١١\٢\٢٠١٠ چه‌وتی سیاسه‌تی بۆرژوازی، تراژیدیا و کۆسپی گه‌وره‌ی به‌رده‌م پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا.
فشاری ناسیونالیزم و ئیسلامی سیاسی نوێنه‌رانی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر چینی کرێکار و توێژه هه‌ژاره‌کانی کۆمه‌ڵگه جیاوازی زیاتری هێناوه‌ته پێشێ بۆ تێکدانی سروشتی ئاگایی و تێگه‌یشتنی تاکی چه‌وساوه له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ر ئه‌مه‌شه بێبه‌شان ناچاری به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و هه‌ڵچوون و ڕابوون و پرسیارکردن و جووڵاندنی خولیا فیکریه‌کانی ده‌کات تا په‌ی به ئاسۆیه‌کی ئایینده ڕۆشن به‌رێ. له‌گه‌ڵ ڕێگرتن و قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ڵسوڕانی سیاسی کۆمۆنیستی و کرێکاریدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایه‌وه، پێشڕه‌وانی کرێکار و کۆمۆنیسته‌کان له‌هه‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و کرێکاریدا ڕۆڵ و نه‌خشی ڕادیکالانه‌ی خۆیان ده‌به‌نه پێش، هه‌رچه‌ند وه‌ک پێویستی ڕۆژگار سه‌رکه‌وتوانه نه‌چۆته‌پێشه‌وه. ده‌بێ ناڕێکی و گرفته‌کانی ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ده‌ستنیشان و ڕێک بخرێت. چاوخشاندنێکی به‌رایی به مێژوویی ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستیدا، به‌ڕۆشنی ڕاست و دروستی نه‌خشی کۆمۆنیزم و په‌یوه‌ندی به‌کرێکاران و توێژه زه‌حمه‌تکێشه‌کانه‌وه ده‌رده‌خات. له نیشاندانی ناوه‌خنی دزێو و ناشیرینی حیزب و هێزه بۆرژوا‌کانی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان و پێکهاته‌ی سیاسی و جه‌مسه‌ره ناکۆکه‌کانی نێوان ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی زیاتر ئاشکرا کردووه. گه‌رموگوڕی و بانگه‌شه و هه‌ڵسوڕان و تێکۆشانی کۆمۆنیسته‌کان له‌ڕابردوودا و سستی و خامۆشی و بێده‌نگی ئێستاکه‌ی له‌ڕووی پراکتیک و په‌راوێزکه‌وتنه‌وه‌ی له هاوکێشه‌ی سیاسی‌دا جێگایی پرسیار و تێڕامان و سه‌رنج و تیبینی زۆرتره. له‌و لاشه‌وه په‌نابردنی بۆرژوازی بۆ شێوازی ناشارستانی و پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌شیاو، ته‌خشان و په‌خشانی پاره و به‌ڵێنی درۆ و نادروست، هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕین و ده‌رکردن، له‌گه‌ڵ پێشێلکردنی هه‌موو ماف و ئازادی و یاسا و نه‌ریتیکی مرۆیی‌دا ته‌نیا له پێناوی بردنه‌وه و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدایه.
حیزبه کلاسیک و به‌رژه‌وه‌ندخواز و دووڕووکانی کوردایه‌تی مێژوویه‌کی پڕ له خوێن و تاوان و کۆنه‌په‌رستیان تۆمارکردووه، خه‌ڵکی مافخوراوی کوردستان له‌ناچاریدا هه‌موو شتێکی نوێیان له‌و ده‌سه‌ڵاته پێ باشتره و ئه‌و حیزبانه‌ش به ناسیونالیست و ئیسلامیانه‌وه ته‌نیا لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌شی ئه‌م مێژووه‌ن. چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی میللی و خۆش خه‌یاڵیکردنی کرێکاران به بیرۆکه‌ی چه‌وتی کوردایه‌تی، به‌درێژایی چه‌ندان ساڵ بۆرژوا ناسیونالیستی کورد هه‌میشه بیروباوه‌ڕی ناو ناخی خۆی له خه‌ڵکی و به‌تایبه‌تی کرێکاران و چینه به‌شخوراو سته‌م لێکراوه‌کان شاردۆته‌وه. له‌ژێر په‌رچه‌می ڕزگاری و خه‌باتی ناسیۆنالیستیدا، هه‌میشه به‌رنامه‌و سیاسه‌تی هه‌مه ڕۆژه سات و سه‌وداو سازش و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کاندا بووه. بۆ زیاتر ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه پێویسته بۆچوونی قوتابخانه فیکریه‌کانی ئیسلامی و قه‌ومی بده‌ینه به‌ر ڕه‌خنه‌ی زیاتر و قوڵتر و هۆکاری بێده‌نگی و خامۆشی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار بزانرێ، تا زیاتر ڕۆشنایی به‌ئومێد و ئاوات و ئاسۆیی کۆمۆنیستی و کرێکاری بدرێت.
ده‌بێ کۆمه‌ڵگه له بیروبۆچوونی دواکه‌وتوو و کۆنه‌په‌رستی و ناشارستانی ئازاد و پاک بکرێته‌وه، هه‌ر له‌و پیناوه‌شدا هه‌وڵ و تێکۆشانی زیاتر بخرێته‌کار، تاکو سیاسه‌تێک جێ بکه‌وێ تابتوانرێ له‌ڕێیه‌وه ده‌ست به سیاسه‌ت و ئامانج و خه‌باتی کرێکاریه‌وه بگیرێ. ئێستا سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بۆته ناله‌بارترین و پڕوپوچترین ئه‌فسانه‌ی سه‌رده‌م و به‌رۆکی به سه‌رجه‌م مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رزه‌ویه گرتووه. داهێنانه زانستی و ته‌کنه‌لۆژیه‌کانی، ڕه‌فتار و کرده‌وه سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگیه‌کانی ته‌نیا ئامڕازێکن بۆ به‌ده‌ستهێنانی سوود و قازانجی ماددی چینی سه‌رمایه‌دار. موڵکایه‌تی تایبه‌تی هۆکانی به‌رهه‌مهێنانیش گه‌وره‌ترین کۆت و زنجیری چه‌وسانه‌وه‌ن ئاڵاونه‌ته گه‌ردنی ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی مرۆڤه چه‌وساوه‌کان و ئه‌م سسته‌مه گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگاکانی له‌ڕووی گه‌شه و پێشکه‌وتنه‌وه سنووردارکردووه. له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌که‌ونه به‌ر ڕه‌خنه و سه‌رنج و پێداچوونه‌وه، مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ کاری به‌رهه‌مهێنانی کاڵادا چۆته قۆناغێکی نوێوه، مرۆڤ کاتێک مێشک و بازووی خسته‌کار توانی پێویستیه هه‌نوکه‌ییه‌کانی ژیانی خۆی دابین بکات، ئه‌و کات کاڵاش بووه ئه‌و به‌رهه‌مهێنراوه‌ی کڕین و فرۆشتن و بازرگانی پێوه‌ده‌کرێت. هێزی کاری به‌رهه‌مهێنراوه‌که‌ش به‌شێکی زیندوو و هه‌ستیاری کاڵای فرۆشراوی پێکهێنا، به‌و جۆره په‌یوه‌ندی به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه‌داری هاته کایه‌وه. ئێمه دڵمان له‌ترساندا لێده‌دا و سه‌رمان ده‌سوڕمێ له‌م ڕاستیه سه‌لمێندراوه‌ی کاتێک سێ ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌وره‌ی جیهان سامانی چاره‌کی هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کانی جیهانیان له‌ژێر ده‌ستی خۆیاندا قۆرخکردووه، له‌کاتێکدا سێ ملیار که‌س ڕۆژانه به‌که‌متر له دوو دۆڵار و نیو ده‌ژین.
له‌دوای داگیرکاری ئه‌مریکا له ساڵی 2003 وه عێراق له‌ڕووی سیاسی و ئابووریه‌وه له‌چاو سه‌رده‌می دیکتاتۆری پێشوو تووشی تێکشکان و سه‌رگه‌ردانی زیاتربووه و ژێرخانی ئابووری فشه‌ڵ و ته‌نیا پشت به‌ستوو به فرۆشتنی نه‌وته. گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری له‌ڕووی بنیاتنان و په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازیه‌وه زۆر دواکه‌وتووه، ئه‌مه‌ش وایکردووه په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی دواکه‌وتوانه‌ی سه‌رده‌می فیئوداڵی و تێکه‌ڵاو له‌په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رمایه‌داری ببێته ڕووپۆشی په‌یوه‌ندیه‌کان له ته‌سکردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری چینایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی چه‌وسانه‌وه و خزمه‌تی زیاتری سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان. له‌باری کشتوکاڵی و پیشه‌سازیه‌وه هێنده دواکه‌وتوه که ناتوانرێ له%1ی پێویستیه ناوخۆیه‌کان به‌رهه‌م بهێنرێت، له ڕووی خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌ک ڕێگاوبان و ئاو و کاره‌باو ته‌ندروستی و پێوستیه گرنگه‌کانی دانیشتوانه‌وه ته‌واو په‌کی که‌وتووه و ته‌نیا کرانه‌وه‌ی بازاڕی ئازادی هاورده‌ی بازرگانی بره‌وی هه‌یه ئه‌ویش له‌وپه‌ڕی گه‌نده‌ڵیدا ته‌نیا قازانجی بۆ سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌و کاڵاکانیش به‌نرخێکی گران ده‌ست دانیشتوان ده‌که‌وێت. ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه ئابووریه میلیشیایانه چالاکه له‌گه‌شه‌ی ئابووریه‌کی قۆرخکراو له‌ده‌ستی خۆیدا و به‌هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌که‌وه په‌یوه‌ست نابێت، له‌و لاشه‌وه به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی شار‌و لادێ له بێ‌کاری و هه‌ژاریدا ده‌ناڵێنن. شێوازی خزمه‌تگوزاریه‌کان له ئاستێکی زۆر سه‌ره‌تاییدا په‌یڕه‌وده‌کرێ و لاوازی له‌به‌رهه‌مهێنان و چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکاران له‌بارودۆخێکی خراپ و پڕ سته‌مدا له‌بره‌ودایه. ئه‌م دامه‌زراوه‌ی بۆرژوا کوردایه‌تی هۆکاروبه‌شداره له ده‌رکه‌وتنی ده‌سته و تاقمی تاڵانکه‌ر و ئاودیوکه‌ردا و قازانجێکی خه‌یاڵی له سه‌رمایه‌ی بازرگانی په‌یوه‌ست به سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کیه‌وه ده‌خاته ته‌نکه‌ی باخه‌ڵی. ئه‌م سه‌رمایه گوزارییه بازرگانیه مشه‌خۆره به‌ئه‌قڵی بیرۆکراسیانه‌ی ده‌وڵه‌تی بازرگانی نایاسایی، له نێرده و هاورده‌کردنی سووته‌مه‌نی و پڕۆژه‌ی کاری ڕکابه‌رێ و گرێبه‌ستی ئابووری و باج و قازانجدا به‌ڕێوه ده‌چێ.
له‌لایه‌کی دییه‌وه چاوبڕینی سه‌رمایه‌دارانی بیانی له خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه‌کانیان له‌عێراق و کوردستاندا له‌چوارچێوه‌ی گڵۆبالیزمی سه‌رمایه‌دارانه‌ی دڕنده‌دا به ئامانجی کۆنترۆڵکردنی سامان و توانایی ئابووری ئه‌م ووڵاته‌دا له‌ژێر هه‌زاران بیانووی جیاوزدا. ناکۆکی نێوان بنه‌مای ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز له‌لایه‌ک و په‌یوه‌ندی کاڵایی سه‌رمایه‌داری تازه‌پێگه‌یشتوو له‌لایه‌کی تر، یه‌کێکه له‌و نیشانانه‌ی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای له هه‌مووڕوویه‌کی ژیانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆژی و ڕه‌وشتی ڕۆشنبیریه‌وه دووفاقه‌کردووه. هه‌ربۆیه خه‌بات بۆ ڕزگاربوون له‌ده‌ست ئه‌م بارودۆخه پێکهێنانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی کوردستانه به‌دوور له ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی ئیسلامی و ناسیونالیستی کوردی و عه‌ره‌بی، ئه‌رکی ئێستا پێکهێنانی جه‌مسه‌رێکی یه‌کگرتوویی فراوانی توێژه بێبه‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگایه له‌ژێر دروشمی ئازادی و یه‌کسانی و سۆسیالیزمدا. به‌رژه‌وه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی کرێکاران و سه‌رجه‌م توێژه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کانی کۆمه‌ڵگا له به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی و ئارامی و ژیانێکی سروشتیدایه، به‌ڵام ئه‌مانه له‌سایه‌ی حکومه‌تی میلیشیایی عێراقدا بوونی نییه و ده‌سه‌ڵات باڵی ڕه‌شی به‌سه‌ر هه‌موو داهات و سامان و به‌رهه‌مێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌دا کێشاوه.
سیسته‌می بۆرژوازی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌ژێر کاریگه‌ری ئایین و قه‌وم و تایه‌فی و تیرۆری به‌رده‌وامدا له نه‌بوونی ئارامی و ئاسایش و خزمه‌تگوزاریدا گیری خواردووه و ڕۆژانه ووڵاتانی ناوچه‌که و ئه‌مه‌ریکا ده‌ست له‌کاروباری سیاسی و ئابووری کوردستان و عێراق وه‌رده‌ده‌ن. پاش نۆزده ساڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی و شه‌ش کابینه‌ی حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی په‌نجا به په‌نجای یه‌کێتی و پارتی و کاره‌ساته‌کانی شه‌ڕو برسێتی و ماڵوێرانی و ئاواره‌یی که تووشی خه‌ڵکی کوردستان هاتوون، به ئاشکرا فه‌شه‌لی دامه‌زراوه‌کانی بۆرژوازی کوردی دیاره و چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان له‌ژێر په‌رده‌ی فیدراڵیزمدا به ئامڕازی نائینسانی و سته‌م و چه‌وسانه‌وه و دامه‌زراوه‌یی میلیشیایی په‌ره‌پێدراوه.
گۆڕینی ئه‌م بارودۆخه‌ش تێکۆشانه له‌ناوخۆیی کۆمه‌ڵگه‌دا به شیکاری واقعی و دانی ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ ڕزگاربوون، که‌ئه‌ویش خۆی له‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی هه‌ڵبژێردراو له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌بینێته‌وه و ته‌نیا کرێکاران و بێبه‌شانی کۆمه‌ڵگا ده‌توانن ئازادانه خه‌بات و پارێزگاری له مافی یه‌کسانی و ئاسوده‌یی و ئازادی خۆیان و سه‌رجه‌می مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن، له‌پێناوی به‌رگری و چه‌سپاندنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی گشتی و تایبه‌تی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و دابه‌شکردنی ده‌سکه‌وت و به‌کارهێنانی موڵک و سامانی گشتی و گشت خزمه‌تگوزاریه‌کان بۆ به‌یه‌کسانی هه‌موان. ئه‌وکات نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانیان بۆ چالاکردن و بردنه پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی یه‌کسان و ئازاد ده‌بێت.
azada9@hotmail.com
|