1994چه‌ن شیعرێکی رۆژانی ئابڵۆقه -- .
به‌ندی عه‌لی سیگار فرۆش (بۆمناڵێکی سیگار فرۆشی جاده‌ی مه‌وله‌وی)
په‌نجه‌کانی پێنج په‌پووله‌ن فێری باڵه‌فڕکێ نه‌بوون له‌بری یاری .. به‌ناچاری به‌پاکه‌تێ سیگاره‌وه گرمۆڵه بوون
چاوه‌کانی دوو ده‌نکه‌مرواری حه‌زن بریسکه‌یان چون تریفه‌ی مانگه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی لێیان یاخی بووه تامی وه‌نه‌وزێکی خه‌وه
قژی ئاڵۆز ، وه‌ک ژیانی ڕه‌نگ پاییزیی وه‌ک گه‌ڵا وه‌ریوه‌کانی
پێ یه‌کانی زه‌ڕنه‌قوته‌ن هێلانه‌یان کۆن و دڕا‌و ئه‌وه‌نده ئاپۆڕ بوو شه‌قام به‌زۆر خۆی بۆ ڕائه‌پسکان گوڕی هه‌نگاو
خنجیله‌که‌م .. ئه‌م ژیانه نه‌هه‌نگێکه شه‌ونمی بێزاریی من و گوڵاوی خۆزگه‌کانی تۆش ئه‌خواته‌وه
زامه‌کانی سه‌ر ڕوومه‌ت و ده‌سته بچکۆلانه‌کانت دیاری ده‌ستی زه‌مانێکن چاوی میهری به‌ڕووی تۆدا زینده خه‌ونێ ئه‌یباته‌وه
وانه‌یه‌کی تاڵ ( بۆ مامۆستاکه‌ی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییم)
ته‌متومانی خه‌مێکی ڕۆژانه یه‌خه‌ی پێ گرتم به‌ناچاری په‌نام برده به‌ر ڕه‌حمه‌تی سیگارێ ووتم به‌شکو له‌هه‌وری خه‌ستی دوکه‌ڵ وورده بارانێکی ئۆقره ببارێ گڕی ده‌نکه شقارته‌یه‌ک په‌پووله‌ی خه‌یاڵاتی شپرزه‌می فڕاندو له‌سه‌ر سیمای سیگار فرۆش نیشته‌وه که‌سروه‌بای بیره‌وه‌ری مناڵیم بۆ ئه‌و ڕۆژه بێگه‌ردانه‌ی ئه‌بردم ناسیمه‌وه ،، ئه‌وه‌ی دارا دوو داری دی فێرکردم.
|