١٤\١\٢٠١٣
چەتری ئازادیی
تیرۆری سێ هەڵسوڕاوی سیاسی لە پاریس سەرکۆنە دەکا.
ڕۆژی ١٠/٠١/٢٠١٣ تیرۆریستان ، شەمشەمە کوێرەکان ،دوژمنانی ئازادی
هەستان بەتیرۆرکردنی سێ هەڵسورای سیاسی باکوری کوردستان ساکینه جانسز،
فیدان دۆغان و لهیلا سۆیلهمهز. لە کاتێکدا ئێمە لە چەتری ئازادی زۆر
بەتوندی سەرەکۆنەی ئەم کردارە تێرۆریستیە قێزەونە دەکەین، تێرۆریستان
شەرمەزار دەکەین. هەروەها حکومەتی فەرەنسا بە کەم تەرخەم دەزانین
بەرامبەر پاراستنی ژیانی ئەو سێ هەلسوراوی سیاسیە وە داوادەکەین
بەزووترین کات تاوانباران بدۆزنەوەو ئاشکرایان بکەن بۆ ڕای گشتی وە بە
سزای ڕەوای خۆیان بگەن. داوا لە دەوڵەتی فەرەنسا دەکەین کە تاوانباران
لە دادگای تاوانی نێوەدەوڵەتیدا دادگاییان بکەن تا تاوانەکانی هەر
لایەنوحکومەتیک کە لە پشت ئەوکردەوە تیرۆریستەوەیە بۆ رای گشتی خەڵکی
جیهان ئاشکرا بیت و هەروەها بۆ ئەوەی تێرۆریستان ببن بە عیبرەت وە
جارێکی تر بیر لە ئەنجامدانی کاری وا قێزەون نەکەنەوە.
ئێمە لە چەتری ئازادیی لە سۆنگەی بەرگری و داکۆکیمانەوە لە ئازادی
هەڵسورانی سیاسی، سەرباری ئەوەی ئەم کردەوە قیزەوەنە بە تیرۆری سیاسی
دەناسێنین، جارێکی تر زۆر بەتوندی تیرۆری ئەو سێ هەڵسوراوە سەرەکۆنە
دەکەینەوە. وە ئەم کردەوە تیرۆریستیە بە هەرەشەیەکی جدی دەزانیین بۆ
سەر هەلسورانی سیاسی ودژ بە هەموو پیوانە نیو دەوڵەتیەکانە لە بارەی
مافی مرۆڤەوە. پێمانوایە کە ژیانی چالاکوانە سیاسییە کوردەکان لە هەر
شوێنێکی دنیادا بێت دەخاتە بەر مەرترسی وپیویستە بە تەواوی تواناوە ئەم
کردارە ریسوابکەین و لەبەرامبەریدا رابوەستین.
گرووپی چەتری ئازادیی
١٢\١\٢٠١٣
|