٢٣\١٠\٢٠١١ جەندرمەکانى تورکیا هێرش دەکەنەوە سەر هەرێمى کوردستان؟
ئەو ئالۆزیانەى کە ئەمڕۆ هاتوونەتە ئاراوە پێویستە سەرکردە سیاسییهکانمان کە ئەمڕۆ حوکمى هەرێمى کوردستان دەکەن زۆر بە وریاییهوه ئاگادارى هاوکێشە سیاسییهکان ببن چونکە کورد دهبێ زۆر وریا بێ و بە هیج شێوەیەک نابێ جارێکیدى بیر لە شەرى کورد دژى کورد بکرێتەوە جونکە دهبێ پهند لە رابردوو وەربگرین کە کورد هەردەم زەرەرمەند بووە لە شەره ناوخۆییهکاندا یاخود شەر دژى شۆرشگێرانى پارچەکانى دیکەى کوردستان، ئەوەى سوودمەند بووبێ تەنیا دوژمنانى کورد بوونە.
ئێستاش کە باهۆزى لەناووچونى دیکتاتۆرەکان هەڵیکردوە رۆژ بە رۆژ مەرگی دکتاتۆرەکان نزیک دەبێتەوە ئەوەتا ئێستا دەسەلاتى بەعسیەکان و حوکمى بنەماڵهى بەشار ئەسەد لە سەرەمەرگدایە و پێویستە کوردانى رۆژئاواش بە یەک گرتوویى و یەک دەنگیی بڕیار لە چارەنووسى خۆیان بدەن.
من لەم نووسینەم دا تەنها دهمهوێ روو لە سیاسییهکانى هەموو پارچەکانى کوردستان بکەم کە ئەو هاوکیشە سیاسییانه و ئەو ئاڵوگۆرانەى کە بەسەر ناوچەکەدا دێن ئێمەى کورد دهبێ زۆر بە وریاییهوه ئاگادارى ئەو دەستکەوتانە بین کە بەدەست هاتوون.. چونکە دوژمنانى گهلهکەمان لە هەوڵداندان بۆ لەباربردنی چونکە بە مهترسییهکی زۆر گەورەى دەزانن بۆ سەر وڵاتەکانیان و دروستبوونى وڵاتێکى کوردى لە ناوچەکەدا.. بە تایبەتى تورکیا وەک دەیبینین چەند رۆژە هێرشى ئاسمانى فرۆکە جەنگییهکانى دژ بە خاک و گەلى کوردستان لە سنوورەکانى هەرێمى کوردستان لە ئارادایە.
بەزاندنى سەروەریی خاکى هەرێمى کوردستان لە لایەن حکومەتى تورکیاوە پێچەوانەى یاسا نێودەوڵەتییهکانە، چونکە ئەو بۆردومانانە بوونهته هۆى شەهیدکردنى ژمارەیەک هاولاتى سڤیل و ئاوارەبوونى خەلکێکى زۆر لە دانیشتوانى ناوچە سنوورییهکان و گوندنیشینانى هەرێمى کوردستان، پێویستە تورکیا و ئێران بە شێوازێکى سەردەمیانە و دیموکراسیانە چارەسەرى کیشەکانى گەلى کورد بکەن لە وڵاتەکانیاندا ههروا بە ئاشتیانە بیر لە کۆتاییهێنان بەو کیشانە بکهنهوه چونکە کَیشەى گەلى کورد لە هەردوو ولاتى تورکیا و ئێران کێشەیەکى رەوایە و ئەو وڵاتانە چەند هەوڵبدەن نکۆڵى لێبکەن ئەوە دەبێ بزانن بۆیان ناچێتە سەر چونکە ئەمە کێشەی گەلێکى چەند ملێونییه و دهبێ وهک (ئەمرى واقیع)ە مامەڵەى لەگەلدا بکەن و ملى بۆ بدە ن.. هەر دهبێ لە رێگەى دایەڵۆگ و گفتوگۆوە چارە سەربکرێ نەک بەو شێوەیەى ئێستا بە بەکارهێنانى هێز و بۆردومان و کوشتنوبرَ کە دڵنیام هیج کار لە ورەى شۆڕشگیرانى گهلهکەمان ناکا و هیچ دەرنجامێکیشى بۆ ئەوان نابێ.. تەنها دەبێته هۆى زیاتر قوولکردنەوەى برینەکان و هیچیتر.
ئێستاش هاوکێشە سیاسییه نێودهولهتییهکانن وادەخوازێ کە هاوپەیمانێتى نوێ بهێنتە ئاراوە، دوژمنەکانى دوینێ بە هۆی پاراستنى بەرژەوندییهکانیان یەک دەگرن و بە پێچهوانەشەوە دۆستەکانى دوێنى دەبنە دوژمن. بۆیە ئێمهى گەلى کورد لە کوردستاندا دهبێ زۆر سیاسییانە و واقیعیانە و سەردەمیانە لە پێناو پاراستنى بەرژەوندییهکانى گەلى کوردستان لەگەڵ هاوکێشە سیاسییهکاندا هەڵسوکەوت بکەین.
|