١٤\٨\٢٠١٩
چەپکە
هۆنراوەیەک.
- ١٢ -
فەرهاد ئەحمەد
رەزا ساڵح
محەمەد بەرزی
وەرزش دەکەین.

فەرهاد ئەحمەد
وەرزش دەکەین
ڕۆژانە
!ئای چەند خویەکی جوانە
بەیاری و جوڵەو بازدان
جوانیی دەدەین بەلەشمان
ئاسودەو دڵپڕخۆشی
بەدوورین لە نەخۆشی
چوست وچالاک و گورجین
ژیرانە دێین و دەچین
وەرزش بۆتە پیشەمان
بۆیە بەهێزە لەشمان۰
خەیاڵی کۆترەکان.
لەگەڵ دایە و بابە گیان
لای کۆترەکان وەستابووم
لەدەورم کۆبوونەوە
بەگمەیان سەرسام بووم ۰
هێمن و لەسەرخۆبوون
زۆرجوان بوو هاتوچۆیان!؟
نانەکەی دەستم وردکرد
خێرا چووم ڕۆمکرد بۆیان
ئینجا ئاوم بۆهێنان
لەناودەفرێکی خاوێن
یەکیەک ئاویان خواردەوە
دەفڕین لەم شوێن بۆئەوشوێن۰
کۆترێکیان باڵنەخشین بوو
شانی لای ڕاستی گرتم
لەجیاتی گشت کۆترەکان
زۆر زۆر سوپاسی کردم
وتی ئێمەش وەک ئێوە
خاوەن خەون و خەیاڵین
حەزبەئازادی دەکەین
دۆست و هاوڕێی مناڵین.
۲۰۱۹
کەو.

رهزا ساڵح
مـن کـــــەوم
پــــەڕ نەخـشـــیـنـم
جــوان و رووخـســار شــیـریـنـم
شـــــامـەلی کوردســــــــــــــتـانـم
ژیـنــــگـەمـە و نـیـشــــــــتـمـانـم
هـۆگــــری کــــەژ و کـــــــێـوانـم
کــــانـی و دۆڵــــی کـوێـســـتـانـم
دەنــــــگـم زوڵاڵ و خـۆشـــــــــە
زۆر کـەس بـۆی بـە پـەرۆشــــە
قـاســپـە قـاســپـمبـەیــانـیـــــــان
لەگـــەڵ بـلــــوێـری شـوانـــــــان
ئـاوازێـــــــــــکـە بـێـــــــــــوێـنـە
زۆر خـــۆش و خـەمــــــڕەوێـنـە
راوکـــــــــەر وازم لـێــبــــــــێـنـە
سـاچـمـە و قـەفـەز بـشـــــکـێـنـە
بـا بـــــــژیــم بـە ئــــــــــــــازادی
بـە دڵـخـــۆشـی و بـە شــــــــادی.
٢٠١٩
- نەرویـج
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
چاویلکە.

محەمەد بەرزی
دوێـنـێ نـەنـکـم
زویـر بـوو
چـاویـلـکـەکـەی بــزر بـوو
ئــەوەنـدە چـاوی کــزبـوو
هـەتـا مـنـی لێ تـێـکـچـوو
خـێـرا چـووم و نـەوەسـتـام
هـەمـوو ژوورەکـەی گـەڕام
لــە ژێـر سـوچـی سـەریـنـا
چـاویـلـکـەم بـۆ دەرهـێـنـا
وەکــو گــوڵ گــەشـایـەوە
خـۆشـی بــۆ گـەڕایـەوە
مـاچـمـکـرد و پـێـکـەنـی
وتـی : تــۆ چـاوی مـنـی.
١١\٧\٢٠١٩
دوو چۆلەکە.
داری نــاو بــاخـچـەکـــەمـان
پـڕ بـوو لـە چـۆلـەکـەی جـوان
دوو دانــەیــان بــە جــارێ
گــڤـەیـانـکــرد بــۆ خـوارێ
خــولانــەوە بــە پــەلــە
بــۆ گـرتـنـی مـێـشـوولـە
لــە ژێـر دارێـکـی هـەرمـێ
چـوونـە سـەر پـشـتـی کـرمـێ
کــەوتـنـە ســەری بــە دەنــووک
خـواردیـان بـە پـارچـەی پـچـووک
تـێـربـوون و جـووکــەیـانـکـرد
مـنـیـان بـیـنـی ڕایــانـکـرد.
٢٨\٧\٢٠١٧
mkbarzy@hotmail.com
|