٩\١\٢٠١١
چی بچێنی، ئه‌وه
ده‌درویه‌وه.

جه‌لال
محه‌مه‌د
به‌شی پێنجه‌م - سیاسه‌ت بۆ
به‌رپرسه حیزبیه‌کان به واتای درۆکردن دێ.
یه‌کێک له به‌رپرسه تێکۆشه‌ره‌کانی حیزبی دیموکرات بۆی گێرامه‌وه و
گوتی :- { ساڵی 1982 له ناوچه‌ی "سۆمای برادۆست" گه‌ریلایه‌کی په‌که‌که
ڕێگه‌ی لێ بزر ده‌بێت و ڕوو ده‌کاته باره‌گاکانی حیزبی دیموکرات ،
پرسیارمان لێی کرد که ژماره‌ی چه‌کداره‌کانتان چه‌نده‌یه ، ئه‌و گه‌ریلایه‌ش
زۆر به دڵخۆشیه‌وه گوتی ئه‌م ساڵ ژماره‌مان ته‌واو زیادی کردووه و
گه‌یشتوینه‌ته 160 که‌س ( ته‌نها سه‌دوشه‌ست که‌س ) ، ئێمه‌ش ته‌واو
شۆخیمان پێی ده‌هات ، گوتمان ئێمه به ڕه‌سمه‌ن 16000 (شازدهههزار)
پێشمه‌رگه و سه‌دان هه‌زار لایه‌نگرمان هه‌یه که‌چی هیچمان بۆ ناکرێت
له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا که له هه‌موو جیهانیش دابڕاوه ،
ئایا ئێوه به 160 که‌سه‌وه به‌ته‌مان چ شتێک بکه‌ن له‌گه‌ڵ تورکیایه‌کی
هاوپه‌یمانی ناتۆدا که هه‌تا وشه‌ی "کورد"یش قبوڵ ناکات و هه‌موو
جیهانیش پشتیوانی لێده‌کات ؟ ئه‌و گه‌ریلایه‌ش گوتی ئه‌گه‌ر ئێمه
ڕاستگۆبین له‌گه‌ڵ خۆمان و نه‌ته‌وه‌که‌ماندا و پشت به گه‌لی خۆمان
ببه‌ستین و خاوه‌نی ئیراده بین ئه‌وا نه‌ک هه‌ر چۆک به تورکیا داده‌ده‌ین
به‌ڵکو سه‌ر به هاوپه‌یمانه‌کانیشی نه‌وی ده‌که‌ین } .
بێگومان ئه‌گه‌ر سه‌رکرده ڕاستگۆ بوو له سیاسه‌تدا ئه‌وا ده‌توانێت
موداخه‌له بکات له مێژوودا و گۆڕانکاری بنچینه‌یش له کۆمه‌ڵگادا
دروست بکات ، که ته‌واوی ئه‌م دیاردانه‌ش له باکووری کوردستاندا به‌دی
ده‌کرێت و نه‌ته‌وه‌که‌مانیان له لێواری مه‌رگه‌وه گه‌یاندۆته
قۆناغی ئازادی ، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه خۆیان به قه‌رزداری
نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌زانن و هیچ کاتێک ناشڵێن شه‌قمان له به‌رد هه‌ڵداوه
و قوڕمان هه‌ڵشێلاوه .
سه‌یر له‌وه‌دایه که له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا که‌سانی وه‌کو به‌ڕێزان مه‌لا
عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده و کاک خالید عه‌زیزی ده‌ڵێن :- ( با په‌که‌که
ئه‌زموون له حیزبی دیموکرات وه‌ربگرێت ) ، که ئه‌م گوته‌یه‌ش دووباره‌کردنه‌وه‌ی
هه‌مان گوته‌که‌ی تاڵه‌بانی و بارزانییه که ده‌یانگوت :- ( ئه‌زموونی
هه‌رێمی کوردستان ده‌گوێزینه‌وه بۆ جێگه‌کانی دیکه‌ی عێراق ) .
له کاتێکدا له هیچ کوردێک شاراوه نییه که ئه‌زموونی یه‌کێتی و
پارتی بریتی بووه له شه‌ڕی ناوخۆیی و په‌لکێشکردنی ته‌واوی داگیرکه‌ران
و تیرۆرکردنی سه‌دان کادر و پێشمه‌رگه‌ی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و
چاندنی بێ باوه‌ڕی له دڵی تاکه‌کانی کورده‌واریدا و پڕکردنی باشووری
کوردستان له ئیتڵاعات و میتی تورکی و گه‌نده‌ڵی و هه‌زاران کرده‌وه‌ی
نابه‌جێی دیکه .
دروشمی لایه‌نه‌کانی باشووری کوردستان تاوه‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆش له
گوێماندا ده‌زرینگێته‌وه که ده‌یانگوت " نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن "
و " یا کوردستان یا نه‌مان " به‌ڵام کرده‌وه‌کانیشیان ماره‌کردنه‌وه‌ی
باشووری کوردستانه له عێراقی عه‌ره‌بی و سه‌ریه‌ک خستنه‌وه‌ی ماڵی
داڕماوی داگیرکه‌ر . ته‌نانه‌ت دهستتێکهڵاویهکانی لایه‌نه‌کانی
باشوور و داگیرکه‌رانی کوردستان هیچ هێڵێکی سووری له به‌رده‌می
خۆیاندا نه‌هێشتۆته‌وه و هه‌میشه‌ش نکۆڵیان له چاوساخیکردن بۆ
داگیرکه‌ران کردووه و باشترین نموونه‌ش 31ی ئابی 1996 بوو که سوپا ئهنفالکهرهکهی
به‌عس به سه‌دان تانک و تۆپه‌وه هێنرایه‌وه شاری هه‌ولێر ، که‌چی مه‌سعود
بارزانیش ده‌ڵێت ته‌نها مه‌فره‌زه‌یه‌کی ئه‌من توانیان بێنه هه‌ولێر و
پاشان نه‌مانهێشت که‌س بێت . گوێ بگره له‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://www.youtube.com/watch?v=FwCVyHwtJmE&feature=fvw
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که گوێبیستی ڕاگه‌یاندنه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ش
بووم هه‌ر ده‌ڵێن " له که‌مترین ماوه‌دا کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڕوخێت
"و هیچ ئاماژه‌یه‌کیش به‌وه ناکه‌ن که به چ جۆرێک کۆماری ئیسلامی ده‌ڕوخێت
، تۆ بڵێی به ئۆردوگانشینی و ئه‌م شه‌ڕه ڕاگه‌یاندنه‌ی که دیموکرات
و کۆمه‌ڵه دژ به یه‌کتری ده‌یکه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوخێت یان
به فه‌رمان وه‌رگرتن له بارزانی و تاڵه‌بانی (که ته‌واو گرێدراوی
کۆماری ئیسلامی ئێرانن ) .
ئه‌و درۆیانه‌ی که کۆمه‌ڵه‌که‌ی موهته‌دی و دیموکراته‌که‌ی حه‌سه‌نزاده
و پارته‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌یکه‌ن ته‌واو هاوشێوه‌یه و تانها
باس له درۆیه‌کی هاوشێوه‌یان ده‌که‌م که بریتییه له سوککردنی پیشه‌ی
مرۆڤه‌کان ، به‌م شێوه‌یه:
1- هیچ لایه‌نێک هێنده‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ی موهته‌دی باسی له پڕۆلیتاریا نه‌کردووه
، که‌چی ئه‌وانه‌ی که ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه به‌ڕێوه ده‌به‌ن بریتین له
کۆمه‌ڵه ده‌ره‌به‌گێک که زۆرترین زوڵم و کوشتاریان به‌سه‌ر جوتیار و
زه‌حمه‌تکێشه‌کانی ناوچه‌ی موکریان‌دا هێناوه و زۆرترین مڵک و ماڵی وهرزێرهکانیان
داگیرکردووه .
2- پێم وابێت ته‌نها یه‌ک که‌س نییه له نێو دیموکراته‌که‌ی حه‌سه‌نزاده‌دا
که ناوی مه‌لای به خۆیه‌وه نه‌نابێت ، به مه‌رجێک هیچیشیان مه‌لای
ته‌واوه‌تی نین ، هه‌ر هه‌موویان یان فه‌قێی به‌ر ده‌ستی مه‌لاکان بوون
یاخود مجه‌وری یه‌کێک له مزگه‌وته‌کان و له غیابی مه‌لاکانه‌وه ئه‌گه‌ر
جار و باره بانگێکیان دابێت یاخود نا که‌چی هه‌ر به‌رپرسه‌و نازناوی
مه‌لایه‌کی به‌سردا دابڕاوه .
3- هه‌رچی پارته‌که‌ی بارزانیشه ناوی دکتۆرێکیان به‌و که‌سانه‌وه
لکاندووه ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له ڕۆژان توانیبێتیان ده‌رزییه‌ک له نه‌خۆشێک
بده‌ن یاخود حه‌پێکی پاراسیتامۆڵ له گیرفانیاندا به‌دی کرابێت ، کاتێک
له‌م دکتۆرانه‌ش ده‌کۆڵیته‌وه ئه‌وا زۆربه‌یان ته‌نها قۆناغی ناوه‌ندییان
ته‌واو کردووه .
ئه‌م درۆیانه‌ش جگه له‌وه‌ی بێڕێزیکردنه به پیشه‌ی مرۆڤه‌کان ، ناوی
زل و دێی وێرانیشه .
خۆ ئه‌گه‌ر باس له هه‌موو ورده‌کاریه‌کانی حیزبی دیموکرات بکرێت که
چه‌نده هه‌وڵی فریودانی کوردانیان داوه ئه‌وا چه‌ندین په‌ڕتووکی
پێویسته ، به‌ڵام من ته‌نها باس له هه‌ندێک چه‌واشه‌کاریان ده‌که‌م
که دروشمی ڕۆژانه‌یان بووه ، به‌م شێوه‌یه:
1- داگیرکه‌ری ئێران + کوردستانی ئێران :-
حیزبی دیموکرات هه‌میشه ئێرانی وهکوداگیرکهرێک پێناسه کردووه ، له
هه‌مان کاتدا ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشی هه‌میشه به کوردستانی ئێران ناو
هێناوه . که ئه‌م دوو گوته‌یه‌ش ته‌واو دژ به‌یه‌کن . چونکه ئه‌گه‌ر
ئێران داگیرکه‌ر بێت ئه‌وا کوردستان هی ئێران نییه ، خۆ ئه‌گه‌ر
کوردستانیش هی ئێران بێت که‌واته ئێران داگیرکه‌ر نییه .
2- ڕوخاندن + خودموختاری :-
دروشمی هه‌ره سه‌ره‌کی حیزبی دیموکرات ڕوخاندنی ده‌وڵه‌تی ئێران بووه
، له هه‌مان کاتدا هه‌میشه‌ش داخوازی خودموختاری له‌و ده‌وڵه‌ته
کردووه که باسی له ڕوخاندنی کردووه . ئه‌م دوو گوته‌یه‌ش ته‌واو
پێچه‌وانه‌ی یه‌کترن ، چونکه ئه‌گه‌ر باس له ڕووخاندن بکه‌یت ئه‌ی
بۆچی داوای خودموختاری لێده‌که‌یت ؟ خۆ ئه‌گه‌ر داوای خودموختاریشی
لێده‌که‌یت که‌واته باسکردن له ڕوخاندن هیچ واتایه‌کی نییه .
3- مێژووی حیزبی دیموکرات + مێژووی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف :-
حیزبی دیموکرات خۆی به میراتگری کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف ده‌زانێت ، که‌چی
کاتێک باس له دامه‌زراندنیشیان ده‌که‌ن هه‌میشه له‌و کاته‌وه باسی
ده‌که‌ن که حیزبی دیموکراتی تێدا دامه‌زراوه و ته‌واوی دیرۆکی کۆمه‌ڵه‌ی
ژێکاف فه‌رامۆش ده‌که‌ن که 3 ساڵ به‌ر له حیزبی دیموکرات دامه‌زراوه
.
4- کوردستانیبوونی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف + کوردستانیبوونی حیزبی دیموکرات :-
یه‌که‌مین دێڕ له به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف ده‌ڵێت ( کۆمه‌ڵه نه
هی کورده‌کانی ئێرانه و نه هی کورده‌کانی تورکیایه و نه هی کورده‌کانی
عێراق و سوریایه به‌ڵکو کۆمه‌ڵه هی کورده‌کانی کوردستانه و خه‌باتیش
بۆ ئازادی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد و کوردستانی گه‌وره ده‌کات ) هه‌روه‌ها
ئه‌ندامیشی له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا هه‌بووه ، به‌ڵام حیزبی
دیموکرات کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌ک به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ری
ئه‌و پارچه‌یه‌ی ده‌زانێت و کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌کیش به جیاواز له
کوردی پارچه‌کانی دیکه ده‌زانێت و ته‌نانه‌ت به تاوانیشی ده‌زانێت ئه‌گه‌ر
کوردی پارچه‌یه‌کی کوردستان هاوکاری کوردی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ش بکات .
با خوێنه‌ر بڕیار بدات له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته دژ به یه‌کانه .
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|