٢٤\٣\٢٠١٨ چەوساندندنەوە و برسی کردنی مییلەت زەنگێکی مەترسیدار دەبێ بۆ لەناوچونی ئەم دەسەڵاتە.
چۆن دەکرێت لەناو پرۆژەی پیادەکردنی سیستمی دیموکراسیدا تووشی قەیران بین ؟ چۆن دەکرێت توێژیک بەناوی کلیپتۆکراسی ھەڵوێستی سیاسی خۆیان بفرۆشن ،بۆیە لەرووی فکریشەوە کتێبخانەی کوردی زۆر لاوازە و ڕۆشنبیرانی کورد تا ئێستا ئەو ڕۆشنبیرانەنین کەکاریگە ریان بەسەر ڕەوشی سیاسی ئێستای ھەرێمی کوردستاندا ھەبێت قەتیس بوونی دەیان کێشە لەو ھەرێمەدا ، ھەر لەقەیرانی سیاسیەوە بۆ قەیرانی ئابووری و ئاینی و کۆمەڵایەتی، لەوھەرێمەدا دەیان قەیران زەواج دەکەن دەیان وەچەی تری قەیراناوی تر لەدایک دەبێت،لەولاشەوە شەریعەتی سیاسی بەناوی ھەموو شتێک قسەدەکات ئێمە پێویستە پرسیاری چۆن بژین ، چۆن قسەبکەین ، چۆن بگونجێین لەگەڵ دەسەڵاتی فیرعەونەکان کەبیرو ئایدۆلۆژیایی کۆمۆنیزمیان بەسەردا زاڵە!!!
دەسەڵاتێک بەو شێوەبێت کەپیرە پیاوێک دەستی بەرز بکاتەوە بۆ لۆجەنانێک لەقیمەی ناچاریدا ئەوادەبێت دانبەوە دانێن کە ئەو دەسەڵاتە ئەو پەڕی شومەو شەرمەزاریە، دیوەزەمەنی ئەو دەسەڵاتە پڕیەتی لەچۆکدادان و ڕاوکردن بۆ کولێرە برسیەتی ڕەوڕەوەی ژیاری کۆمەڵاتی لێدەخوڕێت گاگەلی لەمۆلگەگان و نیشنگەکان مۆڵدەبن، چونکە ڕاستی خەڵکیان زۆر پێی ئاشنانین، بێ متمانەیی و درۆکردن بەشێکە لە جەھل و درک نەکردن بەدنیای میانفۆڕم،کورد بوون لەشوناسی مندا بەڵگەیەکی حاشاھەڵنەگرەو ھیچ شانازی بەزمانی دایکەوە ناکەم چونکە تاکی کورد ویستی تێک شکاندنە، تاکی کورد لەتاکێکی بەرھەمھێنەوە بۆتە تاێکی قێزەون لەجیاتی ھەڵگری بیرو بۆچوونی پێشکەو توخواز ھاوشان وەتاکەکانی تری کۆمەڵگەی ژیارە کۆمەڵا یەتیەکانی تر کەھاوشان بەجیھانبینی نوێ و تازەگەرین نیەتی ھەربۆیەشە ناویان ناوین جیھانی سێیەم(نامی)و دواکەوتوو، وڵاتە پێشکەو توەکان ڕۆدەچنە ناو وڵاتە دواکەوتوەکان ھەنجنین و تێکشکێنیان دەکەن کەئەمەش خۆ لەخۆیاد ئارەزووی تێکشکاندنە،بەدیدێکی تردا ئێمەی کوردان ھەڵگری ھیچ بیرو بۆچونی جیھان بوونی نوێ و تازەگەری نین، بەبەراورد بەوڵاتانی تر،ئێمە ھەمیشە ئارەقی شەرمەزاری دەسڕین لەبەردەم کورد بدنماندا.
|