٧\٦\٢٠١٠
چه‌ندین دیارده‌ی
سه‌رنجڕاکێش !!!!

جه‌لال چوارتایی
1- کاتێک چوار گیراوی پژاکی ، چوار ئازادیخوازی مرۆڤایه‌تی(فه‌رزاد و
فه‌رهاد و شیرین و عه‌لی) ، له ڕۆژی دایکدا له سێداره ده‌درێن به
ده‌ستی دڕنده‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران . جیهان سه‌رسام ده‌کات و
کوردان له هه‌موو جیهاندا ده‌ست ده‌که‌ن به خۆپیشاندان و سه‌رتاسه‌ری
شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌م له مانگرتنی گشتیدا ده‌بن و له
باکووری وڵاته‌وه په‌لامار ده‌برێته سه‌ر هێزه دڕنده‌کانی کۆماری
ئیسلامی و له وڵاتی ئه‌فغانستانه‌وه وێنه‌ی شه‌هیدانمان پێشڕه‌وایه‌تی
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کان ده‌کات ، که‌چی له ژێر سێبه‌ری حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستاندا و به فه‌رمانی به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی و پارتی
پۆسته‌ری ئه‌و پۆله شه‌هیده ده‌دڕێت و خۆپیشانده‌ران سه‌رکوت ده‌کرێن
و ڕۆژنامه‌وانان فه‌لاقه ده‌کرێن .
2- له کاتێکدا پێنج گه‌ریلای پژاک ژه‌هرخوارد ده‌کرێن له چیای داڵاهۆ
و هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن ، که‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی
باشووری وڵات نه‌ک هه‌ر هیچ لێدوانێک ناده‌ن به‌ڵکو له به‌رامبه‌ردا
هێزه‌کانیان له‌سه‌ر سنووری ده‌ستکرد کۆده‌که‌نه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رکوتکردنی
گه‌ریلاکانی پژاک ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی
دراوسێ و دۆستی ڕۆژی ته‌نگانه‌یان بشێوێت .
3- له کاتێکدا ده‌یان گوندی بناری قه‌ندیل و ناوچه‌کانی پاراستنی
میدیا تۆپباران ده‌کرێت و سوپای پاسداران پێشڕه‌وایه‌تی ده‌کات بۆ
باشووری کوردستان ، که‌چی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی نه‌ک خاوه‌نی هیچ هه‌ڵوێستێک
نین ، به‌ڵکو له به‌رامبه‌ردا ساڵیادی کۆچی دوایی خومه‌ینی له هۆڵی
پێشه‌وای شاری هه‌ولێردا ده‌که‌نه‌وه و شیوه‌نی حوسه‌ینی بۆ ده‌گێڕن .
4- له کاتێکدا سوپای تورک ده‌ست له هیچ کوردێک ناپارێزێت و مه‌سعودبارزانیش
ڕاپێچی ژێر ئاڵای تورک ده‌که‌ن و وه‌کو خێزانێکی ناوداری عێراقی پێناسه‌ی
ده‌که‌ن و هه‌موو سوکایه‌تییه‌کی پێ ده‌که‌ن ، که‌چی له هه‌مان کاتدا
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی و پارتییه‌وه ژووری عه‌مه‌لیاتی دژ
به تیرۆریان بۆ ساز ده‌کرێت له شاری هه‌ولێردا .
5- کاتێک ئیبراهیم تاتڵسی به ڕه‌گه‌ز تورک سه‌ردانی شاری هه‌ولێری کرد
، گوتی ئاماده‌نیم هیچ گۆرانیه‌ک بڵێم ئه‌گه‌ر ئاڵای تورکیا له‌سه‌ر سه‌رم
نه‌شه‌کێته‌وه ، که‌چی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه نه‌ک هه‌ر نه‌یوێرا
په‌رچه‌می زه‌ردی پارتیش هه‌ڵبکات به‌ڵکو مه‌نه‌سه‌که‌ی به‌ر ده‌ستیشیان
به ئاڵای تورک ڕازاندبوویه‌وه و له ته‌نیشت ئاڵایه‌کی هێنده مه‌زنی
تورکیشدا ڕایانگرتبوو که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵایه قژه ڕه‌شکراوه‌ی
بارزانیشی سوور هه‌ڵگه‌ڕاندبوو ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که له‌ژێر وێنه‌ی
ئه‌تاتورکدا هێزی ئه‌ژنۆی نه‌مابوو !
تۆ بڵێی له هۆڵی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ڕێگه درابێت به عه‌لی قازی
که گوتاری حیزبه‌که‌ی بخوێنێته‌وه بۆ مه‌رگی ئیمامی زه‌مان ؟
ئه‌ی تۆ بڵێی عه‌بدوڵڵای موهته‌دی و کاک خالد عه‌زیزی زاتی ئه‌وه‌یان
هه‌بووبێت له حزور وێنه‌ی ئیمام خومه‌ینیدا دابنیشن ؟
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|