
چەند هەواڵ
و چالاکی فیدراسیۆن دژ بە دیپۆرتی پەنابەران.
له‌نده‌ن - فڕۆکه‌خانه‌ی هیسرۆ 14-5-2008:
.........................................
دیپۆرتی
محه‌مه‌د حسین ڕاگیرا.
محه‌مه‌د
حسین پەنابەری کوردی عێراقی و هەڵسوراو لە مەیدانی بەگری لە مافەکانی
پەنابەران لەشاری دۆنکاسەر دوای ئەوەی ماوەی چەند هەفتەیەکە لە
گرتووخانەی دەستبەسەری (Lindholme) دەستبەسەر کرا بوو بۆ ناردنەوە بۆ
کوردستان.
وابریار بوو کاتژمێر 5 ئیوارە بەکاتی لەندەن لە ڕێگای عەمانەوە دیپۆرتی
کوردستان بکرێتەوە دوای ئەوەی ئەمرۆ بەرێخرا بۆ فرۆکەخانەی هیسرۆ بە
هەوڵ و تێکوشانی چەند ڕێکخراوی پەنابەری و ئینسانی و فیدراسیۆن وە
هەروەها هەوڵی جدی پارێزەرکەیەوە دیپۆرتی محه‌مه‌د
حسین ڕاگیرا.
لەپەیوەندیەکی تەلەفونی محه‌مه‌د بە سکرتێری
فیدراسیۆنەوە ووتی سوپاسی تەواوی ئەو
لایەنانە دەکەم هاوکاری و پشتیوانیان لێکردم تا دیپۆرتنەکرێمەوە.
یۆتۆبۆری:
...................................................................................................................
مارشی جەماوەری پەنابەران لە شارەکانی سوید
نارەزایەتی گەورەی نیشاندا بەرامبەر بەسیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران.
دوای
ئه‌وه‌ی فیدارسێۆنی سه‌راسه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ماوه‌ی چه‌ندمانگی
ڕابردودا کۆمه‌ڵێک چالاکی چڕوپڕی ئه‌نجامدا له‌دژی بڕیاری دژی په‌نابه‌ری
حکومه‌تی سویدی، ڕۆژی 10/5 خۆپیشاندانی سه‌راسه‌ی له‌زۆربه‌ی شاره‌کانی
سویددا به‌ڕێوه‌چوو، له‌شاری ێۆتۆبۆری شه‌به‌که‌ی دژی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
به‌ناوی ( ئه‌سیل ڕیۆڕۆرسێ 2008) که پێک هاتووه له زۆرێک له‌ڕێکخراوی
دیفاع له‌په‌نابه‌ران که‌هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر پێشنیاری
فیدراسێۆن دروست بووه به‌هاوکاری سه‌ره‌کی حزبی عه‌داله‌تخوازی سویدی
ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی ئێرانی بێ‌سنور، په‌نابه‌رانی ئه‌فغانیو زۆرێک له‌ڕێکخراویتر
که‌سه‌ره‌تا کاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌سه‌نته‌ری شار له (ێۆتاپلاتسن)
کۆبونه‌وه وله‌وێشه‌وه به به‌رزکردنه‌وه‌ی دوولافیته‌ی گه‌وره‌ی
فیدراسێۆن له‌گه‌ڵ چه‌ندین پلاکارت ،ژماره‌یه‌کی زۆری په‌نابه‌ران که
زۆرینه‌یان له‌سه‌ر بانگهێشتی فیدراسێۆن هاتبون خۆپیشاندان ده‌ستی پێ
کر به‌وتنه‌وه‌ی شیعار‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یان به‌ئاڕاسته‌ی ناوسه‌نته‌ری
شار له‌وێ شوێن ئاماده‌کرابوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی ڕێکخراوه به‌شداربووه‌کان
پاشان وتاری فیدراسێۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌لایه‌ن ( ڕه‌زای
سائی) که‌په‌یامێکی ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسێۆن به‌زمانی ئینگلیزی
تایبه‌ت به‌م خۆپیشاندانه‌بوو خوێندرایه‌وه،
توفیقی محمدی لە رێکخراوی سازمانی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی
بەسکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند لەشاری یۆتۆبۆری رێکخراوی بێمەرز و
فیدراسیۆن دەورێکی بەرچاویان گێرا لە سازدانی ئەم خۆپیشاندانە
جەماوەریە و پشتیوانی راکیشانی چەند ئەندام پەرلەمان و رێکخراوی دیکە
.. ژمارەمان نزیک 500 کەس دەبوو ،شیعارەکانمان نا بۆ ناردنەوەی
پەنابەران و خوازیاری مافی پەنابەری بۆ پەنابەران و سەرەکیترین
شیعارمان گەرانەوەی مافی پەنابەری بوو..پاشان بەرو شار بەرێکەوتین ،
بەرنامەکانی خۆپیشاندەران لە لایەن یوهان لە حزبی چەپی سوید بەرێوەچوو
،دواتر ستیڤان بەناوی شەبەکەوە کە پێکهاتووە لە تەواوی رێکخراوەکان
قسەو باسی پێشکەشکرد تاکیدی کردەوە لەسەر بەردەوامی راوەستانەوە دژ بە
سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ...پاشان فریشتە لەلایەن یەکگرتووی
سەراسەری پەنابەرانی ئەفغانی ورێکخراوی بێمەرز وەهەروەها پەیامی
فیدراسیۆن خۆیندراوەتەوە.
توفیق ووتی وابریارە رۆژی 17-5 لە شاری ئۆدەڤاڵە خۆپیشاندان بۆ هەمان
مەبەست بکرێت داوا لە تەواوی پەنابەران دەکات لەم کەمپینانەی فیدراسیۆن
و رێکخراوە پەنابەریەکان و لایەنەکان بەشداری بکەن و شەبەکە پەنابەران
بەهێز بکەن.
ستۆکهۆڵم:
.............................................................................................................
لەسەر داوای فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی و کۆمیتەی بەرگری لەمافەکانی ژنانی عێراقی
خۆپیشاندانێک لە بەردەم
پەرلەمانی سویدی سازدرا.
بابان
عوسمان بەرپرسی فیدراسیۆن لە سوید ووتی ڕۆژی 9/5 به به‌شداری چه‌ند په‌ڕله‌مانتارێک
و نوێنه‌ری ڕێکخراوه‌کان و ئاماده‌بوونی به‌شێک له په‌نابه‌ران بۆ
ماوه‌ی 2 کاتژمێر له به‌رده‌م په‌ڕله‌مانی سوید خۆپیشاندان به‌ڕێوه
چوو.
هه‌ڵاڵه ڕافیع لێپرسراوی کۆمیته‌ی به‌رگری له مافه‌کانی ژنانی عێراق
له ووته‌یه‌کدا تیشکی خسته‌سه‌ر گرنگی کۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌بوان و به
توندی ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆچی سوید گرت سه‌باره‌ت
به ده‌ست درێژی کردنه سه‌ر ماف و ئازادییه‌کانی په‌نابه‌ران و ده‌ست
خۆشی له‌و په‌ڕله‌مانتاره به‌ڕێزانه کرد که له دژی ئه‌م سیاسه‌ته
چه‌وته‌ی حکومه‌ت هاتوونه‌ته ده‌نگ.داوای له سه‌رجه‌م ئاماوه‌بووان
کرد که به‌شێک له ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌مرۆ به ڕێبخه‌ن بۆ هۆڵی په‌ڕله‌مان
که له کاتێکدا له سه‌رچاره‌نوسی ئه‌وان گفتوگۆ ئه‌کرێت.
په‌ڕله‌مانتار خاتوو ئامینه‌ی کاکه‌باوه له‌لایه‌ن پارتی چه‌پی سوید
وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته‌ی
ئێستای حکوومه‌ت له درێژه‌یی ووته‌ییه‌کدا باسی ئه‌وه‌ی کرد که چۆن
بۆ ووڵاتێکی وه‌ک عێراق که پڕه له شه‌ڕ و کوشتار رۆژانه که‌سانێک
دیپۆرت ئه‌کرێنه‌وه که به‌شێک له ژیان و ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌یان
له‌و ووڵاته‌دا له ده‌ست داوه.داوای له په‌نابه‌رانیش کرد که هه‌میشه
هاوشانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران درێژه به چالاکیانه بده‌ن تا مافه
زه‌وتکراواکانیان وه‌رئه‌گرنه‌وه. پشتیوانی خۆی و پارته‌که‌ی بۆ په‌نابه‌ران
دووپات کرده‌وه.
سۆزان حسێن ئه‌ندامی سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن له ووته‌یه‌کدا ڕه‌خنه‌ی
له حکوومه‌تی سوید دژی ئه‌م سیاسه‌ته دژه ئینسانیه ووتی په‌نابه‌ران
ده‌بێت باشتر خۆیان ڕێکبخه‌ن تا چی زووتره به ئامانج بگه‌ین. چیتر
ڕێگانه‌ده‌ین که ئه‌م سیاسه‌ته درێژه بکێشێت.
نوێنه‌ری ڕێکخراوی چاک قادر نادر به‌شداری له خۆپیشاندانکه‌دا کرد‌و
به ووته‌یه‌ک سه‌رنجی خسته سه‌ر لایه‌نێکی تری ئه‌م سیاسه‌ته و
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی به به‌ر‌پرسدانا که ده‌بێت چیتر ئه‌م
سیاسه‌ته پوچه درێژه پێنه‌دات و وه‌ک مرۆڤ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
هاوڵاتیان خۆیدا بکات وه له سه‌ر لایه‌نه ترسناکه‌کانی ئه‌م هه‌لومه‌جه‌ی
ئێستای سوید گشت لایه‌کی ئاگادار کرده‌وه سوپاس و ده‌ست خۆشی زۆری بۆ
کاره‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ هیوای به‌رده‌وامی
بۆ ئه‌م جۆره چالاکیانه پشتیوانی خۆی و ڕێکخراوی چاک ی بۆ په‌نابه‌ران
دووپات کرده‌وه.
په‌ڕله‌مانتار له پارتی چه‌پی سوید هانس هارڤیدسسۆن به زمانێکی پڕ له
ڕه‌خنه‌گرانه ئیدانه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی کردوو له‌به‌رامبه‌ر دیپۆرتی
په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقیدا ووتی کام له بڕیارده‌رانی ئه‌م سیاسه‌ته
ئاماده‌ن یه ڕۆژ له عێراقدا وه‌ک که‌سێکی ئاسایی ژیان به‌سه‌ربه‌رن
نه‌ک وه‌ک گه‌شتوو گوزار چییه‌ک مامه‌ڵه به ژیان داهاتووی په‌نابه‌رانه‌وه
بکه‌ن. بۆییه ده‌بێت ئه‌م سیاسه‌ته کۆتایه‌که‌ی ئه‌وه‌به‌ت مافی و
مۆڵه‌تی مانه‌وه بۆ هه‌موو پوناخوازان به بێ جیاوازی.
بابان ئوسمان سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
له سوید له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌م سیاسه‌ته‌و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
هه‌رجۆرا پیلانێکی سێ قۆڵی که له‌نێوان حکومه‌ته‌کانی سوید و عێراق و
هه‌رێمی کوردستان دا هه‌یه نا به‌جێیه‌و ده بێت ده‌ست به‌جێ بوه‌ستێ.
سیاسه‌تی دووڕووی حکوومه‌تی هه‌رێمی بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌م کرداره‌نه
وه‌ک فریودانێکی تری ئه‌م حکومه‌ته دایه قه‌ڵه‌م هه‌روه‌ها په‌نابه‌رانی
له‌وه‌دڵنیاکرده‌وه که فیدراسیۆن خۆی به هاوبه‌شی خه‌م و ئازاره‌کانی
په‌نابه‌ران ئه‌زانێت و له‌م پێناوه‌دا به‌ڵێنی تا گه‌یشتن به
ئامانجێکی سه‌رکه‌وتوو بۆ په‌نابه‌ران کۆڵنادات و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کانی
له‌م هه‌لوومه‌رجه ترسناکه ئاگادار کرده‌وه و بانگه‌وازی سه‌رجه‌م
رێکخراوه‌کان کرد که به کرده‌وه بێنه ده‌نگ وله‌م گۆڕه‌پانی ناره‌زایه‌تیانه‌دا
به‌شداری کاریگه‌ریان هه‌بێت زۆرن ئه‌وانی که ته‌نها به به‌یاننامه
ئه‌یانه‌وێت په‌نابه‌ران چه‌واشه‌بکه‌ن.له کۆتایی قسه‌کانیدا ووتی هه‌ر
ئێستا پاش که‌مێکی هه‌موومان به‌یه‌که‌وه به ڕوو له هۆڵی په‌ڕله‌مانی
سوید بکه‌ین وگوێبیست بین تا بزانین کێن داکۆکیکه‌ر باهاکانی مرۆڤ و
کێشن ئه‌وانه که تاسه‌ر ئێسقان دژی مافه‌کانی مرۆڤن. له‌گه‌ڵ ووتنه‌وه
دروشمه‌کانی (دیپۆرتی په‌نابه‌ران ده‌بێت هه‌ر ئێستا بوه‌ستێت) (عێراق
ووڵاتێکی ئارام و ئاسایش نیه )(مافی په‌نابه‌ری بۆ هه‌مووان) خۆ
پیشاندانه‌که کۆتای پێ هات وه به‌شێک له ئاماده‌بوان ڕوویان له
هۆڵی په‌ڕله‌مان کرد تا له نزیکه‌وه ئاگاداری قسه‌وباسه‌کانی ناو‌و په‌ڕله‌مان
بن. که له نێوان په‌ڕله‌مانتار خاتوو ئامینه‌ی کاکه‌باوه و تۆبیاس
بیلسترۆم وه‌زیری کۆچ دا ئه‌نجام درا خاتوو ئامینه له کۆی قسه‌کانیدا
ووتی چۆن ده‌بێت بۆ ووڵاتێکی وه عێراق به کوردستانیشه‌وه که سانێک
دیپۆرت بکرێنه‌وه که باش له ده‌ست دانی به‌شێک له ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌یان
له‌ویو و به‌شیک له ژیانیان که له ماوه‌ی 7 بۆ 8 ساڵ له‌م ووڵاته‌دا
ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن چ یاسایه‌ک هه‌یه ئه‌م ناعه‌داله‌تیه قبووڵ
بکات. له ووڵام به ڕه‌خنه‌کانی په‌ڕله‌مانتار ئامینه‌ی کاکه‌باوه‌دا
وه‌زیری کۆچ توبیاس بیلسترۆم ووتی که ئێمه خاوه‌نی ئه‌م بڕیارین وه
تا کۆتای جێبه‌جێی ئه‌که‌ین و به‌رداوام ئه‌بین له ناردنه‌وه به‌زۆره‌ملێی
په‌نابه‌ران
ئۆکرانیا:
..........................................................................................................................
مینبەری کۆمەڵایەتی ئۆکرانیا دژ بە ناردنەوەی
پەنابەرانی عێراقی بریارنامەیەکی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی پەرلەمانی
ئەوروپا دەکات.
دەشتی
جەمال سکرتێری فیدراسیۆن بانگهێشتکرا بۆ بەشداری لە کۆنفرانسێکی دوو
رۆژە کە رۆژانی 1و2 ئایار لە شاری کیڤ پایتەختی ئۆکرانیا لە لایەن
مینبەری کۆمەڵایەتی ئۆکرانیا تایبەت بەکێشەی گیروگرفتەکانی یەکیتی
کریکاریەکان و کێشەی کریکارانی کۆچبەران و فرەفەرهەنگیو و گەشەی راسیزم
وڤاشیزم وچونیتی رووبەرووبوونەوە بەرامبەر فاشیزم سازدرا ،بەشێکی ئەم
کۆنفرانسە تەرخانکرا بۆکێشەی سیاسی عیراق و مەسەلەی پەنابەران.
لەم بەشەدا سکرتێری فیدراسیۆن لە سەر ئەوزاعی سیاسی عیراق و داگیرکاری
و نائەمنی و گیر‌و گرفتەکانی پەنابەران و مامەڵەی ووڵاتە ئەوروپایەکان
بەکێشەی پەنابەرانەوە قسەو باسی کرد.. داوای دامەزراندنی شەبەکەیەکی
توندوتۆلی پەیوەندی و پشتیوانی و هاوکاری کرد لە ئاستی وولاتەکانی
ئەوروپا لەپێناو بەرگری لە مافە ئینسانیەکانی پەنابەران
رووبەرووبوونەوە بەرامبەر بە سیاسەتی راسیزم و فاشیزم و جێخستنی
مافەجیهانداگرە ئینسانیەکان .
لە کۆتای قسەو باسەکان بڕیارنامەیەکی نارەزایەتی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا
بەتێکڕا دەنگی پێدرا دژ بە ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی و بەرەسمێت
ناسینی مافی نیشتەجێ بوون بە پەنابەران .
شایەنی باسە ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسوراوانی یەکیتی کریکاریەکان و
ڕێکخراوەکانی دژی فاشیزم و هەڵسوراوانی مەیدانی ژنان و رێکخراوە
ئینسانیەکان لە شارەکانی ڕووسیاو پۆلۆنیاو ئۆکرانیاوە لە م کۆنفرانسە
بەشدار بوون.
لەندەن: .........................................................................................................
موراد یوسف دوای ئەوەی بەزۆر دیپۆرتی کوردستان
دەکرێتەوە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
هاوسەری موردا یوسف لە لەندەن بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند دوای
ئەوەی هاوسەرەکەی رۆژی 25-4 لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاوە لە
گرتووخانەی دەستبەسەری کۆڵن برۆک بەزۆری دیپۆرتی کوردستان کرایەوە
لەرێگای ئەردەن ماوەی 20 رۆژە چارەنووسی نادیارە.
هەروەها ووتی وا بریار بووە رۆژی 26-4 گەشتبێتە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی
هەولێر ،هەروەها ووتی بەداخەوە سیاسەتی دژی مرۆڤی حکومەتی بەریتانیا
نەهێشت موردا بە لە دایک بوونی منداڵەکەی شاد بێت .
سکرتیری فیدراسیۆن ڕای گەیاند سارا پارکە لە بەرەی دژی دیپۆرتەوە
پەیوەندیان کردەوە بە رێکخراوی لیبوردنی نیو دەوڵەتی و پاریزەریان
گرتووە لەرێگای رێکخراوی رفیوی لیگل سینتەر،هەروەها ووتی بەشەخسی قسە م
کردوە لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران و چەند
ئەندام پەرلەمانێک بۆ پشتیوانی لەو کەیسە.. هاوکات بە نۆینەرایەتی
حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە لەندەن پەیوەندی کراوە داوای معلوم
کردنی چارەنووسی ئەم پەنابەرە کردوە.
کوردستان:
........................................................................................................
بەشداری عەلی داوا لە نۆێنەرایەتی حکومەتی
هەرێمی کوردستان لە یەکیتی ئەوروپا دەکات
کۆتای بهێنن بە یارمەتی
وولاتە ئەوروپیەکان بۆ ناردنەوەی پەنابەران.
رۆژى یەک شەممە رێکەوتى 4/5/2008 سەنتەرى ئاڵا لە شارى هەولێر کۆرێکى
بۆ (بورهان جاف)نوێنەرى حکومەتى کوردستان لە یەکێتى ئەوروپا لەبارەى
وەزعیەتى جالیەى کوردى لە ئەوروپا ساز کرد،لەم کۆرەدا (بەشدار
على)نوێنەرى فیدراسیون لە کوردستان ئامادەى کۆرەکە بوو و لەبەشى دوومى
کۆرەکەدا لە مداخەلەیەکدا نوێنەرى فیدراسیون سرنجى کۆرگێر و
ئامادەبووانى بۆ کێشەى بە زۆر ناردنەوەى پەنابەرانى کوردى لە وڵاتانى
ئەوروپا بە تایبەت بەریتانیا و سوید راکێشا و باسى لەم رێکەوتنە ژێرەو
ژوورە کرد کە حکومەتى عێراق و کوردستان لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپا مۆرى
کردوە بۆ بەزۆر ناردنەوەى پەنابەرانى کورد بە کەلەپچەکراوى و بە فرۆکەى
سەربازى لە رێگاى فرۆکەخانەکانى کوردستان و داواشى لە نوێنەرى حکومەتى
هەرێم کرد کە کە کۆتاى بەم هەڵوێستەیان بهێنن کە بۆتە هۆى
نارەزایەتیەکى قوڵى پەنابەران و کەس و کارییان لە کوردستاندا ،دواتر
فەزاى کۆرەکە بووە قسە لەسەر کردن لەسەر ئەو کێشە و هەڵوێستى سلبى
حکومەتى هەرێمى کوردستان و نوێنەرى حکومەت نەیتوانى هیچ بەرگرییەک لە
خۆى و حکومەتەکەى بکات،تەنها ئەوە نەبێت گووتى(ئەو پەنابەرانە بە
نایاسایى لەم وڵاتانە دەژین بۆیە ئێمەش هاوڵاتى خۆمانن وەریان
دەگرینەوە و ئەمەش بەسەرماندا فەرزکراوە).
--------------------------------------------------------------------------
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com
|