٢٣\٢\٢٠١٠ چه‌ته‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی هه‌رگیز ناتوانن دیموکراسیخواز بن!
سیروان ئه‌مین
به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هه‌ر مایکرفۆنێکیان به‌ر ده‌که‌وێت و ده‌که‌ونه باسی ئازدای و دیموکراتی، ئه‌گه‌ر که‌سێک له نزیکه‌وه نه‌یان ناسێ لێی تێک ده‌چێ و وا ده‌زنێ ئه‌مانه دڵسۆزترین قوتابیه‌کانی ڕۆسۆ و غاندین، له دونیادا و له زۆربه‌ی وڵاته‌کاندا هه‌ندێک له ئازادی هه‌یه ته‌نها کۆماره‌که‌ی تاڵه‌بانی نه‌بێت که "ئازادی تێیدا بێ سنور" ئه‌و کۆماره‌ی که ڕۆژ نیه ڕۆژنامه‌نوسێک ئازار و ئه‌شکه‌نجه نه‌درێ، ژنێک نه‌کوژرێ، ئه‌ندامانی حیزبێکی سیاسی ڕاپێچی زیندانه‌کانی موخابرات و ئه‌من نه‌کرێن.
20 ئه‌م مانگه کۆمۆنیسته‌کان نه رۆکێتان نا به بنکه‌و باره‌گاکانی ئه‌منه‌وه، نه ته‌قه‌یان له یاساوڵه‌کانی ئاسایش کرد و نه فایلێکی زه‌ردی سه‌رده‌می به‌عسیان ئاشکرا بوو، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که بۆچونیان پێچه‌وانه‌ی بۆچونه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانیه و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان پێ گاڵته جاڕیه که خه‌ڵکی عێراق و کوردستان له سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌ب و تایفه به‌ش به‌ش ده‌کات
من نازانم پالێوره‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی ڕۆژانه له کوردساته‌وه چۆن ئه‌وێرن ئه‌و په‌یمانه بێ بناغه‌و پڕ له ناڕاستیه بڵاو ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وه چی ڕویه‌کی قایمی ده‌وێت که له شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆن و ڕوو به خه‌ڵک به‌ڵێن بده‌ی که تۆ ئازادی و ئاسایش و ژیان بۆ خه‌ڵک دابین بکه‌ی و چه‌ته‌کانیشت بنێریته سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و پارسته سیاسیه نه‌یاره‌کان و ڕاپێچی ئه‌من و مخابه‌راتیان بکه‌ی.
ئاخۆ به‌س نیه ئه‌م خۆڵ له‌چاو کردنه؟ که‌س ئه‌وه نابینێ که له سێ ڕۆژدا سێ جار هه‌وڵنێره‌که‌ی هاوڵاتی سوکایه‌تی پێ ده‌کرێ و ئازار ده‌درێ، تروسکای ئازادی له کوێوه دیاره که خه‌ڵک له سه‌ر هه‌ڵواسینی لافیته و به‌یاننامه ڕاپێچی ئاسایش بکرێن؟
ئایه باشتر وا نیه کاندیده‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی ئاشکراتر بۆ خۆیان ڕیکلام بکه‌ن و بڵێن ئه‌وه‌ی ده‌نگمان نه‌داتێ نانی ده‌بڕین و ده‌یخه‌نه خانه‌ی دوژمنه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌نگمان نه‌داتێ، ده‌ستمان بڕوا تیرۆری ده‌که‌ین؟ مه‌گه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی خۆی نه‌ی وت ئه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌دات خائینه.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و چه‌ته‌کانی هه‌ر ئه‌و هێزه‌یه که ناسیومانه له شاخ و شار، ئه‌و هێزه‌یه که هیچ لایه‌نێکی سیاسی نه‌ماوه چه‌ندین ئه‌ندامی به‌ده‌ست یه‌کێتی نیشتمانی نه‌کوژرابێ، به‌ڵام ئێستا بار و دۆخه‌که گۆڕاوه و ئه‌م هێزه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ست دێت ئه‌مڕۆ ئه‌گینا هه‌رگیز ناتوانێ هێزێکی شارستانی بێت و گوێڕایه‌ڵی یاساکانی فره‌حیزبی و دیموکراسی بێت.
|