١١\٣\٢٠١١
چه‌ند هه‌واڵ و ئاگادارییه‌ک سه‌باره‌ت به
ره‌وه‌ندی کوردی له به‌ریتانیا.
١- لەژێر نەمامی
جینۆسایدی کورد لە شاری پۆرتسمس یادی
هه‌ڵەبجە بەرزڕادەگیرێ.
لە
رێکەوتی ١٦/٣/٢٠١١ کات ژمێر ١ یەکی پاش
نیوەڕۆ لە ڕۆخی دەریای ساوسی لە شاری پۆرتسمس بەئامادەبوونی ڕەوەندی
کوردی لەشاری پۆرتسمس و هه ریەک لە پارێزگاری پۆرتسمس و سەرۆکی
شارەوانی و نوێنەری پۆلیس ودادگاو زیاتر لە ١٢ ئەندامی شارەوانی و
چەندین ڕێکخراوی ناحکومی ئامادەی ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگردنی یادی جینۆسایدی
گەلەکەمان دەبن و بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شە هیدانی هه ڵە بجەو
ئەنفال سەرجەم میوانە کان چەپکە گوڵی خۆیان لە ژێر نەمامی هه‌ڵەبجە
و ئەنفال دادەنێن.
شایانی باسە ئەم یادە بەهاوکاری بەڕێز { کاک براین } کە دۆستێکی نزیکی
کوردە لە گەڵ ڕەوەندی کوردی دانیشتوی پۆرتسمس بەڕێوەدەچێ.
داوا لە رەوەندی کوردی بەریتانیا دەکەین کە
بەشداری ئەم یادە شکۆدارە بکەن و بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە
تەلەفونەوە بکەن:
07522097983
رەوەندی کوردی
پۆرتسمس
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٢- لە ناو
پەرلەمانی بەریتانیاوە دروشمی بۆ دەرەوە بە
دەنگی بەرز گوترایەوە!
ئاگاداریەک لە "چەتری ئازادی"یەوە لە لەندەن بۆ خەڵکی شۆرشگێری
کوردستان‌و رەوەندی کوردی لە دەرەوە.
ئیوارەی ئەمڕۆ ٩/٣/٢٠١١ لەناو پەرلەمانی بەریتانیادا بازرگانەکانی
خوێنمان ریسواکردو کایەکەمان لێشێواندن!
ئەمڕۆ بڕیاربوو لە ناو پەرلەمانی بەریتانیا لەلەندەن گروپێکی ئەندام
پەرلەمانی بەریتانی بە ئامادەبونی بەیانی سامی عبدالرحمان ئەندامی
کۆمیتەی ناوەندی پارتی‌و نوێنەری "حکومەتی هەرێم" لە بەریتانیا،
راپۆرتی ٢٠ ساڵ دوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ی کوردستان پێشکەش بکەن.
کۆبونەوەکە لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە دەستی پێکردو بڕیاربوو دوو کاتژمێر
بخایەنێ. ئەندام پەرلەمانەکان هەریەکە لەسەرەی خۆیدا ئاماژەیان بەوەکرد
کە کوردستان لەماوەی ئەو ٢٠ ساڵەدا لەرووی ئابوری‌و ئاوەدانی‌و باشبونی
گوزەرانی خەڵک‌و رەوشی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤەوە پێشکەوتنی بەرچاوی
بەخۆیەوە بینیوە! ئەو گروپەی پەرلەمانی بەریتانی گوایە
لەسەردانەکەیاندا بۆکوردستان ناوچەی جۆراوجۆرگەڕاون‌و چاویان بە خەڵکی
جیاجیا کەوتوە‌و رای ئەوانیشیان لەوبارەوە وەرگرتوە!
گروپێکی بەرچاو لە ئازادیخوازان‌و تێکۆشەرانی رەوەندی کوردی کە لەسەر
بانگەوازی چەتری ئازادی ئامادەی کۆبونەوەکە بوون، هەوڵیان دا رووی
راستەقینەی دەسەڵاتی دوو حیزبی سەرکوتگەر‌و میلیشیایی کوردستان‌و
تاوانەکانیان بەرامبەر بە ماف‌و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان ئاشکرابکەن.
ژمارەیەک لە هه‌ڵسوراوانی چه‌تری ئازادی ئاماژەیان بۆ سه‌رکوتی سیاسی
و پیشێل‌کردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی
کوردستانەوە کرد. بەوێنەو بەڵگە کارنامەی دڕندانەی ئەوانیان بەرامبەر
خۆپیشاندەران خستەروو کە تائێستا سەدان خۆپیشاندەرو مناڵیان کوشتوەو
بریندارکردوە. هەروەها ره‌خنه‌یان لە گروپە پەرلەمانیەکەی بەریتانیا
گرت کە راپۆرتی ناراست سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان‌و دەکات‌و
روخسارێکی چەواشەی مافەکانی مرۆڤ لەکوردستان نیشان دەدەن.
دواتر بۆئەوەی کۆبوونه‌وه‌که زوو ته‌واو بکەن سەرەیان دا بە بەیانی
سامی عبدالرحمن کە وتەی خۆی پێشکەش بکات، بەڵام هه‌ڵسوراوانی چه‌تری
ئازادی رێگایان نەدا کە درۆ‌و چەواشەکاریەکانی سەبارەت بە رەوشی مافی
مرۆڤ‌و پیشکەوتنی باری ژیاری کوردستان تەواوبکات، بە دروشمی"برۆخی
بارزانی ...بۆ ده‌ره‌وه بارزانی" له‌نیو چەپڵەریزانی ئامادەبواندا
ناچارکران دوبارە ماوه بده‌نەوە بە به‌شداربوانی چەتری ئازادی کە
قسەکانی خۆیان بکەن، هاوکات پۆلیسیشیان بانگ کرد بۆ ناو کۆبونەوەکەی
پەرلەمان. سەرەنجام دوای تەنها یەک کاتژمێر ناچاربوون کۆبونەوەکە تەواو
بکەن. هەڵسوروانی چەتری ئازادی‌و ئازادیخوازان‌و تێکۆشەرانێکی ناو
رەوەندی کوردی کەلەگەڵ چەتری ئازادی‌دا دروشمەکانیان دەوتەوە هۆڵی
پەرلەمانیان بەجێهێشت.
شایه‌نی باسه هەندێ سیخوڕی پارتی زه‌بوونانه که‌تبوونه ره‌سمگرتن‌و
هه‌ره‌شه‌کردن له هه‌ڵسوراوانی چه‌تری ئازادی، به‌لام بە هیمەتی
شۆڕشگێران‌و ئازادیخوازان کایەکەیان لێشێوێنرا!
چەتری ئازادی -
لەندەن - ٩\٣\٢٠١١
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٣- بە بۆنەی یادی ١٠٠ ساڵەی هه‌شتی مارس،
رۆژی نێونەتەوەیی ژنان.
بە بۆنەی تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر بە فه‌رمیی
ناسینی هه‌شتی مارس وەکو رۆژی نێونەتەوەیی ژنانەوە ئێوارەی رۆژی شەممە
١٢\٣\٢٠١١
لەلایەن رێکخراوی ژنانی کورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا بە
هاوبەشیی لەگەڵ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی مەراسیم و
ئاهەنگ سازدەکرێ.
بانگەوازی سەرجەم ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز و ئازادیخواز دەکەین بۆ
بەشداریکردن لەو بۆنەیەدا. سەرباری قسەوباس دەربارەی هه‌شتی مارس
بۆنەکە بە ئاهەنگێکی قەشەنگ دەڕازێتەوە.
خواردن و خواردنەوە بە نرخێکی گونجاو دەفرۆشرێ - بلیتی هاتنەژورەوە
٣ پاوەند بۆ گەورە - بۆ مندالان لەخوار
١٦ ساڵەوە بە خۆراییە.
کات: ٦ی ئێوارە تا
١١ی شەو، بەروار: ١٢\٣\٢٠١١
شوێن: هۆڵی
60Ringcross Community Centre، Lough Road، London، N7 8RH
نزیک ئیستگای شەمەندەفەری Caledonian Road Station،
پاسەکانی ٩١، ١٧، ٢٥٩
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
٠٧٧٤٨٨٥١١٢٥ - ٠٧٨٩٤٢٥٢٧٠٨ - ٠٧٨٥٦٠٣٢٩٩١
رێکخراوی ژنانی کورد‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست - بەریتانیا
فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٤-
دوو په‌نابه‌ر له مه‌ترسی دیپۆرتکردنه‌وه رزگاریان بوو.
له‌نده‌ن: گرتووخانه‌ی برووک هاوس:
ماکردیج یه‌کێک له‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه‌ی که‌له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کانی
فیدراسیۆن له مه‌ترسی دیپۆرت رزگاری بوو ووتی"دۆینێ کاتژمێر 7 ئێواره
بردیانین بۆ فرۆکه‌خانه‌ی ستانستید نزیکی له‌نده‌ن، ژماره‌مان 25 په‌نابه‌ر
بوو تا دیپۆرتی به‌غدامان بکه‌نه‌وه به‌دوای هه‌وله‌کانی فیدراسیۆن و
به بریاری 39 دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، دیپۆرتی من راگیرا.
له‌و باره‌یه‌وه سپاسی هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆن ده‌که‌م".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ووت"که‌من ئه‌رمه‌نیم و هیچ که‌سوکارم له به‌غدا
نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر دیپۆرتبکرامایه‌وه له‌لایه‌ن گروپه توند ره‌واکانه‌وه
ده‌کوژرام له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سیحیم".
ریچارد ووتل هه‌ڵسوراوی فیدراسیۆن و به‌ره‌ی دژ دیپۆرت ووتی"ئێمه له‌سه‌ر
هه‌ریه‌ک له‌و دوو په‌نابه‌ره نامه‌مان داوه به وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیاو
رێکخراوه په‌نابه‌رو ئینسانیه‌کانمان ئاگادار کردۆته‌وه، که یه‌کێک
له‌و په‌نابه‌رانه دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه".
ده‌توانن به‌م لنکه ته‌واوی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی به‌ڕیز دلاوه‌ر ئاژگه‌یی
ببینن.
http://www.radionawa.com/Detail.aspx?id=11130&LinkID=66
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٥-
خۆپیشاندانێک
دژ به رژێمی داگیرکه‌ری سوریا له له‌نده‌ن.
بۆ زیندوو راگرتنی یادی هه‌فته‌مین ساڵه‌ی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی
رۆژئاوای کوردستان ره‌وه‌ندی کوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له به‌رامبه‌ر
سه‌فاره‌ته‌کانی سوریا و مه‌یدانه‌کانی
ئازادی له هه‌موو شاره‌کان خۆپیشاندان مانگرتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ره‌وه‌ندی کوردی له به‌ریتانیا خۆیان
ئاماده‌کردووه رووبه‌ڕووی داروده‌سته‌ی رژێمی سوریای شۆڤێنیست و
داگیرکه‌ری کوردستان خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
کات: رۆژی یه‌کشه‌م،
١١\٣\٢٠١١
شوێن: له‌نده‌ن، به‌رده‌م سه‌فاره‌تی
سوریا.
بۆ زانیاریی زیاتر تکایه په‌یوه‌ندیی به‌م
ئیمایله‌وه بکه‌ن:
wka@knc.org.uk
ره‌وه‌ندی کوردی له به‌ریتانیا
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٦-
فیدراسیۆن لیستی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراقی
به‌رانبه‌ر به سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران ئاگادارکرده‌وه.
لەندەن: 8-3-2011:
ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆن به ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی
راگه‌یاند" ئه‌مرۆ٨/٣/٢٠١١ بۆ جاری دووهه‌م هه‌ریه‌ک له به‌رێزان
سامان فه‌وزی و ئالا تاڵه‌بانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق‌و له لیستی
فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی په‌نابه‌ران ودیپۆرتی
ئه‌و 25 په‌نابه‌ره‌ی که وابریاره به‌یانی٩/٣/٢٠١١ بگه‌نه‌وه فرۆکه‌خانه‌ی
به‌غدا، ئاگادارکرده‌وه و په‌یامی ناره‌زایه‌تیمان پێدان به‌رانبه‌رو
به‌و ئیتفاقیانه‌ی حکومه‌تی عیراقی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ولاته ئه‌وروپیه‌کان
ئیمزایانکردوه هه‌روه‌ها بێده‌نگی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له
ئاستی ئه‌و کێشه‌یدا".
هه‌روه‌ها ده‌شتی جه‌مال ووتی"داوامانلێکردن دوسییه‌ی په‌نابه‌ران ببنه
په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵویستی ره‌سمی بنۆینن وداوا بکه‌ن له حکومه‌تی
عێراقی، ئه‌و رێکه‌وتننامان هه‌ڵبوه‌شینه‌وه که له‌گه‌ڵ ولاتانی ئه‌وروپادا
به‌ژیان و چاره‌نوسی په‌نابه‌ران په‌یره‌وی لێده‌کرێت و ئه‌و ژماره په‌نابه‌ره‌ی
به‌یانی وه‌رنه‌گرنه‌وه".
ده‌شتی جه‌مال ئه‌وه‌شی ووت که ئالا تاڵه‌بانی ووتووتی"به‌یانی من له
گه‌ڵ ووشیار زیباری و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی خاریجی
عیراق کۆ ده‌بمه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یان له‌گه‌ڵ باس ده‌که‌م و ئێمه
له‌گه‌ڵ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نیین و وه لامتان لێده‌گیرینه‌وه
له ئاکامی کۆبوونه‌وه‌که".
هه‌روه‌ها سامان فه‌وزی به‌لێنی دا"کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی فراکسیۆنی
لیستی کوردستان باس له کیشه‌ی په‌نابه‌ران ده‌که‌ین و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین
له په‌رله‌مانی عێراقی ئیمزای له‌سه‌ر کۆبکه‌ینه‌وه".
له لایه‌کی تره‌وه به‌رزان یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌یانی
دیپۆرتده‌کریته‌وه ووتی"ئێمه ژماره‌مان زیاتر له 25 په‌نابه‌ری
کورده له گرتووخانه‌ی برووک هاوس و هه‌موومان تیکتمان وه‌رگرتوه بۆ
کاتژمیر4 ی به‌یانی دیپۆرتی به‌غدامان ده‌که‌نه‌وه".
به‌رزان ئه‌وه‌شی ووت "ناردنه‌وه‌ی ئێمه له کاتێکدایه که خه‌ڵکی
عیراق‌و کوردستان به‌رامبه‌رو به‌و سته‌مکارانه راپه‌ریوه".
ووتیشی"من که‌سم نه‌ماوه له‌که‌رکووک نازانم بۆ کۆێ بچم".
له‌لایه‌کی تره‌وه سکرتیری فیدراسیۆن ووتی"له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا
پەیوەنیمان لەگەڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له رێکخراوه جیهانیه‌کان له‌وانه
(لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تیی) و
(چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ) و
(رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ
کاروباری په‌نابه‌ران) و
(دادادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ)
گرتوە و سه‌رجه‌م میدیاکانمان ئاگادارکردۆته‌وه
له‌و پێشیلکاریانه‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیا و
عێراقی".
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراق
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٧- یادی کیمیابارانی قوربانیانی شاری هه‌ڵه‌بجه
له شاری هودرسفێڵد.
وه‌ک ئه‌مه‌کێک بۆ گیانی پاکی قوربانیان و شه‌هیدانی کاره‌ساتی
کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه، کوردیش فۆرم به هاوکاریی شاره‌وانی
کێرکلیس ئه‌م یاده به‌رز راده‌گرین.
خۆشحالین به ئاماده‌بوونتان و داوا له هه‌موو ره‌وه‌ندی کورد ده‌که‌ین
له شاری هودرسفێڵد به‌شداربن له‌م یاده پیرۆزه.
کات: 10
- 12 ، رێکه‌وتی
16/3/2011
شوێن: سه‌ره‌تا له (گرین هێد پارک) ده‌ست
پێده‌کا، پاشان به شێوه‌یه‌کی هێمن به‌ڕێده‌که‌وین بۆ ئه‌و ناونیشانه:
23 ST Johns Road
Huddersfield
HD1 5BW
کوردیش فۆرم - شاره‌وانی کێرکلیس
Chris.chinnock@kirklees.gov.uk
،
sarwat81@hotmail.com
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٨- هه‌ڵه‌بجه له
کوێ دایه
و ده‌بێ چی بۆ هه‌ڵه‌بجه بکرێ!!؟
ناوی ئێوره پانێڵێکه ڕۆژی 15/ 3 کاتژمێر 7 بۆ 9 سازده‌کرێت بۆ ئه‌م
به‌ڕێزانه. (رێبوار
فتاح، دکتۆر
ڕزگار ئه‌مین،
محه‌مه‌د عه‌لی ،کامه‌ران نه‌ورۆز،
موحسن که‌ریم).
ته‌وه‌ری باسه‌کان ئه‌مانه‌ن.
1- هه‌ڵه بجه له مێژودا.
2- کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه !بۆ ڕویدا ئه‌گه‌رو هۆکاره‌کانی.
3- ئێستا هه‌ڵه‌بجه له کۆێدایه‌وه چی بۆ بکرێت.
4- هۆکاره‌کانی چه‌کی کیمیایی له‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه.
ئاماده‌بوونتان ڕێزگرتنه له کاره‌ساتی هه
ڵه‌بجه‌وه له مرۆڤایه‌تی. به ئاماده‌بوون
و به‌شداریی ئێوه باسه‌که ده‌وله‌مه‌ند ده‌بێ.
شوێن:
River court Methodist church
King street Hammersmith
London/ W6 9JT
Underground station / Ravenscourt park
Bus routes/ 267، 27،h91،309
کۆمه‌ڵگای کوردی له له‌نده‌ن
10/03/2011
|