١٦\٥\٢٠٢٤
چەند کورتە هۆنراوەیەک.

زانا کوردستانی
(١)
ناڤی دەستەکانی دیموکراسی،
کوردستان وهشێراوه!
بێ کوڵاوڕۆچنهکی هەتا گۆم...
(٢)
کوردستان ئاڵای هەس،
بەڵام سەربەستی خێر!
وەکو گرتووی گراو
که دەلاقەکەی بوو
مونتەها باڵ و پەلی هلفڕین نیە!
(٣)
دەسانت بەسیاگه
لێقەکانت بەتڵ و کەلەپا
چاوەکانت گراو و گرتوو
دڵت چوار پەت
لێڤت خوێنی و
خۆت ئەسیر!
لەشت هەلمی خۆڵ ئەدا
ئاه!!!
چما له کوردستان هاتوی!
(۴)
ئەمن ئاڵایکی بێوەڵاتم،
ئەتۆ وەڵاتیکی بێسەربەخۆیی!
بڵا لە کەش و کۆشی هاڤ تنراو بێم
وەکۆ ههڵهبجه بێهەناسه،
وەکۆ کۆبانی له ئابڵۆقه،
وەکۆ کورد ئەنفال کراۆ،
گاهەس کوردستانیتر لە جیگای ئیمە هلهاتەوە!...
(۵)
نەخشەی قاڵیکەی خوویشکەم
نەخشونیگاریک بۆ لە کوردستان،
و من پار و دەسکی رهوسه!
یوە لە ژێر دەگەڵ پێنووس
و یوە لە سەرو دەگەڵ تفەنگ
سەربەستی ئەبافیگ!
(۶)
کوردم،
ساڵیانی ساڵە،
وەڵاتەم لە نێویانی کۆڵبندم هێلانەمە و
لە کۆڵ دەکیشەم!
برووجرد - لۆرستان
zanakordistani.1984@gmail.com
|