په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٨\٢٠١٨

چەپکە هۆنراوەیەک.

- ١ -

رۆستەم خامۆش

عەلی حەمەڕەشید

رەزا ساڵح

    ئیرەیی.

رۆستەم خامۆش

ئیــرەیـی نــابــەم بـــە کـــەس
چـونـکـە دڵــم پــاکـەو بـــەس


دەروونـــــــم زۆر خــــاوێـــنــە
جوانـە، وەک ڕووی ئاوێنە


دڵـــــــم بـــــێ ڕق و کــیــــنـــە
پــــڕ لـە ســـۆز و ئــەویـــنـــە


هــەمـوو خەڵـکـــم خـــۆشـــدەوێـــن
لە هەر جێ بن، لە هەر شوێـن
 

rostamxamosh@gmail.com


 

---------------------------------------------------------------------------------------

 

 

   کۆلارەکەی کوردستان.

عەلی حەمەڕه‌شید

وا پێشبڕکێ ئەمــــجـــــــــارە
بۆ ھەڵدانی کــــــــــــــۆلارە
لە جیھــــــــــــان بڵاو بۆوە
گـــــــــشت میللەتێ بەشدارە
(کــــازیـــوە)ش حەزی دەکرد
وەکـــــــو منداڵێکی کــــورد
کــــــۆلارە دروســــــت بکات
بۆ ئاســــــــمانی ھــەڵبدات
ڕۆژێکیان بۆ ئـــــــەم کـــارە
چی دەویســــــت بۆ کــــۆلارە
ھەمووی ھێنا دەســـــت وبرد
کــــــۆلارەی پێ دروســـــتکرد
چوار ئـــاڵای کوردســــــــتانی
بچــوک و جـــــــوانی ھانـــی
لەگەڵ نەخشــەی کوردســـتان
لەســــــــــــــەر کۆلارە داینان
کە نۆرە ھاتە ســــــــــەر کورد
کـــــــــــــازیوە بە دەستو برد
ماچێکی کــــــــۆلارەی کـــــرد
ئینجا دەزوی بۆ شـــــــلـکـــرد
کـــــۆلارە بۆ ئاسمان چـــــــوو
ھــــــەتا لە چــــــاوان ون بوو
بــــەرز بۆوە دیــــــــار نەمـــا
(کـــــازیوە) کـــــەوتە ســـەما
ئەو شــــەوە کـــــــۆلارەی جوان
لای مانگ و ئەســــــتێرەکـــان
لــــە ئاســـــــــماندا مــایەوە
تا ماندووی حـــــەســــــایەوە
بۆ بەیــــــانی کــــــــــــۆلارە
دەرکـــــەوتەوە دووبـــــــــــارە
ھـــــەتا لەگەڵ کــــــــــــازیوە
ھـــــاتەوە لای کـــــــــــــازیوە
بەڵام شـــێوەی گـــــــــۆڕا بـــوو
پارچـــە پارچــــە نەمــــابوو
بوو بوو بە یەک پارچەی شەنگ
بە یەک ئالای ڕەنگـــــــاوڕەنگ
(کـــــــازیــوە)ش بـــە کـامێرا
وێنەیەکــــی گـــــــــرت خــێرا
ئەوســـــا ھەزاران وێــــــنەی
جــوانی وەکـــــــو ئاوێـــــنەی
ھـێناو دای بــــە مـــــــنداڵان
ھەتا دڵخـــــــــــــۆشبن ئەوان
بۆ لەمەو دوا ھـــــــــــەوڵدەن
کـــــــــــۆلارەی وا دروستکـــەن
ئاڵاکەیان خـــــــــۆشـــــبوێت
ھیوا خواز بن ســـــــەرکـــەوێت.

 

ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید


 

---------------------------------------------------------------------------------------

 


 
 دوو هۆنراوە بۆ منداڵان.

ره‌زا ساڵح

    من.
من رۆڵـەی دەشـت ودەرم
رانـــک و چــــۆغە لەبەرم
بەرخـــــەوانی بەرخــــــەلم
هـــيوای دواڕۆژی گـــــەلم
بێچـوە هەڵــۆی کوێســـتانم
بـەوری دەشـتی گەرمـــیانم
تێکۆشــــــــەرم بێبــــــــاکم
دڵسـۆزی گـەل و خـــــــاکم
بۆ کـورد و کوردســــــــتانم
دەیبەخــشم دڵ و گــــــــیانم
هـیـــــوادارم و گەشــــــبینم
ئـەو رۆژە هەر دەبــــــــینم
هـەموو خـاکی کوردســـتان
دەبێت بەیەک وەک جـاران
بە هیـوای خۆمــان دەگەین
جـاڕی دەوڵەتـــمان دەدەین.
١٩٩٣ - کەرکـوک


   
ئامۆژگـاری مامۆسـتا.
منـــــــــــــداڵانی کوردســـــــــــــتان
گوێـم لێـبگرن ورد و جـــــــــــــوان
لەگـەڵ یـەکـــــــــتر تــەبــــــــــــابن
هــاوڕی و خوشــک و بــــــــــرابن
هـــەردەم گـــەش و گەشــــــبین بن
زمـــــان خــــۆش و شـــــــیرین بن
ئێـوەی کــــــــــوڕان و کچـــــــــــان
تێبـــــــــــــــکۆشن بێوچــــــــــــــان
دڵســـــــــۆزبن بۆ نیشــــــــــــــتمان
کوردســـــــتانی پیرۆزمـــــــــــــــان
بخـــــــــــــوێنن و بنـووســـــــــــــن
نەتـــان زانـــــــــی بــپرســـــــــــــن
ئێـوە هیـــــــــوای داهاتــــــــــــوون
ئەگەر یەکبن سـەرکەوتــــــــــــوون
بە کــــــۆشش و بە خەبــــــــــــــات
دەگـەن بە هیـــــــوا و ئـــــــــــاوات.
٢٠٠٢ - نەرویـج
 

ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک