١\٣\٢٠١١
چی بچێنی، ئه‌وه
ده‌درویه‌وه.
جه‌لال
محه‌مه‌د
به‌شی ده‌یه‌م - فه‌رهه‌نگی
لاسیکردنه‌وه‌ی به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان (سازکردنی کۆڕی بادان و
چه‌قه‌نه وه‌ک نموونه).
له کاتی به‌رپابوونی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری
له باشووری کوردستاندا تاوه‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆ شاهیدی زۆر دیارده‌ی سه‌رنجڕاکێش
بووین که به‌شێک له‌و دیاردانه ته‌واو دژ به خواسته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان
بوون ، وه‌ک فه‌رامۆشکردنی موسڵ و خۆ به‌ستنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان به
داگیرکه‌رانه‌وه و به قومارکردنی چاره‌نووسی که‌رکوک و چاوپۆشیکردن
له ئه‌نفالکه‌ر و تاوانباران و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن چه‌ند
به‌رپرسێکه‌وه و زۆر کرده‌وه‌ی دیکه‌ش .
کاتێک ئه‌مریکاش هاته عێراقه‌وه و ته‌خت و تاجی به‌عسیه‌کانیان له
ڕیشه‌وه ده‌رهێنا، ته‌نها شاهیدی ئاشکرابوونی فایلی زۆربه‌ی به‌رپرسه‌کان
نه‌بووین به‌ڵکو شاهیدی ئه‌و دیاردانه‌ش بووین که ببوونه فه‌رهه‌نگی
ڕۆژانه‌ی به‌رپرسه‌کان ، ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ش بریتییه له بادانه‌وه‌ی
کوتوپڕ .
واته گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌رگای ده‌ستێکه‌ڵاوی و خۆبه‌ستنه‌وه ئاوه‌ڵا
بێت بۆ به‌رپرسه‌کان، ئیتر گرفت نییه که ئه‌و ده‌رگایه چ له‌لایه‌ن
به‌عسه‌وه بووبێت و چ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، چ له‌لایه‌ن تورکیاوه
بووبێت و چ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه . چونکه ئه‌مه ده‌قاو ده‌ق ئه‌و
گوته‌یه‌یه که ده‌ڵێت :" خۆ دۆڕاندن ته‌نها یه‌که‌م جار سه‌خته ، به‌ڵام
که شه‌رم شکا ئه‌وا خۆ دۆڕاندن ده‌بێته دیارده‌یه‌کی هه‌میشه‌یی و شه‌رمیش
نامێنێت" .
به هاتنی ئه‌مریکا ، له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌کانه‌وه گوێبیستی ووشه‌ی
هاوپه‌یمان و بینینی له ئامێزگرتنی مارینزه‌کانی ئه‌مریکی و سازکردنی
سه‌مای شه‌وانه و هاندانی منداڵانی کورد بۆ گوڵبارانکردنیان بووین .
که ئه‌م پیشه‌یه‌ش پێشینه‌یه‌کی دوورتری هه‌بوو له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی
ئێران" چ پاشایه‌تی و چ کۆماری ئیسلانی " و تورکیادا.
له ناوبردنی به‌عسیه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه کارێکی هێجگار پۆزه‌تیڤ
بوو . ئه‌گه‌رچی ئه‌م کاره له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکادا
بوو نه‌ک له پێناوی کوردان‌دا . بۆیه هیچ پێویستی به‌وه نه‌بوو که
سه‌مای بۆ بکرێت و کۆڕی بادان و چه‌قه‌نه‌یان بۆ ساز بکرێت .
پاش داڕمانی به‌عسیش به ده‌یان هه‌زار به‌عسی له‌لایه‌ن هێزی شاراوه
و ئاشکرای ئێرانه‌وه (سوپای قودس ، فه‌یله‌قی به‌در) به سزا گه‌یه‌ندران
که ئه‌مه‌ش کرده‌وه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ بوو . به‌ڵام نابێ دیسان ئه‌وه له‌بیر
بکه‌ین که ئه‌م کاره‌ش بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌یان بوو
له‌گه‌ڵ به‌عسدا نه‌ک بۆ خاتری چاوی ڕه‌شی کوردان ، که له به‌رامبه‌ریدا
باشووری کوردستان پڕ بکرێت له ئیتڵاعات و به‌کرێگیراوی حکوومه‌تی
ئێران . له‌وه‌ش خراپتر هه‌موو ئه‌و بۆنانه‌ی که له ئێران‌دا به ڕێوه
ده‌چێت له کوردستانیشدا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌وه دووباره
بکرێته‌وه ، وه‌ک یادکردنه‌وه‌ی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وا و یادی سه‌رکه‌وتنی
کۆماری ئیسلامی و...هتد . هه‌روه‌ک بڵیی باشووری کوردستان پاێزگایه‌کی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران بێت!!
گرفتاری به‌رپرسه‌کان هه‌ر له‌وه‌دا نییه که ده‌بنه هاوکاری داگیرکه‌ران
به‌ڵکوو گرفتاری هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه که پاساو ده‌هێننه‌وه بۆ
تاوانه‌کانیان و کۆمه‌ڵگاش به‌لا ڕێدا ده‌به‌ن . وه‌کو ناوهێنانی ئێران
به دۆستی ڕۆژی ته‌نگانه و پێناسه‌کردنی ئه‌مریکاش به هاوپه‌یمان و
ڕزگارکه‌ر و زۆر گوته‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی دیکه‌ش .
ڕه‌حمه‌ت له کفندزی پێشوو:
ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی کرده‌وه‌کانی به‌رپرسانی باشوور له دوای به ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتنیان ئاشکرا بووبێت و به حوکمی ده‌سه‌ڵاتدارێتیشیان پاساو بۆ
کرده‌وه‌کانیان بهێننه‌وه ، ئه‌وا لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان له هیچی
نه‌بۆوه کێبڕکێی لاسایکردنه‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی ده‌که‌ن و جیهانێکی
خه‌یاڵاتیان بۆ خۆیان بنیاد ناوه که ده‌قاوده‌ق کرده‌وه‌کانی ئه‌و
دوو لایه‌نه دووباره ده‌که‌نه‌وه .
کاتێک ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور باسیان له فیدراڵیه‌ت کرد ئه‌وا
ئۆردوگانشینانیش بوونه بناغه‌دانه‌ری فیدراڵی ، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن
بارزانیه‌وه مه‌سه‌له‌ی موسڵ له بیر کرابێت ، ئه‌وا له‌لایه‌ن کاک
مسته‌فای هیجریشه‌وه ماڵئاوایی له ئوستانی ئورمیه کراوه . ئه‌گه‌ر
له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باشووره‌وه که‌رکوک و گه‌رمیان کرابێته وه‌ره‌قه‌ی
قومار ، ئه‌وا له‌لایه‌ن به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کانیشه‌وه هه‌مان به‌رنامه
بۆ ئیلام و لوڕستان داڕێژراوه . ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی به پۆستی سه‌رۆک
کۆمارێکی ڕووکه‌شی شاد بووبێت ، ئه‌وا خه‌ونی خۆشی کاک عه‌بدوڵای موهته‌دیش
سه‌رۆک کۆمارێکی خنجیلانه‌یه . ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رانی باشووره‌وه
هه‌موو ئه‌نفالکه‌ران له ئامێز گیرابن ئه‌وا له‌لایه‌ن
ئۆردوگانشینانیشه‌وه لێبوردنی گشتی بۆ جیهادکه‌ران جاڕ ده‌درێت . ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور ئه‌ردۆغان به نیعمه‌تی خودا بزانن ، ئه‌وا به‌رپرسه
ئۆردوگانشینه‌کانیش له دوای ته‌شویقکردنی ئه‌ردۆغان وێڵن .
ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی باشووری کوردستان ڕاسته‌وخۆ که‌وتبنه خزمه‌تی
داگیرکه‌رێکه‌وه و کۆڕی جڕت و چه‌قه‌نه و بادانی شه‌وانه‌یان بۆ ساز
بکه‌ن ، ئه‌وا به‌هۆی نه‌بوونی بارودۆخێکی هاوشێوه‌وه ڕه‌وشه‌که له‌لای
ئۆردوگانشینه‌کان ته‌واو جیاوازه ، واته به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان
ناتوانن ڕاسته‌وخۆ کۆڕی بادان و جڕت و چه‌قه‌نه بۆ مارینزه‌کانی ئه‌مریکی
و پۆستاڵ له‌پێی داگیرکه‌رانی دیکه ساز بکه‌ن ، به‌ڵکو هه‌ر له
ئێستاوه مه‌شق له‌سه‌ر ئه‌و چه‌قه‌نه و بادانه ده‌که‌ن تاوه‌کو به
خه‌یاڵی خۆیان له دواڕۆژدا ته‌واو ڕاهاتبن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕی
هاوشێوه بۆ بێگانان له کاتی شه‌وانی سه‌رخۆشیدا . هه‌ر بۆیه کۆڕی چه‌قه‌نه
و بادانی ئۆردوگانشینه‌کان بۆ به‌رپرسانی باشووری کوردستان ساز ده‌کرێت
و شه‌وانی سه‌رخۆشیان بۆ به‌ڕێوه ده‌به‌ن ، پێده‌چێت به‌رپرسه
ئۆردوگانشینه‌کان فایلداره‌کانی باشووریان لێگۆڕدرابێت به حاجی بووش و
هه‌ندێک چه‌وره‌ی به‌رده‌ستی فایلداره‌کانیشیان له‌لا بووبێت به
مارینزه‌کانی ئه‌مریکی. [ هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌وه ڕوون بکه‌مه‌وه که
مه‌به‌ست له کۆڕی جڕت و چه‌قه‌نه ئه‌و کۆڕ و مه‌جلسی میوانی‌یانه‌ن
که بۆ به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی و پارتیی ساز ده‌کرێت ، نه‌ک ئاهه‌نگی
خۆشی ده‌ربڕین بۆ هه‌ر بۆنه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی که
جێگای ڕێزه].
ڕه‌وشتی پیسی لاسایکردنه‌وه به جۆرێک له مێشکی ئۆردوگانشیناندا شه‌تڵ
بووه که هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتیان به‌لاوه په‌سه‌ند
بێت و پاساو بۆ هه‌موو تاوانێکیشیان بهێننه‌وه . بۆ نموونه له ماوه‌ی
بیست ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی یه‌کێتی و پارتیدا ، له سه‌رانی لایه‌نه
ئۆردوگانشینه‌کان به‌رامبه‌ر به‌م هه‌موو ناعه‌داله‌تییه‌ی که به‌رامبه‌ر
به نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌کرێت ، شاهیدی ته‌نها یه‌ک هه‌ڵوێستی جوامێرانه
نه‌بووین .
ته‌نانه‌ت له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا که گۆڕانکارییه‌کی زۆر ڕووی له گه‌لانی
خۆرهه‌ڵاتی ناوێن کردووه و کاریگه‌ری ئه‌م ڕووداوانه‌ش ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر
نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌یه و گه‌له‌که‌مان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز ده‌کاته‌وه
له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا ، که‌چی ده‌سه‌ڵاتی مافیاگه‌ریش به
گولله وه‌ڵامی ده‌نگی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌داته‌وه و له
چرکه ساتێکدا شه‌قامه‌کان به خوێنی لاوانی نیشتمان سوور ده‌که‌ن . سه‌رسوڕمان
ئه‌وه‌یه که هه‌موو هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ئه‌م به‌رپرسه
ئۆردوگانشینانه دووباره‌کردنه‌وه‌ی گوته شه‌رمه‌زاریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی
باشووره بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به‌و ڕه‌شه‌کوژییه‌ی که له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی
ده‌سه‌ڵاته‌وه دژ به خۆپیشانده‌ران ده‌کرێت و منداڵی دوازده ساڵه
له خوێندا ده‌تلێننه‌وه و ده‌نگیان کپ ده‌که‌ن به بیانووی به‌ردبارانکردنی
باره‌گایه‌ک . با خوێنه‌ر له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا دیمه‌نی دڵته‌زێنی
ڕه‌شه‌کوژکردنی خۆپیشانده‌ران ببینن :
http://www.youtube.com/watch?v=K_Uhmhu5Yig
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه:
ئایا ده‌بێت وه‌ڵامی داخوازیه‌کانی گه‌ل به
گولله بدرێته‌وه ؟
ئایا ده‌بێت پێشمه‌رگه پارێزه‌ری گه‌ل بێت یان پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتداران
و دژ به خواسته‌کانی گه‌ل ؟
ئایا کپکردنی ده‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که به‌رپرسه
ئۆردوگانشینه‌کان پاساو بۆ ده‌سه‌ڵات بهێننه‌وه؟
ئایا حیزبه ئوردووگانیشینه‌کان ده‌توانن بۆ جارێکیش بووه له‌به‌رامبه‌ر
کوشتاری ڕۆڵه‌ی کورددا هه‌ڵوێست بگرن و ئیدانه‌ی سه‌رکوتی رۆڵه‌کانی
باشوور بکه‌ن؟
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|