن سازدەکات لە نزیکترین فرسەتدا فیدراسیۆن ئاگادار دەکاتەوە .


کوردستان: ...........................................................................................


هەوڵەکان بەردەوامە لەپێناو گێرانەوەی پەنابەر موراد یوسف.
موراد یوسف دوای ئەوەی پێچەوانە بەخواستی خۆی رۆژی 25-4 لە ڕێگای عەمانەوە دیپۆرتی کوردستان کرایەوە ، فیدراسیۆن بە فەوری لەڕێگای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران پارێزەری بۆ موراد یوسف گرت تا هاوکاری بکەن لە پێناو گێرانەوەی موراد بۆ بەریتانیا .
ڕۆژی 20-6 منداڵەکەی لە بەریتانیا بە دنیا شاد دەبێت لە باری تەندروستی باشدایە و هەوڵەکانی فیدراسیۆن بەردەوامە لەپێناو شاد بوونەوەیان بە یەکتری لەو بارەیەوە فیدراسیۆن سپاس گوزارە لە هەموو ئەو لایەنانەی کۆمەکیان پێکردن.


تورکیا: ...........................................................................................


38 پەنابەری کوردی عێراقی لە دەریایدا خنکان.
ئەندامێکی فیدراسیۆن لە تورکیاوە بەفیدراسیۆنی ڕاگەیاند سەرچاوەی هەواڵەکان لە تورکیاوە ڕایان گەیاندوە بەلەمێک لە دەریای نێوان تورکیاو یۆنان نوقم دەبێت زۆربەی ئەو پەنابەرانە کوردی عێراقیین وە تا ئێستا ژمارەیەک لەو پەنابەرانە لاشەکانیان نەدۆزراوەتەوە .
سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی پرسەوە سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو پەنابەرانانە دەکات کەلەم ڕووداوە دڵ تەزینەدا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

فیدرسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێرقی

 

 

__________________________________________________________________________


IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur:
07877489626 or 07929010257 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com

 

.