په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

         جەنگى بەرد .                 

 

که‌ژالَ ئيبراهيم خدر

بەرد و جەنگ
هەر بەردێک چەندان حیکایەت و
هەرجەنگێک چەندان تابوت و
هەرخاکێک چەندان
جۆگەلەى خوێن
ئەم شعرە بۆ مرۆڤایەتى دەنووسم!
ماناى مرۆڤ
لەبەردەم سەربازەکانى
برسیەتى و
دیلى و نەخۆشى و، جەنگ و ئایدز
خودایە..
پاش ئەوەى جەنگ
تەڵقینى هەموومانى دا
تۆ تەڵقینى هەموویان بدەى
خودایە
پاش ئەوەى برسیەتى
وێنەى نانى لەنەستماندا
سڕیەوە
تۆش بە پارچە نانێکەوە دەرکەوى و
برسیێتیمان بیربەریتەوە
بەرد
نازانم لەکام حیکایەتەوە
دەست پێبکەم
گوێبگرە
تۆ(لات و عوزاى)،
خودا مێینەکانى قورەیشى
یا بەردى رەشى پیرۆزى مەککە
تۆ تفەنگى مناڵانى فەلەستینى
یا تاتەنوێژى گوندێکى چۆڵى
ئەى بەرد
تۆش وەک ئێمەى ئادەمى
هەندێکتان بەر نەفرەتى خودا کەوتن
ڕووتان ڕەش بوو
بەشێکتان ئەوەندە پارانەوە
کڕنوشتان برد
تا خودا سپیەتى و نورى
فریشتەکانى پێ بەخشین
زۆرێکتان،
ئەوەندە لەبەردەم شەڕ کاڵفام بوون
تا لەخوێنى یەکتریدا سووربوون
ئەى بەرد
هەندێکتان لەترسنۆکیدا
ڕوو زەرد و
هەندێکیشتان بێ ڕەنگ
ئەى جەنگ
تۆ قەتارەیەک تابووت بەڕێ دەخەى
تۆ چ دارتاشێکى زرنگى
لە چێکردنى دارە مەرگ
شەڕى براو، شەڕى خێڵ و شەڕى سامان
لە هەموویان تۆ سروودێکى
لەپێشى و
بەردەوام دەتچڕین..
ئەى خاک، تۆ کیشوەرێکى جوانى
پڕ پڕى لەباخى فیردەوسى و
لە تاوەرى باڵاى خوایى
لێوانى لەپانتیلۆنى ئەو پاشا داوێن پیسانەى
دەتگۆڕنەوە
بە لەزەتى چەند چرکەیەک
تۆ سروودمانى
دەتبێژن و باوەریان پێت نییە
حیکایەتى
دەتخوێننیەوە و بە بێ ئەزموون
دەتسڕنەوە
ئەى خاک
تۆ ووڵاتى دڵى ئێمەى
با هیچ نەبێ لەووڵاتێکى بچکۆلەدا
لەژێر پیاڵەى فنجانى مەملەکەتێک دا
مرۆڤایەتى سەربخەى .
 

Kazhal_3@hotmail.com