٥\١\٢٠٢٥
چەپکە
هۆنراوەیەک.

لێفتێریس
چۆنیس * |

وهرگێڕانی
لە
یۆنانییەوه:
ئومێد
قەرهنی
|
لە
دەرێی
بازنەی
سێرەگرتن.
بێژە جیهان سەراوبن بووە
بۆ شپڕزەبوونی خەڵک
لەبەردەم چاودێری چەکی ناوکیی
ناگزووریی و چکۆڵەترین هەستێ
کە کەسێ خەرجیدەکا
بۆ کڕینی ''چیپس''
کارێک کە کۆتایی نایێ!
بێژە هەناسە لە پێناو هەناسە دەرچووە
لەدایکبوون و دووبارەبوونەوەی رۆژانەت...
هەرچی دەتەوێ بێژە
دەربارەی ئەو ڤەخوارنەی وێرانی کردیی
''یانا'' کە پشتتبوو لەبیرتکرد
**
هەنووکە دەخوازی بیگەڕێنیەوە
شەو بە تەنێ جێبهێڵە.
کرتەی
تاریکییبەخشی
دوگمەکە.
لە نێو
کرتەی تاریکییبەخشی دوگمەکەدا
دەژی
وەها خۆ دەنوێنێ
لە ماوەی دەرێی
سەرجەم جیهانی نۆتەکان
هەناسەدەدا
کاتێ چرایەکە دادەگیرسێنم
وندەبێ!
ڕۆژهەڵاتیی.
بەر بە پەنجەرەی ڕۆژهەڵاتەوە
ڕاوەستاوی
بە نیازپاکییەوە لێمدەڕوانی
لەودیو جیهانەوە
باهۆز هەڵدەکا و وەژوور دەکەوێ
کەزییەکانت بە کریستال دادەچێنێ
ڕادەمێنی و و دەستیان وەسەر دادەخشێنی
چون ئەوەی زارۆکی خۆت بن.
پاشان...
لێرە ئەو گەڕیانە هەرماوە
لەو شوێنەش کە چەقەلەکان
تەنێ سێبەریان دەخولێنەوە.
گەر ناترسێی ترپەی دڵت
هاوئاهەنگی بەزمەکە ڕابگرە
ئەودەم دەبینی
بۆقەکان ستران بۆ زەلکاوێ دەچڕن
کە وەک گۆلاوێ دەردەکەوێ.
_____________________________________________
*
لێفتێریس چۆنیس (Lefteris
Tsonis - Τσώνης Λευτέρης): ساڵی ١٩٨٤ لە ئەسینا لە
دایکبووە. هەر لەوێش دەژیێ و کاردەکا، دوو کۆمەڵە شیعری بڵاوکردۆتەوە:
(''مەیزانیی''، بڵاوکراوەی ئێکاتی، ٢٠١٥) و (''کرتەی تاریکییبەخشی
دوگمەکە''، بڵاوکراوەی ئێکاتی، ٢٠٢٣). لێفتێریس چۆنیس بەوە دەناسرێتەوە
کە خوێنەر پەلکێشی نێو گێژەلوولکەی وشە و زمان دەکا، جیهان لە
شیعرەکانیدا وەک ڕەنگدانەوەیەک لە پڕێکدا دەکرێتەوە و وندەبێ.. چونکە
وێنەکان وەکو ئەوەن کە لە ناکاو هەڵکرێن و بکوژێنەوە، لە شیعرەکانی
تەنها جەخت لەسەر ڕووی دەرەوەی شتەکان ناکاتەوە بەڵکە رەهەندە
ناوەکییەکانیش ئاشکرادەکا، چیڕۆکی گچکەگچکەن کە گەشتی دەروونیی شاعیر و
خەڵکی دەوروبەری وێنە دەگرن، بێدەنگییەکان هەڵدەکۆڵن. شیعرەکانی
لێفتێریس لە ئەنتۆلۆژیایی شیعری هاوچەرخی یۆنانیی جێگیرکراون و
بەردەوام لە ڕۆژنامە و گۆڤارە چاپکراو و ئەلیکترۆنییەکان بڵاودەکرێنەوە.
**
یانا: ناوێکی
ژنانەیە.
ماڵپەڕی
ئومێد قەرەنی
|