١٧\٢\٢٠١٠
کار یان بیمەی
بێکارییمان دەوێت.
رێکەوتننامەکان لەسەر حسابی ژیان و چارەنووسی
پەنابەرانی کورد لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپا هەڵبوەشینەوە.
فرۆکەخانەکانتان مەخەنە سەرپشت بۆ ووڵاتانی ئەوروپا و ناردنەوەی
پەنابەران.
کەسوکاری ئەو پەنابەرە کوردانی لەرێگای ژیانی پەنابەریدا گیانیان
لەدەستدا قەرەبۆ بکەنەوە.
خواستى پەنابەران بەشێکى جیانەکراوەى خواستەکانى خەلکى کوردستانە بۆ
ژیانێکی ئاسودە و خۆشگوزەرانی.
بەخۆپیشاندانی ناڕەزایەتی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان لە بەردەرکی سەرا لە
شاری سلێمانی پەیوەست بن!
لەماوەی ڕابردوودا دەسەڵاتداران کەوتوونەتە پەیمان ئیمزا کردن لەگەڵ
ووڵاتانی دانیمارک و سوید و بەریتانیا و
نرویج و
سویسرا و فنلاند...بەگیانی ئێمەی
پەنابەرانەوە سات‌و سەودا و بازرگانی دەکەن تا بەزۆر بماننێرنەوە ،
کێشەی پەنابەرانیان کردۆتە کارتێکی سیاسی لەپێناو قازانج و بەرژەوەندێ
سیاسی و ئابووریەکانیان بەو هۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە 4 هەزار پەنابەری
کورد بەوپەری شێوازی نائینسانی بەکەلەپچەو ئیهانەو سوکایەتی دیپۆرتی
فرۆکەخانەی بەغداو وهەولێر سلێمانی کراونەتەوە بەوهۆیەوە کارەساتی
خۆکوژی ونائۆمیدیولێکەوەتۆتەوە تا ئێستا هیچ لایەنێک لەئاستی وەڵام
دانەوە بەپێداویستی وداواکاریەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بێ دەنگن.
ئێمە ئەم سیاسەتە چەوت و نامەسولانەیەی حکومەتی عێراقی بەتووندی ئیدانە
دەکەین وداوادەکەین دەستبەجێ ڕاگیرێ، داوا لەتەواوی کەسوکاری پەنابەر
دیپۆرتکراوەکان و خەڵکی ئازادیخواز‌و ئینسان دۆستى کوردستان ورێکخراوە
جەماوەری پیشەیەکان دەکەین لەگەڵماندا دەنگی نارەزایەتی بەرز بکەنەوە و
بەشداری ئەم خۆپیشاندانە بکەن.
ڕۆژ: پێنج شەمە 25-2-2010
کاتژمێر: 2پاشنیوەرۆ
شۆین: بەر دەرکی سەرا لەشاری سلیمانی
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ئامانج عبدالله (بەرپرسی لقی
فیدراسیۆن لەکوردستان) بە ژمارەی :07702204844
لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی
abdullaamanj @yahoo.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئاگادارییه‌ک بۆ په‌نابه‌رانی .
بۆ ته‌واوی په‌نابه‌رانی
عێراقی به‌تایبه‌ت له یۆنان و به گشتی له ئه‌وروپا
..
بۆ ته‌واوی ئه‌و میدیایانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌باره‌ی ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی
عیراقی له‌یۆنان ئاگادار و به‌دواداچوون ئه‌نجامبده‌ن..
به‌هۆی باردۆخی دژواری په‌نابه‌رانی کوردستانی عیراق و عیراقی له
ووڵاتی یۆنان، سکرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی
بڕیاریدا هاوڕێ ڕیبوار عارف، ئه‌ندامی سکرتاریه‌ت بنیرێت بۆ لایان و له‌وباره‌وه
له نزیکه‌وه ده‌رباره‌ی کیشه‌کانیان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان و لایه‌نه
سیاسی وپه‌یوه‌ندیداره‌کان دانیشتن وگفتوگۆ ئه‌نجامبدات.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م سه‌ردانه‌دا دوو بابه‌ته:
یه‌ک: هه‌وڵدان بۆ ده‌خاله‌تکردن له‌کێشه‌کانی
په‌نابه‌ران و باشترکردنی بارودۆخی ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که تا
ئیستا له یۆنان ماونه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت له‌وی ژیان به‌سه‌ر به‌رن.
دوو: که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌به‌م ووڵاته‌دا تیده‌په‌ڕن وپه‌نجه‌مۆریان لیوه‌رده‌گیرێت
، ئه‌مه‌ش له چوارچیوه‌ی ڕێکه‌وتنامه‌ی ده‌بلن دایه که ڕێگه به
ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌دات که ڕاسته‌وخۆ ئه‌و که‌سانه دیپۆرتی یۆنان
بکه‌نه‌وه، له‌وباره‌وه تا ئیستا به‌هه‌زارانی گرتوه‌ته‌وه‌و هه‌زارانی
تریش له مه‌ترسیدان.
بۆ کار ئاسانی و دانانی پلانیکی ڕێک وپڕ ده‌ستکه‌وت ده‌توانن به‌خودی
هاوڕی ڕیبوار عارفه‌وه به‌م ژماره ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یله په‌یوه‌ندی
بگرن.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی
14.2.2010
0035 44
04 46 49 05
Rebwar.arif@hotmail.com
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئاگاداریه‌ك بۆ ڕه‌وه‌ندی
کوردی له ووڵاتی نه‌رویج.
هه‌موو کوردانی ووڵاتی نه‌رویج ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و
کورده به‌رێزانه‌ی که ماوه‌ی زیاد له(٧) حه‌وت ساڵ له ووڵاتی نه‌رویج
ژیان به‌سه‌ر ده‌بن نه‌بوونه‌ته خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی (جنسیه‌ی )نه‌رویجی،
به‌هۆکاری بوونی چه‌ند ناوێک یان زیاتر.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند ڕێگایه‌ك گیراوه‌ته
به‌ر:
یه‌که‌م: دروست کردنی فۆرمێك بۆ مه‌به‌ستی
زانیاری کۆکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م کێشه‌یان هه‌یه،و
گه‌یاندنی کێشه‌که‌که‌یان بۆ په‌رله‌مانی نه‌رویج!.
دووه‌م: دروستکردنی کۆمه‌ڵه‌یه‌ك بۆ ئه‌م
کێشه‌یه که زیاتر ئه‌م جۆره کێشانه له‌خۆ ده‌گرێت، یارمه‌تی په‌ناهه‌ده‌کان
ده‌دات له‌و کێشانه‌ی که رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
سێیه‌م: ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه ئامانجی ئه‌وه‌یه
که سوود له بیری
خه‌ڵکانی تر وه‌ربگرێت بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی
ئه‌م کێشانه، ئه‌و کاسانه‌ی که هاو ده‌ردن له‌گه‌ڵ یه‌کتری بۆ ئه‌وه‌ی
بیریان یه‌ک بخرێت تا بزانین چی بکه‌ین باشه، لای هه‌مووان ئاشکرایه
که چه‌ند بیرێك کار بکات تا یه‌ك مێشك باشتره، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌و
فۆرمه دروست کراوه تا یه‌کتر بناسین به هه‌موومان ڕووبه‌روه‌ی ئه‌و
کێشه‌یه بینه‌وه چاره‌سه‌ری ئاسانتر بێت.
بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی که کێشه‌ی دوو ناوی
یان زیاتریان هه‌یه لێره‌دا فۆرمه‌که ئاماده‌کراوه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی
خۆی تێدا تۆمار بکات بگه‌یه‌نرێته جێگای مه‌به‌ست له رووی یاسایه‌وه
کاره‌کانی بۆ ئه‌نجام بده‌ین تکایه به‌زووترین کات پڕی بکه‌نه‌وه بۆ
زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌و ژماره ته‌له‌فوونانه‌وه بکه‌ن که
ئاماژه‌ی پێکراوه له خواره‌وه.
لێره‌دا فۆرمه‌که ئاماده کراوه بفه‌رموو دایبگره یاخود کۆپی بکه
ناو ئه‌نترنێته‌که‌ت تا فۆرمه‌که‌ت بۆ بکرێته‌وه:
http://www.dnoor.org/kj.docx
تێبینی/ بۆ مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی کردن به
دڵسۆزانی ئه‌وه کاره و ده‌سته‌ی باڵای کۆمه‌ڵه‌که په‌یوه‌ندی به‌و
ژماره ته‌له‌فوونانه‌وه بکه‌ن..
دانا محه‌مه‌د 41564847
ئومێدی شێخ ئیسماعیل 48002830
بڕوا عه‌بدوڵا 95291541
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا
47334696
یان په‌یوه‌ندی به‌م ئیمیله‌وه بکه‌ن
irakernorsk@yahoo.no
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چالاکی
و هه‌ڵسووڕانه‌کانی
فیدراسیۆن له که‌نه‌دا.
له رۆژی 16/1/2010 فدراسیۆن به‌شداری له کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی
رێکخراوه‌کانی په‌ناهه‌ندان کرد له شاری تۆرۆنتۆ که ئامانجی باس کردن
بوو له سه‌ر وه‌زعی په‌ناهه‌نده چ ئه‌وانه‌ی که له‌ناو که‌نه‌دا
خۆیان ته‌سلیم ده‌که‌ن وه یان ئه‌وانه‌ی له‌رێگه‌ی حکومه‌ته‌وه ده‌گه‌نه
ناو که‌نه‌دا به تایبه‌ت خزمه‌ته‌کانی وه‌ک خه‌سته‌خانه‌و نه‌خۆشیی یه
به‌رده‌وامه‌کان هه‌روه‌ها ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بۆ ماوه یه‌کی زۆره
خێزان و منالیان به جێ هێشتوه وه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساله له که‌نه‌دا
چاوه‌رێی وه‌لامی که‌یسه‌کانیانن وه هه‌ره‌ها چه‌ندین که‌یسی شه خسی
که هه‌ر رێکخراوه بۆی هه‌بوو بیخاته ناو ئه‌جندای ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه
بۆیه فدراسیۆن به فرسه‌تی زانی چه‌ندین که‌یسی له به‌ر ده‌ست دابوو
بۆ کۆبونه‌وه‌که تاکوو به هه‌موو لایه‌ک قه‌راری له‌سه‌ر بده‌ن که
یه‌کێک له‌م که یسانه ماڵیکی په‌نابه‌ر له وولاتی تورکیا بوو که له
حه‌وت سه‌رخێزان پێک هاتوون بۆ ماوه‌ی ده ساله چاوه‌ری وه‌لام ده‌که‌ن
که تاکوو ئێستا هیچ خه‌به‌ریان نیه وه خۆشیان چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیان
به فدراسیۆنه‌وه کردوه بۆ یارمه‌تیدانیان به‌لام هه موو هه‌وله‌کانی
فدراسیۆن له‌گه‌ل یوئێن و سه‌فاره‌تی که‌نه‌دا بێ ئه‌نجام بووه بۆیه
فیدراسیۆن داوی لێکردن به هه‌موان نامه‌یه‌ک بنێرن بۆ یوئێن و سه‌فاره‌ت
تاکوو یارمه‌تی ئه‌و خێزانه بده‌ن بۆ رزگاربوونیان له وولاتی دووه‌م.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر که‌یسه‌کانی تریش کۆمه‌لێک رێنمایی باشیان خسته به‌رده‌م
فیدراسیۆن.
له برگه‌یه‌کی تری به‌رنامه‌که‌دا باسی ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه
کرا که رێژه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌گه‌نه ناو که‌نه‌دا به تایبه‌ت له
سالی 2009 وه که پێوستیه‌کی زۆریان به یارمه‌تی هه‌یه به تایبه‌ت
یارمه‌تی مه‌عنه‌وی و نه‌فسی که ئه‌مه‌ش ته‌نها به کۆمنتیه عێراقیه‌کان
ده‌کرێت که هه‌موو لایه‌کیش رویان له فدراسیۆن بوو بۆ ئه‌م کاره
چونکه ته‌نها فیدراسیۆن ده‌ناسن که ئه‌م کارانه بکات بۆیه
فیدراسیۆنیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌سئولیه‌ته دانا که له‌گه‌ل
کۆمنتیه‌کانی تر هه‌ماهه‌نگ بکه‌ن و بچن بۆ سه‌ردانیان له ئوتێل و
شلته‌ره‌کان بۆیه فیدراسیۆنیش ئاماده‌یی به‌رنامه کاری بۆ ئه‌م
کاره دانا.
له دوا به‌شی کۆبونه‌وه‌که دا هه‌موان کۆک بوین یارمه‌تی په‌نابه‌رانی
هایتی بده‌ین هه‌ر له رێگه‌ی کۆمه‌ک کردنه‌وه وه چه‌ند رێکخراوێکیش
ئاماده‌یی خۆیان نیشان دا بۆ سپانسۆر کردنی منالانی بێسه‌رپه‌رشتی
هایتی وه له کۆتای ئه‌م به‌شه‌دا له نامه‌یه‌کدا به ئیمزای هه‌موو
رێکخراوه‌کان داوا له حکومه‌تی که‌نه‌دا کرا که پرۆسه‌ی سپانسۆری
عائلی و په‌نابه‌رانی هایتی خێرا بکات.
- له رۆژی 30/1/2010 فیدراسیۆن به‌شداری له کۆبونه‌وه‌یه‌کی کۆمنتیه
عێراقیه‌کان کرد که فیدراسیۆن راگه‌یه‌ندراوی رێکخراوه په‌ناهه‌نده
که‌نه‌دیه‌کانی بۆ باس کردن له‌سه‌ر سه‌ردانی کۆمنتیه عێراقیه‌کان بۆ
لای ئه و په‌ناهه‌نده عێراقیانه‌ی که تازه ده‌گه‌نه که‌ندا بۆ
یارمه‌تیان له روی مه‌عنه‌ویه‌وه و خزمه‌ت گوزاریه‌وه وه هه‌ر له‌م
کۆبونه‌وه‌یه‌دا فیدراسیۆن لیژنه‌یه‌کی له کۆمنتیانه پێک هێنا بۆ ئه‌و
کاره.
- فدراسیۆن رۆژانه وه‌لامی چه‌ندین ته‌له‌فۆن و ئیمێل ده‌داته‌وه به
تایبه‌ت ماوه‌یه‌که عێراقیه‌کی زۆر ده‌گه‌نه ئه‌مه‌ریکاو له‌وێوه ده‌یانه‌وێت
خۆیان ته‌سلیم به که‌نه‌دا بکه‌ن بۆ مافی په‌نابه‌ری که ئه‌مه‌ش
پێوستان به رێنمایی قانوونی هه‌یه که فیدراسیۆن ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌یان
بۆ ده‌کات.
- فیدراسیۆن له‌م ماوه‌یدا هه‌والی قبوولی چه‌ند که‌یسی پێگه‌یشتوه که
سپانسۆری بۆ په‌نابه‌ران کردوه له‌ولاتانی تورکیا و سوریا .
- هه‌ره‌ها فدراسیۆن وه‌ک پێشتر رایگه‌یاندبوو له سایتی فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
که ئاماده‌یی هه‌یه بۆ سپانسۆری په‌ناهه‌نده‌ی عێراقی بۆ وولاتی که‌نه‌دا
له وولاتانی سوریا و ئه‌رده‌ن له درێژه‌ی ئه‌م کارانه‌ی له مانگی یه‌کی
ئه‌م سالدا چوار که‌یسی تری له‌که‌ندا قبوول بوون و ره‌وانه‌ی سه‌فاره‌تی
که‌نه‌دای کردن له سوریا بۆ مقابه‌له‌کردن.
- فدراسیۆن بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ له هه‌ولی هێنانه‌وه‌ی په‌نابه‌رێک
دابوو که حکومه‌تی که‌نه‌دا دیپۆرتی وولاتی ئه‌مه‌ریکای کردبوو به‌لام
به هه‌وڵ و کۆششی فیدراسیۆن له‌گه‌ل لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندی دار
توانرا ئه‌و په‌نابه‌ره بگه‌رێنینه‌وه بۆ که‌نه‌دا.
- نامه‌ی فدراسیۆن بۆ پشتیوانی له که‌مپینی رێکخراوێکی که‌نه‌دی که
ناوی (هیچ که‌س ناقانونی نیه) بۆ راگرتنی دیپۆرت کردنه‌وه‌ی 54 په‌نابه‌ری
تامیل که له رێگه‌ی ده‌ریاوه خۆیان گه‌یاند بووه که‌ناره‌کانی شاری
ڤانکوه‌ری که‌نه‌دا که دواتر ئه‌م که‌مپینه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست
هینا ، په‌نابه‌ران دیپۆرت نه‌کرانه‌وه.
جه‌لال سه‌عید
نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له که‌نه‌دا
iraqifederationcanada@yahoo.ca
Tel
oo15198411816
Fax 0015198271047
1057 McNicoll Avenue
Toronto ،ON
M1W 3W6
|