١٣\٣\٢٠١٩
چەپکێ لە وتە و
پۆستەکانم لە گشتپرسییەوە و تا ساڵوەگەڕی گشتپرسیی.

هەڵۆ محەمەد
- بەشی
٢-٣ -
١٨/١١/٢٠١٧
ـ پشێویی و زەبروزەنگی نایاسایی و ناشارستانی ھەر کەس بیکات، بە ئاگا و
بێ ئاگا، ئاکامەکەی دەڕژێتە خزمەتی ئەستێڵکی داگیرکەرانی کوردستانەوە.
ـ جیاوازییەکانمان چەند گەورە بن، بەشی ئەوە ناکەن لە ناوەڕاستی
زەریاکەدا، لەدژی یەکتر کەشتییەکە بشکێنین. دوای گەیشتنە کەنار، دەرفەت
زۆر دەبێ.
ـ بەدرێژایی مێژوو ناتەبایی و خۆخۆری ھۆکاری سەرەکی شکستەکانمان بووە،
دەبا بیگۆڕین .
ـ خەڵکینە ئەرێ دز و گەندەڵ و زاڵمی کۆمەڵایەتی, مەترسییان زۆرە؟! یان
داگیرکەر و دوژمن؟!.
ـ لەبەردەم باھۆزی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا،نابێت کوردستان بێتە
مەیدانی سەرەکی شەڕی کوردکوژی و ململانێی ھەرێمی و جیھانییەکان.
ـ تیپێکی فووتبۆڵ کاتێ یاریزانێکیان بەکارتی سوور دەکرێتە دەرەوەی
یاریگا، ھاوڕێکانی نەک ھەر شوێنەکەی پڕ دەکەنەوە، بەڵکو وا دەکەن
گەمەکەش ببەنەوە.
٢٢/١٢/٢٠١٨
ـ میللەتێکی سەیر و سەمەرەین: داعش و حشد پەلامارمان دەدەن، تورکیا بە
بۆمباران و ئێران بە سێدارە و عێراق بە خنکاندن و خۆشمان خەریکی
خۆکوژین.
ئەردۆغان دەڵێ: ئیسرائیل زوڵم لە فەلەستین دەکات. ئیسرائیل دەڵێ:
ئەردۆغان بڕۆ مافی کورد بدە.
لەھەردوو بەری ھاوکێشەکەدا، تورکیا دۆڕاو و شەرمەزارە.
٢٣/١٢/٢٠١٨
ـ ھەموو ستەم و زۆرداری مەدرید و نادیموکراسی ئەوروپا، نەیانتوانی
ئیرادەی سەربەخۆیی نەتەوەی کاتالانی تێکبشکێنن. سەربەخۆیی پیرۆز بێ لە
کاتالان.
٣٠/١٢/٢٠١٨
ـ زەنگی مەلای عەجەم کەوتە لێدان، ئاخر ٣٨ ساڵە دەکوژن و دەبڕن و
سێدارە ھەڵدەخەن و فیتنە و ئاژاوە دەنێنەوە و وێڕانکاری ئەنجام دەدەن.
ـ ڕووخانی مەلای عەجەم واتە ئێران دەچێتە ڕیزی عێڕاق و سوریاوە. کەواتە
چاوەڕیی ناوەندێکی لاواز و حکومەتێکی شلۆق و سیستەمێکی بێسەروبەر بکەن.
ـ دوای ڕووخانی ئێران چاوەڕێ ئەو بەزم و سیناریۆیانە بکەن, کە دێتە
بەردەم تورکیا. لێرەدا گرنگ ئەوەیە کورد چەند ئامادەیە و چی دەوێت؟!.
٣١/١٢/٢٠١٨
ـ ڕووخانی ڕژێمی مەلای عەجەم، ھاوکات دەبێت لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی
تەقەڵەکانی دەوڵەتە دروستکرا و بەزۆر داسەپاوەکەی ئێرانی فارسی دا.
٣.١.٢٠١٨
ـ بۆ ستراتیژی نەتەوەی کورد، ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران زۆر گرنگ و
کاریگەرە. لەوەش گرنگتر خەباتکردنە بە یەکگرتوویی لە پێناوی سەربەخۆیی
کوردستان دا.
ـ ڕۆژھەڵات بە کوردایەتیکردن لەبری حیزبایەتی, دەستکەوتی گرنگ و
داھێنانی گەورە و وەرچەرخانی نوێ لە بزاڤی کوردایەتیدا دەخوڵقێنێ.
ـ گەر ڕۆژھەڵات دەیەوێ بەری خەبات و قوربانی سمکۆ و پێشەوا و ف.
سوڵتانی و قاسملۆ و شەرەفکەندی بچنێتەوە، دەبێ یەکگرتوو بێ و کوردایەتی
بکات.
ـ لە ڕۆژھەڵات ھەر کەسێ دەیەوێ بزانێ کوردایەتی چییە، بچێ وەسێتنامەکەی
پێشەوا قازی محەمەد بخوێنێتەوە و وانەی لێوە فێر بێت.
ـ ڕۆژھەڵات ھەر ڕۆژی لێ ھەڵنایەت، بەڵکو کوردایەتیشی لێ ئاوا نابێت.
ـ تاکە دەرمانی دەردەکان و چەکی خەبات و ڕێگای سەرکەوتن، یەکڕیزی و یەک
ئامانجییە بۆ سەربەخۆیی نیشتمان.
ـ با بیرمان جیاواز بێت،ئامانج دەبێ یەک بێت، ڕێگای چوون بۆ کوردستان
لە بۆکانەوە یان کرمانشانەوە ھەر گەیشتنە بە وڵات.
ـ پارتەکانی ڕۆژھەڵات لەبەردەم چرکەسات و تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی
ھەستیاردان، بەو ھیوایەی ببنە سەرمەشقی کوردایەتی کردن.
٥/١/٢٠١٨
ـ ئێران دەیەوێ لای نەتەوە یەکگرتووەکان گازندەیی لە ئەمەریکا بکات،
گوایە ئەو ئەمەریکایە دەست دەخاتە ناو کاروباری وڵاتەکەیەوە. کەچی خۆی
دەست دەخاتە ناو کاروباری کوردستان وجیھانەوە.
ـ ھەڵپەی دەستە دەستە چوونە بەغدای پارت و لایەنە کوردییەکان،
ڕەنگدانەوەی بارودۆخی شێواوی ئێرانە، ئافاتێکی نوێ وا بەڕێوە!.
ـ داگیرکەر بۆ پووچەڵکردنی پرسی نەتەوەیی کورد، نیشتمانفرۆش و
دۆڕاوەکانیش بانگ دەکاتە سەر مێز بۆ بەخشینی پاداشت پێیان. بەداخەوە!.
ـ کوردستان ئیسرائیلی دووەمە، یان ئێران شەیتانی بزرگە؟!
ـ خۆپیشاندانەکانی ئێران ھێوریش ببنەوە و داشمرکێندرێنەوە، دیسان
وانەیەکی گوچکبڕیان داوە و دەدەنە دەسەڵاتی مەلای عەجەم.
٢١/١/٢٠١٨
ـ باوەڕناکەم لە جیھان دا یەک تاکە ویژدان ھەبێت، بۆ کوێرەوەرییەکانی
کورد بجوڵێ ھۆکەشی ئەوەیە کورد بێ دەوڵەتە.
ـ ھەتا تورک و فارس و عەرەب کورد بکوژن و کوردستان کاول بکەن، پێویستە
نائارامی و بێ مۆڕاڵی بەشی تاڵاوی ژیانی ئەوان بێت.
ـ ئێەران: بەدەستی خۆمان کەرکووکی لێ داگیرکردینەوە و تورکیا: دەیەوێ
بەدەستی خۆی عەفرین داگیر بکات. دوو داگیرکەر و دوو ستراتیژ و ڕەفتاری
جیاواز.
٢٣/١/٢٠١٨
ـ تورکیا بە دەوڵەت و حکومەت و حیزب و میللەتەوە، بەناوی قورئان و چڵە
زەیتونەوە بە بەرچاوی دنیاوە کورد دەکوژێ.چ ستەمێکە!؟.
ـ ئینگلیز ستەمکار و دایکە مامانی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان،
ھاوکاری تاوانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و پشتیوانیکەری ھێرشی سەر عەفرینە.
ـ کورد وەک نەتەوەیەکی ئاشتیخواز و ئازادیپەروەر لەسەدەی ٢١ دا قڕ
دەکرێت بە بەرچاوی مرۆڤایەتییەوە. چ تاوان و شەرمەزارییەکە!!؟؟.
ـ ھەڵگرانی ھەرچی یاسا و ڕێسا و بانگاشە و پەیامی ئەرزی و ئاسمانییە،لە
ئاست کورد کوشتندا، بێدەنگن. بۆیە ھەموویان درۆدەکەن و ناپیرۆزن.
ـ ئەرێ ئەو بەتەنیا جێھێشتنەی کورد لەسەر شانۆی ژیان و سیاسەت، بەس
نییە بۆئەوەی ھێز و لایەنە کوردییەکان یەکێتی نەتەوەیی ساز بدەن؟!.
ـ بۆ کورد "یەکگرتن" دەرمانی دەردەکان،چەکی بەرگری،قەڵغانی
خۆپاراستن،ئامڕازی سەرکەوتن،بەھا و ڕوومەتی کوردبوونیشە.
ـ چ تاوانێکە لە مزگەوتێکدا نوێژ بکەیت و لە خوا بپاڕێیتەوە و نزا
بکەیت، بۆئەوەی سوپای تورک لە کوردکوشتندا سەرکەوتوو بێت.!!
ـ مێژوو دەڵێ: ڕووسیای پۆتین ھەمان ڕووسیای ستالینە. ھاوڕەفتارن لە
پشتکردنە گەلانی بندەست و بێ دەوڵەت.
ـ سوریا ساڵانێکە دەکوژێ و ملیۆنانی ئاوارە کردووە، ڕووسیا و ئێران و
تورکیا ھاوکاری دەکەن. کورد دەیەوێت ئازاد بێت،گەلەکۆمەکێی لێ دەکرێت.
ـ ئەمە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون نییە،ئەمە ئۆپەراسیۆنی ناردنەوەی
تابووتە بۆ دایکانی تورکیا.
٢٦/١/٢٠١٨
ـ خۆڕاگری عەفرین سەرکەوتنە بۆ ھەموو کورد و شکستی دەبێتە برینێکی تری
قووڵی جەستەی کوردایەتی . سڵاو لە کوڕان و کچانی پێشمەرگە و شەڕڤان.
٢٧/١/٢٠١٨
ـ مادامێکی پ ک ک دەزانێ ناو و دروشمەکانی یاساغن،پێویستە چیتر بڵندیان
نەکاتەوە،دەنا ھەر کار و چالاکییەک لە ئەوروپا بکرێ،بەزیان دەشکێتەوە.
٢٨/١/٢٠١٩
ـ ئەوەی کەرکووکی خۆش نەوێ،درۆش لەگەڵ عەفرین دەکات. ھاوڕێ بۆیە باوەڕم
نییە بە شین و شەپۆڕەکانت.
٣٠/١/٢٠١٨
ـ کورد بە بەرچاوی دنیاوە قڕ دەکرێت،بۆیە ھەموو گۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە
فاتیکان و یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و جیھانی ئیسلامی و
عەرەبی درۆزنن و تاوانبارن.
٣١/١/٢٠١٨
کێشەی کورد لەگەڵ ڕژێمەکان ھیچ تاکە کەسێکدا نییە، ھێندەی بەردەوام
لەگەڵ دەوڵەتانی داگیرکەری تورکیا و ئێران و عێراق و سوریادایە.
ـ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاواوە، بەڕاست و چەپەوە، بە
کریست و موڵمانەوە،قەرزاری ئازایەتی و قوربانییەکانی کوردە.
ـ زلھێزەکانی دنیا لە نێوان کورد و داگیرکەران دا،قوربانی بە کورد
دەدەن و لە نێوان ئەوان و ئیسرائیل دا،قوربانی بەوان دەدەن. با چاک
بزانن.
٢/٢/٢٠١٨
ـ فیدڕاڵی باشوور و کانتۆنی ڕۆژئاوا، بە تەواوی
کێماسییەکانیشیانەوە،دیموکراتترن لە سیستەمی بەغدا و دیمەشق و.. ئەی بۆ
دنیا پشتیوانییان لێ ناکات؟!.
ـ ئەرێ پ ک ک بەرامبەر بە شاڵاوی دڕندانەی تورکیا بۆسەر عەفرین یاریزان
و ئاکتۆرە؟ یان تەماشاچی و کۆمبارسە؟!
٩/٢/٢٠١٨
خۆڕاگری عەفرین شکاندنی لووتی تورک و ھاوداگیرکەرانێتی و شکۆی شانازی
ڕۆڵەکانی نەتەوەی کوردە،لە کەرکوک و کرمانشان و ئامەد.
ـ عەفرین ئەو باوەڕ و ئیرادە و خوێن و قوربانییەیە،کە مێژووی سەروەرێتی
کوردی پێ دەنووسرێتەوە.
٢٤/٢/٢٠١٨
ئەگەر رووسیای پۆتین نەبوایە،لەمێژ بوو سوریای ئەسەد نەمابوو. بۆیەکا
رووسیا بەرپرسی مێژوویی و مۆڕاڵی ئەو تراژیدیاو قوربانییەیە.
ـ تورکیا ژینۆساید لە عەفرین دا ئەنجام دەدات،چونکە کورد بێ
دەوڵەتە،جیھان بەتەنگییەوە نایەت.
٢٥/٢/٢٠١٨
ـ قەزافی چارەکێکی ئەو تاوانانەی ئەسەد و خومەینییەکان و
ئەتاتورکییەکانی نەکرد،کەچی ڕووخانیان و کوشتیان،لەبەر ئەوەی پیاوی
کەسیان نەبوو.
٢٨/٢/٢٠١٨
ـ لە ساڵی ھەشتاکان دا، کەسانێک کوژران، بەتاوانی ئەوەی پارەی شۆڕشیان
دزیوە!. ئەی ئێستا سزای ئەوانە چی دەبێت کە پارەی میللەت دەدزن؟؟!
٢/٣/٢٠١٨
ـ حیزب و بەرپرسە نیشتمانفرۆش و دز و گەندەڵ و بێ ویژدان و
ناکوردستانییەکان، چیدی ناتوانن بە چنگێ خۆڵ چاوی نەتەوەیەک کوێر بکەن.
ـ ئاڵا ئەسەدی، سروە کەبابچی و... گەر فەلەستینی بوونایە و بۆ ئیسرائیل
خۆیان کاندید بکردایە ھەڵوێستی میللەت و فتح و حماس بەرامبەریان چی
دەبوو؟
ـ ئەوخۆ ھەرزانفرۆشی و نزمبوونەوەی حکومەتی ھەرێم و بەرپرسەکانی بۆ
عبادی و بەغدا،ھێندەی تر شکۆی کوردی دابەزاندووە. سواڵ و خۆسووکردن
بەسە.
٨/٣/٢٠١٨
ـ لە ٨ ی ئاداردا، لەگەڵ ھەر دیارییەکی گوڵ، ماچ، نامەی دڵداری،ھەستی
خۆشەویستی و مانا و ئاماژەکانی تردا،چەپکێ سڵاو بۆ کچە شەڕڤانانی کورد.
١١/٣/٢٠١٨
ـ پۆتین بە ناپاکییەکەی لە کورد،ڕووی ستالینی سپی کردەوە،ئەمەریکاش
بەبێ ھەڵوێستیەکەی شایستەی سەدان جەھەننەمی تری وەک ئەوەی ڤێتنامە.
٢١/٣/٢٠١٨
ـ کوردبوون چارەنووسی بەڵگەنەویستمانە خۆدەربازکردن لێی مەحاڵە.
بۆئەوەی لەسایەیدا ئازاد و بەختەوەر بژین، پێویستە بۆی تێبکۆشین و بۆی
بژین.
١٨/٣/٢٠١٨
ـ پێویستە ھەموو دەستە و لایەن و ڕۆشنبیران و جەماوەری
کورد،سەرکردایەتی سیاسی کورد ناچار بکەن، یەکێتی و کۆنگرەی نەتەوەیی بە
پەلە ساز بدەن.
ـ ناپاکی ١٦ی ئۆکتۆبەر وەک دۆمینۆ کاریگەریی گەورەی لەسەر داگیرکردنی
عەفرین لە١٨.٣.٢٠١٨ ھەبوو.پلان و تراژیدیای تریش وان بەڕێوە.
ـ مێژووی ئایندەمان نابێت،٥٨ رۆژ بەرخۆدان و قوربانی "عفرین" و زوڵم و
زۆرداری بێوەنەی داگیرکەری تورک لە بیر بکات.
ـ ھەقە ٥٨ رۆژ، داستانی بەرخۆدان و قوربانی "عەفرین" بەئاوی زێڕ
بنووسرێتەوە.
ـ نەبوونی یەکێتی نەتەوەیی،فاکتێکی ئەزەلی بەھێزی شکستمانە لەسەرتاسەری
مێژووی کوردستان دا.
ـ ھێشتا ھەر گەشبینم، ھاکا عەفرین بووە چاڵی ڕەشی مەرگی کۆتایی
ئەردۆغان و ھاوکارانی.
ـ ئەوانەی سوکایەتی بە سیمبۆلەکانی کورد، لە کەرکوک و عەفرین و ئەو
زۆڵە کوردانەی لە کوردستان و ئەوروپا کردوویانە و دەیکەن وەک یەکن.
ـ ھەموو جیھان بە ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵاتەوە بەئاسمان و زەوییەوە بە
تیۆرییە تۆز لێ نیشتووەکانەوە بەقوربانی پێڵاوی منداڵێکی کورد بن.
ـ ئەگەر لە فلیمێکی سینەمایشدا ھێندە کوشتار و ستەم لەدانیشتوانی شاری
عفرین بکرێ، من ڕقم لەئەکتەر و ریژیسیۆر و تەماشاوانەکان دەبێتەوە.
ـ داگیرکەران و دوژمنان باش بزانن ئاگری نەورۆزی ٢٧١٨/٢٠١٨،بەخوێنی
گیانبەختکردوو و قوربانییەکانی خورماتوو و عفرین دادەگیرسێنین.
ـ ئەی داگیرکەران دوای ملیۆنەھا پەلاماری خوێناوی و فڕوفێڵ و
پلانگێڕیتان،بەدڕێژایی ٢٧١٨ ساڵی بندەستیمان ھێشتا نەتانتوانیوە قڕمان
بکەن.
ـ سەلمێندرا تەنھا کوردە لەسەدەی ٢١ یشدا بۆ بەھا و پرنسیپەکانی
مرۆڤایەتی و بەخشندەیی و پێکەوە ژیان و ژیاندۆستی تێدەکۆشێ و قوربانی
دەدات.
ـ لە مێژووی مرۆڤایەتی دا میللەتێک دەرک پێ ناکەین بێ بەرژەوەندی بەدڵ
و بە باوەڕ و بەکردەوە، ھێندەی کورد عەشقی ژیاندۆستی بێت.
ـ مێژوو گەواھی/ شاھیدی پەرۆش و دڵسۆزی و ژیاندۆستی کوردە بۆ ژیانێکی
دوور لە زەبروزەنگ و ئاشتی و پێکەوە ژیان.
ـ کورد دەبێت خۆی ئامادەی پلان و ھەڕەشەیەکی سێکوچکەی یان چوارکوچکەی
داگیرکەرانی کوردستان بکات.
ـ داگیرکردنی عفرین: لەڕووی سیاسییەوە ریسوایە بۆ جیھانی عەرەبی و
ئیسلامی. لە ڕووی مۆڕاڵییشەوە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەمەریکا.
٢٠/٣/٢٠١٨
نەورۆز جەژنی نەتەوایەتی و سیمبۆڵی بوون و بەرخۆدان و سەرکەوتنە.
لەخۆشی و ناخۆشی دا ھەر پیرۆزی دەکەین.نەورۆزی ٢٧١٨ تان پیرۆز بێت.
ـ سیاسەت و میدیای ئەڵمان کەوتوونەتە داژایەتی کورد،وەک پاداشتی بۆ
تورکیا و خۆدزینەوەیەک لەو بەرپرسیارێتییە مۆڕاڵییەی سەرشانیان
بەرامبەرمان.
١١/٤/٢٠١٨
ـ تا ئێستا رووسیا ١٢ جار لە ئەنجوومەنی ئاسایش لەڕێگای مافی
ڤیتۆوە،ڕێگری لەلێدانی سووریا کردووە. زەواڵ زاڵم دەپارێزێ.
ـ شەڕخواز نیم، لێ شەڕ مامانی نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە،ھەر شەڕێکی
نوێش دەبێتە ھۆی تێکشکاندنی سنووری دەوڵەتە دەستکردەکانی دەڤەرەکە.
ـ ئەگەر رژێم و دەوڵەتی سووریا بڕوخێن،گفتم داوە،خوانێکی کوردانە ساز
بدەم. بەھیوای داڕمانیان و منیش پابەندم بەئەنجام دانی داوەتەکەم.
ـ دەڵێن شەڕ باوکی ھەموو شتەکانە. دەڵێم دایکی لەشفرۆشی داگیرکەرانی
کوردستانیشە.
ـ شەڕ ماڵوێرانی و کارەساتە، بەڵام گەر من تەنیا داگیرکراو و دابەشکراو
بم، دەبا خەڵکانی تریش ئەو ژەھرە نۆش بکەن.
ـ ھەموو دەزانین حیزبی کوردی بێ بەرنامە و بێ پرۆژەی سەربەخۆیی
کوردستانە. لێگەڕێ با قەزاوقەدەر ڕۆڵی خۆی بگێڕێ.
ـ گەر بێت و لەم گۆڕانکارییانەی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست چاوەڕوان
دەکرێن، کورد دەستکەوتێکی نەبێ بۆ سەدەیەکی تر دەچێتەوەناو قەفەزی
بندەستی .
ـ پێش ئەوەی تورکیا و ئێران و عێراق و سووریا مۆمی سەدساڵەی تەمەنیان
داگیرسێنن، بەڵکو شەڕێکی نوێ گۆڕیان بۆ ھەڵکەنێ.
١٥/٤/٢٠١٨
ـ ئەنفال ھیچ نییە جگە لە ئەنفال، واتە داگیرکەرێک بەناوی عروبە و
ئیسلامەوە ١٨٢,٠٠٠ھەزار کورد دەکوژێ،ڕادەگوێزێ،دەڤەرێک سوتماک دەکات.
٢٢/٤/٢٠١٨
ـ گەر بێت و دۆزی کورد وەک ویست و داوا و ئامانجی ڕەوای نەتەوەیەک
بکەینە کەرەسەی موزایەدەوە، بەسەر یەکتردا، وا مێژوو لێمان خۆش نابێت.
ـ چەند زیان لە کوردبوون بدەیت، ھێندە بەری ڕووڕەشی و خۆفرۆشی و دێزەیی
دەچنیتەوە.
ـ ھەر گەمە و تەڵەکەبازی و عەوامخەڵەتێنییەک بەناوی کوردبونەوە ئەنجام
بدەیت،ھێندە دەبیتە ریسوا و سەرشۆڕی سەردەم و ڕووڕەشی ناو مێژوو.
ـ ئەوانەی سڵ لە مێژوو دەکەنەوە، بەگیان و ھەست و نەستێکی بەرپرسانەوە
مامەڵە لەتەک کوردبووندا دەکەن.
ـ تەنیا کوردایەتیکردن مەتەرێزی ئابڕوومەندی و قەڵغانی ھەبوون و شمشێری
بەھەقی خەباتی رزگاریخوازیی نەتەوەی کوردی بندەستە.
ـ گەر کوردبوون کۆکەرەوەی بوونیشمان نەبێت، نابێت بیکەینە مەخسەرەی
ململانێی ناپیرۆزی ڕەوەسەگی ھار و برسی و دڕی دەروون نەخۆشان.
ـ مێژوو سەلماندوویەتی: ھەر ململانێ و کێبەرکێییەک لە ئوسوڵ و
چوارچێوەی و پرنسیپی خۆی دەرچێت، دەبێتە گاڵتەجاڕی و دۆڕاوی شەرمھێنەر.
ـ گەر ھەر شتێ نرخی خۆی ھەبێت وا پێویستە ئەوانەی خۆفرۆشی و ریسوایی
بەناوی پرسی کوردەوە دەکەن، باجی تاوان و گوناحیان بدەن.
ـ ھەبوونی جیاوازییەکان دیاردەیەکی تەندروستە، لێ ناکۆکییەکان بەزۆر
دروستکراون و دوژمنایەتی یەکتریش ھێنانەدی خواستی دوژمنانە.
٢٣/٤/٢٠١٨
ـ دەنگدان بۆ بەعێراقیبوون, وەک ئەوە وایە بەپێی خۆت بچیتە بەردەم
سێدارە و ھەرخۆشت پەتەکە بکەیتە ملی خۆتەوە.
ـ ئەوانەی بۆ خۆفرۆشی سوێیان بۆتەوە و پشتەملیان بۆ کۆیلەیەتی دەخورێ،
مەخابن لەم ئانوساتەدا بازاڕیان گەرمتر کراوە.
ـ ئەو ھەموو شایی و لۆغانەتان بۆ عێراقیبوونە!! دەک خەجاڵەت ڕووی
مەحشەر بن.
ـ ڕاپەڕینی ١٩٩١ بەشە کوردبوونەکەی لە جەستەی عێراقیبوون ترازاند،
ئێوەی دۆڕاو دەتانەوێ جارێکی دیکە، پێکەوەی گرێ بدەنەوە!؟.
ـ ھەموو ئاگادارن و مێژووش شاھیدە! خۆمارەکردنەوە لە عێراق بۆ ھەڵچنینی
کۆشکی کەڵەتڕێیی، واتە پووچەڵکردنەوەی شۆڕش و بەبادانی دەستکەوتەکانی.
٢٤/٤/٢٠١٨
ـ تا ڕووسیا نەھاتبووە ھاوکێشەکانی رۆژھەڵاتی ناوینەوە، کورد حاڵی
باشتر بوو.
ـ بەقوربانیکردنی کوردبوون بۆ ئامانج و دەستکەوت و ھەراجی سیاسی،
ناپاکی نەتەوەییە.
ـ داگیرکەرچێتی ناپاکییەکە مێژوو ھەرگیز لەبیری ناچێتەوە،چونکە ھیچ
پاساوێک ھەڵناگرێ.
ـ خۆگێلکردن لەئاستی کوردبوون دا پەڵەیەکی شەرمەزاری ھێندە
قورسە،ھەرگیز ناسڕێتەوە.
ـ بەخشینەوەی تاوان و ھەڵڕشتنی جنێو و یەکتر تاوانبارکردن،گەلێ ئاسانە،
بەڵام سەخت و مەحاڵە بتوانی، بەمیللەت بڵێی چی دەکەم و چیم دەوێت.
ـ سەیرو عەنیکەیە! دژایەتی پارتی! عێراقچێتی برەوپێداوە. ئەوانە چ
تاوان و گوناھێکی مەزن دەکەن.
ـ گۆشتی یەکتر بخۆن، لێ ئێسقانی یەکتر مەشکێنن، ئاخر داگیرکەرە گەورەکە
خۆی بۆ خواردنی ھەمووان مەلاس داوە.
ـ جگە لەخزمەتکردن بە داگیرکەرانی کوردستان، تا ئێستا ھیچ لە
دژایەتیکردنی یەکتری حیزبەکانی باشووری کوردستان تێنەگەیشتووم.
ـ داگیرکەرچێتی ناپاکی نەتەوەییە.
ـ بریا ڕوانیمان بۆ ڕووداو و پێشھات و چارەنووسمان لە ڕوانگەی دروستی
کوردبوونەوە بوایە و بێت.
چەند خۆش و گرنگ و پێویستە، ڕوانینمان بۆ کوردبوون بەر لە بنەماڵەچێتی
و حیزبایەتییەوە بێت.
ـ کوردبوون زۆر لەوە گەورەتر و پیرۆزترە تۆ بەئارەزووی خۆت فیگۆری لێ
دروست بکەیت.
ـ تکایە داگیرکەرچێتی مەکەنە مۆدێل،چونکە ئاکامەکەی ھەر مایە پووچییە.
٢٧/٤/٢٠١٨
ـ پێویستە کورد بایکۆتی بەغدا بکات و عێراق ھێندەی تر ئیفلیج بکات،کەچی
کەرنەڤاڵی ھەڵبژاردنی قەفەز و سێدارە و تەعریبی بندەستییە.
ـ ھاکا عێراقچییەکانی ٢٠١٨ ڕووی تەھا محێدین و مەلاماتۆڕ و سالحی ڕەشە
و قاسم ئاغا و عەباس باڵوو تەحسین شاوەیسیان سپی کردۆتەوە.
ـ ھەرکەسێ ناپاکی لە نەتەوە و خاکی خۆی بکات،نە حوکمی مێژوو لە کۆڵی
دەبێتەوە و نەدوژمنیش متمانەی پێ دەکات.
ـ کورد کەروێشکێکە ڕا دەکات بۆ خۆرزگارکردن لە مردن، ئەوانەی خۆفرۆشن
دەبنە تانجی ڕاو،بۆ مەرامی دوژمنان.
ـ ئەی خۆفرۆشانی خاک و نەتەوە نابێت لە بیرتان بچێ، بۆ ھەتاھەتایە
دەبێ، نەوەکانیشتان باجی ناپاکی ئێوە دەدەن..
٣/٥/٢٠١٨
ـ ھەرکەس و لایەنێک بە تەنیا سەرگەرمی قوڵکردنەوە و ئالۆزکردنی کێشە و
ململانێکانی ناو دەروونی کورد بێت،کەڵک و نرخی کاڵەکێکی تەپیوی نییە.
ـ سەیرە! نەوت تا بۆ کوردستان بوو، مناڵی سەر بێشکەش, داوای گرێبەست و
شەفافییەتی دەکرد. ئێستا نەوت داگیرکراوە و دەش دزرێ کەچی نقەیەک
ناکرێت!
٤/٥/٢٠١٨
ـ شەڕی کورد لە بەغدا و دژ بە بەغدا, بەیەکگوتاری و یەکڕیزی و یەک داوا
و ئامانجەوە دەبێت و دەکرێ. دەنا ھەموو ئەوەی تری ڕەنج بە فیڕۆدانە.
ـ عێڕاق لە فەیسەڵەوە تا عەبادی ھیچی بۆ کورد پێ نەبووە و تێیدا
نەبووە،لە ئێستاشدا نە ئەو باوەڕەیان لا دروست دەبێت و نە ئەو خەونە
دێتە دی.
٥/٥/٢٠١٨
ـ سیاسەتی ھەندێ حیزبی کوردی بۆ داگیرکەران کتومت لەو سواڵکەرە دەچێ
ڕۆژ تا ئێوارە سواڵ دەکات و ئێوارەش پارەکە دەداتە دەوڵەمەندێک.
ـ خانمە ئەکتەرە میسرییەکان بەگەنجی ھەموو شتێک بۆ خۆیان حەڵاڵ دەکەن.
کەپیر دەبن دەیانەوێ بە حەج و عەمرە و سەرپۆشێ ھەموو حەرامەکان پاک
بکەنەوە.
ـ گەندەڵی گەیشتە ناو ئەکادیمیای خەلاتی نۆبڵ لە سوید،بۆیە ئەمساڵ
٢٠١٨، کەسی بۆ کاندید ناکەن. بڕیارە بەقەرزی ساڵی داھاتووی بسپێرن.
٦/٥/٢٠١٨
ـ ئەی سوارچاکانی مەیدانی ناکوردایەتی،دڵنیابن ھەر لەمێژووی خۆتان دا
دەگەوزێن و پێشوەختیش دۆڕاون.
ـ ھەر ھەوڵێک بۆ لکاندنەوەی جەستەی کورد بە عێراقی کیمیاباران و "
ئەنفال و تعریب و ترحیل"ەوە،جگە لە مایەپووچی ناپاکی نەتەوەییشە.
ـ مێژوو دەڵێ: مەحاڵە کوردی کوردستان و عەرەبی عەرەبستان پێکەوە بکوڵێن
لە مەنجەڵی عێراق دا. کەواتە چیدی خۆتان و میللەت تەفرەمەدەن.
ـ ئەستێرەی ھیوای کورد لە یەکێتی و تەبایی و یەکڕێزیی و کۆدەنگی کورد
خۆیەوە ھەڵدێت.
ـ لە جەوھەر و ڕاستیدا پرسی کورد لە ئازادی و سەربەخۆیی دا, سەروو
ھەموو ئیعتبارێکی تر دەکەوێتەوە. ئەی تۆ خەریکی چیت؟،
ـ لە شمشێری بەھەقی مێژوو بترسن،چونکە بڕیاری بەزەبری ڕەوای ئەوە ٢٧١٨
ساڵە لێناگەڕێ ناپاک و وخۆفرۆشانی مێژوویان لەبیر بچێتەوە.
ـ تکایە لە ڕێی خوێنی شەھیدانی کوردستان دا، بەشداری بکەن لە ڕووخاندنی
زیندانی عێراق و کوشتنی گیان و پووچەڵکردنەوەی خەونی عێراقچێتی.
ـ ٧/٥/٢٠١٨
بەناوی شەڕی دەستوورەوە خۆڵ مەکەنە چاومان.عێراق بە سەرۆکایەتی و
پەرلەمان و دەستوورەکەیەوە،بارمتەی ڕاگەیاندن و نامە و جوڵەیەکی
سیستانییە.
٩/٥/٢٠١٨
ـ ئێران لە ڕێی حیزبوڵاوە لە لوبنان دەوڵەتی ئیفلیج کردووە و ژیانیشی
پەکخستووە.لە عێراق بەبێ حشد و بە حشدیشەوە ھەمان ئامانجی ھەیە.
١٢/٥/٢٠١٨
ـ بەکارھێنانی زەبروزەنگ نیشانەی پەککەوتنی سیاسەتە.
ـ ئەرێ ھێشتا لە ٢٧١٨ ساڵ ژێردەستی، ھەزاران شۆڕش و شکستی ملیۆنەھا
قوربانی و کاولکردنی نیستمانێک فێری وانەی یەکگرتن نەبوون.
١/٧/٢٠١٨
ـ چێشتی بێ خوێ چەند ناخۆشە،فوتدباڵیش بێ ڕۆنالدۆ و مێسی ھێندە بێ
تامە،ھیوادارم بەرازیل و کراواتیا چێژێک لە مۆندیالی ٢٠١٨ تێبھێننەوە.
ـ تاکە گوڵێکیش نەتەوەیەک بەجۆش و خرۆش دێنێ،ئاخر خەڵک بەردەوام تینووی
دەستکەوتی زیاتر و سەرکەوتنی گەورەترە.
١٠/٥/٢٠١٨
ـ بۆ یاری ئەمڕۆ ١٠.٧.٢٠١٨سەرۆکی فەرەنسا و شای بەلجیکا ئامادە دەبن.
کەواتە وەرزش خەبات و سیمبۆڵی نەتەوەیی گەشتتر دەکات و سیاسەتێکی
ئاقڵانەشە.
١٢/٧/٢٠١٨
ـ شاگەشکەم بەوەی دەوڵەتی ئینگلیز کە سەدساڵ زیاترە،داری داوە بە ڕۆحی
کورد دا،ئەمشەو بەدڵشکان و دۆڕاوی لە مۆندیال ٢٠١٨، دەرکرا.
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد
|