کورته سه‌رنجێک له‌سه‌ر جیاوازی نێوان سیسته‌می خزمه‌تگوزاریی (ته‌کسی) له کوردستان و ئه‌ڵمانیادا.
خه‌بات لاوباخ
+ ووڵاخ، که له‌ڕێگای گوێدرێژ ،ئێستر ،ماین یان ئه‌سپ ، شتومه‌ک یان مرۆڤی پێ گوێزراوه‌ته. +ڕه‌وڕه‌وه‌ی بێ ووڵاخ(عه‌ره‌بانه) پارچه‌یه‌ک ته‌خته بووه دوو تایه‌ی له‌ژێردا بووه ،که ئه‌مه‌ش مرۆڤێک ڕاکێشاوه یان پاڵی پێوه‌ناوه . +ڕه‌وڕه‌وه به ووڵاخه‌وه،ئه‌مه‌ش دوو جۆر بووه ، یه‌ک ووڵاخی یان دوو ووڵاخی که پیان ئه‌وترا (عه‌ره‌بانه‌ی تریشقه ،عه‌ره‌بانه‌ی دوو ئه‌سپی) که بۆ گواستنه‌وه‌ی که‌لوپه‌ل و مرۆڤ به‌کار ئه‌هات. +له پاشدا به‌کارهێنانی ئوتومبیل له ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاکاندا. به داخه‌وه له کوردستاندا هیچ یاسا وڕێسا و ڕێنوماییه‌کی مۆدێرن وزانستانه نیه که له کاتی به‌کارهێنانی ته‌کسیدا په‌یڕه‌وی بکرێت،ئه‌وه‌ندی من بزانم ئه‌وه‌ی خاوه‌نی مۆڵه‌تی گشتی شۆفێری بێت و بتوانێت ته‌کسی یه‌ک و شه‌ڕواڵێک بکڕێت ،ئه‌توانێت ببێت به شۆفێری ته‌کسی به بێ هێچ مه‌رجێک ، هه‌رچه‌نده چه‌ندین شۆفێری ته‌کسی هه‌یه نه‌خوێنده‌واره و له تابلۆی ڕێنومایی هاتوچۆش تێ ناگات وئاستی ڕۆشنبیریشی نزمه و تا شوێنی مه‌به‌ستیشی نیشان نه‌درێت نازانێت بچێت بۆ کوێ ،بۆ هه‌ر شوێنێکیش بچێت هه‌ر یه‌ک نرخی دیاریکراوه که ئه‌مه زیانی بۆ هه‌ردوو لا هه‌یه. بۆیه پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاوڕێک له‌م لایه‌نه بداته‌وه و هه‌وڵ بدرێت سیسته‌مێکی مۆدێرن به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ،چونکه ئیمڕۆ ده‌رگای کوردستان ئاوه‌ڵا کراوه بۆ گه‌شتیاران ،کۆمپانیای بێبانی و هاوڵاتیانی تر که ڕوو له کوردستان ئه‌که‌ن.
+ ئه‌بێت به‌لایه‌نی که‌مه‌وه دوو ساڵ خاوه‌نی مۆڵه‌تی شۆفێری بێت .
+ خاوه‌نی 6 خاڵ نه‌بێت له فه‌رمانگای سه‌رپێچی
یاسایی شۆفێران ( له ئه‌ڵمانیادا فهرمانگایهک هه‌یه بۆ تۆمارکردنی
سه‌رپێچی یاسایی شۆفێره‌کان ،بۆ هه‌ر سه‌رپێچییه‌کی خراپ چه‌ند خاڵێک
وه‌ک سزا وه‌رئه‌گیرێت و له فایلهکهیدا تۆمار ئه‌کرێت ). + ئه‌بێت سزای یاسایی نه‌درابێت و له زیندان نه‌بوبێت،پێویستیان بهبڕوانامهیهکی پۆلیس هه‌یه. +هیچ نه‌خۆشییه‌کی ترسناکی نه‌بێت ،که خه‌ڵکی لێوه توش بێت، پشکنینی دکتۆریان پێویسته. +پشکنینی چاو که کز نه‌بێت ، که نه‌بێته هۆی ڕوداوی هاتوچۆ. +هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونی و جه‌سته‌یی نه‌بێت ، که له لابورێکدا(مختبر) پشکنینی بۆ ئه‌کرێت ، دوای ده‌رچونی بڕوانامه‌ی بۆ ئه‌کرێت. +خاوه‌نی مۆڵه‌تی تایبه‌ت به ته‌کسی بێت ، ئه‌مه‌ش دوای به‌شداری کردنی له کۆرسێک که له 3 مانگه‌وه تاکو 2 ساڵ ئه‌خایه‌نێت،ئه‌مه‌ش ئه‌که‌وێته سه‌ر لێهاتووی خۆی به چه‌ند ته‌واوی ئه‌کات. که‌ی ئاماده بوو ،ئه‌بێت به‌شداری له دوو تاقیکردنه‌وه‌دا بکات : ¬- ده‌می(شه‌فه‌یی) : سێ پرسیار ئه‌کرێت ،ئه‌بێت دوانی ڕاست وه‌ڵام بده‌یته‌وه به بێ هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک ، پرسیاره‌کانیش له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنی مه‌به‌ست ،ئه‌بێت ناوی شه‌قامه‌کان بڵێیت له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و گۆڕهپاناننهی پیدا تێ ئهپهڕیت ، ڕێڕه‌وی شه‌قامه‌که‌ش بڵێیت (ڕاست،چه‌پ یان ڕێک) و کورترین ڕێگاش هه‌ڵبژێریت. – نوسین : له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا 30 پرسیار ئه‌کرێت که له ماوه‌ی 30 چرکه‌دا ئه‌بێت وه‌ڵام بدرێته‌وه و ته‌نها له 3 هه‌ڵه زۆرتری نه‌بێت ئینجا ،ئه‌توانێت ده‌ربچێت .
+ ته‌کسی بێته‌ل (فونک ته‌کسی) : ئه‌و ته‌کسییانه‌ی
به‌رده‌وام به‌هۆی ئامێری بێته‌له‌وه له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی
ڕێکخراوی ته‌کسییه‌وه ، له‌کاتی پێویسته‌دا داوا ئه‌کرێن.
+ ژماره‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ته‌کسی : جگه له ژماره‌ی ئوتومبیل ،پێویسته ته‌کسی ژماره‌یه‌کی هه‌بێت + ناو و ناونیشان وژماره‌ی ئه‌و کۆمپانیایی خاوه‌نی ته‌کسییه‌که‌یه،که پێویسته له ناو ته‌کسییه‌که‌دا هه‌ڵبواسرێت بۆ ناسینه‌وه‌ی کۆمپانیاکه. + نوسراوێک به په‌نجه‌ره‌ی ڕاستی ته‌کسییه‌که‌وه هه‌ڵواسرابێت ، که زانیاری له باره‌ی نرخ و به‌کارهێنانی ته‌کسی تێدا ڕوونکرابێته‌وه ،بۆ ڕێگرتن له فڕ وفێڵ کردن و وه‌رگرتنی پاره‌ی زۆرتر . + ئامێری بێته‌ڵ (فونک) تا بتوانرێت به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی به شۆفێری ته‌کسیه‌که‌وه بکرێت ، له‌م دواییه‌ش ئامێری دیگیتاڵ (پێ- دێ – ئێ) که ئامێری مۆبایله ، له ڕێگای ناردنی نامه‌وه زانیاری به شۆفێره‌که ئه‌گات. + کورسی تایبه‌ت بۆ مناڵان : بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی لێخوڕیندا مناڵ ببه‌سرێته‌وه و توشی هیچ نه‌بێت. + ئامێری ئاگادارکردنه‌وه( ئینزار) بۆ پارێزگاری له شۆفێره‌که له‌کاتی هێرشکردنه سه‌ری. + هه‌ندێ جار پێویسته ناو ته‌کسییه‌که گڵۆپی تێدا بێت له‌گه‌ڵ ئامێری خوێندنه‌وه‌ی کارتی بانک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی پاره‌ییان پێ نیه وئه‌یانه‌وێت به کارت پاره بده‌ن.
+ بۆ گواستنه‌وه‌ی که‌لوپه‌لی زۆرتر له ئاسایی که که‌سێک له‌خۆیدا ئه‌یبات پێویسته بۆ که‌لوپه‌له‌که‌ی پاره‌ی زۆرتر بدات. + گه‌ر که‌سێک ته‌کسییه‌ک داوا بکات بۆ شت کڕین ،واته خۆی سواری ته‌کسییه‌که نه‌بێت ،به‌ڵام داوای ته‌کسییه‌ک ئه‌کات که شتێکی پێویستی بۆ بکڕێت و بۆی به‌رێته ماڵه‌وه وه‌ک جگه‌ره یان خواردنه‌وه یان هه‌ر شتێکی تر که پێویستی پێیه‌تی خۆی ناتوانێت بچێته ده‌رێ. + هه‌ڵگرتنی که‌لوپه‌لی زۆر له‌لایه‌ن شۆفێری ته‌کسییه‌که بۆ ماڵی ئه‌وکه‌سه‌ی ته‌کسییه‌که‌ی گرتووه. +نیشاندان یان بردنی که‌سیک به ئوتومبیلی خۆی که شاره‌زای ئه‌و شوێنه نه‌بێت ، یان ئه‌وکه‌سه‌ی خۆی سه‌رخۆش ئه‌بێت یان بریندار و ناتوانێت خۆی ئوتومبیله‌که لێبخوڕێت ، شۆفێری ته‌کسی ئوتومبیلی بۆ لێ ئهخوڕیت ،به پێی دوری شوێنه‌که وگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای ته‌کسییه‌که‌ی ئه‌بێت پاره‌ی بداتێ. + بۆ یارمه‌تیدانی ئوتومبیلێک که پاترییه‌که‌ی کز بوبێت ،ته‌کسی داوا ئه‌کرێت به کابڵ یارمه‌تی بدات بیخاته‌وه ئیش،ئه‌کاته گرێی ئاسایی به پێی دوری لێ وه‌ر ئه‌گیرێت یان ته‌نها نرخه‌که‌ی 10 ئۆیرۆیه. +ڕاوه‌ستانی ته‌کسییه‌که له‌سه‌ر داوای ئه‌و که‌سه ،وه‌ک هێنانی شتێکی بیرچوو له ماڵه‌وه یان کڕینی شتێک تا ئه‌گه‌ڕێته‌وه چرکه‌ی پێوه‌ره‌که( تهکسیمهتر) له جوڵاندایه . +داگیرساندنی ئامێری سارکردنه‌وه یان گه‌رمکردنه‌وه له کاتی وه‌ستاندنی زۆردا.
+ ئه‌بێت چوار تایه‌یی بێت واته نابێت ماتۆر و پاسیکیل بێت. + ئه‌بێت لای ڕاستی ته‌کسییه‌که‌ی دوو ده‌رگای هه‌بێت . + ته‌نها پێویسته چوار که‌س زۆرتر هه‌ڵنه‌گرێت و له 50 کیلۆ که‌لوپه‌ل زۆرتر هه‌ڵنه‌گرێت. + ئه‌بێت ئامێری ئاگادارکردنه‌وه‌ی له‌ناو ته‌کسییه‌که‌دا هه‌بێت که بتوانرێت له ده‌ره‌وه‌ی ته‌کسیه‌که‌دا کۆنتڕۆڵ بکرێت و ڕاسته‌وخۆ ببه‌سترێته‌وه به سه‌نتڕاڵی ته‌کسییه‌وه ،که له‌کاتی پێویسدا یارمه‌تی شۆفێره‌که بدرێت.
+ڕاگرتنی ته‌کسی ،کاتێک که به‌ڕێکه‌وت به‌لاتدا تێ ئه‌په‌ڕێت . + له شوێنی تایبه‌تی ڕاگرتنی ته‌کسی ،که پاییهکهو ته‌له‌فونێکی پێوه‌یه و ته‌نها شۆفێری ته‌کسی بۆی هه‌یه به‌کاری بهێنێت. +به‌هۆی ته‌له‌فونه‌وه له ڕێگای سه‌نتڕاڵی ته‌کسییه‌وه ،که ئه‌وانیش ئه‌و شۆفێری ته‌کسیانه‌ی له ناوه‌وه نزیکن ئاگادار ئه‌که‌نه‌وه ، ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جار وه‌ڵام ئه‌داته‌وه و نزیکتره له شوێنه‌وه ته‌له‌فون کراوه ،ناونیشانه‌که وه‌رئه‌گرێت و ئه‌چێت به شوێن ئه‌و که‌سه‌دا. هه‌ر مرۆڤێک له ته‌کسی ئه‌گرێت خاوه‌نی چه‌ند مافێکه وه‌ک: + هه‌ڵبژاردنی ته‌کسی به ئاره‌زووی خۆی له ناو ڕیزی ته‌کسییه‌کاندا یان له‌کاتی داواکردنی ته‌کسی به‌ته‌له‌فون ، بۆ نمونه جۆری ته‌کسییه‌که . +هه‌ڵبژاردنی شوێنی دانیشتن له ناو ته‌کسییه‌که‌دا. + بۆیان هه‌یه داوای پسوڵه‌یه‌ک بکه‌ن ،که ڕێکه‌وت ،کاتژمێر ،نرخه‌که‌ی ،ژماره‌ی شۆفێر و ته‌کسییه‌که و ناونیشانی خاوه‌ن ته‌کسییه‌که.تا له کاتی سکاڵاکردن له شۆفێر یان وونکردنی شتێک یان بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی باجی کرێی ته‌کسییه‌که. + شۆفێر ته‌نها به مۆڵه‌تی نه‌فه‌ره‌که ئه‌توانێت جگه‌ره بکێشێت(هه‌رچه‌نده ئێستا بووه به یاسا وجگهرهکێشان قه‌ده‌غه‌یه له ناوتهکسیدا) ، یان په‌نجه‌ره بکاته‌وه یان گوێ له موزیک بگرێت. +پێویسته شۆفێر به‌دڵی نه‌فه‌ره‌که به کورترین ڕێگادا بڕوات. + نه‌فه‌ره‌که بۆی هه‌یه سواری ته‌کسییه‌که نه‌بێت له کاتی داواکردنی به‌ته‌له‌فون، گه‌ر ناو ته‌کسییه‌که پیس بێت یان ڕوخساری شۆفێره‌که‌ی به‌دڵ نه‌بێت. +پێویسته له سه‌ر شۆفێری ته‌کسی هه‌ر شوێنێک نه‌فه‌ره‌که بیه‌وێت بیگه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ست نه‌ک به ئاره‌زووی خۆی بڕیار بدات ئه‌یبات یان نا. +له ناو شاردا پێویسته تهکسیمهتر داگیرسێنێت کاتێک نه‌فه‌ر سوار ئه‌بێت،به‌ڵام بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار ئه‌توانن له‌سه‌ر نرخه‌که‌ی ڕێک بکه‌ون بێ ئه‌وه‌ی تهکسیمهتر دابگیرسێت. + هه‌ر که‌سێک گله‌یی هه‌بێت له شۆفێری ته‌کسی ئه‌توانێت سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار بکات لای پۆلیس یان سه‌نتڕاڵی ته‌کسی. + نرخی ته‌کسی به‌پێی دووری شوێنه‌که دیاری ئه‌کرێت جگه له پاره‌یی سه‌ره‌تایی که 3 ئۆیرۆ)یه تا 7 کیلۆمه‌تری یه‌که‌م بۆ هه‌ر کیلۆمه‌ترێک 1،58 ئۆیرۆ و له هه‌شته‌م کیلۆمه‌تره‌وه 1،20 ئۆیرۆ پاره‌که‌ی دیایکراوه.له کاتی ڕاگرتنی ته‌کسیه‌که له یه‌ک چرکه پاره‌ی تری دێته‌سه‌ر که بۆ یه‌ک کاتژمێر 24 ئۆیرۆ دانراوه.
+ کردنه‌وه‌ی کۆرس بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی تایبه‌ت به ته‌کسی و هه‌وڵ بدرێت به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌خوێنده‌وار نه‌توانێت ته‌کسی لێبخوڕێت ، له پاش ده‌رچون و سه‌رکه‌وتنیان له تاقیکردنه‌وه مۆڵه‌تیان پێ بدرێت . + به‌کارهێنانی ئامێری بێته‌ل و دیگیتاڵ و تهکسیمهتر له ناو تهکسییدا ،که ئێمه‌ش بتوانین به پێی دوری شوێنه‌که پاره بدرێت ، بتوانین به‌رده‌وام داوای ته‌کسی بکه‌ین ، تا له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا هێنده نه‌وه‌ستین چاوه‌ڕێی ڕێکه‌وت بین بۆ ته‌کسییه‌ک. + هه‌وڵدان بۆ کردنه‌وه‌ی سه‌نتڕاڵی ته‌کسی وبه‌ستنه‌وه‌یان به هه‌ر ته‌کسییه‌ک که له ڕێی ئه‌وانه‌وه ،ته‌کسی داوا بکرێت له 24 کاتژێرهکهدا. +دانانی ته‌کسی تایبه‌ت بۆ ژنان که به‌شه‌وان ترسیان هه‌یه له پیاوان یان تاریکی و ڕزگار بونیان له کاره‌ساتی کۆمه‌ڵایه‌تی. + دانانی پایه‌ی تایبه‌ت به ته‌کسی به ته‌له‌فونه‌وه له شوێنه گشتیه‌کاندا و به‌تایبه‌تی له فرۆکه‌خانه‌کاندا ،تا خه‌ڵکی په‌کیان نه‌که‌وێت . + بۆ ڕێگرتن له به‌کارهێنانی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه بۆ گاڵته‌جاری (واته داواکردنی ته‌کسی به ناوی خه‌ڵکی تره‌وه) پێویسته داوای ناو وناونیشان و ژماره‌ی ته‌له‌فونی ئه‌و که‌سانه وه‌ربگیرێت له کاتی داواکردنی ته‌کسیدا.سزادانی ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌رپێچی ئه‌که‌ن. + مه‌رجی سه‌ره‌کیش بۆ پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری پێویسته ته‌نها تاقیکردنه‌وه نه‌بێت ،به‌ڵکو خوێنده‌واری،ڕۆشنبیری ،ڕوخساری رێک وپێک ،پاک‌وخاوێنی خۆی و جل وبه‌رگی ، ژماره‌یه‌کی تایبه‌ت به شۆفێره‌کان له‌گه‌ڵ وێنه‌ی خۆی که له سه‌ر کارتێک بنوسرێت بۆ لێپرسینه‌وه‌یان له کاتی ڕه‌فتاری ناشیریندا له گه‌ڵ نه‌فه‌ره‌کان و ڕێگرتن له فڕوفێڵ ( واته که‌س نه‌توانێت به مۆڵه‌تی یه‌کێکی تر ته‌کسی لێ بخوڕێت) ئه‌گه‌ر وێنه‌که خۆی نه‌بوو سزا بدرێت.
|