١١\١\٢٠١٥ جەنگی رووبەڕووی چەپ لەگەڵ ئیسلامی سیاسیدا!
لە دەورەی تازەی خەبات دژ بە ئیسلامی سیاسی، خەڵکی ئازادیخواز و هێزە چەپ و سکۆلارەکان لە هێڵی پێشەوەی بەرەی جەنگدا قەراریان گرتووە.
هێرشەکەی پاریس هێرش بۆسەر دوو تاوەری پایتەختی بازرگانی جیهان وە یا هێرش بۆسەر باڵێۆزخانە و بنکە سەربازیەکانی ئەمەریکا و دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان نەبوو.
ئەم هێرشە نەخشەبۆداڕێژڕاوە هێرش بۆسەر نووسینگەی یەک ڕۆژنامەی چەپ و پێشەکەوتنخواز بوو بە تاوانی سووکایەتیکردن بە محەمەد و ئیسلام. واتا بە تاوانی ڕەخنەی تەنزئامێز لە تاپۆ و پیرۆزییەکانی لە رادەبەدەر کۆنەپەرستیی ئیسلامی لە پێگەیەکی مرۆیانە و چەپەوە.
ئەم هێرشە راستەوخۆ و بێ نێوەنجیگەریی بە بەرەی چەپ بوو. ئەم هێرشە بەتەواوی یەکانگیربوو لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش و ئاڵوگٶڕی ئاڕاستەی رەوتی ئیسلامی سیاسی لە دژی ئەمەریکاییەوە بۆ جەگی ئایدۆلۆژی دژ بە هەڵگەڕاوە و نەیارانی ئیسلام. لە دەورەی پێشتردا لە جەنگی تیرۆریستی نیوان میلیتاریزمی رۆژئاوا و ئیسلامی سیاسیدا، جیهانی پێشکەوتنخواز، هێزە پێشکەوتنخواز و چەپ و کۆمۆنیستەکان لەگەڵ جەماوەری ئازادیخوازی جیهان، بەرەی سێیەمیان پێکهێنابوو. ئەمڕۆ ئەم بەرەی سێێەمە راستەوخۆ لەگەڵ هێزە ئیسلامیەکاندا لە رووبەڕوو دایە.
لەم جەنگ و رووبەڕووبونەوەیەدا دەوڵەتانی رۆژئاوا، راسیستەکان، پۆست مۆدێرنەکان و لایەنگرانی نسبییەتی فەرهەنگی، "چەپ"ی دژە ئەمەریکایی و پڕۆئیسلامی، هێزە راستڕەوەکانی تر کە راستەوخۆ یا ناڕستەوخۆ لە کەناری ئیسلامییەکاندان لە بەرامبەر ئێمەدا قەرار دەگرن.
دەورەیەکی تازە کە دەستی پێکردوە دەورەی نەبەردی راستەوخۆ و رووبەڕووی بزووتنەوەی چەپە لەگەڵ ئیسلامی سیاسیدا. ئەمە پەرەگرتنی جەنگی خەڵکی ئێرانە لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامییدا لە یەک ئاستی جیهانیدا.پێویستە بە تەواوی هێزمانەوە لە پێناو ئەو نەبەردییەدا ئامادە بین.
|
||