١٠\٢\٢٠٢٥
چەند
شیعرێكی
گریـكی.*

یـۆرگـۆس سیفیریس** |

وەرگێڕانی لە
عەرەبییەوە:
نهژاد عەزیز سورمێ
|
شیعر.
چیترم ناوێ
لەوە بەدەر بە سادەیی بدوێم
جگە لەوەی
ئەم نیعمەتەم پێ ببەخشرێ..
چوون ئێمە سترانمان،
بە چەندان جوور مۆسیقا
قورس كردووە و
وردە وردە خەریكە نقووم دەبێ..
هونەرمان،
بەو هەموو خشڵە ڕازاندووەتەوە
دەم و چاوی بخوا..
وەختی هاتووە
وشەی كەم بڵێین
چونكە بەیانی ڕۆحمان
چارۆگەكانی بڵاودەكاتەوە.
چەند
ڕۆژێك
لە
حوزەیراندا
٤١.***
ئەوەتا ئێستا مانگێكی نوێ
شەوقی دایەوە
دوورگەی دێرینی جوانی لە باوەشدا
زامدار،
خوێنی لەبەر دەڕوا..
دوورگە هێمنە
دوورگە بەهێزە، پاكە..
جەستەیش
وێنەی قەدی تێكشكاو
ڕەگ و ڕیشەی هەڵكێشراون.
مرۆڤ
كە
سێبەریان
دزی.
سێبەری دارانت لێ دەستێنن،
لێت دەستێنن..
سێبەری دەریات لێ دەستێنن،
لێت دەستێنن..
سێبەری دڵت لێ دەستێنن،
لێت دەستێنن..
سێبەری خۆتت لێ دەستێنن.
٥\٣\١٩٤٧
فیلۆكتیتس.****
جەستەیەكی خوێناوی..
وڵات خوێناوی..
سەردەم خوێناوی..
_____________________________________________
*
سەرچاوە: (مختارات من اشعار سيفيرس)، وەرگێڕانی بۆ عەرەبی: بەشار
عەباس، بڵاوكردنەوەی وەزاەـتی ڕۆشنبیری سووری، ٢٠٠٥.
**
یۆرگۆس سیفیریس، یەكەمین شاعیری گریكە نۆبلی ئەدەبیاتی وەرگرتووە (ساڵی
١٩٦٣). سیفریس ٢٩\٢\١٩٠٠
لە شاری ئیزمیر لە خانەوادەیەكی ڕۆشنفكر كە بایەخیان بە ئەدەبیات داوە
لە دایك بووە. باوكی مامۆستای زانستگە و لە هەمان كاتدا شاعیرێكی
لیریكی و وەرگێڕیش بووە. سیفیریس لە نێوان ساڵانی ١٩١٨ - ١٩٢٤ لە پاریس
بووە، هەر لەوێش بڕوانامەی لە كۆلیجی ماف وەرگرتووە و لە هەمان كاتدا
بایەخی بە ئەدەبیاتی فەڕەنسی داوە . ساڵی ١٩٦٠ زانستگەی كامبریج
نازناوی دكتۆرای لە ئەدەب پێداوە و پاشان چەندان خەڵاتی دیكەی
وەرگرتووە تا ساڵی ١٩٦٣ كە نۆبلی ئەدەبیاتی بردووەتەوە.
***
شاعیر ئەم قەسیدەیەی دوای داگیركردنی دوورگەـی (كرێت) لە ساڵی ١٩٤١ لە
لایەن ئەڵمانەکانەوە نووسیوە.
****
فیلۆكتیتس - قارەمانێكی ئەلیادەی هۆمیرۆسە.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|