۴\٨\٢٠١٠ چه‌واشه‌کردنی راستییه‌کان.
له سه‌ره‌تای وتاره‌که‌یدا به‌شان و باڵی عوسمانییه‌کاندا هه‌ڵده‌دا و شیوه‌نیان بۆ ده‌کات ، ئینجا ده‌یه‌وی تۆی دووبه‌ره‌کی له نێوان ئیسلام و مه‌سیحیدا بڵاو بکاته‌وه، ئاشووری و ئه‌رمه‌نییه‌کانیش به‌وه تاوانبار ده‌کات که ڕۆڵێکی سه‌ره‌کییان له‌ڕووداوه‌که‌ی ئه‌و ساڵه‌دا هه‌بووه. له ساڵی ١٩٢٤ که له‌گه‌ڵ سوپای به‌ریتانیادا هێزێکی جه‌کداری نافه‌رمی هه‌بوو به ناوی«لیڤی» که زۆربه‌یان ئه‌رمه‌نی و ئاشووری بوون، له‌گه‌ڵ هێزی پۆلیسی که‌رکوک له ناو شاری که‌رکوکدا،تێکده‌چن و ده‌بێت به شه‌ڕیان، دوو پۆلیس کوژران و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون، جه‌ماوه‌ری که‌رکوک وروژاو شه‌ڕه‌که گه‌وره‌تر بۆوه، هێزی لیڤی ویستبوویان په‌لاماری چه‌ند گه‌رماوێک بده‌ن چه‌ند که‌سانێکی خه‌ڵکی شاری که‌رکوک، کورد و تورکمان به چه‌که‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و هێزه بوونه‌وه و، له هه‌ردوولا چه‌ند که‌سانێک کوژران و بریندار بوون. ئه‌و هێزه‌یان ناچارکرد که له که‌رکوک ده‌ربچێ هه‌ندێ سواره‌ی عه‌شیره‌تی جه‌باری ڕاویاننان تا چه‌مچه‌ماڵ.
دوایی هێزی به‌ریتانی که‌وته به‌ینه‌وه‌و کوتایی به‌و شه‌ڕه هات، ئاوچی له‌ژماره‌ی کوژراو و برینداره‌کان و سووتاندنی دوکانه‌کاینش زیاد‌ڕۆیی کردووه. با به کورتیش بێینه سه‌ر باسی «حاجی عه‌لی به‌سته»که ئه‌و به ناودار و قاره‌مانێکی مه‌زنی تورکمانی ناوزه‌ند کردووه. حاجی عه‌لی به‌سته،پیاوێکی سپیلکه‌لانه‌ی باڵابه‌رزی به‌خۆوه‌بوو، چاوه‌کانی شین بوون ،زۆر ئازا و جوامێر و که‌ڵه‌مێرد بوو،له شه‌ڕه‌که‌ی ئه‌و ساڵه‌دا به‌رگریه‌کی بێوێنه‌ی له‌که‌رکوک کرد و ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی بینی له ده‌رکردنی هێزی لیڤییه‌کان له ناو شاری که‌رکوکدا ،وه‌کو پاڵه‌وانێکی ئه‌و شه‌ره بووه مایه‌ی ڕێز و شانازی و بوو به‌وێردی سه‌رزمان ، عه‌لی به‌سته کوردێکی ڕه‌سه‌نه‌و و تورکمان نیه، ئێستاش خزم و نه‌وه‌کانی له که‌رکوکدان و هه‌مووشیان کوردن و شانازی به حاجی عه‌لی به‌سته‌ی باپیری خولێخۆشبوویانه‌وه ده‌که‌ن..«مه‌حمود به‌سته» که کوڕی عه‌لی به‌سته‌یه.
گۆرانییه‌کان به ناهه‌ق تاوانی ئه‌وه‌یان دایه پاڵی ،که له ڕوداوه‌که‌ی ساڵی ١٩٥٩دا،به‌شداری کردبێ یه‌کێک بوو له‌و ٢٨کورده بێتاوانه‌ی که له‌ساڵی ١٩٦٣دا به‌ده‌سیسه‌ی گۆرانییه‌کان له که‌رکوکدا له سێداره دران.گه‌ر عه‌لی به‌سته تورکمان بوایه،ئه‌ی بۆ کوڕه‌که‌ی وه‌کو کوردێک به له‌سێداره‌دانتاندا؟ ئاوچی ده‌ڵێ:"حاجی عه‌لی به‌سته،پیاوێکی ناسراو و ناوداری گه‌ڕه‌کی(بوڵاق)ی تورکمانییه " له‌و گه‌ڕه‌که‌ش درۆده‌کات.ئێمه له ساڵی (١٩٧٠ تا ١٩٨٠) ماڵمان له گه‌ڕه‌کی بوڵاق بوو، له ٩٠٪ی کوردن نه‌ک تورکمان ،له (١٩٧٠ـ ١٩٧٤) پێنج قوتابخانه‌ی کوردی له‌م گه‌ڕه‌که‌دا هه‌بوو، قوتابخانه‌ی تورکمانی لێنه‌بوو. بابێنه‌وه سه‌ر عه‌لی به‌سته ،خێزانی کوڕه‌که‌ی شه‌هید «مه‌حمود به‌سته»دوای له سێداره دانی، له گه‌ڕه‌کی شۆڕیجه بوون به هاوسێی دیوار به دیواری ماڵی ئێمه که ناوی«سوڵتان»خانه، خۆی و کچه گه‌وره‌که‌ی «سوهام ـ که ئێستا خێزانی خزمێکی منه» هه‌ردووکیان ئه‌ندامی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان بوون، کوڕه گه‌وره‌که‌شی «محه‌مه‌د»ماوه‌یه‌ک پێشمه‌رگه بوو، کوڕه بچکۆله‌که‌شی ناوی «خه‌بات»ه ،که‌واته ئاوچی درۆ ده‌کات، عه‌لی به‌سته کورده نه‌ک تورکمان. وشه‌ی «به‌سته»ش وشه‌یه‌کی کوردییه،خزمه‌کانیشی ده‌یانوت«حاجی عه‌لی به‌ستێ» . هه‌روه‌ها شاعیری خوالێخۆشبوو«هیجری ده‌ده»شی به تورکمان داناوه،به‌ڵام هیجری ده‌ده‌ش کورده و له هۆزی«کاکه‌یی»یه ڕاسته شیعری تورکمانیشی هه‌یه. باسی زانای زمانه‌وانی ناسراو«مسته‌فا جه‌وادی» کردووه که تورکمانه، به‌ڵام ئه‌م ناوداره‌ش ڕه‌سه‌نی کورده و«فه‌یلی» یه. ٢ـ هه‌ر ئاوچی له هه‌مان ماڵپه‌ڕدا له ٩/ ٢/٢٠٠٩دا،له‌ژێر سه‌رناوی«عشیره «ێالحی»الترکمانیه ژوات الماچی والحاچر المجید».بێگومان هۆزی ساڵه‌یی که ئه‌و به ێاڵحی ناوی بردووه، هوزێکی زۆر دێرین و ناسراوی کوردییه له که‌رکوک،هاوسنووری عه‌شیره‌تی «شوان»ن، زوربه‌ی خه‌ڵکی دووبزو پردێ ساڵه‌یین، له ناوچه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن و گل شدا هه‌ن و به‌ده‌گمه‌نیش تیایاندا هه‌یه که زمانی تورکمانی بزانێت،له ناو شاری که‌رکوکیشدا له گه‌ڕه‌کی ڕحیماوه و ته‌په و ئه‌ڵماس و به‌گله‌ر ساڵه‌یی زۆریان لێیه، ناوچه‌ی ساڵه‌ییش که مه‌ڵبه‌ندی هوزی ساڵه‌ییه به‌شێکه له که‌رکوک، ده‌که‌وێته نێوان شوان و کۆپری و دووبز زێی بچووک و شاری که‌رکوک، به‌پیترین زه‌وی کشتوکاڵی پارێزگای که‌رکوکه. به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی که له هه‌موو سه‌رژمێرییه‌کاندا له که‌رکوک، به ئه‌نقه‌ست بۆ سه‌رژمێریکردنی خێزانه کورده‌کان ژمێریاری تورکمان و عه‌ره‌بیان ده‌نارد ئه‌وانه‌ش له جیاتی «ساڵه‌یی» بنووسن، «ێاڵحی»یان ده‌نووسی،هه‌ر له ساڵی١٩٦٣به‌دواوه،له دایره‌ی سه‌رژمێریی که‌رکوکدا،ئه‌وان به زۆر و به‌فه‌رمی «ساڵه‌یی»یان کرد به «سالحی».
به‌ڵکو به‌عسی ڕه‌گه‌زپه‌رست به فه‌رمی لیژنه‌یه‌کی پێکهێنا بۆ ئه‌وه‌ی به‌درۆده‌له‌سه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو، ڕه‌سه‌نی زۆربه‌ی هۆز و عشیره‌ته کوردییه‌کان بکه‌ن به عه‌ره‌ب ، تا گه‌یشته پیسترین مه‌رامی گڵاو و قێزه‌وه‌نیان،راستکردنه‌وه‌ی پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی«تێحیح القومیه»،به‌ڵام ئه‌م نیازه گڵاوه‌یان سه‌ریانی خوارد. وادیاره ئیبراهیم ئاوچی ڕه‌گه‌زپه‌رستیش ده‌رچووی قوتابخانه‌ی به‌عسه،بۆیه نه‌ک هه‌ر هۆزی ساڵه‌یی به‌ڵکو زۆربه‌ی عه‌شیرت و هۆزه کوردییه‌کانی کردوه به تورکمان له‌وانه«زه‌نگنه، کاکه‌یی، باجه‌لان،داوده، « بابان،ده‌لۆ،گۆران،وه‌ندی،چه‌له‌بی،شه‌به‌ک،مه‌نده‌لاوی...هتد» له شاری هه‌ولێریشدا ته‌نها عه‌شیره‌تی«دزه‌یی» به کورد داده‌نێ ئه‌ودوای هۆز و عه‌شیره‌ته‌کانی تر به تورکمان داده‌نێ. ئه‌گه‌ر هه‌ولێر ئه‌و هه‌موو تورکمانه‌ی تیابێ نابووایه به‌ره‌ی تورکمانی ئه‌گه‌ر کورسییه‌کی باغه‌ش بووایه کورسییه‌کیان بهێنایه؟نازانم ئاوچی ته‌ریق نابێته‌وه له‌م درۆوده‌لاسانه‌ی ؟ئه‌ی بۆ له هه‌شتاکاندا، حکومه‌تی عێراق بڕیارێکی ده‌رکرد ،هه‌ر سه‌ربازێک بیسه‌لمێنێ که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورده،له سه‌ربازی ته‌سریح ده‌کرێ،کورد ناوی لێنابو" دووسایته‌که" .بڕوابکه‌ن نیوه‌ی زیاتری سه‌ربازه تورکمانه‌کان چوون ڕه‌سه‌نایه‌تی خویان سه‌لماند که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردن و تورکمان نین،هه‌بوو ده‌یوت من زه‌نگنه‌م،شوانم ،داوده‌م، کاکه‌ییم،جه‌باریم، ڕوژبه‌یانیم،و...هتد،ێالحییه‌کانی ئبراهیم ئاوچیش بوونه‌وه به ساڵه‌یی، ئه‌ی بۆ ئه‌و کاته ئه‌و عه‌شیره‌ت وهۆزه کوردییانه‌ت،به کوردی ڕه‌سه‌ن ده‌ناسی ؟بۆ ئه‌و کاته دانان به‌ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆتان نا و ئێستا نکوڵی لێده‌که‌ن؟وه‌کو ده‌ڵێن:"ئه‌وه‌ی نکوڵی له ڕه‌چڵه‌کی خۆی بکات ڕه‌چه‌ڵه‌کی نیه". .به دووریشی نازانم ماوه‌یه‌کی تر ئبراهیم ئاوچی، بڵی ئاده‌م و حه‌واش به ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورکمانن. یان چه‌ند هۆزێکی ئه‌فریقاش بکات به تورکمان.
نه‌رویج
|