١٧\٣\٢٠١١
جەنگ.

کەژاڵ ئیبراهیم
خدر
ئەم زەمەنە
زەمەنی گیانەڵاو ئاوارەبوونە
زەمەنی خەندەو قاقاو پێکەنینی
پێکی شەرابی دوژمنە
گلانی شاباڵی ئەو شۆڕە سوارانەیە
کە تەلیسمی دڕکاویان هەڵدەتەکاند
مەرگی لەناکاوی ئەو پەپولانەیە
کەشیلەی گوڵانیان هەڵدەمژی
جەنگ..
ئەی گەورەترین دوژمنی
بەختەوەری ئادەم
ئەی بزە تۆراوەکەی
سەر رێگەی کۆچبەرە خەمبارەکان
جەنگ داستانی جوانیت نەغرۆ کردین
جیهانە ئەفسووناویەکەت رووەو
مەرگ راپێچ کردین
کاتێ گوڵەکانی ئاشتی
چاوەڕێی مارەکردن بوون
نهێنیە شاراوەکان، رازو نیازەکانت
لەبەردەم لێواری مەرگدا هەڵووشی
جەنگ بڕۆ خوات لەگەڵ
ئێمە شەیدای ئەو تیشکە زێڕینەین
کەماچی گوڵ بکات
خولیای لێدانی ئەو شمشاڵەین
کەسنگمان جۆش بدات
مناڵانمان چاوەڕێن
چاوەکانیان لەبەردەم پەلکەزێڕینەی
دوای باراندا هەتاو دەرکات
بابەس لەبەردەم ئاوێنەی دڵی
دایکی شەهیدێکدا سەما بکات.
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم
|