په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٩\٢٠١٨

چەند خولەکێک لەگەڵ ھارۆکی مۆراکامی؛

ئەو پیاوەی داکۆکی لە نەبوون و ونبوون دەکا.

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: زانکۆ یاری

 

 

ھارۆکی مۆراکامی نووسەرێکی ئێستای ژاپۆنە و لەدایک‌بووی ساڵی ١٩٤٩ لە کیۆتۆیە. لە سەردەمی شەڕیجیھانی دووھەم‌دا و لە شوکۆگوتۆ گەورە بووە. تەنیا منداڵی بنەماڵەیان بووە و باوکی کوڕی قەشەیەکی بوزیی و دایکیشی کچی بازەرگانێکی ئۆساکا، ھەردووکیان مامۆستای ئەدەبی ژاپۆنیبوونە.مۆراکامی پێش لە نووسین و وەرگێڕان،سەرقاڵی زۆر کار وەکوو فرۆشتنی خواردمەمەنی بووە و لەوسەردەمانەدازەحمەتی زۆری کێشاوە. ئەو لە ڕشتەی زمان و وێژەی ئینگلیزی‌دا وەرگێڕا و نووسینی لە تەمەنی ۳۳ ساڵییەوە دەست‌پێکرد.

مۆراکامی بوو بھیەکێک لە بەناوبانگترین کەسایەتییە ئەدەبییەکانی وڵاتی ژاپۆنو تاکوو ئێستا بەرھەمەکانی بۆ پتر لە ٥٠ زمان وەرگێڕدراون،ھەندێکی بە زمانی کوردیشەوەوەرگێڕدراوە.ئەم نووسەرە لە ئێرانیش کەسێکی یەکجار ناسراوە و وەرگێڕانی پەرتووکەکانی پێشوازییەکی زۆریان لێدەکرێ. پەرتووک و چیرۆکەکانی لە ژاپۆن و لە دونیایش‌داپڕفرۆشترینن و چەندەھا ملیۆن کۆپییان لە دەرەوەی وڵاتی خۆی لێفرۆشردراوە. میترۆ یەکێک لە بەرھەمەکانی مۆراکامییە کە لەمەڕ ڕاستیی ھێرشکردنەکەی ساڵی ١٩٩٥ی زایینییە بەسەر میترۆی تۆکیۆی ژاپۆن بە گازی سارین، کە زیاتر لە ٦ ھەزار کەس بەر ئەو گازە کیماییە کەوتن؛ ھەر ئەم پەرتووکەی مۆراکامی لە لایەن زۆر توێژەرەوە بەھۆی وردبینی ئەم ڕۆمان‌نووسە لە توێکاری ڕووداوەکە، بە یەکێک لە باشترین پەرتووکەکانی ھەژمار دەکرێ. ھەروەھاڕۆمانی کافکا لە ڕۆخەکان یەکێک لە گرنگترین بەرھەمەکانیەتیکە بە ڕای زۆربەی ڕخنەگران، شاکاری ئەم نووسەرەیە.

پێداھەڵکوتنە گرنگەکانی لەسەر ھەردوو نووسینی خەیاڵی و ڕاستەقینەکانیشی چەندەھا دەنگ و پاداشیان لە ژاپۆن و دەرەوەی وڵات بۆ بەدەست‌ھێناوە،ناوەڕۆکی چیرۆکەکانی نەبوون و ونبوونە؛ھەرچەند لە دیاری‌کردنی سەرچاوەکەی خۆی لا دەدا، دەڵێت: "ئەمە نھێنییەکە، ڕاستییەکەی نازانم ئەم ھەستی نەبوون و ونبوونھلە کوێ دێ، ڕەنگە بڵێن باشە زۆر شتمان لە ژیان‌دا لەدەست داوە، کەچی خەریکم پیر دەبم و ڕۆژ لەدوای ڕۆژدا لە تەمەنم کەم دەبێتەوە، پەیتاپەیتا کات و شوێن و کەرستەکانلەدەست دەدەم،لاوێتی، جووڵە و تێکۆشانم دەچێ و واتا یەکجار ھەموو شت!. جاروایە ڕاماو و گێژم کە بەدوای چی‌دام!؟چارەنووسی نھێنییی تایبەتیی خۆمم لە دەروون‌دایە؛ ئەمە بۆشاییەکی تاریکە. ئەمە مەکۆیەکە کە لە کاتی نووسین‌دا پێی تێدا دەنێم. ئەم درگایە بۆ من تایبەتە. شتومەکی ئەم شوێنە ڕەنگە ھەر ئەو شتانە بێ کە لە ڕێگادا لەدەست داوە. وێدەچێ ئەمە جۆرێکی ئازیەتباربوونە."لێرەدا بەشێک لە پەند و وتە بەنرخەکانی مۆراکامی کە لە نێوان پەرتووکەکانی‌دا ھەڵبژێردراوە و ئێستا بە زمانی جوانی کوردی وەرگێڕدراون، دەخوێنینەوە:

١- ھەموو شتێک تێدەپەڕێت. لەتوانای ھیچ‌کەسێکدا نیە ھیچ شتێک بوەستێنێ.بەم شێوەیە پێویستە بژین.


٢- تەمەنم ئێستا ٥٥ساڵە، ھەر ٣ساڵ جارێکیش پەرتووکێک دەنووسم، من نازانم تاوەکوو بەرلەمردنم دەتوانم چەند پەرتووک بنووسم، ئەمە کارێکە وەک ھاتنە خوارەوەی ژمارەکان وەھایە، لەگەڵ ھەموو پەرتووکێکیش‌دا من نوێژ دەکەم لێت دەپارێمەوە کە لێم‌گەڕێ بابژیم تاوەکوو پەرتووکەکەم تەواودەکەم.


٣- ھیچ کاتێک نەمویستووە ببمە نووسەر بەڵام بووم، ئەمڕۆ خوێنەرانێکی زۆرم ھەیە لەچەندین وڵاتی جیاوازەوە، بڕوام وایە ئەمەش پەرجوویەکە، ھەربۆیە پێویستە زۆر خاکیبم سەبارەتبەم تواناییە.من شانازی پێوەدەکەم و چێژم پێدەبەخشێ، شتێکی سەرسامکەرانەیە بەمجۆرە قسەبکەم بەڵام ڕێزی لێدەگرم.


٤- ھیچ شتێک نییە ناوی نووسینی تەواوەتی بێ وەکوو چۆن ھیچ نائومێدییەکی تەواوەتیش بوونی نییە. (لە پەرتووکی: گۆێ بدە بۆ سترانی با).


٥- لەدونیادا لەمجۆرەی دڵتەنگی زۆرە کە ناتوانرێت بەفرمێسک گێڕانەوەیبۆبکرێ، وە ناتوانرێت لەلایەن ھیچ‌کەسێکەوە لێکدانەوەیبۆ بکرێ، وەکاتێکیش ناتوانێت بەھیچ شێوەیەک خۆی دەربخات لەقوڵاییەکانی دڵ‌دا دەمێنێتەوە وەکوو ئەو بەفرەی لەشەوێک‌دا دەبارێ کە ھەوای نییە. (لە پەرتووکی: وڵاتی سەرسووڕھێنانی دڵڕەق و کۆتایی دونیا).


٦- مردن دژە ژیان نییە، ئەو بەشێکە لەژیان. (لە پەرتووکی: دارینێروێژی).


٧- ھەندێ جار کاتژمێریدوو یاسێی بەرەبەیان خەبەرم دەبێتەوەو ناتوانم بخەوم، لەجێگاکەم ھەستام و خۆم گەیاندە چێشتخانەکە، پێکێک ویسکیم تێکرد و ڕۆیشتم بەرەو ڕووی تیشکی چرایئۆتۆمبیلەکانی شەقامەکەو گۆڕستانە تاریکەکەی ئەوبەری شەقامەکە.ئەو ساتانەی کە شەوی دەگەیاند بەڕۆژ درێژو تاریک‌بوون، گەر بمتوانیبایە بگریم ئەوا حاڵم باشتر دەبوو، بەڵام بۆچ شتێک بگریم؟ بەسەر کێدا؟ زۆر تەرکیزم کردە سەرخۆم، ھەربۆیە بۆ کەس نەگریام،من زۆر پیرترم لەوەی تاوەکوو بۆ خۆم بگریم. (لە پەرتووکی: باشووری سنوور، ڕۆژئاوای خۆر).


٨- بیرەوەرییەکان لەناوەوە مرۆڤ دەکوڵێنێ بەڵام لەھەمانکاتدا زۆر بەتوندی پارچەپارچەی دەکات بۆ چەند بەشێک. (لە پەرتووکی: کافکا لە ڕۆخەکان).


٩- منداڵان دڵێکی نەرمیان ھەیە و دەتوانرێت مرۆڤ ھەرچۆنێکی بوێبیشێوێنێت. (لە پەرتووکی: کافکا لە ڕۆخەکان).


١٠- ھەموو کەسێک بەشێوەیەک دەمرێ، چەندین جۆری مردن ھەیە.بەڵام لەکۆتای‌دا...ھیچ شتێک نامێنێتەوە چۆڵگھنەبێ. (لە پەرتووکی: باشووری سنوور، ڕۆژئاوای خۆر).


١١- گەر ھەر ئەو پەرتووکانە بخوێنین کە ھەموو دەیخوێنن، تەنیا دەتوانی بەو شتانە بیربکەیتەو کە ھەموو بیری لێدەکەنەوە. (لە پەرتووکی: دارینێروێژی).


١٢- ئەمەوێ منت لەبیر بێ، گەر تۆ منت لەبیر بێ ئیتر لەبیر ھەموو دونیاش بچمەوە بەخەیاڵم‌دا نایە... (لە پەرتووکی: کافکا لە ڕۆخەکان).


١٣- لەم دونیایەدا زۆر شت ھەیە کە بە تەنیایی دەتوانیبیکەیو شتگەلێک کە دەتوانی لەگەڵ کەسێکی‌تربیکەی،گرنگ ئەوەیە کە ئەم دووانە پێکەوەلە ڕادەیەکی شیاوداتێکەڵ ببێ. (لە پەرتووکی: لە دوای تاریکیدا).


١٤- تەنانەت لە یەک کات‌دا، وەکوو ئەم شەقامھتاکوو ڕادەیەکی باشڕووناک و پڕە لە خەڵکانێک کە دێن و دەچن، خەڵکانێک کەجێگایەک بۆ ڕۆیشتن و خەڵکانێک کە جێگایەکیان نییە بۆ ڕۆیشتن، خەڵکانێک کە ئامانجێکیان ھەیە و کەسانێک نیانە، جەماوەر تێدەکۆشێت کە کاتی خۆیان بپارێزن و کەسانێک کە تێدەکۆشن بەرەو پێشەوە بیبەن. (لە پەرتووکی: لە دوای تاریکیدا).


١٥- ھەندێ جار بیردەکەمەوە کە دڵی خەڵک وەکوو چاڵە قوولەکانە. ھیچ‌کەس نازانێت چی لە خوارەوەدایە، ھەموو ئەو شتەی کە دەتوانن بیکەن ئەوەیە کە گومان بکەن چ شتێک بەتێکڕایی لە ھەر کاتێک دەگاتە ڕوو. (لە پەرتووکی: دارەبیی کوێر، ژنی خەوتوو).


١٦- کاتێک کە نووسین دەست‌پێدەکەم، ھیچ پلانێکم نییە. ھەر چاوەڕێم کە چیرۆکەکە بێ، من جۆرێکی چیرۆک ھەڵنابژێرم کە چۆن بێیان چ شتێک لەوانەیە ڕوو بدات، تەنیا چاوەڕێم. (ھاوینی ٢٠٠٤ - پاریس).


١٧- گەر وا بیردەکەنەوە خودا ھەیە، ئەوە ھەیە، گەر نا ئەوە نییە، و گەر ئەوە شتێکە کە خودا خۆشیدەوێ، ئیدی من دڵپەرۆش نیم. (لە پەرتووکی: کافکا لە ڕۆخەکان).


١٨- ئازار پارێزھەڵنەگرە، بەڵام سزاھەڵبژاردەیە. (لە پەرتووکی: کاتێک لەسەر ھەڵاتن قسە دەکەم لەسەر چی قسە دەکەم).


١٩- ژیان وەکوو ئاو نییە، شت‌گەلێک لە ژیان‌دا بە پێی پێویست لە کۆتاترین ڕێگەدا ئەستەمە. (لە پەرتووکی: ٨٤ Q ١).


٢٠- گرنگترین شتێک کە لە قوتابخانەدا فێری دەبین ئەم ڕاستییەیە کە، گرنگترین شتەکان لە قوتابخانە فێر نابین. (لە پەرتووکی: کاتێک لەسەر ھەڵاتن قسە دەکەم لەسەر چی قسە دەکەم).


٢١- ھیچ ڕاستییەک ناتوانێ خەم و پەژارەیەک کە لەدەستدانی خۆشەویستێکمان کە ھەستیپێدەکەین بڕەوێنێ. تاقە کارێک کە دەتوانین بیکەین؛ سەیری ئەوە تاکوو کۆتایی و فێربوونی شتێکە لە ئەوە. بەڵام شتێک کە فێردەبین بەرەنگاربوونەی خەمێکیتر کە لەناکاو دێت یارمەتیمان نادات!.. (لە پەرتووکی: دارینێروێژی).

 


zanko.yari@yahoo.co.uk

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک