٢٠\٢\٢٠١٣
چەند پارچە هۆنراوەیەک.

یوسف ئەحمەد
سوتانی به‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌ک.
شه‌وێکی زستان،
ره‌شه‌با و
کڕێوه و
باران..
به کووچه وێڵه‌کانی ئه‌م حه‌زه‌دا،
بۆت ده‌گه‌ڕام..
له ناکاو له دووره‌وه،
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی سۆزێکی شه‌رمنه‌وه،
به‌دیم کردی..
هاتم، گه‌یشتمه لات
به‌رامبه‌رت راوه‌ستام
چرپه‌ی ڕاز؛
یه‌خه‌ی په‌یڤینی راده‌ته‌کاندم
ده‌روون؛
چوون مۆمێکی شاگه‌شکه ده‌توایه‌وه..
له دوا سوتانی هه‌ناومدا،
خواستم شتێک بڵێم، که‌چی
په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌که‌ت،
به ته‌واویی
دادایه‌وه..
توانه‌وه.
رۆژ به رۆژ
یاده‌کانت، بوونه خه‌م
بوونه ئازار.. هه‌ناسه‌ی ته‌نگ
نیگای خامۆش
خه‌وی ناخۆش
هێنده‌م نووسی
سکاڵا و رازی به
جۆش و خرۆش
کوفری ئه‌وین
شیعری ره‌شپۆش
ده‌یان پێنووس شه‌هید بوون و
هه‌زاران حه‌ز ئاواره بوون
ئومێد، خۆزگه، پێکه‌نین؛ هه‌موو ون بوون
من و شیعر و.. خه‌نده
و ته‌مه‌ن
له ناو یه‌کدا تواینه‌وه
هێشتا ده‌ڵێم: گیانه تۆ خۆش..
ئه‌ڵماس.
شه‌وه
شه‌وێکی جوان
چاوی خۆی رشتووه
و ، مانگ رووت و قووت
چوون شازاده‌یه‌کی به عیشوه
به‌و ئاسمانه‌وه راوه‌ستاوه..
که‌چی ته‌نها؛ شاعیرێکی لاوی دڵشکاوه
خه‌یاڵاویی به‌رامبه‌ری
راکشاوه..
یاد.
ته‌مه‌نێکه
ده‌ریای خه‌مێک
به که‌ناری یاده‌کانما شه‌پۆل ئه‌دا..
کێ چوزانێ
ئه‌م دڵه هه‌پروون به هه‌پروونه‌م
گۆڕستانی چ عه‌شقێکه و
بۆ کام شۆخێک وا به کزیی لێ ئه‌دا..
maddakani.xawn@gmail.com
|