٧\٥\٢٠١١
چه‌ند
کورته شێعرێک بۆ چاوه‌کانی "باران".

ره‌سووڵ سوڵتانی
باران.
لە هەناسەی بارانێکی پەمەییدا ناوتم نووسی
پۆل پۆل مرۆڤ
پۆل پۆل دار و گوڵ و گیا
بوونە شاعیر
هەر من نەبووم
هەرچی شیعرێکی ئاشقی منی خوێندبۆوە
تاسەباری دیتنت بوو
نه‌یخوڵقاندی منداڵت بێ
خودا
ویستی بە شاعیران بڵێ
کەس نییه له خۆی شاعیرتر بێ.
*
* *
بارانه دایکرد
ده‌مێ خوناوکه و ده‌مێ به ڕێژنه
به‌و ئاواته بوو
تۆ له ده‌رێ بی و له هه‌زاره‌ها دڵۆپی زوڵاڵ
تاقه دڵۆپێ کوڵمه‌که‌ت ته‌ڕ کا و
بێته زیاره‌تی ئه‌و باڵا و به‌ژنه.
*
* *
رووت مه‌شاره‌وه
رووت مه‌شاره‌وه با تێر ببینم
با رێژنه‌ی سه‌وزی بارانی بزه‌ت
له په‌لکی سیسی روخسارم بدا
به‌ڵێنم داوه وات بپه‌رستم
گوڵی ئێره‌یی بپشکوێ ........... خودا.
*
* *
ئه‌وه هاتووم
به‌شکم به رێژنه‌یه‌ک عیشق
په‌ڵه‌ی تاوانی بێ تۆییم
له‌سه‌ر لاچێ
وا بوومه ده‌روێشی جا‌وت
له‌مه‌وبه‌دوا
سه‌رم بچێ نوێژم ناچێ.
ماڵپەڕی رەسووڵ سوڵتانی
|