٨\١\٢٠١٠
چه‌پکه گوڵێکی ڕازاوه بۆ یادی
٩٠ ساڵه‌ی دڵزاری شاعیر و
پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ری گه‌وره‌ی کورد.
شێرزاد
چه‌ند
ڕۆژێکی تر، واته له به‌رواری ڕۆژی ٨\١\٢٠١٠ ته‌مه‌نی شاعیری سه‌ربه‌رزی
کورد و شۆڕشگێڕ و خه‌باتگێڕی ماندوونه‌ناسی
کوردستان و سه‌رتاسه‌ری عیراق کاک ئه‌حمه‌د دڵزار ده‌بێته
٩٠ ساڵی ته‌واو...
ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئه‌وه‌یه که پتر له ٧٠ ساڵ له‌م ته‌مه‌نه درێژ
و ده‌وڵه‌مه‌نده پێشکه‌ش کراوه به گه‌ل و شۆڕش و خه‌بات و له
پێناوی ئازادی و دیموکراتی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و دژی هه‌موو جۆره
چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ک بووه...
ئاخۆ کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه په‌یکه‌رێک له بناری هه‌یبه‌ت
سولتان، ڕوو له شاری تێکۆشان و ڕوشنبیریی،
به چاوی زیندوو، بۆ شاعیری هه‌رگیز کۆڵنه‌ده‌ر
و پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ری به‌ناوبانگی
کورد ئه‌حمه‌د دڵزار به‌رزبکرێته‌وه...
تۆ بڵێی له مێژووی شۆڕش و خه‌باتی گه‌لان که‌سایه‌تی وه‌ک هاوڕێمان
زۆربن که به درێژایی ته‌مه‌نیان، بۆ یه‌ک ساتیش ساردنه‌بووبنه‌وه له
خه‌بات و تێکۆشان بۆ وه‌دیهێنانی ئاواته‌که‌نی گه‌ل و نیشتمان؟
به‌م بۆنه‌یه پیرۆزه‌یه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له پێشمه‌رگه‌ی
دێرین و تێکۆشه‌ر و هاوڕێی زۆر خۆشه‌ویست
کاک ئه‌حمه‌د دڵزاری شاعیر ده‌که‌م، داوای چاکترین ته‌ندروستی و خۆشی
ژیانی بۆ ده‌که‌م، هیوام وایه هه‌ر شاد و
به‌خته‌وه‌ر و سه‌ربه‌رز بێت و ده‌یان ساڵی
تریش، هه‌روه‌کو ئێستا ساغ بێت و هه‌رده‌م دوور بێت له ئێش و ئازار
و ناخۆشی و، گشت دڵسۆزانی شاد بن به یادکردنه‌وه‌ی ١٠٠ ساڵه‌ی
ته‌مه‌نیشی...
|