٩\١١\٢٠١٣
چەپکێک وەنەوشە.

یوسف خەلیل
ساتێ... لەنیگای حەزەوە تیشکە سۆزێ... لە میحرابی هەست و کانۆچکەی
زووڵفێکی پەپوولەیی دەکرێ!... کە نەوڕەسەکان لە ژێر ساباتی ژووانێکی
شەونم ئامێزدا.. لە ژێر باڕێژە و برووسکەی هەورە تریشقەدا... ئێشک
دەگرن!...
گەریدە لانەوازە... حەز دڵ پڕ خورپەکان... لە بیابانی ئاسمان و
شەمشەمەکوێرەی زەمیندا... لەبۆ چاوتروکاندنی پانۆرامای ماچی مەملەکەتی
دڵ... کوڵم و زوڵفە تێکچڕژاوەکانیان یەک دەخەن و دیوارە بەوقووم و
پەڕپووتە لەخشتە چووە... دروست کراوە کۆیلەکان بە هێزی حەز دەڕمێنن!...
هەگبەی کۆرپە خۆرنەدیوەکانی ئایندە... لەسەر بنەمای ژینێکی ئاسوودە
ڕەنگین ڕێژ کەین!... بەندەش لە ژێر کەپرۆکەی پاییزێکی پەمەیی و خەزان
ئامێزدا وەدووی خونچە دزراوەکانی نمەی بارانی وەرزێکی داڕماو کەوتووم!...
بەڵکو وەنەوشەکان لە ژێر هەرەسی گەڵا زەردباوەکانی تەمەن و خورپە و
هیواکانی پاش چەندیین... (شکست، داڕمان، هەستانەوە) گردکەمەوە و چەپکێک
خونچە... لە شەوبۆی ماچ بکەمە سەمفۆنیای (مۆزارتی) گەڵا پەپوولەییەکان
و وەک زەردەخەنەیەکی پاش تێکەڵاوبوون بکەمە شکۆی نیشانە و قردێلەی
زوڵفی ئاشنا و شەبقەی حەزی رەبەنە خۆزگەکەی...
چونکە بارانیان رماندوو بەفرییان لەخشتە بردوو... زستانیان خوانی
هەنگوین... کرد و کەرنەڤاڵی ئەوینیان لەسەر دڕک سازکرد و...ئاوێزانی
حەزبوون و مۆمی خورپەیان بەگەڕخست...
ماڵپەڕی یوسف
خەلیل
|