چه‌ند نوکته‌یه‌کی ئینگلیزی.
وه‌رگێرانی مسته‌فا رابه‌ر
Chairman سه‌رۆكی كۆبونه‌وه.
پیاوێك ده‌چیته ناو دوكانێك پرسیاری كرد ووتی ده‌مه‌وی توتیه‌ك بكڕم دوكانداره‌كه ووتی باشه ئێمه ٣ توتیمان هه‌یه یه‌كێكیان هه‌ڵبژێره. كڕیاره‌كه ئاماژه‌ی بۆ یه‌كێكیان كرد وتی ئه‌مه‌یان به‌چه‌نده؟ دوكانداره‌كه ووتی نرخی هه‌زار دۆلاره. ئاه چبوه! !
پاره‌كه‌ی ئیجگار زۆره. دوكانداره‌كه گۆتی تۆ ده‌زانی ئه‌م توتیه زمانی ئیتالی وفره‌نسی باش ده‌زانی. كڕیاره‌كه هه‌تا ئه‌گه‌ر واش بیت به‌لام پاره‌كه‌ی زۆره!
ئه‌دی ئه‌وێهێ نرخه‌كه‌ی چه‌نده؟ دوكانداره‌كه ووتی ئه‌م گرانتره نرخه‌كه‌ی دوو هه‌زاره. كڕیاره‌كه هاواری لێ هه‌ستاو بۆچی ئه‌و توتیه چی دروست ده‌كات؟ دوكانداره‌كه ووتی ئه‌مه‌یان زمانی كۆری و جاپانی و چاینی به‌ره‌وانی ده‌زانی! به‌رله‌وه‌ی كریاره‌كه نرخی توتی سێ یه‌میان بپرسیت دوكانداره‌كه گۆتی توتی سیه‌میشمان نرخه‌كه‌ی ٣هه‌زار دۆلاره. كڕیاره‌كه به‌سه‌رسورمانه‌وه ووتی له‌رێی عاسمان تێم ناگه‌ینی ئه‌و توتیه چ ئه‌ركیك به‌جێ ده‌گه‌ینی؟دوكانداره‌كه گۆتی ئه‌وی راست بی منیش نازانم به‌لام دوو توتیه‌كه‌یتر هه‌میشه به (سه‌رۆك) بانگی ده‌كه‌ن!!
Lord Stvens of Ludgate Chairman of United Nwpapers PLC
---------------------------------------------------------------------
هه‌لبژاردن.
سیاسه‌تمه‌دارێك به‌دوای ده‌نگ په‌یدا كردن ده‌گه‌را بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌لبژاردنی گشتی ده‌نگی پێ بده‌ن بۆئه‌م مه‌به‌سته گه‌شتێكی كرد بۆ خواروی ئه‌فریقا له‌یه‌كه‌م گوند وتارێكی به‌جۆش و خرۆشی له‌ناو كۆمه‌له خه‌لكیك خوینده‌وه پێی گۆتن ده‌نگی خۆتان به‌فیرۆ مه‌ده‌ن بیده‌ن به‌من ئیمه خانوتان پێ ئه‌ده‌ین موچه‌ی خانه‌نشینتان بۆ دابین ده‌كه‌ین زۆری له‌سه‌ر رۆیشت گوێگره‌كانی به‌سۆزه‌وه به‌یه‌ك ده‌نگ هاواریان ده‌كرد (كابالا، كابالا).
پاشان سیاسه‌تمه‌داره‌كه رۆیشته گوندێكی تر له‌وێش هه‌مان به‌ندوبالۆره‌ی ووتاره‌كه‌ی دوباره كرده‌وه خه‌لكه‌كه‌ی ئه‌وێش به‌هه‌مان شێوه به (كابالا ، كابالا) پێشوازیان لێ كرد ئیتر له هه‌مو ئه‌وگوندانه‌ی سه‌ردانی كردن به‌هه‌مان به‌زم و ره‌زم به‌رێكرا. كابرای سوالكه‌ری ده‌نگی هه‌لبژاردن وڕه‌ی زۆر دابه‌زی نه‌یزانی چ باسه كابالاش چیه! له‌كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا له دواین گوند ووتاره‌كه‌ی خۆی دووپات كرده‌وه له‌وێش هه‌ر هاواریان ده‌كرد (كابالا ، كابالا) له دوارۆژی گه‌شته‌كه‌ی دا ناسیاوێكی میوانداری كرد (وه‌ختی خۆی له‌دانشگای ئۆكسفۆرد وێكرا خویندكار بوون) له‌وێ ده‌ژیاو ده‌مراستی گونده‌كه‌ش بوو له كۆخه قورینه شڕه‌كه‌ی خۆیدا نانیان به‌یه‌كه‌وه خوارد‌و كه‌وتنه بیر‌و راگۆرینه‌وه كۆنه هاوپوله‌كه‌ی پێی گۆت قسه‌كانتم پێ باش بوو ده‌ست خۆشیت لێده‌كه‌م به‌لام لێم ببوره كه ده‌لێم هه‌تا لێره‌یت پێم باشه هه‌ندێ جیگا هه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌ردانی بكه‌یت خراپ نیه .
سیاسه‌تمه‌داره‌كه به‌سه‌رله‌قاندنه‌وه پیشنیاری خانه‌خۆكه‌ی په‌سند كرد و گۆتی وه‌كو ئاگاداری من زۆر گرینگی به‌داب ونه‌ریت ده‌ده‌م واده‌زانم له‌م ده‌وروبه‌ره كۆنه په‌رستگایه‌كی دلگیر هه‌یه به‌رای به‌ریزتان ده‌توانم دیده‌نیه‌كی بكه‌م ؟
كۆنه هاوپوله‌كه‌ی كه‌ئێستا ده‌مراستی گونده‌كه‌شه گۆتی بۆنا هه‌ڵبه‌ت له‌وه ئاسانتر نییه به‌یانی ده‌تبه‌م به‌لام یه‌ك شت هه‌یه نابی له‌بیرت بچیت ، به‌یانی كه چوین بۆ په‌رستگاكه ده‌بی جزمه‌كانت له‌پێ كه‌یت مه‌به‌ستم به‌پێلاوه‌وه بچیته ژوره‌وه چونكه په‌رستگای پیاوچاكێكی ئێمه‌یه زۆرمان لا پیرۆزه، ئیتر باهه‌تا ئه‌ژنۆت له‌ناو كابالا بیت!!
Dr.Patrick Moore
-----------------------------------------------------------------
كۆنه قین.
دوو كوڕ له‌قوتابخانه زۆر رقیان له‌یه‌كتر ده‌بۆوه پاش ١٣ سال لێك دابران له ویستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر چاویان به‌یه‌كتر كه‌وت ، هه‌ردوكیان له‌خویندن سه‌ركه‌وتوبون یه‌كیكیان ببوه قه‌شه و ئه‌ویتریان به ئه‌فسه‌ری ده‌ریاوانی.
قه‌شه‌كه به‌ماكسیه‌كی په‌مه‌یی درێژه‌وه قه‌له‌و سورو سپی له چاوه‌روانی گه‌یشتنی قیتار وه‌ستابو كه ئه‌میراله‌كه‌ی به‌به‌رگ و پله‌ونیشانی به‌رزی سه‌ربازی بینی راجفری و یه‌كسه‌ر ناسیه‌وه به‌ته‌وسه‌وه پێی گۆت: ببوره (چاودێری ویستگه) ئایا قیتاره‌كه له‌كاتی خۆی ده‌گات؟
ئه‌دمیرال یه‌كسه‌ر وه‌لامی داوه: بێگومان (خانم) به‌لام وابزانم سه‌باره‌ت به‌م ته‌ڕی و ناسكیه‌ت باشتر وایه بیرێك له‌كات و شوێنی هاتوچۆت بكه‌یته‌وه.
sino16@hotmail.com
|