٣\١\٢٠١١
چی بچێنی، ئه‌وه
ده‌درویه‌وه.

جه‌لال چوارتایی
به‌شی چواره‌م - حیزبی
دیموکرات و دکتۆر مه‌حمود عوسمان.
به‌رپرسانی حیزبی دیموکرات بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بسه‌لمێنن که هیچ جۆره
په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ حیزبی به‌عسدا نه‌بووه گوته‌کانی مه‌حمود
عوسمان ده‌که‌ن به به‌ڵگه و ده‌ڵێن :- (تێکۆشه‌ری دێرین و سیاسه‌توانی
ناسراوی کورد د. محمود عوسمان په‌یوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکرات له
گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ریندا وه‌ک نموونه‌ی
په‌یوه‌ندی سه‌رکه‌وتووی سیاسی و پڕ له شانازی هه‌ڵ ده‌سه‌نگینی‌و
به نموونه هێناویه‌ته‌وه. ) .
پۆڵ بریمه‌ری حاکمی مه‌ده‌نی ئه‌مریکیش ته‌نها یه‌ک ساڵ له عێراقدا
حاکمیه‌تی گرته ده‌ست و پێده‌چێت له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌شدا ته‌نها یه‌ک
حه‌فته مه‌حمود عوسمانی له نزیکه‌وه بینیبێت و ناسیبێت ، که‌چی له
په‌ڕتوکی " یه‌ک ساڵ مانه‌وه‌م له عێراق "دا ده‌رباره‌ی مه‌حمود
عوسمان ده‌ڵێت :- { مه‌حمود عوسمان ته‌نها خاوه‌نی گوته‌یه و هیچ کرده‌وه‌یه‌کی
نییه ، هه‌موو ویستی مه‌حمود عوسمان بریتییه له لێدوان بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان
، هیچ کاتێک مه‌حمود عوسمان خاوه‌نی داخوازی و پێشنیارێک نه‌بووه بۆ
کوردان و هه‌ر داواکاریه‌کیشمان لێی بکردایه هه‌ر به به‌ڵێ وه‌ڵامی
ده‌داینه‌وه و ته‌نها جارێکیش خاوه‌نی نه‌خێرێک نه‌بوو } .
به‌رپرسانی حیزبی دیموکراتیش بۆ زیاتر له 65 ساڵه مه‌حمود عوسمان ده‌ناسن
و دانیشتنی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن که‌چی به‌م جۆره هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن !
گوتیان ڕێوی کێ شاهیدته ؟ ئه‌ویش گوتی کلکم.
خودا هه‌ڵناگرێت به‌رپرسانی حیزبی دیموکراتیش شاهیدێکی باشیان دۆزیوه‌ته‌وه
، که جگه له گوته‌ی قه‌به‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ هه‌رچی کرده‌وه‌ی باشه
بێت تێیدا به‌دی ناکرێت ، ئه‌و شاهیده‌ش مه‌حمود عوسمانه که پڕ به
پێستی به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کانه.
له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رپرسه‌کانی حیزبی دیموکرات بۆ
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هاوشێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیان بووبێت بۆ مه‌حمود
عوسمان ! بۆیه پاش 65 ساڵ ئۆردوگانشین ده‌کرێن و ده‌بنه موچه‌خۆری یه‌کێتی
و پارتی و نازناوی " حیزبی موچه‌خۆر " بۆ حیزبی دیموکرات زیاد ده‌که‌ن
.
بریا عه‌قڵی 65 ساڵی سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌کانی حیزبی دیموکرات هێنده‌ی عه‌قڵی
یه‌ک حه‌فته‌ی پۆڵ بریمه‌ر ببویایه و به هه‌موو به‌رپرسه‌کانیشیان ته‌نها
یه‌ک که‌سی وه‌ک ئه‌و بوونایه !
قاسملو ناهه‌قی نه‌بوو که به شێوه‌یه‌کی دیکتاتۆریانه لیستی فیکسی
داده‌نا بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌م به‌رپرسانه .
ئایا ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که گوته‌که‌ی مه‌حمود عوسمانیان هێنده به
گرنگ وه‌رگرتووه ، ئه‌ی بۆچی باس له کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌که‌ی گوندی
" دۆڵه توو " ناکه‌ن تاوه‌کو کرده‌وه‌کانی مه‌حمود عوسمان له‌گه‌ڵ
گوته‌کانیدا به‌راورد بکه‌ن ، چونکه له‌و کاره‌ساته‌دا به ده‌یان
پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات شه‌هید و بریندار بوون به‌هۆی بۆردومانی
فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی عێراقه‌وه و باره‌گاکه‌ی مه‌حمود عوسمانیش له‌و
نزیکانه بوو ، که‌مێک پاش ئه‌و بۆردومانه مه‌حمود عوسمان ده‌چێته
شوێنی ڕووداوه‌که و ئاماده نابێت ته‌نانه‌ت برینی یه‌ک برینداریش
بپێچێت و به‌ره‌و تاران به‌ڕێ ده‌که‌وێت .
تاکو نوسینی ئه‌م بابه‌ته زیاتر له حه‌وت ساڵه مه‌حمود عوسمان له
شاری به‌غدایه وه‌کو نوێنه‌ری کوردان ، له ماوه‌ی ئه‌م حه‌وت ساڵه‌دا
نه‌ک هه‌ر هیچ به‌رهه‌مێکی بۆ کوردان نه‌بووه به‌ڵکو هه‌رکاتێکیش له
ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ده‌رکه‌وتبێت ئه‌وا ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆی به
کوردان سووه و گوتویه‌تی :- کورد چی ده‌کات له به‌غداد ؟ تاکو ئێستا
کورد هیچی نه‌کردووه !
هێنده ئه‌م گوته‌یه‌ی دووباره کردبوویه‌وه تاوه‌کو ڕۆژێک به‌قاڵێکی
نه‌خوێنده‌واری شاری سلێمانی لێی دێت به زماندا و ده‌ڵێت :- ئه‌رێ مه‌حمود
عوسمان ئه‌ی جه‌نابت چیت کردووه له به‌غداد ؟
مه‌حمود عوسمانیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت :- به خودا ئێمه‌ش له به‌غداد
هه‌ر خه‌ریکین .
ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕوونی بکاته‌وه که خه‌ریکی چییه . ئایا خه‌ریکی
قاوه خواردنه‌وه‌یه ، خه‌ریکی پاره خڕکردنه‌وه‌یه ، خه‌ریکی کۆڕ گه‌رمکردنه
، خه‌ریکی چییه و خه‌ریکی چی نییه ؟
گرفتاری به‌رپرسه‌کانی حیزبی دیموکرات له‌وه‌دایه که گوته ده‌بیستن
و کرده‌وه نابینن ، ئه‌نجامی ئه‌و گرفتاریه‌شه که که‌سێکی وه‌کو
خالد عه‌زیزی به تورکه فاشسته‌کان ده‌ڵێت داهێنه‌ری دیموکراتی و له
دوای ته‌شویقکردنی ئه‌ردۆغان وێڵ ده‌بێت ، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌شه‌کوژیانه
ببینێت که ڕۆژانه له‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌داران و که‌سه سڤیله‌کان په‌یڕه‌و
ده‌کرێت .
له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر دیموکراته‌کانیش بچوونایه ئه‌و به‌قاڵه نه‌خوێنده‌واره‌ی
شاری سلێمانیان بکردایه به سکرتێر و ده‌مڕاستی خۆیان ئه‌وا هه‌زار
هێنده‌ی که‌سانی وه‌کو ئه‌م به‌رپرسانه‌ی ئێستایان هه‌م خاوه‌ن هه‌ڵوێستتر
ده‌بوو هه‌م دیموکراته‌کانیشی پێشتر ده‌خست .
عه‌لی حاته‌م دلێمی ده‌رباره‌ی تاڵه‌بانی ده‌ڵێت :- تاڵه‌بانی نه‌ک هه‌ر
شایسته‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆماری نییه به‌ڵکو شایسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
قوتابخانه‌یه‌کی بچووکیش نییه . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=731d550d
له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌رپرسانی حیزبی
دیموکراتیش نه‌ک هه‌ر شایسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی حیزبێکی سیاسی نین به‌ڵکو
شایسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری مزگه‌وتی کوێره گوندێکی کوردستانیش نین .
گله‌یی و گازنده له حیزبی دیموکرات ناکرێت:
" مام سه‌عید " پیره‌مێردێکی هێجگار داماوی ناوچه‌ی شاره‌زوور بوو ،
زۆر به دره‌نگ له قسه تێده‌گه‌یشت .
ڕۆژێک مام سه‌عید ده‌چێته میوانداری مه‌جلیسێکی گه‌رم ، کابرایه‌کی
نوکته‌چی به ناوی " وه‌ستا قاسم " نوکته‌یه‌ک ده‌گێڕێته‌وه و هه‌موو
خه‌ڵکه‌که ده‌یده‌نه قاقای پێکه‌نین ، تانها مام سه‌عید پێناکه‌نێت !
له پاش 3 ڕۆژ " مام سه‌عید " ده‌یداته قاقای پێکه‌نین . کاتێک لێی ده‌پرسن
بۆچی پێده‌که‌نیت ؟
مام سه‌عیدیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت :- به نوکته‌که‌ی "وه‌ستا قاسم"
پێده‌که‌نم . ( واته له پاش 3 ڕۆژ تێده‌گات ) .
به‌هۆی ئه‌وه‌ی مام سه‌عید ته‌واو که‌وتبوویه ته‌مه‌نه‌وه ، خه‌ڵکه‌که
پێیان شه‌رم بوو ئه‌گه‌ر به ناحاڵی و نه‌زان ناوی بهێنن ، هه‌ر بۆیه
بۆ ڕێزلێنان له ته‌مه‌نه‌که‌ی نازناوی ( سه‌عید ئاغا )یان به‌سه‌ردا
دابڕی ، ئه‌م نازناوه ئاماژه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ تێنه‌گه‌یشتن .
ئه‌گه‌ر حیزبی دیموکراتیش به‌م هه‌موو مه‌لا و فه‌قێ و مجه‌وره‌وه
بۆماوه‌ی 65 ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌حمود عوسماندا بووبن و لێشی تێنه‌گه‌یشتبێتن
، که‌واته نابێت ئێمه‌ش گله‌یی و گازنده‌ی ئه‌وه‌یان لێبکه‌ین ئه‌گه‌ر
پێناسه‌ی خۆیان بکه‌ن به حیزبی تاقانه و حیزبی خۆشه‌ویستی کوردان و
خۆیشیان بکه‌ن به نوێنه‌ری 83%ی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانیش به تاپۆی خۆیان بزانن . به‌ڵکو پێویسته بۆ ڕێزلێنان له
ته‌مه‌نی 65 ساڵه‌یان نازناوی ( حیزبی موچه‌خۆر ) کوێر نه‌کرێته‌وه .
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|