٢٥\٢\٢٠١١
چه‌ند پێشنیارێک
بۆ ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌کان به گشتی و چاودێری کوردۆساید"چاک" به
تایبه‌تی.
جه‌لال محه‌مه‌د
یه‌ک حه‌فته ده‌رباز ده‌بێت به‌سه‌ر خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری
سته‌مدیده‌دا، له ماوه‌ی ئه‌و حه‌فته‌یه‌دا شاهیدی گه‌لێک ڕووداوی نه‌خوازراو
بووین، به‌شێک له ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کان بریتییه له ده‌ستی
شاراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و به‌شێکی دیکه‌شی بریتییه له کۆنه‌قینی چه‌ند
که‌سانێکی به‌ناو ئۆپزسیۆن. به‌م شێوه‌یه:
1- سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی سلێمانی بوو که ده‌ستێکی
تاوان ئاڕاسته‌ی به‌شێک له خۆپیشانده‌ران ده‌گۆڕێت به‌ره‌و لقی چواری
پارتی ، هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه که ئه‌و ده‌سته تاوانه جگه له
"ده‌زگای پاراستن" هیچ لایه‌نێکی دیکه ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه
تاوه‌کو ڕووخساری خۆپیشاندانه‌که بشێوێنن . به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه
که بۆچی ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که ڕێگر نه‌بوون له پیلانه شاراوه‌کانی
ده‌زگا به‌د کرده‌وه‌که‌ی پاراستن ؟
2- هێشتا خوێنی خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م لقی چواردا جمه‌ی ده‌هات که
سه‌رانی گۆڕان و لایه‌نه ئیسلامیه ساتوسه‌وداکه‌ره‌کان هه‌مان قاوانه
سواوه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانیان لێده‌دایه‌وه و جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیویان
به ئاژاوه‌گێڕ و تێکده‌ر پێناسه کرد . هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته ڕێکخه‌رانی
خۆپیشاندانه‌که هیچ حسابێک بۆ کۆبوونه‌وه نهێنیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران
و لایه‌نه ساتوسه‌وداکه‌ره‌کان نه‌که‌ن و درێژه به داواکاریه‌کانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان بده‌ن تا ده‌سته‌به‌رکردنی ته‌واوی داخوازیه‌کانی گه‌ل
.
3- پێویسته ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که ڕێگه نه‌ده‌ن به چه‌ند که‌سانێکی
قین له دڵ که ده‌نگی خۆپیشانده‌ران به‌کار بهێنن بۆ کێشه‌ی تایبه‌تی
خۆیان ، چونکه کاتێک به‌ڕێز دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ده‌چێته ناو
خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکی ناهوشیاره‌وه سوکایه‌تی پێ
ده‌کرێت ، که ده‌کرا ئاماده‌بوونی دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ سه‌ره‌تایه‌ک
بوویایه بۆ جۆش و خرۆشی شاری هه‌ولێر به گشتی و زانکۆی سه‌لاحه‌دین
به تایبه‌تی .
4- پێویسته ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که ڕێگه نه‌ده‌ن به چه‌ند که‌سێکی
ناهوشیار که سوکایه‌تی به دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بکه‌ن ، چونکه
له زۆر جێگه سوکایه‌تی به "جامانه‌ی سوور" ده‌کرێت . ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ش
جگه له‌وه‌ی له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدایه له هه‌مان کاتدا سوکایه‌تیکردنه
به دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێک له نه‌ته‌وه‌که‌مان وه‌ک ئێزدی و
ته‌واوی عه‌شیره‌ته‌کانی بارزانی و شیروانی و مزوری . پێویسته ڕه‌چاوی
ئه‌وه بکرێت که کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌دایه
نه‌ک له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌تێکی دیاریکراو و ئاینێکی پیرۆزدا که ئه‌وانیش
چه‌وساوه‌ی ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سته‌مکار و گه‌نده‌ڵه‌ن .
ئه‌گه‌ر بخوازین خوێنی ئازیزانمان به فیڕۆ نه‌ڕوات و به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕین
بۆ گه‌ل بێت ، ئه‌وا پێویسته ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که به‌گشتی و "چاودێری
کوردۆساید" به‌تایبه‌تی زۆر بوێرانه درێژه به خۆپیشاندان بده‌ن و مه‌یدان
چۆڵ نه‌که‌ن بۆ چه‌ند لایه‌نێکی ساتوسه‌وداکه‌ر بۆ یاریکردن به ده‌ستکه‌وته‌کانی
ڕاپه‌ڕین و دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆکه‌ی 1991 ، چونکه ئه‌نجامی
ترسه‌نۆکی و چۆکدادانی سه‌رانی "شورا کرێکاریه‌کان" بوو که هه‌م
دووچاری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه بووین و هه‌م ده‌ستکه‌وته‌کانی
ڕاپه‌ڕینی 1991 خرایه گه‌رووی چه‌ند سه‌رۆک خێڵێکی گرێ‌دراو به
داگیرکه‌رانه‌وه .
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|