په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١۴\٦\٢٠١٠

جەنگ.

فەرهاد کەریم   


کە جەنگ دەستپێدەکا هەموومان قه‌لۆشین، وەک گیرفانی مرۆڤێکی هەژار، بۆ ئەوەی لە هەژاریی رزگار بین، وەک مەکسیکییه‌کان گۆتەنی با (فریهۆڵ)ێک بخۆین و تڕەکانمان بژمێرین، گەر بە هەڵه‌ نەچووبم ئەو فاسولیایە لە خێزانی (نۆک و نۆ تڕ)ەکەی کوردییه‌، پاقلە و فەلافلیش زۆر بخۆی گێژووێژ دەبی وەک لای میسرییه‌کان گەر کەسێک شانی بە شانی کەسێکیتر کەوێ لۆمەی زۆرخواردنی پاقلە و فەلافلەکەی دەکەن، ئەمەشیان لە خێزانی (دەک ملت بشکێ.. دەرێی لۆلکەت خواردیە)ی هەولێرییە ..... .

 

خوایە وەتەن ئاواکەی، ئەوه‌ کێیە گونی بادای، چ زەردەواڵه‌یەک پێیوەدای، گون بادانیش بە واتای تووڕە و توندیی.. جار جاریش وەک چۆن لای کوردان تڕۆ.. تڕکەنیش لای مەکسیکیەکان هەمان مەبەست دەپێکێ، دەڵێن (ئەوە چیە دەم و چاوت دەڵێی هەویری ترشاییە.. چیە دیسان کێ گونی بادای)، لە ئەمەریکاش چونکە دنیای سەرمایە و فڕکان فڕکانێی دۆلار و درۆیە.. لە کار بە مەکینە رانەگەیت پێت دەڵێن گون گەورە، بە کوردیەکەی ته‌وه‌زه‌ل، بوێرانەش دوور لە ماستاو سارکردنەوە کە ئەوان دەلێن قوون ماچ کردن، قسە بکەیت پێت دەڵێن خاوەن گونی، بە پێچەوانەوەش گەر ترسنۆک و بێ هەڵوێست بی وەک هەولێرییه‌کان گۆتەنی تووک حیز.. ئەوان دەڵێن بێ گون ... وەک هاورێ کامبۆدییه‌کەم دەتوانی بەو وڵاتە بڵێی وڵاتی بێگون یان خەسێنراو، ئەویش لە مێژە - وەک من - جەنگ هێناویه‌تیه‌ ئێرە.. زۆر مۆدێرنانە و یاساییانە پێانگوتبوو ملت بشکێنە و کاری خۆت بکە و هێندە پرسیار مەکە بە هەردوو مەبەست هەی گون گەورە، دژایەتیی مەکینە و سیستەمی ئێرە بکەی هاوکارەکەت و چاودێرەکەت و بەرپرس و بەرێوەبەر و هەرهەموویان لێت دەبن بەو بەرپرس و مەلاونا سەرکردە تووک حیزانه‌ی لای خۆمان، نانبڕت دەکەن...

 

جەنگ دەستیپێکرد.. بڕیارمدا لە ئێستاوە نۆک نەخۆم و خۆم خاوەن گونی خۆم بم و کەس تەزبیحات بە گونم نەکا.

جەنگ دەستی پێکرد جەنگ...

 

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد که‌ریم