٩\٧\٢٠١٤
جەستەم
موڵکی خۆمە.

سابات
کوڕێک نيازيەتی
جەستەم مارەکا
نيازيەتی من بە ناوی خۆی بکا
تەنیا پەنجەیەکم ديلی خۆی بکا
بێ ئاگا لە رووحی من
نەخشە دەکێشی و ماڵی ئايندەی گوڵڕێژ دەکا
خانوو دەکڕێ و رەنگی ژوورەکان ديار دەکا
لە بەر دەرگا گوڵ دەڕوێنێ
تابلۆيکی گەورە لە ژووری ميوان هەڵدەواسێ
بۆ ژووری خەوتن رەنگی سپی و
رەنگی ئاڵتوونیی بۆ پەردەکان هەڵدەبژێرێ
کوڕێک نيازيەتی جەستەم مارەکا لە خۆی
بێ ئاگا لە رووحی من
کە من چەشنی پاسارییم و
هەرگيز ديل ناکرێم لە قەفەز
کوڕێک بەوپەری ساديیەوە
رۆژی شيرینییمان ديار دەکا
هەر بە ئەندێشە دەمگوازێتەوە بۆ ماڵەکەی
لەبەر خۆيەوە دەڵێ
چی لەو سپێدەیە پرشنگدارترە جگە لە خۆر
چاوانی تۆش لە ژوورەکەم هەڵبێ
کوڕێک نيازيتی بە ناوی خۆیم بکا
تەنیا جەستەم مارەکا لە خۆی
بێ ئاگا لە رووحی من
کە ديلی هيچ قەفەزێک نابێ.
ههولێر
sabatazad1@gmail.com
|