

راوێژ هیرانی
من له‌بالکۆنی هه‌ور
له‌ته‌ربونی مافوره‌کانی جه‌سته‌حالی بوم
من له‌زبلدانی حه‌زه‌پاقژه‌کان
له‌هزری‌ماچ تێگه‌یشتم
له‌کرنۆشی دار بۆ با
فێری شکانی که‌رامه‌تی گۆچان بوم
له‌تێکئالانی په‌نجه‌کانو
داوه‌کانی چاکه‌ت
فێری گه‌مه‌ی به‌ر باران بوم
که‌چۆن له‌کانی ناوک
ململانێ ده‌گه‌ل ته‌ربونم بکه‌م
که‌چۆن چاوه‌روانی هه‌ناسه‌یه‌کن
تا شۆرببنه‌وه
ناو تۆفانی دارستانه‌کانی سنگی ماچ
من که‌ده‌مدی ره‌نگم ئاوێزانی
ئه‌و سێبه‌ره‌نابێ
که‌گه‌لاکان خۆیان ده‌نوشتانده‌وه
بۆ به‌خشینیان
ده‌موت...ره‌نگه‌پیاسه‌ی په‌نجه‌کانم
به‌نێو مێژوی ئه‌ودا
سه‌فه‌رێکی دیکه‌ی گیرانبێت
له‌باخچه‌وه‌نه‌وشه‌که‌ی سینگی من
که‌ده‌مدیت له‌ناو دیسکۆی تێرامان
له‌سه‌ر مێزێک له‌نواڵه
هه‌ناسه‌ده‌دا به‌برسیه‌تی باران
بێده‌نگ ... سه‌ما
له‌گه‌ل تێنوی دوای مه‌ستیم ده‌کا
ویستم به‌زمانم
به‌بێ ناڤی و پۆست کۆد
پیاسه‌یه‌ک له‌شه‌قامی پرچیدا بکه‌م
به‌ئاره‌قه‌ی لێوی
ده‌ستنوێژێک بۆ ئاوێته‌بون هه‌ڵگرم
که‌چی ئه‌و به‌ردی یه‌که‌می ترازانی نێو په‌نجه‌کانی داده‌نا
له‌په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و ده‌رزییه‌ی
ویستی کراسێکی (GPS)ی
بۆ داهاتو ببڕێ
بچمه‌ژورێ...
روحم پڕ بکه‌مه‌وه
بۆ جه‌نگی نغرۆبون له‌هه‌ناسه‌برکێ
جه‌سته‌م خاڵی بێته‌وه‌له‌رژانی ده‌سته‌مۆ
نه‌تکێم وه‌ک فرمێسکی
دواجار ده‌رژێو هه‌ر حه‌زیش له‌باران ده‌کا
ماندو مه‌به..
با به‌ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له‌بن سێبه‌ری دار زه‌یتونی دوێنی
هیلاک نه‌بی
به‌ئاگابه...
به‌هه‌ڵم بونم تێکه‌ل به‌ره‌نگی گوڵه‌گه‌نمی ئارامی نابێ
وه‌ک ئه‌و ئێوارانه‌ی
په‌نجه‌کانم حه‌زیان به‌کرنۆش ده‌برت .....
ئاخر چیه
با به‌نۆشێک هه‌زمی خه‌ونه‌کانی منداڵی بکه‌ین
ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ئاوێته‌بون له‌بیر بکات
پرسیار له‌ته‌نیایی ناکا
من که‌وستم
له‌سه‌ر پردی رامانێک له‌ترازان برۆم
گومانم له‌به
SMS
بونم نه‌ده‌کرد
که‌وستم گۆرانییه‌کی خه‌ماوی
بۆ هاورێیانی
Uni
ئێره‌بڵێمه‌وه
پرسیار له‌حالی بونیان ناکه‌م
گه‌ر وه‌ستم ماچ نه‌ده‌مه
ژنه‌ته‌نوره لێو سوره‌کانی پراک
سه‌یری ئه‌و په‌نجه‌ره‌سورو سه‌وزانه‌ش ناکه‌م
که‌وه‌ک با بۆ جه‌نگه‌ڵه‌کان
ئه‌وانیش
موه‌کانی ناو قه‌دم به‌سه‌ما ده‌خه‌ن
که‌ده‌ستم بۆ زه‌نجیری چاکه‌تت هێنا
دایبخه‌م
تا ئه‌م جاره‌ش کتێبخانه‌م گڕ تێبه‌رنه‌دم
بۆ گه‌رم کردنه‌وه‌ی گیانت
تۆ به‌بزمارێک له‌ماچ
په‌نجه‌کانمت له‌روحت گڕێ دا
ده‌سته‌کانمت به‌سته‌وه
ئێستاش له‌گه‌رانی په‌نجه‌کانی ته‌نیا لای راستم
تا وه‌کو جاران تابلۆیه‌ک بکێشم و
پرژێمه‌ناو ئه‌و ئاگردانه‌ی
که‌تۆ فوی کوژانه‌وت ده‌کرد... به‌س ئه‌و وه‌ک د س ل
له‌زیاد بون بو
که‌من له‌ناو
ICE
کورسیه‌که‌م دایه‌تۆ
که‌پێچه‌وانه‌ی رێگا بو
پرسم به‌و قژ زه‌رده‌ی لای چه‌پم نه‌کرد
که‌ده‌سته‌کانی شۆر کردبۆه‌ناو
رابردوم.
ئه‌لمانیا - چڤیکاو
2008
rawej_herani@yahoo.de
|